PiranshahrRudaw
68.5K subscribers
157K photos
48.1K videos
618 files
111K links
🌐سایت:
www.piranshahrrudaw.ir

📞 ارسال خبر
👉 @piranshahradmin

🗣تبلیغات
👉 @piranshahr_ad

اینستاگرام:
http://Instagram.com/PiransharRudaw

ورزشی:
@sportrudaw

مدیر مسئول: یاسر محمدزاده اقدم

Iتابع قوانین جمهوری اسلامی ایران
Download Telegram
📚هەر شەو یەک #چیرۆک

#چیرۆکی ژمارە:881

ژیان و بەسەرهاتی وەرزشوانێکی کۆڵبەری پیرانشاری


... دەستم کرد بە #کۆڵبەری لەو شاخ و داخە زۆر جاران سینگم بە گوللە وەناوە بۆ پەیدا کردنی پارەی ئەو شتانەی کە دەبێ بۆ بە هێز بوونم پێش کێبرکێیەکان بیخۆم. ناڵێم لەو دوایانەدا کەسانی نیزێکم دەست ڕۆیشتوو نین!!! هەیانە بەڵام خۆ یارمەتی دان بە زۆری ناکرێ!!! منیش ڕێگای خۆم دۆزیوەتەوە من #کۆڵبەرم... پێمخۆشە شتێکتان وەبیر بێنمەوە لە هەموو وڵاتێک ڕێز لە قاڕەمانەکانیان لە کەسایەتیە گەورەکانیان دەگیرێ و مافی تایبەتیان هەیە بۆیە وا سەر دەکەون بەڵام بەداخەوە لە وڵاتی من نەتەنیا ڕێز و حورمەتی ئەو کەسانە ناگیرێ بەڵکوو ئازاریش دەدرێن. زۆرتان سەر ناهێشێنم چیرۆکەکەم بەرەو کۆتایی دێت بەڵام ئەوەی وای لە من کرد کە ڕابردووم بێنمە سەر کاغەز دوایین سەفەرم بوو کە بۆ وڵاتی تورکیا کردم. ئەخە دەزانن خولیا و حەزی هەموو وەرزشوانێک کێبەرکێ لە دەرەوەی وڵاتە؟ ئەو هەلەم بۆ ڕەخسا کە بڕۆم لە دەرەوەی وڵات خۆم نیشان بدەم. بەڵام سێناریۆی هەمیشەی گیفانی خاڵی!!! وە چبکەم چبکەم کەوتم بەرەو زستان و شەپکە تووند. ئاخ بڵەی بە ئاواتم بگەم؟ نەخێر هیچ فەرجێک نەهاتی دی . بەڵام کە هەنگاوم بۆ شاخەکانم هەڵێنا بە ئامێزێ کراوە کوتی وەرە دەیزانی بۆ چیم دەوێ. ڕۆیشتم بارم هەڵگرت شەکت و ماندوو دووسبەی دەبێ لە تورکیا بم!!! دنیا تاریک داهات هاتین کە هاتمە ئەو دیوی سنوور وەبەر ڕەهێڵەی #گوولە کەوتم کەس لە من واوەتر دەرباز نەبوو یا بریندار یا گەڕانەوە. ئاخ لەبەر چاوم دەهات و دەڕۆیشت بۆچی هاتووم... و ژیانیشم دۆڕاند. بەڵام هەر گولەیەک کە لەبن لاقم وەحرزێ دەکەوت بە ورەتر و بە گوڕتر دەم کوت من #وەرزشوانی_کۆڵبەرم

کۆتایی

بە قەڵەمی ئاژوان 89

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw