PiranshahrRudaw
68.5K subscribers
157K photos
48.1K videos
618 files
111K links
🌐سایت:
www.piranshahrrudaw.ir

📞 ارسال خبر
👉 @piranshahradmin

🗣تبلیغات
👉 @piranshahr_ad

اینستاگرام:
http://Instagram.com/PiransharRudaw

ورزشی:
@sportrudaw

مدیر مسئول: یاسر محمدزاده اقدم

Iتابع قوانین جمهوری اسلامی ایران
Download Telegram
📚هەر شەو یەک #چیرۆک

#چیرۆکی ژمارە: 906

بۆمە ئاوی نییە، بۆ تۆ نانی هەیە

دەگێڕنەوە میرزا ئاغاسی وەزیری بارەگای شای قەجەر، بۆ بە هێز کردنی وڵات بڕەوی بە دوو شت دەدا ، تۆپ و کەرەستەی شەڕ بۆ بەرەنگار بوونە لەگەڵ دوژمان و ئەوەی دیش بیر هەڵقەندن ، بۆ گەشە کردنی کشت و کاڵ، ناوبراو لە هەموو دەرفەتەکان کەڵکی وەردەگرت و سەردانی ئەو کەسانەی دەکرد کە خەریکی هەڵقەندنی چاڵاو دەبوون هانی دەدان هەر چالاک بن و درێژە بە کاریان بدەن.
ڕۆژێک میرزا بۆ ئاگادر بوون لە ڕەوشی و هەڵقەندنی بیرەکان و قوڵایی و چەندەی ئاو دەبێ سەردانی چاڵاوەکانی کرد. سەرکارگەری یەکێک لە چاڵاوەکان کوتی هەتا ئێستا تەڕاییمان نەدیتووە و چوون لە کارەکەم شارەزام دەزانم ڕەنج بە خسار دەبین، میرزا ئاغاسی کوتی: درێژە بە کارتان بدەن و نا ئومێد مەبن. ڕۆژەکان تێپەڕین و میرزا ئەوجاریش بۆ سەردانی بیرەکان چۆوە کن کرێکارەکان، سەرکارگەرەکە ئەوجاریش بە میرزای کوت: حاجی میرزا ئەمن باوەڕم بە کاری خۆم هەیە و پێشتریش پێم کوتی کە ئەو بیرە ئاوی نابێ و هەر کات بە فیڕۆ دەدەیین. باشتر وایە جێمان بگۆڕین و لە زەوییەکی دی خەریک بین، چوون زۆری پێداگری کرد لە ئاکام دا میرزا ئاغاسی بە تووڕەیی ئەوای وڵام داوە؛ بە تۆ چی کە ئەو زەویە ئاوی هەە یانا؟ بۆ ئێمە ئەگەر ئاویشی نەبێ خۆ بۆ تۆ نانی هەیە. کارت بکە و ڕەنجی خۆت وەرگرە. ڕەنگە ئەو کارە بۆ من هیچ سوودێکی نەبێ بەڵام بۆ تۆ قازانجی هەر هەیە

🔺وەرگێڕان
✍🏻ئاژوان89

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
📚هەر شەو یەک #چیرۆک

#چیرۆکی ژمارە: 907

ئاوێک کە ڕژا کۆ ناکرێتەە

ژنێک سەبارەت بە دراوسێیەکەیان زۆری بوختان هەڵبەستن و هەردم دە زاری ئەم و ئەوی داویشت، هێندەی پێ نەچوو کە هەرچی لە دەورووبەریان بوو لەو بوختانانە ئاگادار بوون. ئەو کەسەی کە بوختانی بۆ هەڵبەسترابوون زۆری ئازار چێشت و تووشی گرفتێکی زۆر هات. دوایە وای لێهات ژنە زانی کە ئەو شایحانە هەموو درۆ بوونە و دیتی کە جیرانەکەی دە چ بارودۆخێکدایە، پەشیمان بۆوە و بۆ دەرباز بوون لەو ناڕاحەتیە چۆ کن کابرایەکی تێگەیشتوو بۆوەیکە یارمەتی لێ وەرگریت. هەتا ئەو کارە ناحەزە قەرەبوو بکاتەوە.
پیاوە کوتی وە بازاڕی کەوە، مریشکێک بکڕە و بیکووژەوە، تووکی مریشکەکەی لە نێزێک ماڵەکەی خۆتان بەوڵاتی وەرکە، ژنە لەو کاری واق ما بەڵام بە قسەی کرد.
کاتێک سبەی داهات پیاوە پێی کوت جا بڕۆ ئەو تووکانم بۆ بێنەوە. ژنە ڕۆیشت بەڵام بە دوو، سێ تووکەوە هاتەوە. پیاوە زاناکە بۆ وڵامی سەر سووڕ مانی ژنە پێی کوت: بە وڵات وەر کردنی تووکەکان ئاسایی بوو بەڵام کۆ کردنەوەیان هێندە ئاسان نییە. شایحە ساز کردنی تۆش زۆر بە سانایی ئەنجام دران بەڵام قەرەبوو کردنەوەی شتێکی مەحاڵە

🔺وەرگێڕان
✍🏻ئاژوان89

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw