📚هەرشەو یەک #چیرۆک
#چیرۆکی ژمارە 909
دنیا پڕە لە خەراپە نە بە خاتری مرۆڤە نادادپەروەرەکانی بەڵکو لەبەر بێ دەنگی ئینسانە باشەکان
ئێسکێک لە ئەوکی گورگێک دا گیری خواردبوو، گورگ لە دوای کەسێک دەگەڕا کە بۆی دەربێنیت. گەیشتە حاجلەیەک و داوای لێکرد کە ڕزگاری کات و لە بەرامبەریدا گورگ پاداشی بداتێ.
حاجیەلە دندووکی لە ئەوکێ ڕا کرد و ئێسکەکەی دەرهێنا و داوای پاداشەکەی کرد!!! گورگ ڕووی تێکرد و پێکوت هەر کە سەرت بە ساغی هاتۆتەدەرێ کوڵاوی هەڵاوێ و مەیقۆزەوە.
کاتێک خزمەت بە ئینسانێکی بێ سفەت و نەزان دەکەی دەبێ هەر ئەوندەت چاوەڕوانی هەبێ کە هیچ بەڵایەکی بەسەر نەهێناوی
🔺وەرگێڕان
ئاژوان89
✅پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRp

📚هەر شەو یەک #چیرۆک
#چیرۆکی ژمارە: 907
جیهانی هەر کەسێک بارتەقایی ڕوانگەی خۆیەتی
مێشێک سواری پەڕڕە کایەک بوو، پەڕەکایەکەش سواری میزی گوێدرێژێک، مێش زۆر لە خۆ باییانە بەسەر مێزی کەرکەدا کەشتی لێدەخۆڕی و دەیکوت: من زانستی دەریایی و کەشتیوانیم خوێندووە، زۆرم بیر لەو کارە کردۆتەوە. چاو لێکەن ئەوە زەریا، ئەوە کەشتی، کە من چۆنی لێ دەخۆڕم. مێش لە بیری تەسک و بچووکی خۆی ڕا وای دەزانی ئەو لە زەریاکان کەشتی دە ئاژوێ و میزی کەرەکە زەریا بێ پایانە و پەڕڕە کایەکەش پاپۆڕێکی زەبەلاح. هۆکارەکەشی ڕوون و ئاشکرا بوو هەرئەوەندەی لێ دەزانی و زانیاری و ڕوانگەکەی چەقبەستوو بوو.
مرۆڤێک کە لە خۆ بایی و بیرکردنەوەکەی ناڕاستە هەر وەک ئەو مێشەیە و مێشکیشی بارتەقای میزی گوێدرێژ و پەڕڕەکایەکە
🔺وەرگێڕان
✍🏻ئاژوان89
✅پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw

#چیرۆکی ژمارە 910
بۆ ڕێبەرانی گەل
ماندێلا و قەزافی هەر دووکیان ئەفریقایی بوون، هەر دووکیان هۆگری ئازادی و دادپەروەری بوون، هەر دووکیان شۆرشگێر و لە جوڵانەوەکەشیاندا سەرکەوتن، ئاستی خۆشەویستیشیان لە ناو کۆمەڵانی خەڵک ئەوندە بەرز بوو کە بوونە بە ڕێبەر و کاریزما لە نێو گەلەکەیان.
ماندێلا بە بێ خوێن و تاوان سەرکەوت بەڵام قەزافی بە خوێن ڕژتن مایەوە لە گۆڕەپانی سیاسی، ماندێلا گوێ ڕایەڵی قسەکانی کۆمەڵگا بوو، بەڵام قەزافی زاری وەک شێر داپچکڕی هەتا دەنگی خەڵک کپ کات. ماندێلا کتێبی خەڵکی خوێندەو و قەزافیش کتێبی نووسی خەڵکیشی ناچار کرد هەتا بیخوێننەوە.
ماندیلا خەڵکی بە کوڕی خۆی دەزانی و قەزافیش بە خەڵکی دەکوت قالۆچە و مشک، ماندێلا پێش تەوا بوونی ژیانی لە دەسەڵات چۆ دەرێ و قەزافیش تا ئاخر چرکە ساتەکانی ژیان ئامێزی لە تەخت و کۆشکدا و خیانەتی بەنیشتمانەکەی کرد
ئەوڕۆ ماندێلا و قەزافی هەردووکیان لە ئاخر ماڵیان لەبەرچاوی مێژوو ڕاوەستاون و ئێمە مرۆڤەکان بە حوورمەتی ماندێلا هەڵدەستینە سەر پێ
🔺وەرگێڕان
ئاژوان89
✅پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw

#چیرۆکی ژمارە: 911
کچ لە کوڕ باشترە
زاوا و بووکێک لە یەکەم ڕۆژی ژیانی هاوبەشییان دا بڕیار دەدەن ئەو بەیانی ئەو ڕۆژە دەرگا لە کەس نەکەنەوە
لەپێشدا دایک و بابی کوڕەکە دێن و لە دەرگا دەدەن بەڵام بەپێی بڕیاری پێشوو دەرگایان لێ ناکەنەوە! ئەوان دەڕۆن دوای کاتژمێرێک دایک و بابی کچ دێن و لە دەرگا دەدەن ژن ومێرد چاو لەیەک دەکەن، کچە فرمێسک لەچاوی قەتیس دەمێنێ و دەڵێ من هیچکات ناتۆانم ببینم دایک و باوکم لە پشت دەرکە بمێننەوە دەرگایان لێ دەکاتەوە و کوڕە هیچ ناڵێ ئەو قسەیە لە دڵی ڕادەگرێ زەمەن تێپەڕ دەبێ تا خودا پێنج کوڕیان دەداتێ و شەشمین منداڵ کچ دەبێ کابرا دێنێ سێ چۆار مەڕ سەردەبڕێ و خەڵکێکی زۆر بانگ دەکا و گوێزەبانەی بۆ دەکا خەڵک سەریان سووڕ دەمێنێ و دەڵێن ئەتۆ ئەو هەموو خەرجەت بۆچی بۆ ئەو کچە کردووە کابرا زۆر لەسەرە خۆ دەڵێ ئەوە تەنیا کەسێکە کە لە هەموو کات دا دەرگام لێ دەکاتەوە و بە بوونی ئەو هیچکات لەپشت دەرگا نامێنمەوە لەخۆشی وناخۆشی داپشتیوانم دەبێ

#چیرۆکی ژمارە: 912
➖خافڵ بوون
سێ فیلسووف لە وێستەگەی شەمەندەفەر چاوەڕوانی هاتنی شەمەندەفەریان دەکرد. ئەوان هێندە گەرمی ڕاوێژ کردن لەگەڵ یەک بوون هەستیان بە هاتنی شەمەندەفەر نەکرد. کاتێک کە شەمەندەفەر هەویستی وێستگەکە بەجێ بێڵیت دوو کەسیان زۆر بەپەلە خۆیان تێڕۆ کرد. کەس سێهەمیان کە زۆریش بەپەلە بوو نەیتوانی سوار بێ. زۆر دڵگران بوو و دەگریا، بارەبەرێک کە ڕووداوەکەی لە نیزێک ڕا دیت بوو لێی چۆ پێش و دڵنەوایدایەوە و کوتی شوکر بۆ خوای دوو نەفەرتان توانی لەگەڵ شەمەندەفەرەکە بڕۆن.
فیلسووفی بە جێماوە کوتی: ڕێک کێشە کە لێرەدایە. ئەوان دوو کەس بۆ بەڕێ کردنی من هاتبوون، ئەوان ڕۆیشتن و من مامەوە. لێم سوورە ئەوانیش ئێستا لە ناو شەمەندەفەرەکە وەکوو من شین دەگێڕن
قەتاری ژیان بەڕێوەیە چ سوار بین و چ سوار نەبین دێت و دەڕوات خافڵ بوون لێی قەربوو ناکرێتەوە

#چیرۆکی ژمارە: 913
بەرپرسانی ئێمە ناسر شا نین
ڕۆژێک ناسر شای قاجار و هاوڕێیەکانی بۆ گەڕان چوونە شوێنێکی گەشتیاری، گوڵێکی سووری جوان سەرنجی ناسر شای ڕاکێشا، زووەکی لێنووس و پێنووسی دەرهێنان دەستی کرد بە نەقاشی کردنی گوڵەکە.
تەواو کە بوو، نیشانی هاوڕێکانی دا و لێی پرسین ئەرێ چۆنە؟
مستۆفی دە وڵامدا کوتی: قوربان زۆر باشە. ئێقبال ئەلدۆلەش کوتی: قوربان بەڕاستی قسەی تێدا نییە
ئێعتماد ئەلسەلتەنەش کوتی: هاوشێوەی نییە، لە دوایش یەکێک لە پڕ ڕا هەڵی دایە و کوتی ئەو نەقاشیە هەر لە گوڵەکەش کە لە سرووشت هاتۆتەدەر جوانترە!!!
هەر دەهاتوو زۆرتریان پێهەڵا دەکوت و کەس وازی لە مەحت و سەنا نەدەهێنا وای لێهات بەو تاریفاتەی کە دەیان کرد زۆریشیان پێدەکەنین.
لەدوای ئەوەی کە دەورووبەریەکانی ناسر شای تەنکەیان کرد، ناسر شا بە میوانەکەی کوت ئەو دۆخەی ئەوڕۆت دیت؟
ئەمن دەبێ لەگەڵ ئەوانە حوکمڕانی ئەو مەملەکەتە بکەم!!!
تێبینی: ئەوە ڕێک ڕەوشی ئێستای خەڵکانێکە کە بە دیتنی زۆر لە بەرپرسان بەس چاپلووسی و کەرامەتی خۆیان دەشکێنن بەڵام مەخابن بەرپرسان ئێمە ناسر شا نین

#چیرۆکی ژمارە 914
چیرۆکی ئەو "گا" یەتان بیستووە کە کلکی نەبوو ؟!
ڕۆژێکیان کوڕێکی گەنج لە تەنیشت کێڵگەیەکەوە تێئدەپەڕێت ، دەبینێت کچێک لەگەڵ بابی خەریکی ئیش کردنە بە بینینی کچەکە شەیدای ئەبێت و یەکسەر بۆ داخوازی دەچێتە پێشێ
بابی کچەکە کاتێک گوێبیستی داواکاری کوڕەکە دەبێت دەڵێ مەرجێکم هەیە ئایا مەرجەکەم قبوڵ دەکەیت ؟
کوڕەکە یەکسەر دەڵی : هەر مەرجێکت هەبێت قبوڵی دەکەم .
باوکی کچەکە دەڵێ : من سێ گا، یەک لە دوای یەک بەرەڵڵا دەکەم دەبێ تۆ کلکی یەکێک لە گایەکان بگری ئەگەر توانیت ئەوە بکەی کچەکەمت پێشکەش دەکەم .
کوڕەکە لە خۆشیان دەحەپەسێ چونکە مەرجەکەی زۆر بەلاوە ئاسان ئەبێت .
بۆ سبەینێ دەچنە شوێنی مەبەست کاتێک گای یەکەم بەرەڵڵا دەکرێت دەبینێت گایەکی زۆر گەورە و توڕەیە کوڕەکە دەترسێ دەکشێتە لە دڵی خۆیدا دەڵی ئێستا دوو گای دیکە ماوە بۆیە وازی لێدەهێنێت و خۆی ماندوو ناکات .
کاتێک گا ی دووەم دەێەتە دەرێ ئەو جاریش گا کە گا یەکی توڕە دەبێت بەڵام چووکترە لە گایەکەی یەکەم ، کوڕەکە بیر دەکاتەوە لە دڵی خۆیدا دەڵێ بێگومان گای سێیەم چوکترە و هەرچۆن بێت کلکی دەگرم بۆیە وازی لێدەهێنێت گای دووەمیش دەڕوات
کاتێک گای سێیەم دێتە دەر گایەکی بچووک و لاواز دەبێت کوڕەکە زۆر خۆشحاڵ دەبێت و لە دڵی خۆیدا دەڵێ ئیشێکی باشم کرد کلکی ئەو دوو گا یەی دیکەم نەگرت بۆی هەبوو بەڵایەکم بەسەر بێنن بەڵام کلکی ئەو گایە بەئاسانی دەگرم ، بەرەو گا کە دەڕوات کلکی بگرێت بەڵام گا کە کلکی نابێت ! .
بەڵێ هەلەکانی ژیان بەم شێوەیە تێدەپەڕێت بۆیە هیچ کات هیچ هەلە زێڕینەکان لە قیس خۆتان مەدەن و وەکوو دەسکەوت چاویان لێبکەن

#چیرۆکی ژمارە 915
هەرچی بیکەی هەرلەگەڵ خۆتت کردووە
لە زەمانی قەدیم دەروێشێک هەبوو کە کۆڵان بە کۆڵان و گەڕەبە گەڕەک دەگڕاو وێردی زمانیشی ئەوە بوو"هەرچی بکەی لەگەڵ خۆتت کردووە ا ئەگەر چی چاکە و خەراپەش بێ" ژنێکی ناجسن کاتێک دەروێشەی بینی و گوێی لە شێعرەکەی گرت، کوتی جا ڕاوەستە من خیلافی ئەو قسە بە مام دەوێش دەسەلمێنم. ژنە چۆوە ماڵێ و هەویر شێلاو کولێرە شیرنەی ساز کرد بەڵام هێدێک ژەهر لەگەڵ تێکەڵ کردبوو. هێنای و دای بە مام دەرۆێش و چۆوە ماڵێ و بەدراوسێکانی کوت: ئەمن ئەوە پێی دەسەلمێنم کە هەر چی بیکەی بەخۆتی ناکەی! ژنە کوڕێکی هەبوو کە 7 ساڵ بوو بزر ببوو لە ناکاو کوڕە هاتەوە و ڕێی کەوتە کن مامە دەروێشی، سڵاوێکی کرد و کوتی: لە ڕێگایەکی؛دوورەوە هاتووم وەختە لەبرسان هیلاک دەبم. مام دەروێشیش ئەو کولێرەی کە ژنە پێی دابوو و ژەهری تێ کردبوو وێی دا و کوتی بخۆ ژنێک بۆی ساز کردووم ها ڕۆڵە گیان بخۆ!
کوڕە هەر کە خواردی حاڵی گۆڕا و کوتی مامە دەروێش ئەوە چ بوو ئاوری تێبەردام؟ دەروێشە بۆ لای ماڵە ژنەی هەڵات و ژنەی هێنا. ژنە بەغار هات کە دیتی ئەوە کوڕەکەی خۆیەتی! بە سەری خۆی دادەدا و قوڕی دە پێوا و دەیکوت: بەڕاستی تۆ ڕاستت دەکوت؛ هەر چی بیکەی هەر لەگەڵ خۆتت کردوە چ چاک و چ خەراپ

ڕێوی فێڵی لێ ناکرێ
ڕێوی لە جەولەیەک بۆ نێو ئاوەدانی کەڵەبابێکی لووڕدا و بەرەوە کونە ڕێوی هەڵاتەوە. کەڵەبابە لە نێو زاری ڕێویدا دەپاڕایەوە و کوتی شتێکی چاکت دەدەمێ وازم لێ بێنە ڕێوی ڕازی نەبوو و کوتی ناکرێ و نابێ! تووندتری کرد، کەڵەشێر دەیزانی هەوڵ و تێکۆشانەکەی بێ سوودە، کوتی: داواکاریەکم هەیە کە پێمخۆشە بۆم بێنییە دی. ڕێوی کوتی چت دەوێ و ئاواتت چییە؟ کەڵەشێری بەستەزمان کە لە ژێر کەڵپی تیژی ڕێوی بە دژواری هەناسەی دەکێشا وڵامی دایەوە. مادام کە ئاخر هەناسەکانم هەڵدەکێشم و هەر دەمخۆی ئارەزوویەکم هەیە کە نێوی یەکێک لە پێغمبەران بێنی بۆوەیکە لە کاتی خواردنم زۆر زەجر نەکێشم و بەهاسانی گیان بدەم
هەڵبەت مەبەستی کەڵباب ئەوە بوو کە ڕێوی زار لێک کاتەوە و ئەویش بی قووچێنیت، بەڵام مام ڕێوی سەر قافڵەی فێڵبازانە و تێگەیشت کە کەڵەشێر چی دەوێ، ئەویش وشەیەکی دەربڕی کە نەتنیا زاری لێک نەکرایەوە بەڵکوو چاکتری کەڵپ بەسەر داگرت و هەموو ئێسکی بەندنی تێک ڕۆشکاندن، کەڵباب کە نیوە گیان ببوو کوتی بەنەعلەت بی ڕێوی کەلە؛و هەموو پێغمبەران ئەو نێوەت چۆن دیتەوە!

#چیرۆکی ژمارە 917
ئێوە تەنیا کەسێکن کە دەتوانن یارمەتی خۆتان بدەن
هەر کە ڕۆژێک فەرمانبەرەکان گەیشتنە فەرمانگەکەیان، ڕاگەیەندراوێکی گەورەیان بە تابلۆی بەر دەرکەی ئیدارەکەیان وەدیت. کە لەسەری نووسرابوو: دوێنێ ئەو کەسەی کە لەو فەرمانگەیە پێشی لە گەشە کردنی ئێوە دەگرت کۆچی دوایی کرد! هەر بەم بۆنەوە داواتان لێ دەکەم بۆ ناشتنی تەرمەکەی کاتژمێر 10ی بەیانی لە هۆڵی کۆبوونەوەکان بەشداریتان هەبێ! سەرەتا هەموویان لەبەر لە دەست دانی هاوکارەکەیان پژارە دایگرتن، بەڵام دوای ئیستێک هەموو پێیان خۆش بوو بزانن کێ بوو کە پێشی لە گەشە کردنیان گرتووە. هەر ئەو هەستە وای لە فەرمانبەرەکان کرد کە هموویان بەرەبەرە هۆڵی کۆبوونەوەکە پەل کێش بن
فەرمانبەرەکان لە ڕیزێکدا ڕاوەستان یەک لە دوای یەک لە کن دارەمەیتەکە دەگوزەران و کاتێک نێو دارەمەیتان چاو لێ دەکرد ڕاست واق دەمان و زمانیان ڵاڵ دەبووا! هاوێنەیەک لە نێو تابووتەکەدا داندرا بوو هەر کە چاویان لێ دەکرد وێنەی خۆیان تێدا دەدیتەوە.
نووسراویەک لە کن هاوێنەکە داندرابوو بەو ناوەڕۆکە کە تەنیا یەک کەس هەیە کە دەتوانیت پێش بە بەرەو پێش چوونتان بگری. ئەویش کەس نییە بێجگە لەخۆتان، ئێوە تەنیا کەسێکن کە دەتوانن یارمەتی خۆتان بدەن

