PiranshahrRudaw
68.5K subscribers
157K photos
48.2K videos
618 files
111K links
🌐سایت:
www.piranshahrrudaw.ir

📞 ارسال خبر
👉 @piranshahradmin

🗣تبلیغات
👉 @piranshahr_ad

اینستاگرام:
http://Instagram.com/PiransharRudaw

ورزشی:
@sportrudaw

مدیر مسئول: یاسر محمدزاده اقدم

Iتابع قوانین جمهوری اسلامی ایران
Download Telegram
#تەندروستی
🔴هەشت هەنگاو بۆ كەمكردنەوەی كۆلیسترۆڵ و پاراستنی دڵ

1.  بایەخ بە خواردنی ریشاڵ بدە، وەكو شۆفان، پاقلەمەنییەكان، كاهو، ماش و سڵق.
2. رێژەی خوێ لە خواردنەكانت كەمبكەرەوە یان بە تەواوی تێیمەكە.
3. سیستمی خۆراكی تەندروستت هەبێت و گرنگی بە میوە و سەوزە بدە، وەكو سێو، مۆز، پرتەقاڵ، هەرمێ و سەوزە گەڵا تۆخەكان.
4. لە جگەرەكێشان و خواردنەوەی كحول دوربكەوەرەوە.
5. دوربكەوەرەوە لەو خواردنانەی زیان بە تەندروستی دڵ دەگەیەنێت، وەكو چەوری، تیژی، خواردنە رەنگە دەستكردەكان، پەنیر و شیرینەمەنی.
6. كێشی جەستەت ئاسایی بكەرەوە، ئەگەر هەست دەكەیت كێشت زیادە كەمی بكەرەوە.
7. ئۆمێگا-3 بۆ خواردنەكانت زیاد بكە، كە لە ماسی سەلەمون، تونە و ساردین هەیە.
8. بەشێوەیەكی رێكخراو وەرزش بكە، رۆژانە 20 خولەك بۆ وەرزشكردن تەرخان بكە.

پیرانشار رووداو
🆔: @piranshahrrudaw
8👍2🙈2👎1👏1
#تەندروستی

ڤیتامینەکان بۆ بەرگری لە تێکچوونی ئەقڵ(demential) زوال عقل

دواهەمین دەستکەوتنەکانی زانستی پزیشکی پێمان دەڵێن هەندێک لە ڤیتامینەکان تا ڕادەیەکی زۆر دەتوانن بەرگری لە تێک چوونی کاروباری مێشک بکەن

وەکوو:

ڤیتامینەکانی B-ب کۆمپلێکس بە تایبەت فولات یان هەمان فوولیک ئەسید(Folate) دەتوانێ تا ڕادەیەکی زۆر بەرگری لە تێک چوونی ئەقڵ بکات.

هەروەکا ئێسکۆربیک ئەسید(Ascorbic acid) یان هەمان ڤیتامین C(سی)
و ڤیتامین E(ئی) کاریگەرێکی زۆریان لەسەر لێهاتووی مێشک(Cognitive skill) هەیە.

سەرچاوەی ڤیتامینB کۆمپلێکس(ب):
ماسی
جەرگی مانگا
هێلکە و شیرەمەنییەکان(لبنیات)
دانەوێڵەکان بە تایبەت هەموو جۆرەکانی لووبیا
جۆ
کاکڵەکان(ئاجیل)
ئەسپەناغ/ کاهوو/ توور
پەڕشەکان(برینجی قاوەیی/ ساوار/ گەنم..)
مۆز

سەرچاوەکانی فوولیک ئەسید:
هەموو جۆرەکانی دانەوێڵە بە تایبەت لووبیاچیتی و نیسک
تۆوی گوڵەبەڕۆژە
جەرگ
هێلکە
سۆیا
ئەسپەناغ و هەمۆ جۆرەکانی سەوزی گەڵاپان
بایمە
گوڵەپێغەمبەرە(ذرت)
مۆز
بادام خاکی
کەلەم برووکلی

سەرچاوەکانی ئێسکۆربیک ئەسید:
هەموو جۆرەکانی سەبزی و میوەی تازە

سەرچاوەکانی ڤیتامین E(ئی)
هەمۆ جۆرەکانی گۆشتی ماسی و قاز
هەمۆ جۆرە کاکڵەکان(ئاجیل)
ئەسپەناغ

هەروەها لە ژێر چاودێری پزیشک دەتوانن لە تەواوکەرە خۆراکێکانیش کەڵک وەربگرن.

جێگای ئاماژایە جەرگ و کاکڵە سوێرکراوەکان و گوڵەپێغەمبەرەی تۆقاو(برێشکە) بۆ خاتوونە دووگیانەکان قەدەغەیە.
جەرگ بۆ ئەو خاتوونانەی منداڵی بەرمەمکانیشیان هەیە قەدەغەیە.
و بۆ کەڵک وەرگرتن لە شتەکانی دیکەش دەبێ لە پزیشک ڕاوێژ وەربگرن.

وەرگێڕ: ئەوین سەعیدی کارناسی ڕاوێژکاری خورد و خۆراکی دایک و منداڵ.
سەرچاوە:
Gis Gil Martínez V, Avedillo Salas A, Santander Ballestín S. Vitamin Supplementation and Dementia: A Systematic Review. Nutrients. 2022 Feb 28;14(5):1033

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
13👎1
#تەندروستی

🍞نان یان برینج؟ کامەیان زیاتر دەبنە هۆی قەڵەوبوون؟

کالۆری جۆرەکانی نان و برینج (بۆ 100 گرام)
نانە سونەتییەکان (سەنگەک، بەڕبەڕی، تافتوون، لەواش): نزیکەی 275 کالۆییە
برنجی کوڵاو بێ زیادکردنی ڕۆن
نزیکەی 123 کالێری

بە پێچەوانەی بیرکردنەوە و بڕوای باو، لە قەبارەی یەکساندا کالۆری برینج لە کالۆری نان کەمترە

برینج لە چ دۆخێکدا زیاتر لەنان دەبێتە هۆی قەڵەوبوون؟
1_بە زیادکردنی ڕۆن
هەرچی ڕۆنی زیاتر زیاد بکرێتە سەر برینج ئاستی کالۆری بەرزتر دەبێتەوە بەڵام ئەگەر هیچ ڕۆنێکی پێ زیاد نەکەین ئەوا کالۆری لە نان کەمترە.

2_بنکڕ
ئەگەر لەگەڵ برینج بنکڕەکەشی بخوردرێت کالۆری لە نان زیاتر دەبێ چونکە بەشێکی زۆری ڕۆنی زیادکراو بە برینج لەکاتی کوڵاندا لەبن مەنجەڵ یان دەفری هەڵگر کۆ دەبێتەوە.

3_خێرا خواردن
لەو کاتەوە دەست بە خواردن دەکەن نزیکەی 20 خولەک دەبا تا مێشک پەیامی تێربوونی لە کۆئەندامی هەرسکردنەوە پێ بگات و هۆکارەکانی کەمکردنەوەی ئیشتیا ئازاد بکا و ئێوە هەست بە تێربوون بکەن.
برینج خێراتر لەنان دەخورێ و بۆیە لە خولێکی زەمەنیی بەرامبەردا ڕێژەی برینجی خواردراو لە نان زیاترە و هەر ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کالۆری.

بۆ نابێ برینج لە بەرنامەی خۆراکی ڕۆژانە بسڕینەوە؟

دەفرایەتی و توانای برینج بۆ تێرکردن لە نان زیاترە و بۆ ماوەیەکی زیاتر تێر دەمێننەوە بۆیە ئەگەر برینج لەنێو بەرنامەی خواردنتان بسڕنەوە ڕەنگە ئەم دوو دۆخەتان بۆ بێتە ئاراوە:
یەکەم: ناچارن نانی زیاتر بخۆن تا هەستبە تێربوون بکەن.
دووهەم: ناچار دەبن خۆراکی دیکە لەباتی برینج و وێڕای نان دەکار بێنن تا تێر بن.
لە هەردوو دۆخەکەدا کالۆری دەکارهێنراو کەم نابێتەوە بگرە لەو کاتەی برینجتان دەکار هێناوە کالێری زیاتر وەرگرن.

چەند پێشنیار بۆ دەکارهێنانی نان:
1_نانە سوێدارەکان زیاتر بخۆن چونکە دەفرایەتی تێرکردنیان زۆرترە و ڕێژەی ڤیتامین و دیکە پێداویستییەکانیان تێدا زیاترە.
2_کالۆری نانە وشکەکان لەیاد مەکەن، نانی لەم جۆرە چونکە قەبارەیان کەمترە دەفرایەتی تێرکردنیان کەمە و ڕەنگە بێ ئەوەی ئاگادار بن ڕێژەیەکی زۆرتان خواردبێ.

چەند پێشنیار بۆ دەکارهێنانی برینج:
1_قەت هەوڵ مەدەن بە تەواوی لە ژەمەکانی خواردن بیسڕنەوە.
2_خواردنی بنکڕ کەم بکەنەوە.
3_کاتێ خواردنی برینج لەسەرخۆ و هێدی بخۆن بە جۆرێک کە خواردنی ئێوە لانی کەم بیست خولەکی پێ بچێت.
4_ڕۆنی بە برینجەوە زیاد مەکەن

ئەوین سەعیدی کارناسی ڕاوێژکاری خورد و خۆراکی دایک و منداڵ.

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
22👍3👎1😢1
#تەندروستی

مێوژ بخۆن، چارەی ئەم نەخۆشیانەتان بۆ دەكات

مێوژ یەكێكە لە پێكهاتە بە سوودەكان لەڕووی تەندروستی و جوانیەوە، هەربۆیە گرنگە بایەخێكی تایبەتی پێبدەین و منداڵەكانیشمان فێری خواردنی بكەین، دەكرێت مێوژ بەتەنها بڕێكی لێ بخورێت، یان تێكەڵی خواردنەكانی دیكە بكرێت وەك كێك یان نانی بەیانی.

سوودەكانی مێوژ چییە؟

1. بۆ خانمانی دووگیان مێوژی رەش بەسوودەو یارمەتی كۆرپەلە دەدات، بە تەندروستی گەشە بكات، بەڵام ئەگەر شەكرەت هەیە باشترە پرسی پزیشك بكەیت.

2. مێوژ كاریگەری لەسەر جوانی پێست هەیە، چونكە توندی دەكاتەوەو ساف و گەشاوە دەریدەخات.

3. یارمەتیدەرە بۆ ئەو كەسانەی ئارەزووی جنسیان لەدەستدەدەن، وزەیەكی باشیان پێدەبەخشێت.

4. سوودێكی زۆری هەیە بۆ ئەو كەسانەی كەم خوێنن، یان لەكاتی سوڕی مانگانەدا وزە دەبەخشێت بە لەش.

5. جەستەی منداڵ چاڵاك دەكات، هاوكات سەرنجی بەهێزدەكات و دەتوانێت باشتر كۆشش بكات.

6. رۆژانە خواردنی مێوژ، دەبێتە هۆی بەهێزكردنی یادگای مێشك و چاڵاككردنی.

پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
27👎2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#تەندروستی

🎥ڕێکخراوەی ئەنجومەنی دڵی ئەمەریکا
American Heart Association
لەم کورتەڤیدیۆیەدا کە لە لاپەڕە ئینستاگرامەکەی بڵاوی کردۆتەوە‌؛ شێوازی دروست کردنی زەڵاتەی کوردەواری فێر دەکات، هەڵبەت بە زەڵاتەی Persian( فارسی) ناوی لێ بردووە

کەل و پەلەکان بریتین لە: پیواز، هاروێ، بیبار، تەماتە، نەعنای تازە، پەنیری بێ چەوری، ئاولیمۆ.
ئەم ڕێکخراوە پێشنیار دەکات ئەم زەڵاتە لە ژەمەکانتان بەکار بێنن ئەگەر دەتانهەوێ لە نەخۆشینەکانی دڵ و دەمار و نەخۆشینەکانی زیندەپاڵی(metabolism)جەستە بەدوور بن.

تێبینی: ئەگەر تووشی برینی گەدە یان ترشی گەدەن بە هیچ شێوە نابێ ئەم زەڵاتە بەکار بێنن و بە گشتی تەواوی سەوزییەکانتان دەبێ بە کوڵاوی بخۆن.

وەرگێڕ: سەعیدی کارناسی ڕاوێژکاری خورد و خۆراکی دایک و منداڵ

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
6👎2👍1🕊1

5👎2
#تەندروستی

⭕️ خواردەمەنی دژە شێرپەنجە و پڕۆستات

🔹چایی سەوز
🔷هەنار و ئاوی هەنار
🔹سیر، پیواز و مووسیر
🔷تەماتە
🔹گوڵە ‌کەلەم
🔷ماسی چەور

پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
16👎2😢1
#تەندروستی

ڤیتامینەکان بۆ بەرگری لە تێکچوونی ئەقڵ(demential) زوال عقل

دواهەمین دەستکەوتنەکانی زانستی پزیشکی پێمان دەڵێن هەندێک لە ڤیتامینەکان تا ڕادەیەکی زۆر دەتوانن بەرگری لە تێک چوونی کاروباری مێشک بکەن

وەکوو:

ڤیتامینەکانی B-ب کۆمپلێکس بە تایبەت فولات یان هەمان فوولیک ئەسید(Folate) دەتوانێ تا ڕادەیەکی زۆر بەرگری لە تێک چوونی ئەقڵ بکات.

