#ڕۆژ_باش
#شێعری_پیرۆز
هەندێ جار، شێعر هەڵۆیە و
کوێستان ئەکا بە هێلانە
هەندێ جار، شێعر وێرانە و
ڕۆ دەچێتە نێو مەیخانە
هەندێ جار، شێعر عاشقە و
ئەبێتە ماچ ئەو لێوانە...
هەندێ جاریش، شێعر ئەبێت بە ماسی و
جەزیرەی جودایی ئەبڕێ
هەتا دەرکەی ئەو زیندانە...
هەندێ جاریش، شێعر پیرۆزە و دیارییە
بۆ یادێک و بۆ هەڵاتن،
هەتاوی ئەم کوردستانە...
#ئارام_مەلەکشا
🔺وێنە ئاوایی سەرتێز لە ناوچەی نەڵێنی پیرانشار
✅پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
#شێعری_پیرۆز
هەندێ جار، شێعر هەڵۆیە و
کوێستان ئەکا بە هێلانە
هەندێ جار، شێعر وێرانە و
ڕۆ دەچێتە نێو مەیخانە
هەندێ جار، شێعر عاشقە و
ئەبێتە ماچ ئەو لێوانە...
هەندێ جاریش، شێعر ئەبێت بە ماسی و
جەزیرەی جودایی ئەبڕێ
هەتا دەرکەی ئەو زیندانە...
هەندێ جاریش، شێعر پیرۆزە و دیارییە
بۆ یادێک و بۆ هەڵاتن،
هەتاوی ئەم کوردستانە...
#ئارام_مەلەکشا
🔺وێنە ئاوایی سەرتێز لە ناوچەی نەڵێنی پیرانشار
✅پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
#دنیای_من
گەر دەسەڵاتم هەبایە
دنیام دەکرد
بە یەک دانە کافیشاپ و
یەک دەست کراسم
بۆ ساز دەکردی لە شیلەی هەنگوین و
تاجێکم بۆ دروس دەکردی
لە گوڵە ئۆرکیدە و ، باڵندەی بەهەشتی
شاعێرانی دنیام دەکرد بە چەپکە گوڵ و
دام دەنا،
لە سەر مێزێکی دوو کەسی،
کە ڕازاوە بێت
بە هەزاران هەزار پەپوولە و
عەسرێکی درێژ و بێ کۆتایی و
بارانێکی نەرم و
نیگاهێکی گەرم...
دنیا لە لام هیچ نییە کەنی
هەمووی دەکەم بە یەک دانە پرد و
تۆ بە سەریدا هاتوچوو بکەیت و پێبکەنی...
#ئارام_مەلەکشا
🔺وێنە:ئومید بەزرکار"شێلم جاڕان"
✅پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
گەر دەسەڵاتم هەبایە
دنیام دەکرد
بە یەک دانە کافیشاپ و
یەک دەست کراسم
بۆ ساز دەکردی لە شیلەی هەنگوین و
تاجێکم بۆ دروس دەکردی
لە گوڵە ئۆرکیدە و ، باڵندەی بەهەشتی
شاعێرانی دنیام دەکرد بە چەپکە گوڵ و
دام دەنا،
لە سەر مێزێکی دوو کەسی،
کە ڕازاوە بێت
بە هەزاران هەزار پەپوولە و
عەسرێکی درێژ و بێ کۆتایی و
بارانێکی نەرم و
نیگاهێکی گەرم...
دنیا لە لام هیچ نییە کەنی
هەمووی دەکەم بە یەک دانە پرد و
تۆ بە سەریدا هاتوچوو بکەیت و پێبکەنی...
#ئارام_مەلەکشا
🔺وێنە:ئومید بەزرکار"شێلم جاڕان"
✅پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw