#ڕۆژگارتان_پڕ_لەخۆشی
" ناو "
لە ئاسمانا
ئەستێرەیەک
کەوتۆتە سووچی گەلاوێژ
ناوی تۆم لە سەر داناوە!
لە خاڵەکانی ڕوومەتم
خاڵێکی ورد کەوتۆتە نێوان
کوڵم و گوێم
بە ناوی تۆ
ناوم ناوە!
لە خەمەکان
ئەوەی باسی دووری دەکا
تەژی لە دەرد و کەسەرە
ناوەکەی تۆیان لە سەرە!
#ک.د.ئازاد
👤وێنە: فەخرەدین قادرپوور
✅پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw

#نێوەڕۆتان_باش_خۆشەویستان
" متمانە "
لێرە
کوێستانیش پیر دەبێ
لێرە بەردیش دەتوێتەوە!
لێرە متمانە بە خۆیی
ناسۆرێکە
ڕۆژی سەد جار دەکولێتەوە!
#ک.د.ئازاد
کوێستانەکانی قوڕووچا
👤وێنە: زەکەریا ئەحمەدی

#ڕۆژ_باش
" ئامێز "
باوەشی تۆ،
جیهانێکی بچکۆڵەیه
سادە وەکو خەونەکانم
پڕ لە خۆشی و شادی و ئەوین
نایگۆڕمەوە
بە جیهانی ئاڵ و واڵا و
گەورە و ڕەنگین!
#ک.د.ئازاد
🔺قەندیلی سەربەرز
👤وێنەگر: خدر چووپانی

"هاوشارییانی بەڕێزم بە تایبەتی
و
خەڵکی کوردستان بە گشتی"
لە ئێستاوە، ساڵی تازەتان پیرۆز بێ
هیوادارم، ساڵی تازە، ساڵێکی جیاواز لە ساڵی پێشوو بێ وخەمومەینەت نەمێنێ.
خەڵک بە گشتی، وەزعی گوزەران وژیانیان، خۆش نییە. هەژاری و نەداری تەنگی بە خەڵک هەڵچنیوە
تکایە، وەرن هەموومان لە کڕینی تەقەمەنی بۆ چوارشەممەسووری و نەورۆز، خۆبپارێزین.
لە جیاتی ئەوە، دڵخۆشی بدەین بە هاوزمان و هاوشارییەکانمان.
پووڵی کڕینی تەقەمەنی بدین بەو بنەماڵانەی کە بۆ ساڵی تازە، نە دەتوانن جلوبەرگێکی تازە بکڕن و نە خۆراک وبژیوی دروست و حیسابیان هەیە.
با ئەمساڵیش، یارمەتی هاوشاری و هاووڵاتیانی نیازمەندی خۆمان بدەین.
جێژن یانی پێکەوەژیان و پێکەوە شادبوون.
جێژن، یانی لە گەڵ دراوسێکەت دڵخۆش بی نەک بە تەنیا!
#ک_د_ئازاد
➖بەداوای لێبوردن لە مامۆستا #ک_د_ئازاد شەوی ڕابردوو ئەو نووسراوەیە لە پیرانشار ڕووداو بە نێوی هاووڵاتیەک بڵاو بۆوە کە جێگای وەبیر هێنانەوەیە ئەو نووسراوە پێشتریش لە مزراویلکە هەر بەنێوی مامۆستا بڵاو بۆتەوە
✅ پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw

#نەورۆزتان_پیرۆزە
ژیانی پڕ لە مەینەت، هەر بە سەر دێ
گەلۆ مژدە کە کۆتایی کەسەر دێ
بەهار ڕەنگە درەنگتر بێ، بەڵام دێ
بە ڕەنگی سەوزەوە بۆ دەشت و دەر دێ!
#ک_د_ئازاد
➖نێردراو: ئیبڕاهیم ئەسیرغەم له ئاوایی هەنگەوێ
🆔: @piranshahrrudaw
✅پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
ژیانی پڕ لە مەینەت، هەر بە سەر دێ
گەلۆ مژدە کە کۆتایی کەسەر دێ
بەهار ڕەنگە درەنگتر بێ، بەڵام دێ
بە ڕەنگی سەوزەوە بۆ دەشت و دەر دێ!
#ک_د_ئازاد
➖نێردراو: ئیبڕاهیم ئەسیرغەم له ئاوایی هەنگەوێ
🆔: @piranshahrrudaw
✅پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
👍16👎4🔥1
#هەینی_و_شێعر
" شـەقام"
شەقام
پیرێکی ڕیش چەرمووی بە ئەزموونە
دونیا متمانەی پێ دەکا
بە تەواوی!
بەڵام لێرە بێگانەیە
پڕ لە فێڵ و گوماناوی!

👍9👎9❤2
#ژیان_باش_نیشتمان
شەقام دەڵێ:
خۆشەویستی
لەم شارە باری کردووە
وەفا و متمانە مردووە
شار نامۆیە!
بەڵام
دڵ و دەست و هەنگاو
باوەڕ ناکەن بەو دەنگۆیە!
#ک_د_ئازاد
➖وێنە: سامان بەناوەند، شەقامی حاجی سەید برایم

👎8❤7👍3