هەروەکا ئێسکۆربیک ئەسید(Ascorbic acid) یان هەمان ڤیتامین C(سی)
و ڤیتامین E(ئی) کاریگەرێکی زۆریان لەسەر لێهاتووی مێشک(Cognitive skill) هەیە.

سەرچاوەی ڤیتامینB کۆمپلێکس(ب):
ماسی
جەرگی مانگا
هێلکە و شیرەمەنییەکان(لبنیات)
دانەوێڵەکان بە تایبەت هەموو جۆرەکانی لووبیا
جۆ
کاکڵەکان(ئاجیل)
ئەسپەناغ/ کاهوو/ توور
پەڕشەکان(برینجی قاوەیی/ ساوار/ گەنم..)
مۆز

سەرچاوەکانی فوولیک ئەسید:
هەموو جۆرەکانی دانەوێڵە بە تایبەت لووبیاچیتی و نیسک
تۆوی گوڵەبەڕۆژە
جەرگ
هێلکە
سۆیا
ئەسپەناغ و هەمۆ جۆرەکانی سەوزی گەڵاپان
بایمە
گوڵەپێغەمبەرە(ذرت)
مۆز
بادام خاکی
کەلەم برووکلی

سەرچاوەکانی ئێسکۆربیک ئەسید:
هەموو جۆرەکانی سەبزی و میوەی تازە

سەرچاوەکانی ڤیتامین E(ئی)
هەمۆ جۆرەکانی گۆشتی ماسی و قاز
هەمۆ جۆرە کاکڵەکان(ئاجیل)
ئەسپەناغ

هەروەها لە ژێر چاودێری پزیشک دەتوانن لە تەواوکەرە خۆراکێکانیش کەڵک وەربگرن.

جێگای ئاماژایە جەرگ و کاکڵە سوێرکراوەکان و گوڵەپێغەمبەرەی تۆقاو(برێشکە) بۆ خاتوونە دووگیانەکان قەدەغەیە.
جەرگ بۆ ئەو خاتوونانەی منداڵی بەرمەمکانیشیان هەیە قەدەغەیە.
و بۆ کەڵک وەرگرتن لە شتەکانی دیکەش دەبێ لە پزیشک ڕاوێژ وەربگرن.

وەرگێڕ: ئەوین سەعیدی کارناسی ڕاوێژکاری خورد و خۆراکی دایک و منداڵ.
سەرچاوە:
Gis Gil Martínez V, Avedillo Salas A, Santander Ballestín S. Vitamin Supplementation and Dementia: A Systematic Review. Nutrients. 2022 Feb 28;14(5):1033

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
12👎2
#تەندروستی
بۆ ئەوەی نان تازە بمێنێ لە نێو فریزێر ڕایبگرین یان یەخچاڵ؟

شێوازی سەرەکی مۆلیکولی(Molecule) نیشاستە لە ناو ئارد کریستاڵییە(Crystalline) و شێوازی ئەندازەیییان(Geometric) تا ڕادەیەک ڕەق و توندە.
کاتێک ئاو لە ناو ئارد دەکەین و دەبێت بە هەویر و دواتر گەرمای دەگاتێ و دەبرژێ دوو فاکتەری ئاو و گەرما مۆلیکولی نیشاستە دەشکێنن و شێوازی کریستاڵی دەگۆڕدرێ بە Amorphous یان بێ شێوازی.
وە لە ئەوکاتەی نان لە تەندوور دێتە دەرێ و فاکتەری گەرما چیدیکە نامێنێ مۆلیکولی نیشاستە حەول دەدا بگەڕێتەوە سەر شێوازی سەرەکی خۆی بەڵام فاکتەری ئاو بەرەنگاری گەڕانەوەی مۆلیکولەکان دەبێ، بەم هۆکارە دەبێ ئاوەکە نەمێنێ تا مۆلیکولەکان بتوانن بگەڕێنەوە سەر شێوازی سەرەکی خۆیان، کەوایە نان دەست دەکات بە دەردانی ئاو تا پرۆسەی گەڕانەوەی مۆلیکولەکان هاسان بکات و ئەوە دەبێتە هۆی ڕەق بوون و ئیشک بوونی نان.

هەڵبەت نان لە ناو یەخچاڵ زووتر کۆن دەبێ تا لە ژووری مەتبەخ چوونکە هەوای فێنکی نێو یەخچاڵ نمی زۆر کەمە و پرۆسەی کریستالایزێشن(Crystallization) هاسان دەکاتەوە و نانەکە زووتر ئیشک و ڕەق دەبێ.
بەڵام ئەم پرۆسەیە لە نێو فریزێردا ڕادەوەستێ چوونکە پلەی ساردی فریزێر زۆر لەسەرێیە و مۆلیکولەکانی نیشاستە ناتوانن شێوازی خۆیان بگۆڕن.

کەوایە ئەگەر نان بۆ ماوەی دوورودرێژ ڕادەگرن فریزێر باشترین بەربژێرە.
ئەگەر نان بۆ ماوەی کەم ڕادەگرن پلەی ساردی و گەرمی ژووری مەتبەخ باشترین بەربژێرە.

یارمەتی وەرگیراو لە کتێبی:
بهداشت و ایمنی مواد غذایی آنچه باید بدانیم/ شیمی مواد غذایی
وەرگێڕ: سەعیدی کارناسی ڕاوێژکاری خورد و خۆراکی دایک و منداڵ.

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
24👏3👎2🤔1
#تەندروستی

توێژینەوەیەکی ئێستا لە ئیتاڵیا دەریخستووە کە ئەو منداڵانەی لە ساڵانی یەکەمی ژیانیاندا شێوازی خۆراکی مێدیتڕێینێین(Mediterranean dietرژیم مدیترانه‌ای) پێدرابوو، لە ڕووی تەندروستی گشتی و میکرۆبی سودبەخشی ڕیخۆڵە زۆر تەندروستتر بوون لە چاو ئەو منداڵانەی کە خۆراکی ئامادەکراویان پێدرابوو.

خۆراکی مێدیتڕێینێین جۆرە پارێزێکە کە بە شێوەیەکی سەرەکی سەبزی و میوە و تۆوەکان و گوێز و هەروەها ماست و پەنیر و گۆشتی سپی و بڕێکیشی گۆشتی سوور تێدابێت.

سەرچاوە:
وەرگێڕ: ئەوین سەعیدی
Randomized Controlled Trial The Effect of Weaning with Adult Food Typical of the Mediterranean Diet on Taste Development and Eating Habits of Children : A Randomized Trial Raffaella de Franchis et al . Nutrients , 2022

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
6👍1👎1
#تەندروستی//
باشترین خواردنەوەكان بۆ ئەو كەسانەی كەمخوێنن

1. خواردنەوەی گیایی
وەكو چای نەعنا، یاسەمین یان جاترە، دەتوانیت هەر كامێكیان بێت بیكەیتە ئاوەوە بۆ ماوەی 10 خولەك بیكوڵێنیت، پێش نانخواردن بیخۆیت.

2. شەربەتی تور
رێژەیەكی زۆر لە ئاسنی تێدایە، ئەمەش بەسە بۆئەوەی چارەسەری ئەنیمیا بكات، ئاستی هیمۆگڵۆبین لە خوێندا بەرزدەكاتەوە.

3. شەربەتی هەنار
هەنار رێژەیەكی زۆر لە ئاسنی تێدایە، یارمەتیدەری بەرزكردنەوەی رێژەی خرۆكە سورەكانی خوێنە، هەربۆیە گرنگە رۆژانە شەربەتی هەنار بخۆیتەوە، بەتایبەتی ئەو كەسانەی كێشەی كەمخوێنیان هەیە.

4. شەربەتی كیوی
یارمەتی جەستە دەدات دژی نەخۆشییەكان بجەنگێت، رۆڵی هەیە لە زیادبونی خوێن.

5. شەربەتی تەماتە
رێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین و ماددە خۆراكییە گرنگەكانی تێدایە، بەسودە بۆ تەندروستی بە گشتی، هەروەها سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە ئاسن، ڤیتامین C و دژە ئۆكسا

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
20👎1
#تەندروستی

⭕️ خواردەمەنی دژە شێرپەنجە و پڕۆستات

🔹چایی سەوز
🔷هەنار و ئاوی هەنار
🔹سیر، پیواز و مووسیر
🔷تەماتە
🔹گوڵە ‌کەلەم
🔷ماسی چەور

⚽️اسپورت رووداو
🆔: @SportRudaw
6👍3👎2
👨‍⚕ #تەندروستی

چەند سودی خواردنی هەنگوین

هەنگوین، پێکهاتەیەکی سروشتی نایابە کە پێویستە بایەخی پێدەدرێت، بەتایبەت لە بەیانیاندا، چونکە لە هەموو روویەکەوە سوودێکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت، لە ماڵپەڕی ئێم بی سییەوە باس لە سوودەکانی هەنگوین دەکرێت لە بەیانیاندا:

1-چالاککردنی کرداری هەرس، هاوکات چارەسەری قەبزی و کەمکردنەوەی ترشانی گەدە. 

2-بەهێزکردنی بەرگری لەش، دژی نەخۆشییەکان و بەکتریا و میکرۆب.

3-پاراستنی ددانەکان و پوک و زمان دژی بەکتریا، ئەو کەسانەی بۆنی دەمیان دێت، دەتوانن شەوانە پێش خەوتن بیخۆن تەنها یەک کەوچک، بۆ بەیانی بۆنی دەمیان خۆشدەبێت.

4-گەشانەوەی پێست، بەتایبەت بۆ چارەسەری لابردنی زیپکە و پەڵە و نەخۆشی ئەکازیما و سەدەف.

🆔: @piranshahrrudaw
پیرانشهر رووداو
https://t.me/+O87-mN-n0JiCPBBL
22👍5👎3
#تەندروستی

پێشنیارەکانی خورد و خۆراک لە میگرێندا(Migraine)

میگرێن سەرئێشەیەکی بڕگە بڕگەیە کە بە شێوەیەکی گشتی نیوەی دەماخی سەر دەگرێت و توند و درێژخایەنە کە دەتوانێت ژیانی ڕۆژانەی تووشبووەکە تێکبدات.
هەندێک لە هۆکارەکانی هاندەری میگرێن دەتوانێ ئەمانە بێ:
هۆرمۆنەکان، هۆکارە ژینگەییەکان، سترێس(Stress)، جگەرە، دەوا هۆرمۆنییەکان.

تووندی درێژخایەنی سەرئێشەکە لە هەموو کەسەکاندا وەکوو یەک نییە بەڵام بە گشتی میگرێن لە ناو ژنان زۆرترە تا پیاوان.

هەندێک لە تەواوکەرەکان تا ڕادەیەکی زۆر دەتوانن بەرگری لە هێرشەکانی میگرێن بکەن
وەکوو:
پۆتاسیۆم potassium، ئۆمێگا3 Omega3، ل کارنیتین L-Carnitine، کوکیوتن CoQ10، ڤیتامینەکانی گروپی ب.

هەندێک لە خۆراکییەکان و پێکهاتە کیمیاییەکانیش دەتوانن هاندەری هێرشەکان بن وەکوو:
سەرچاوەکانی تایرامین Tyramine کە ئەمانەن:
هەندێک لە خواردنەوە ئەڵکۆڵییەکان، هەندێک لە نانەکان، سۆسە خامییەکان، پەنیری کۆن و پەنیری کووپە، پەنیر پارمێسان،گۆشتی پرۆسێس کراو، ترشیات،زەیتوون، پۆلکە(نخود فرنگی)

خواردنە خێرایەکان و کۆنسێروییەکانیش بە هۆی ڕێژەیەی بەرزی گلوتامات Glutamic acid.
ئەو خۆراکانەی کە زیادکەری جیاوازیان تێدایە
وەکوو ڕەنگ، کڕۆک، تامکردی دەستکرد، مۆنۆسۆدیۆم گلوتامات.

نۆشابەکان بە هۆی ڕێژەێ E211 ترشەڵۆکی سۆدیۆم، هەروەها نۆشابە ڕجیمییەکانیش بە هۆی هەبوونی شیرین کەری دەستکردی ئاسپارتام Aspartame
سۆسیس،بۆلۆنیا یان کاڵباس، قاورمە، بە هۆی هەبوونی نیترایت Nitrite

میوە لیمۆییەکان وەکوو پرتەقاڵ،گریپ فروت، نارنج، لیمۆ بە هۆی هەبوونی ئۆکتۆپامین Octopamine و ئەگەری چوونە سەری هەڵمژینی مس لە ڕیخۆڵەدا.

پێکهاتە کافاینییەکان، بەکارهێنانی کافایین دە دۆزی کەمدا دەتوانێ بۆ هێدی بوونی ژانەسەرەکە یارمەتیدەر بێت بەڵام ئەگەر زۆرتر لە ڕادەی پێویست بێ سەرئیشەکە تووندتر و درێژخایەنتر دەکات.
خۆراکە چەورەکان و سوورکراوەکان
سەرچاوەکانی فینێل ئیتیلامین Phenylethylamine
وەکوو: کاکاو و شوکولاتە.

وەرگێڕ: ئەوین سەعیدی کارناسی ڕاوێژکاری خورد و خۆراکی دایک و منداڵ.
سەرچاوە
Hindiyeh NA , Zhang N , Farrar M , Banerjee P , Lombard L. Aurora SK . The Role of Diet and Nutrition in Migraine Triggers and Treatment : A Systematic Literature Review . Headache : The Journal of Head and Face Pain . 2020 May 25

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
17👎2
#تەندروستی

با بزانین دواهەمین سەرچاوە پزیشکێ بڕواپێکراوەکانی جیهانی سەبارەت بە چەوری جەرگ دەڵێن چی؟

دواهەمین زانستەکان دەڵێن:
لە ڕاستیدا هیچ دەوایەک ناتوانێ یارمەتیدەر بێ بۆ دەرمانی چەوری جەرگ ئەگەر ئێوە شێوازی ژیانتان نەگۆڕن.

گرینگترین خاڵ بۆ دەرمانی جەرگی چەور وەک سەرچاوە پزیشکێکانی جیهان باس دەکەن کەم کردنی کێش بە شێوازێکی کەم کەم و لەسەرەخۆیە (واتا دانانی وەزنی وردە وردە)
دواتریش کەربۆهیدراتە سادەکان کەمتر دەکار بێنن وەکوو: برینجی سپی، نانی سپی، ماکاڕۆنی، قەند، شەکر و..

هەروەها چەوری تێر Saturated fat(چربی اشباع) زۆر بە کەمی دەکار بێنن و تەنانەت زۆرجاریش قەدەغە دەکرێن.
وەکوو: ڕۆنە بەستووەکان، ڕۆنی حەیوانی، شیرەمەنێ پڕچەورێکان، هەموو جۆرەکانی خۆراکی ئامادە و ڕستوڕانتی و کۆنسێروەکان.

لە تەواوی جەمەکان و نێوجەمەکانتان کەڵک لە سەوزیجاتی تازە وەربگرن و ڕۆژانە 3تا5 واحید میوە بخۆن.

حەول بدەن ڕۆژانە حەتمەن کەڵک لە دانەوێڵەکان(حبوبات) وەربگرن.

چ خواردنێک قازانجە بۆ چەوری جەرگ؟
قاوە
ڕۆن زەیتوون
ماسی، کاکڵەکان(ئاجیل)
تەواوی سەوزیجاتەکان و میوە
فیبر، دانەوێڵەکان
شیرەمەنێ کەم چەورەکان(لبنیات کم چرب)

خاتوونەدووگیانەکان باشتر وایە قاوە دەکار نەهێنن یان لە ژێر چاودێری پزیشک دەکاری بێنن.

وەرگێڕ: ئەوین سەعیدی کارناسی ڕاوێژکاری خورد و خۆراکی دایک و منداڵ.
سەرچاوە:
Komolafe 0, Buzzetti E, Linden A, Best LM, Madden AM, Roberts D, Chase TJ, Fritche D, Freeman SC, Cooper NJ, Sutton AJ. Nutritional supplementation for nonalcohol-related fatty liver disease: a network meta-analysis. Cochrane Database of Systematic Reviews. 2021(7).

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
22👎1
#تەندروستی

چارەسەر کردنی بای سک(نفخ شکم)بە دەوا

بۆ دەرمانی بای سک سەرەتا دەبێ هۆکارەکانی سەرەکی بای سک دەرمان بکرێت.
خورد و خۆراک ڕۆڵی سەرەکی و گرینگی دەرمانی ئەم کێشەی هەیە بەڵام بە گشتی هەندێک دەوا دەتوانن تا ڕادەیەکی زۆر ئەم کێشەیەی کۆئەندامی هەرەس کردن چارە سەر بکەن
وەکوو:
Polydimethylsiloxane
دایمیتیکون، سایمیتیکون، شارکول
( خەڵوزی چالاک)
کۆئەندامەی هەرەس کردن ئەم دەوایانە هەڵنامژێت و لە ڕێگەی کەم کردنەوەی کێشانی ڕووکاری بلۆقی گاز ڕێگری دەکات لە بەستنەوەی بەیەکەوە و کۆبوونەوەی گاز.

هەروەها کاریگەری لەسەر بلۆقەکان هەیە و دەتوانێ ئەو بڵۆقانە بتەقێنێ و پێش لە با کردنی سک بگرێ.
ئەم دەوایانە تا ڕادەیەکی زۆر گازەکان وەردەگرن و ناهێڵن سک بای بکات.
هەڵبەت هەندێک لە سەوزییەکان و تامەچێشتەکانیش دەتوانن تا ڕادەیەک ئەو کارە بکەن
وەکوو:
شویت، گژنیژ، نەعنا، بەیبوونە، ڕەشکە، زەردەچێوە، زەنجەفیل
هەروەها ئەو تەواوکەرانەی کە پرۆبایۆتیکیان تێدایە.
بەپێی توێژینەوەکان، خواردنی تەواوکەری پرۆبایۆتیک دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ڕێکخستن و هاوسەنگی ئەو جۆرە بەکتریایانەی کە لە کۆلۆندا(روده بزرگ)دەبنە هۆی گاز و بای سک.

