PiranshahrRudaw
68.5K subscribers
157K photos
48.3K videos
618 files
111K links
🌐سایت:
www.piranshahrrudaw.ir

📞 ارسال خبر
👉 @piranshahradmin

🗣تبلیغات
👉 @piranshahr_ad

اینستاگرام:
http://Instagram.com/PiransharRudaw

ورزشی:
@sportrudaw

مدیر مسئول: یاسر محمدزاده اقدم

Iتابع قوانین جمهوری اسلامی ایران
Download Telegram
#دەقی_فێرکاریی_ڕێنووسی_کوردی
بەشی هەشت

پیتی ناسک
ئەم پیتە بەبێ چەڵەمەیە و ناسک بێژە دەکرێت و لەگەڵ پیتی لەبواریی نووسین و بێژەکردندا جیاوازی هەیە. هیچ کات ناتوانێت لەسەرەتای وشەدا بنووسرێت، بەڵام لەنێوەڕاست و کۆتاییدا دێت.
کاروان
کوردستان
هەژار
سەرماوەز

#سەرنج
ئەگەر بەهەڵە بەجێی پیتی(ر)، پیتی (ڕ) بنووسین، دەبێتە هۆی گۆڕانی واتای وشەکان. یانی مانای وشەکە دەگۆڕێت.
دڕاو= پارەشدە
دراو= پول

پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
#دەقی_فێرکاریی_ڕێنووسی_کوردی
بەشی نۆ

پیتی
بێژەی ئەم پیتە لەنێوان دوو پیتی(ف، و)دایە و یەکێک لە پیتە بێدەنگەکانی تایبەت بە زمانی کوردییە.
دەتوانین بڵێین زۆرتر لە زاراوەی کورمانجیدا بەکار دێت.
نموونە:
تاڤگە
بڤڤە
گۆڤار
نێچیرڤان
ئەڤین
شڤان
ڤیان و ...

پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
#دەقی_فێرکاریی_ڕێنووسی_کوردی
#بەشی_دە

پیتی
ئەم پیتە چەڵەمەیەکی لەسەرە و لەگەڵ پیتی "ل" لە بواریی نووسین و بێژەکردندا جیاوازی هەیە.

ئەم پیتە هیچ کات ناتوانێت لە سەرەتای وشەدا بنووسرێت، بەڵام دەتوانێت لەنێوڕاست، و کۆتایی وشەدا بێت.

گڵ
هەڵاڵە
مەڵبەند
کەژاڵ
کچۆڵە
زاڵبوون
مناڵ
ڕۆڵە
هەڵاتن
#سەرنج
ئەگەر ئەم دوو پیتە بەهەڵە بەجێی یەکتر بنووسرێن، دەبێتە هۆی گۆڕانی واتای وشەکان. یانی مانای وشەکە دەگۆڕێت.

گوڵ= گوڵی سوور، گُل
گول= جذامی، مریضی پوستی

پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
‍ ‍ ‍ #دەقی_فێرکاریی_ڕێنووسی_کوردی
#بەشی_یازدە

پیتی
ئەم پیتە بەبێ چەڵەمەیە و لەگەڵ پیتی "ڵ" لە بواریی نووسین و بێژەکردندا جیاوازی هەیە.

ئەم پیتە هەموو کات لە سەرەتای وشەدا دەنووسرێت، و دەشتوانێت لە نێوڕاست، و کۆتایی وشەدا بێت.
لێو
لێڕەوار
لابردن
لاپەڕە
لێژنە
ملوانکە
گیانلەبەر
عەلی
#سەرنج
ئەگەر ئەم دوو پیتە بەهەڵە بەجێی یەکتر بنووسرێن، دەبێتە هۆی گۆڕانی واتای وشەکان. یانی مانای وشەکە دەگۆڕێت.

چڵ: چڵی دار، شاخەی درخت
چل: ژمارەی ٤۰، عدد ٤۰

پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
‍ ‍ #دەقی_فێرکاریی_ڕێنووسی_کوردی
#بەشی_دوازدە

جیوازیی نێوان دوو پیتی:(و، و)
ئەم دوو پیتە بە ڕواڵەت وەک یەک دەچن بەڵام لە ڕاستیدا یەک پیتە کە دەتوانێت دەنگدار، بێدەنگ بێت.
ئەگەر یەکەم پیت، سێهەم پیتی بڕگە بوو ئەوە بێدەنگە.
وانە وا/نە
مەودا مەو/دا
کەویار کەو/ یار
پیتی بێدەنگی(و) لە ڕێنووسی لاتینیدا بەشێوەی(w) دەنووسرێت.
Wane
Mewda
Kewyar

پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
‍ ‍ ‍ ‍ #دەقی_فێرکاریی_ڕێنووسی_کوردی
#بەشی_سێزدە

جیوازیی نێوان دوو پیتی:(و، و)
ئەم دوو پیتە بە ڕواڵەت وەک یەک دەچن بەڵام لە ڕاستیدا یەک پیتە کە دەتوانێت دەنگدار، بێدەنگ بێت.
ئەگەر دووهەم پیتی بڕگە بوو، دەنگدارە
کورد یەک بڕگەیە و دەنگدارە
کوردستان کور/ دiس/ تان
بولبول بول/ بول

پیتی دەنگداری(و) لە ڕێنووسی لاتینیدا بەشێوەی(u) دەنووسرێت.
Kurd
Kurdistan
Bulbul

پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ #دەقی_فێرکاریی_ڕێنووسی_کوردی
#بەشی_چاردە

جیوازیی نێوان دوو پیتی:(ی، ی)
ئەم دوو پیتە بە ڕواڵەت وەک یەک دەچن بەڵام لە ڕاستیدا یەک پیتە کە دەتوانێت دەنگدار، بێدەنگ بێت.
ئەگەر یەکەم، سێهەم پیتی بڕگە بوو، بێدەنگە
یار یەک بڕگەیە
مەیدان مەی/دان
بەیت یەک بڕگەیە
کەژیار کەژ/ یار

پیتی بێدەنگی(ی) لە ڕێنووسی لاتینیدا بەشێوەی(y) دەنووسرێت.
Yar
Meydan
Beyt
Kejyar

پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw