PiranshahrRudaw
68.5K subscribers
157K photos
48.1K videos
618 files
110K links
🌐سایت:
www.piranshahrrudaw.ir

📞 ارسال خبر
👉 @piranshahradmin

🗣تبلیغات
👉 @piranshahr_ad

اینستاگرام:
http://Instagram.com/PiransharRudaw

ورزشی:
@sportrudaw

مدیر مسئول: یاسر محمدزاده اقدم

Iتابع قوانین جمهوری اسلامی ایران
Download Telegram
#ڕۆژگارتان_پڕ_لەخۆشی

" ناو "

لە ئاسمانا
ئەستێرەیەک
کەوتۆتە سووچی گەلاوێژ
ناوی تۆم لە سەر داناوە!

لە خاڵەکانی ڕوومەتم
خاڵێکی ورد کەوتۆتە نێوان
کوڵم و گوێم
بە ناوی تۆ
ناوم ناوە!

لە خەمەکان
ئەوەی باسی دووری دەکا
تەژی لە دەرد و کەسەرە
ناوەکەی تۆیان لە سەرە!

.د.ئازاد

👤وێنە: فەخرەدین قادرپوور

پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
#نێوەڕۆتان_باش_خۆشەویستان

" متمانە "

لێرە
کوێستانیش پیر دەبێ
لێرە بەردیش دەتوێتەوە!

لێرە متمانە بە خۆیی
ناسۆرێکە
ڕۆژی سەد جار دەکولێتەوە!
.د.ئازاد

کوێستانەکانی قوڕووچا
👤وێنە: زەکەریا ئەحمەدی

پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
#ڕۆژ_باش

" ئامێز "

باوەشی تۆ،
جیهانێکی بچکۆڵەیه
سادە وەکو خەونەکانم
پڕ لە خۆشی و شادی و ئەوین
نایگۆڕمەوە
بە جیهانی ئاڵ و واڵا و
گەورە و ڕەنگین!
‎‌‌‌
.د.ئازاد

🔺قەندیلی سەربەرز
👤وێنەگر: خدر چووپانی

پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
"هاوشارییانی بەڕێزم بە تایبەتی
و
خەڵکی کوردستان بە گشتی"

لە ئێستاوە، ساڵی تازەتان پیرۆز بێ
هیوادارم، ساڵی تازە، ساڵێکی جیاواز لە ساڵی پێشوو بێ وخەمومەینەت نەمێنێ.

خەڵک بە گشتی، وەزعی گوزەران وژیانیان، خۆش نییە. هەژاری و نەداری تەنگی بە خەڵک هەڵچنیوە
تکایە، وەرن هەموومان لە کڕینی تەقەمەنی بۆ چوارشەممەسووری و نەورۆز، خۆبپارێزین.
لە جیاتی ئەوە، دڵخۆشی بدەین بە هاوزمان و هاوشارییەکانمان.

پووڵی کڕینی تەقەمەنی بدین بەو بنەماڵانەی کە بۆ ساڵی تازە، نە دەتوانن جلوبەرگێکی تازە بکڕن و نە خۆراک وبژیوی دروست و حیسابیان هەیە.

با ئەمساڵیش، یارمەتی هاوشاری و هاووڵاتیانی نیازمەندی خۆمان بدەین.

جێژن یانی پێکەوەژیان و پێکەوە شادبوون.
جێژن، یانی لە گەڵ دراوسێکەت دڵخۆش بی نەک بە تەنیا!

#ک_د_ئازاد

بەداوای لێبوردن لە مامۆستا #ک_د_ئازاد شەوی ڕابردوو ئەو نووسراوەیە لە پیرانشار ڕووداو بە نێوی هاووڵاتیەک بڵاو بۆوە کە جێگای وەبیر هێنانەوەیە ئەو نووسراوە پێشتریش لە مزراویلکە هەر بەنێوی مامۆستا بڵاو بۆتەوە

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
#نەورۆزتان_پیرۆزە

ژیانی پڕ لە مەینەت، هەر بە سەر دێ
گەلۆ مژدە کە کۆتایی کەسەر دێ

بەهار ڕەنگە درەنگتر بێ، بەڵام دێ
بە ڕەنگی سەوزەوە بۆ دەشت و دەر
دێ!

#ک_د_ئازاد

نێردراو: ئیبڕاهیم ئەسیرغەم له ئاوایی هەنگەوێ

🆔: @piranshahrrudaw
پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
👍16👎4🔥1
#هەینی_و_شێعر

" شـەقام"

شەقام
پیرێکی ڕیش چەرمووی بە ئەزموونە
دونیا متمانەی پێ دەکا
بە تەواوی!

بەڵام لێرە بێگانەیە
پڕ لە فێڵ و گوماناوی!

#ک_د_ئازاد

🆔: @piranshahrrudaw
پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
👍9👎92
#ژیان_باش_نیشتمان

شەقام دەڵێ:
خۆشەویستی
لەم شارە باری کردووە
وەفا و متمانە مردووە
شار نامۆیە!

بەڵام
دڵ و دەست و هەنگاو
باوەڕ ناکەن بەو دەنگۆیە!

#ک_د_ئازاد

وێنە: سامان بەناوەند، شەقامی حاجی سەید برایم


🆔: @piranshahrrudaw
پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
👎87👍3