سەرچاوە:
کتێبی: دارودرمانی و تغذیه دکتر مهران ملکی
وەرگێڕ: ئەوین سەعیدی کارناسی ڕاوێژکاری خورد و خۆراکی دایک و منداڵ.

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
31👍5👎3
#تەندروستی

🔵هەشت رێنمایی بۆ چارەسەری گرفتەکانی قۆڵۆن!

نەخۆشییەکانی قۆڵۆن، ئازار، دروستبونی غازات، هەڵئاوسان و خاوبونەوەی كرداری هەرس گرفتێکی باوە و لەئێستادا، بەشێکی زۆری مرۆڤەکان پێوەی دەناڵێنن.

ئەو کەسانەی کێشەیان لە قۆڵۆنیاندا هەیە دەتوانن ئەم پێکهاتە سروشتییە بخۆنەوە و هەندێک رێنمایی گرنگ پەیڕەوبکەن بۆ ئەوەی لەهەمو ئەو گرفتانە ڕزگاریان بێت.

1. خواردنی بڕێکی زۆر پێکهاتە ڕیشاڵیەکان وەک میوە و سەوزە و زەڵاتە.

2. کەمکردنەوەی خواردنی نۆک و فاسۆلیا و نیسک و پێکهاتەکانی یان پێشتر زەڵاتەیەکی زۆر بخۆ.

3. کەمکردنەوەی خواردنەوەی چا و قاوە.

4. دورکەوتنەوە لە خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان کە دەبێتەهۆی هەڵئاوسان.

5. دورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێ و دروستکردنی پەستانی دەرونی زۆر لەسەر مێشکت.

6. کەم خواردنی خێرا، ژەمی چەور، بەهارات و بیبەری تون.

7. جوینی خواردن بەشێوەیەکی باش، گرنگی دان بە خواردنی بادام لەسەر گەدەی بەتاڵ بەتایبەتی لە بەیانیاندا.

8. پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت.

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
7👎2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#تەندروستی

سوودەکانی خواردنی تێکەڵەی هەنگوین و دارچین...

پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
14👎5👍2
#تەندروستی

چارەسەر کردنی بای سک(نفخ شکم)بە دەوا

بۆ دەرمانی بای سک سەرەتا دەبێ هۆکارەکانی سەرەکی بای سک دەرمان بکرێت.
خورد و خۆراک ڕۆڵی سەرەکی و گرینگی دەرمانی ئەم کێشەی هەیە بەڵام بە گشتی هەندێک دەوا دەتوانن تا ڕادەیەکی زۆر ئەم کێشەیەی کۆئەندامی هەرەس کردن چارە سەر بکەن
وەکوو:
Polydimethylsiloxane
دایمیتیکون، سایمیتیکون، شارکول
( خەڵوزی چالاک)
کۆئەندامەی هەرەس کردن ئەم دەوایانە هەڵنامژێت و لە ڕێگەی کەم کردنەوەی کێشانی ڕووکاری بلۆقی گاز ڕێگری دەکات لە بەستنەوەی بەیەکەوە و کۆبوونەوەی گاز.

هەروەها کاریگەری لەسەر بلۆقەکان هەیە و دەتوانێ ئەو بڵۆقانە بتەقێنێ و پێش لە با کردنی سک بگرێ.
ئەم دەوایانە تا ڕادەیەکی زۆر گازەکان وەردەگرن و ناهێڵن سک بای بکات.
هەڵبەت هەندێک لە سەوزییەکان و تامەچێشتەکانیش دەتوانن تا ڕادەیەک ئەو کارە بکەن
وەکوو:
شویت، گژنیژ، نەعنا، بەیبوونە، ڕەشکە، زەردەچێوە، زەنجەفیل
هەروەها ئەو تەواوکەرانەی کە پرۆبایۆتیکیان تێدایە.
بەپێی توێژینەوەکان، خواردنی تەواوکەری پرۆبایۆتیک دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ڕێکخستن و هاوسەنگی ئەو جۆرە بەکتریایانەی کە لە کۆلۆندا(روده بزرگ)دەبنە هۆی گاز و بای سک.

سەرچاوە:
کتێبی: دارودرمانی و تغذیه دکتر مهران ملکی
وەرگێڕ: ئەوین سەعیدی کارناسی ڕاوێژکاری خورد و خۆراکی دایک و منداڵ.

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
21

13