#تەندروستی
➖پێشنیارەکانی خورد و خۆراک لە میگرێندا(Migraine)
میگرێن سەرئێشەیەکی بڕگە بڕگەیە کە بە شێوەیەکی گشتی نیوەی دەماخی سەر دەگرێت و توند و درێژخایەنە کە دەتوانێت ژیانی ڕۆژانەی تووشبووەکە تێکبدات.
هەندێک لە هۆکارەکانی هاندەری میگرێن دەتوانێ ئەمانە بێ:
هۆرمۆنەکان، هۆکارە ژینگەییەکان، سترێس(Stress)، جگەرە، دەوا هۆرمۆنییەکان.
تووندی درێژخایەنی سەرئێشەکە لە هەموو کەسەکاندا وەکوو یەک نییە بەڵام بە گشتی میگرێن لە ناو ژنان زۆرترە تا پیاوان.
هەندێک لە تەواوکەرەکان تا ڕادەیەکی زۆر دەتوانن بەرگری لە هێرشەکانی میگرێن بکەن
وەکوو:
پۆتاسیۆم potassium، ئۆمێگا3 Omega3، ل کارنیتین L-Carnitine، کوکیوتن CoQ10، ڤیتامینەکانی گروپی ب.
هەندێک لە خۆراکییەکان و پێکهاتە کیمیاییەکانیش دەتوانن هاندەری هێرشەکان بن وەکوو:
سەرچاوەکانی تایرامین Tyramine کە ئەمانەن:
هەندێک لە خواردنەوە ئەڵکۆڵییەکان، هەندێک لە نانەکان، سۆسە خامییەکان، پەنیری کۆن و پەنیری کووپە، پەنیر پارمێسان،گۆشتی پرۆسێس کراو، ترشیات،زەیتوون، پۆلکە(نخود فرنگی)
خواردنە خێرایەکان و کۆنسێروییەکانیش بە هۆی ڕێژەیەی بەرزی گلوتامات Glutamic acid.
ئەو خۆراکانەی کە زیادکەری جیاوازیان تێدایە
وەکوو ڕەنگ، کڕۆک، تامکردی دەستکرد، مۆنۆسۆدیۆم گلوتامات.
نۆشابەکان بە هۆی ڕێژەێ E211 ترشەڵۆکی سۆدیۆم، هەروەها نۆشابە ڕجیمییەکانیش بە هۆی هەبوونی شیرین کەری دەستکردی ئاسپارتام Aspartame
سۆسیس،بۆلۆنیا یان کاڵباس، قاورمە، بە هۆی هەبوونی نیترایت Nitrite
میوە لیمۆییەکان وەکوو پرتەقاڵ،گریپ فروت، نارنج، لیمۆ بە هۆی هەبوونی ئۆکتۆپامین Octopamine و ئەگەری چوونە سەری هەڵمژینی مس لە ڕیخۆڵەدا.
پێکهاتە کافاینییەکان، بەکارهێنانی کافایین دە دۆزی کەمدا دەتوانێ بۆ هێدی بوونی ژانەسەرەکە یارمەتیدەر بێت بەڵام ئەگەر زۆرتر لە ڕادەی پێویست بێ سەرئیشەکە تووندتر و درێژخایەنتر دەکات.
خۆراکە چەورەکان و سوورکراوەکان
سەرچاوەکانی فینێل ئیتیلامین Phenylethylamine
وەکوو: کاکاو و شوکولاتە.
وەرگێڕ: ئەوین سەعیدی کارناسی ڕاوێژکاری خورد و خۆراکی دایک و منداڵ.
سەرچاوە
Hindiyeh NA , Zhang N , Farrar M , Banerjee P , Lombard L. Aurora SK . The Role of Diet and Nutrition in Migraine Triggers and Treatment : A Systematic Literature Review . Headache : The Journal of Head and Face Pain . 2020 May 25
✅پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw

Telegram
attach 📎
❤11👎2👍1
#تەندروستی
➖ڤیتامینەکان بۆ بەرگری لە تێکچوونی ئەقڵ(demential) زوال عقل
دواهەمین دەستکەوتنەکانی زانستی پزیشکی پێمان دەڵێن هەندێک لە ڤیتامینەکان تا ڕادەیەکی زۆر دەتوانن بەرگری لە تێک چوونی کاروباری مێشک بکەن
وەکوو:
ڤیتامینەکانی B-ب کۆمپلێکس بە تایبەت فولات یان هەمان فوولیک ئەسید(Folate) دەتوانێ تا ڕادەیەکی زۆر بەرگری لە تێک چوونی ئەقڵ بکات.
هەروەکا ئێسکۆربیک ئەسید(Ascorbic acid) یان هەمان ڤیتامین C(سی)
و ڤیتامین E(ئی) کاریگەرێکی زۆریان لەسەر لێهاتووی مێشک(Cognitive skill) هەیە.
سەرچاوەی ڤیتامینB کۆمپلێکس(ب):
ماسی
جەرگی مانگا
هێلکە و شیرەمەنییەکان(لبنیات)
دانەوێڵەکان بە تایبەت هەموو جۆرەکانی لووبیا
جۆ
کاکڵەکان(ئاجیل)
ئەسپەناغ/ کاهوو/ توور
پەڕشەکان(برینجی قاوەیی/ ساوار/ گەنم..)
مۆز
سەرچاوەکانی فوولیک ئەسید:
هەموو جۆرەکانی دانەوێڵە بە تایبەت لووبیاچیتی و نیسک
تۆوی گوڵەبەڕۆژە
جەرگ
هێلکە
سۆیا
ئەسپەناغ و هەمۆ جۆرەکانی سەوزی گەڵاپان
بایمە
گوڵەپێغەمبەرە(ذرت)
مۆز
بادام خاکی
کەلەم برووکلی
سەرچاوەکانی ئێسکۆربیک ئەسید:
هەموو جۆرەکانی سەبزی و میوەی تازە
سەرچاوەکانی ڤیتامین E(ئی)
هەمۆ جۆرەکانی گۆشتی ماسی و قاز
هەمۆ جۆرە کاکڵەکان(ئاجیل)
ئەسپەناغ
هەروەها لە ژێر چاودێری پزیشک دەتوانن لە تەواوکەرە خۆراکێکانیش کەڵک وەربگرن.
جێگای ئاماژایە جەرگ و کاکڵە سوێرکراوەکان و گوڵەپێغەمبەرەی تۆقاو(برێشکە) بۆ خاتوونە دووگیانەکان قەدەغەیە.
جەرگ بۆ ئەو خاتوونانەی منداڵی بەرمەمکانیشیان هەیە قەدەغەیە.
و بۆ کەڵک وەرگرتن لە شتەکانی دیکەش دەبێ لە پزیشک ڕاوێژ وەربگرن.
وەرگێڕ: ئەوین سەعیدی کارناسی ڕاوێژکاری خورد و خۆراکی دایک و منداڵ.
سەرچاوە:
Gis Gil Martínez V, Avedillo Salas A, Santander Ballestín S. Vitamin Supplementation and Dementia: A Systematic Review. Nutrients. 2022 Feb 28;14(5):1033

❤9👍3🙈1