#چیرۆکی ژمارە 919
➖ڕێگامان لێ ون بووە
کاسپارۆفی ناسراو لە کایەی شەتڕەنج بە کەسێکی ئاماتۆڕی دۆڕاند!!
هەموو واق مابوون و هۆکارەکەیان لێ دەپرسی، ئەویش ئەوای کوت: لەکاتی یاری خۆ نەمدەزانی ئاماتۆڕە جا لەبۆیە لە دوای هەر جوڵەیەکی منیش بەدوای پلانێکدا دەگەڕام، زۆر جار وامدەزانی مێشکم خوێندۆتەوە بۆیە دەمکوت دەزانم چ دەکات، بەڵام بەوپەڕی سەرسوڕمانەوە جوڵەیەکی سادەی دیکەم لە دەدیت، بیرم لێ دەکردەوە کە چۆن پلانی نوێی بخۆێنمەوە، هێندە بەدوای جوڵەکانی ئەودا گەڕام کە مۆرەکانی خۆم لێ ون ببوون بۆیە زۆر بەهاسانی مات بووم. تازە زانیم کە جوڵە کردنەکانی خۆ لە ڕووی نەزانین بووە و هەر مۆرێ ئەولاو ئەولا کردوون منیش لە خۆشیەکانی یاریەکە غافڵ ببووم و بەدوای پلان دا دەگەڕام کە هەر بوونی نەبوو
یاریەکەم دۆڕاند بەڵام وانەیەکی گەورە فێر بووم ئەویش ئەوەیکە هەموو خۆ جوڵاندنەکان فێڵبازی نین، هێندەمان فێڵ و کەڵەک دیتوون و نەخشەن کێشاون کە بەقامان بە ڕاستگۆیی هەر نەماوە. بەدوای پلانکاندا دەگەڕێین بەڵام ڕێگمان لێ ون بووە و دەدۆڕێین

#چیرۆکی ژمارە 920
ڕاستیەکانی کۆمەڵگای ئەوڕۆمان
شەوێک ئاغا محەممەدخانی قاجاڕ نەیتوانی لەبەر لوورەلووری چەقەڵان چاو لێک نێت. هەتا سیوادی بەیانی هەر ئەو کەلەکە و ئەو کەلەکەی کرد. هەر کە هەستا ڕاوێژکارەکانی بانگ کردن و داوای سزایەکی قوورسی بۆ چەقەڵەکان لێ کردن.
هەر کامەیان پێشنیارێکیان قوورسیان کرد. بەڵام ئاغا مەحەممەدخان هیچیان پەسەند نەکرد و لەدوای زەبرێکی کاریگەرتر دەگەڕا. ئەمری کرد هەموو چەقەڵەکانی ئەو دەڤەرە بەزیندووی کۆ کەنەوە و بیان هێنە حەوشەوی بارەگای ئاغا مەحەممەدخان. کاتێک چەقەڵەکانیان هێنا کوتی: ها ئەوە زەنگوڵە و دەملی هەموانی کەن و لەو دەشتە با بەڕەڵڵا بن. هەرچی ڕاویان بوو لەبەر دەنگی زەنگوڵە ڕای دەکرد و ئاشکرا دەبوو چەند ڕۆژێک تێنەپڕی هەموو چەقەڵەکان لەبرسان مردن

پەیتا پەیتا بەرەو ڕێگەی مەبەست
ڕۆژێک لە ڕۆژان تاجرێک لە گوندێک، هێندێکی گەنم و جۆ کڕی تەلیسەکانی لە پشت ماشێن هاویشتن و بەرەو شار وەڕێ کەوت لە نێوان ڕێگا لە منداڵێک پرسی بۆ دەرەوەی ئاوایی چەندی پێدەچیت و مەوداکەی چەندە؟ منداڵە کوتی ئەگەر لەسەر خۆ بڕۆی ڕەنگە بە 10 خولەکێک بگەیە ڕێگای سەرەکی. بەڵام کە بە تووندی بڕۆی لەوانەیە 30 خولەکت پێبچێت بۆوەیکە بگەیە ڕێگای سەرەکی
کابرای تاجر لە وڵامی منداڵە زۆر ناڕاحەت بوو و وای بیر کردەوە کە ئەو منداڵە بێ تەربیەتە و قماری پێدەکات. زۆری لە دڵی گران هات و تێیوەخوڕی. لاقی لە سەر گازی داگرت بە تووندی ڕۆیشت پەنجا مەتر نەڕۆیشت کە خۆی بەبەردێکی گەورە دادا و هەموو تەلیسە گەنم و چۆیەکەی لێ بەگۆڕێ وەر بوون. کاتێکی زۆری پێچۆ بۆ کۆ کردنەوەی تەلیسەکانی، زۆری پێوە ماندوو بوو و کاتێک دەگەڕایەوە بۆ لای ماشێن و بەتەمای سووار بوون بوو وەبیر قسەکانی منداڵە کەوتەوە و لە مەبەستەکەی تێگەیشت زانی کە ڕێگا پڕ لە کەند و لەندە و ئەوجار زۆر هێور و لەسەر خۆ وەڕێگا کەوت
تێبینی: ڕەنگە گەلێک جاران پێویست بێ لەسەر خۆ هەنگاو بنێینەوە بۆوەیکە بگەینە جێ، بۆ ئەو کەسەی کە پەیتا پەیتا هەنگاو دەنێتەوە، هیچ ڕێگایەک دوور نییە

#چیرۆکی ژمارە 921
➖شێرەکان کێن
سەرەتا "داخ" کردنی کۆیلەکان هۆیەکی باش بوو بۆ ناسینەوەیان و کویلەکان لەتەمەنێکی زوەوە کوتە ئاسنێکی زۆر گەرم داخ دەکران، وەک هێمایەک بۆ ئەوەی ئەمانە سەر بەچینێکی پلەنزمی کۆمەڵگان و داخ کردن ناچاریی بوو.
کوڕە ئاشقەکانیش بۆ ئەوەی ئەشقی خۆیان بسەلمێنن، خاڵ کوتانیان داهێنا، خاڵ کوتان بەدەرزی تێژ و رەنگیان دەبردە ناو پێستەکە، خاڵکوتەکان وێنە و نوسینی جۆرا و جۆریان لەسەر قۆڵیان،سەر سینگیان و ناوشانیان دەکوتا، ئینجا کچانیش بۆ جوانی خاڵیان لەسەر چەنگە و رومەتیان کوتا.
لەو سەردەمە کوڕه مەرد و شەڕانییەکانیش دەستیان بە خاڵکوتان کرد، بەڵام جیاواز لە کۆیلە و ئاشقەکان خاڵی گەورەیان دەکوتا، کە ئاماژەیەک بوو بۆ بەهێزیی جەستەیی و بەرگە گرتن، خاڵ لە شێوەی شمشێر و ئاژەڵی دڕندە بەهێزەکان برەوی هەبوو.
لەو سەردەمە کابرایەکی فشەکەری ترسنۆک پەیدابوو، نازناوی شێری لەخۆی نابو، پاڵەوانێتی بەهرەیەکی پیاوانەیە، پاڵەوانی شێر نمایشی بۆ منداڵان دەکرد، رۆژێک بەخەیاڵیدا هات وێنەی شێر لەسەر شانی بکوتێت، چووە بەردەم خاڵکوتێک.
خاڵکوت یەکەم دەرزی تێڕاکرد، هاواری لێهەستا، وتی؛ لە کوێوە دەست پێکردوە، خاڵکوت وتی: لەکلەکەوە، کوتی کلکی ناوێ ، ئینجا گوێی، وتی شێری من گوێی نییە، بەمشێوەیە لەشێرەکە تەنیا یەک خاڵ مایەوە، کابرای خاڵکوت کوتی: شێری راستەقینە لەکاتی خاڵ کوتان دەردەکەوێت.

#چیرۆکی ژمارە: 923
کچ لە کوڕ باشترە
زاوا و بووکێک لە یەکەم ڕۆژی ژیانی هاوبەشییان دا بڕیار دەدەن ئەو بەیانی ئەو ڕۆژە دەرگا لە کەس نەکەنەوە
لەپێشدا دایک و بابی کوڕەکە دێن و لە دەرگا دەدەن بەڵام بەپێی بڕیاری پێشوو دەرگایان لێ ناکەنەوە! ئەوان دەڕۆن دوای کاتژمێرێک دایک و بابی کچ دێن و لە دەرگا دەدەن ژن ومێرد چاو لەیەک دەکەن، کچە فرمێسک لەچاوی قەتیس دەمێنێ و دەڵێ من هیچکات ناتۆانم ببینم دایک و باوکم لە پشت دەرکە بمێننەوە دەرگایان لێ دەکاتەوە و کوڕە هیچ ناڵێ ئەو قسەیە لە دڵی ڕادەگرێ زەمەن تێپەڕ دەبێ تا خودا پێنج کوڕیان دەداتێ و شەشمین منداڵ کچ دەبێ کابرا دێنێ سێ چۆار مەڕ سەردەبڕێ و خەڵکێکی زۆر بانگ دەکا و گوێزەبانەی بۆ دەکا خەڵک سەریان سووڕ دەمێنێ و دەڵێن ئەتۆ ئەو هەموو خەرجەت بۆچی بۆ ئەو کچە کردووە کابرا زۆر لەسەرە خۆ دەڵێ ئەوە تەنیا کەسێکە کە لە هەموو کات دا دەرگام لێ دەکاتەوە و بە بوونی ئەو هیچکات لەپشت دەرگا نامێنمەوە لەخۆشی وناخۆشی داپشتیوانم دەبێ
🔺وەرگێڕان
✍🏻ئاژوان89
✅پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
#چیرۆکی ژمارە: 923
کچ لە کوڕ باشترە
زاوا و بووکێک لە یەکەم ڕۆژی ژیانی هاوبەشییان دا بڕیار دەدەن ئەو بەیانی ئەو ڕۆژە دەرگا لە کەس نەکەنەوە
لەپێشدا دایک و بابی کوڕەکە دێن و لە دەرگا دەدەن بەڵام بەپێی بڕیاری پێشوو دەرگایان لێ ناکەنەوە! ئەوان دەڕۆن دوای کاتژمێرێک دایک و بابی کچ دێن و لە دەرگا دەدەن ژن ومێرد چاو لەیەک دەکەن، کچە فرمێسک لەچاوی قەتیس دەمێنێ و دەڵێ من هیچکات ناتۆانم ببینم دایک و باوکم لە پشت دەرکە بمێننەوە دەرگایان لێ دەکاتەوە و کوڕە هیچ ناڵێ ئەو قسەیە لە دڵی ڕادەگرێ زەمەن تێپەڕ دەبێ تا خودا پێنج کوڕیان دەداتێ و شەشمین منداڵ کچ دەبێ کابرا دێنێ سێ چۆار مەڕ سەردەبڕێ و خەڵکێکی زۆر بانگ دەکا و گوێزەبانەی بۆ دەکا خەڵک سەریان سووڕ دەمێنێ و دەڵێن ئەتۆ ئەو هەموو خەرجەت بۆچی بۆ ئەو کچە کردووە کابرا زۆر لەسەرە خۆ دەڵێ ئەوە تەنیا کەسێکە کە لە هەموو کات دا دەرگام لێ دەکاتەوە و بە بوونی ئەو هیچکات لەپشت دەرگا نامێنمەوە لەخۆشی وناخۆشی داپشتیوانم دەبێ
🔺وەرگێڕان
✍🏻ئاژوان89
✅پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
👍1
📚هەر شەو یەک #چیرۆک
چیرۆکی ژمارە 923
نان لە خاکە بەڵام فرمێسک لە خوێنی دڵ
.
پیاوێک تاژیەکی هەبوو کە دەیهەویست بەجێی بێڵیت. لە نێوەڕاستی ڕێگادا لینگی ڕاکێشابوون و بی دەگریا، سواڵکەرێک بەوێدا هات، لێی پرسی: بۆ دگری؟ پیاوە کوتی: ئەو تاژیە زۆر بە ئەمەگ بوو و لە پێش چاوم گیانی لێ دەتێندرێت. زۆر ڕاو بۆ کردووم و زۆر شەوانیش پاسەوانم بوو و کەس نەیوێرا تخونی ماڵێم بێت. فەقیرە پرسی: بۆ چ دەردێکی هەیە؟ بریندارە؟ پیاوە کوتی: نا لەبرسان دەمریت. ڤەقیرە کوتی: ڕاوەست خودا پاداشی ئەو کەسانەی سەبریان هەیە دەنێریت.
کابرا فەقیرە چاویلە دەستی کابرا کرد توورەکەیەکی بەدەستەوەیە.پرسی ئەوە چییە دەو توورەکەدا؟ کوتی: نان و پێخۆرە بۆ خواردنێ. فەقیرە کوتی : بۆ نادەیە تاژیەکەت کە نەمریت؟ پیاوە کوتی نانەکانم لە تاژیەکە خۆشتردەوێ. بۆ نان و پێخۆر دەبێ پارە بدەم، بەڵام فرمێسک بەخوڕاییە. بۆ تاژیەکەم هەرچەند بیهەوێ بۆی دەگریم. فەقیرە کوتی: قوڕبەسەرت! فرمێسک خوێنی دڵە و نرخی خەم بۆتە ئاوی ڕوون. بایەخی فرمێسک لە نان زۆرترە. نان لە خاکە بەڵام فرمێسک لە خوێنی دڵ

#چیرۆکی ژمارە: 924
با هێناویەتی
لە زەمانی دەسەڵاتداریەتی خەسرەو پەرویز لە نێوان ئێران و ڕۆم شەڕ و هەڵا هەڵگریسا و لە شەڕەدا ئێرانیەکان توانیان سەرکەوتن مسۆگر کەن و قوستەنتەنییە کە پێتەختی ڕۆم بوو کەوتە گەمارۆی ئەرتەشی ئێران و لەدستچوونی زۆر نیزێک بوو
شای ڕۆم هەرکە زانی پێتەختەکەی کەوتۆتە مەترسی، ئەمری کرد خەزێنەی زێر و زەمبەری ڕۆم بە چوار بەلەمی گەورە لە ڕێگای ئاو بەرەو ئەسکەندەریە بگوازرێتەوە و ئەگەر پێتەختی وڵاتەکەی کەوتە دەستی ئیرانیەکان کوپەی زێڕەکانی لەدەست نەچیت. ئەو کارەی کرد. بەڵام بەلەمەکان ئێستا زۆر نەڕۆیشتبوون کە لە ناکاو بایەکی بەتەوژم لە لایەکی دی ڕا دەستی بە هاتن کرد. هەرچەند .... هەوڵیاندا نەیان توانی بەرەو ئەسکەندەریە بڕۆن بۆیە بەرەو کەنارەی ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانە کە لە ژێر سەیتەرەی ئێرانیەکان دابوو وەڕێ کەوتن. ئێرانیەکان شاد و خۆشحاڵ بوون و کووپەکانیان ڕەوانەی تیسفوون پێتەخەتی ساسانییەکان کرد. خەسەر پەرویز خۆشحاڵ بوو چوون ئەو زێڕانەی لە ئاکامی گۆڕانی مەسیریی با بەدەست هێنا بوو. خەسرەو پەرویز ئەو زێڕ و زەمبەرەی بە "خێزێنەی با"ناساند
لەو ڕۆژەوە هەرکە کەسێک سەروەت و سامانێک بە بێ کوێرەوەری دەستەمۆ دەکات پێی دەڵێن "با هێناویەتی"

#چیرۆکی ژمارە 924
چیرۆکی ئەو "گا" یەتان بیستووە کە کلکی نەبوو ؟!
ڕۆژێکیان کوڕێکی گەنج لە تەنیشت کێڵگەیەکەوە تێئدەپەڕێت ، دەبینێت کچێک لەگەڵ بابی خەریکی ئیش کردنە بە بینینی کچەکە شەیدای ئەبێت و یەکسەر بۆ داخوازی دەچێتە پێشێ
بابی کچەکە کاتێک گوێبیستی داواکاری کوڕەکە دەبێت دەڵێ مەرجێکم هەیە ئایا مەرجەکەم قبوڵ دەکەیت ؟
کوڕەکە یەکسەر دەڵی : هەر مەرجێکت هەبێت قبوڵی دەکەم .
باوکی کچەکە دەڵێ : من سێ گا، یەک لە دوای یەک بەرەڵڵا دەکەم دەبێ تۆ کلکی یەکێک لە گایەکان بگری ئەگەر توانیت ئەوە بکەی کچەکەمت پێشکەش دەکەم .
کوڕەکە لە خۆشیان دەحەپەسێ چونکە مەرجەکەی زۆر بەلاوە ئاسان ئەبێت .
بۆ سبەینێ دەچنە شوێنی مەبەست کاتێک گای یەکەم بەرەڵڵا دەکرێت دەبینێت گایەکی زۆر گەورە و توڕەیە کوڕەکە دەترسێ دەکشێتە لە دڵی خۆیدا دەڵی ئێستا دوو گای دیکە ماوە بۆیە وازی لێدەهێنێت و خۆی ماندوو ناکات .
کاتێک گا ی دووەم دەێەتە دەرێ ئەو جاریش گا کە گا یەکی توڕە دەبێت بەڵام چووکترە لە گایەکەی یەکەم ، کوڕەکە بیر دەکاتەوە لە دڵی خۆیدا دەڵێ بێگومان گای سێیەم چوکترە و هەرچۆن بێت کلکی دەگرم بۆیە وازی لێدەهێنێت گای دووەمیش دەڕوات
کاتێک گای سێیەم دێتە دەر گایەکی بچووک و لاواز دەبێت کوڕەکە زۆر خۆشحاڵ دەبێت و لە دڵی خۆیدا دەڵێ ئیشێکی باشم کرد کلکی ئەو دوو گا یەی دیکەم نەگرت بۆی هەبوو بەڵایەکم بەسەر بێنن بەڵام کلکی ئەو گایە بەئاسانی دەگرم ، بەرەو گا کە دەڕوات کلکی بگرێت بەڵام گا کە کلکی نابێت ! .
بەڵێ هەلەکانی ژیان بەم شێوەیە تێدەپەڕێت بۆیە هیچ کات هیچ هەلێک لە قیس خۆتان مەدەن .

#ناساندنی_کتێب
📕کتێب: #چیرۆکێک_بۆ_کوڕەکەم
🖋نووسەر: #یەڵماز_گونەی
#یەڵماز_گونەی لە کتێبی #چیرۆک_بۆ_کوڕەکەم بە ناسنامەی دەرهێنەر و باوکێکێک خوێنەرانی دەدوێنێ و بە زمانێکی سادە و شێوازێکی کورت و پوخت باسی هاوڕێیەتی و لایەنگرانی لە هاوسۆزی و هاوبەشیمان بۆ دەکات.
لەم چوارچێوەیەدا کۆمەڵێک پرسیاری ئەستەم دەوروژێنێ و هەوڵ دەدات بە گۆشەنیگایەکی منداڵانە و جار جارەش مەزنانە وەرامیان بداتەوە.
چیرۆک بۆ کوڕەکەم لە سیانزە کورتە چیرۆک پێک هاتووە کە بیرۆکەی نووسینیان لە گرتووخانە سەری هەڵداوە و نووسەر ئەم چیرۆکانەی کردووەتە دیارییەک بۆ کوڕەکەی و هەموو منداڵانی جیهان.
💡#ناوەندی_ڕۆشنبیری_چراخانە
📚 @chraxana

👍5
📚 یەک #چیرۆک
"ماڵـی ئـێمە"
مەیتێکیان بە ڕێگەیەکدا دەبرد.
دەروێشێک لەگەڵ کوڕەکەی لە ڕێگەکەدا ڕاوەستا بوون،
کوڕەکە لە باوکی پرسی باوکە ئەوە چییە لێرە؟
وتی: مرۆڤێ!
کوڕەکەی وتی: بۆ کوێی دەبەن؟
وتی: بۆ شوێنێ کە نە خواردنی لێیە و
نە جل و بەرگ و نە نان و
نە ئاو و نە دار و
نە ئاگر و نە زێڕ و نە سیم،
نە حەسیر و نە بەڕە
کوڕەکەی وەڵامی دا:
بۆ باوکە مەگەر بۆ ماڵی ئێمەی دەبن؟!
عوبەید زاکانی
✅پیرانشار رووداو

💔31👍18🕊3