PiranshahrRudaw
68.5K subscribers
157K photos
48.1K videos
618 files
111K links
🌐سایت:
www.piranshahrrudaw.ir

📞 ارسال خبر
👉 @piranshahradmin

🗣تبلیغات
👉 @piranshahr_ad

اینستاگرام:
http://Instagram.com/PiransharRudaw

ورزشی:
@sportrudaw

مدیر مسئول: یاسر محمدزاده اقدم

Iتابع قوانین جمهوری اسلامی ایران
Download Telegram
🔴 #ترخێنە چییە؟

وێنە و نوسراوە: محەممەدئەمین پادگانە
۱۳۹۸/۱۲/۰۴

دەگوترێت #ترخێنە بۆ بەرگری و چارەسەری لە نەخۆشی ڤایروسی #کڕۆنا کاریگەرییەکی زۆری هەیە، بەڵام ترخێنە چییە و چۆن دروست دەکرێت؟

لە وەرزی هاوینی ئەمساڵدا کاتێک گەشتم دەکرد بۆ وێنەگرتن لە ژنان و پیاوانی بەتەمەنی ناوچەی سەردەشت، لەگەڵ ئەم داپیرە ڕووبەڕوو بوومەوە کە خەریکی دروست کردنی #ترخێنە بوو.

شێوازی دروست کردنی ترخێنەم لەو داپیرە پرسی کە بۆ ئێوەشی باس دەکەم:

#ترخێنە خۆی لە #گەنمی_ترشاو دروست دەکرێت، بە شێوەیەک کە گەنمی ترشاو وشک دەکەنەوە و پاشان لە سەر ئاگر بۆ چەند خولەکێک لە ناو #دۆ دا دەیکوڵێنن و دواتر لە سەربانەکان بەمشێوە کە لە وێنەکەدا دیارە وشکی دەکەنەوە.

جا ئینجا شۆرباوی ترخێنە پێک دێت لە: #ترخێنە و #نۆک و#نیسک و هێندێک جار #چەوەندەر

شێوازی دروستکردنی بەمشێوەیە: سەرەتا کەمێک ئاو لە قابڵەمێک دەکەیت و پاشان نیسک و نۆکی تێ دەکەی، پێش ئەوەی بکوڵێت ترخێنەکەشی تێدەکەی و لە کۆتایی دا وەکو چێشتێک کەڵکی لێوەردەگری.

بەو هیوایە کە ئەو چێشتە کۆنەی کوردەواری ببێت هۆی لە ناو چوونی ڤایرۆسی کڕۆنا./ تکایە ئەم پەیامە شێر بکەن.

🆔: @RudawXane