داواکاریی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار بۆ بەڕێوەبردنی چالاکییەکانی هەڵمەتی
"زاگرۆسانە" لە ڕۆژانی 20ی سەرماوەز تا 5ی بەفرانباری 2725
هاونیشتمانیانی هێژا!
ئەویندارانی ژینایی نیشتمان!
هەروا کە ئاگادارن بە پێی نەریتی ساڵانی پێشوو پاش پەڵەی پاییز، چالاکیی چەقاندنی نەمام و چاندنی دەنک و ناوکەکانی ناوچە جۆراوجۆرەکانی دارستان و لەوەڕگاکان، لە ژێر ناوی «زاگرۆسانە» لە لایەن ئەنجومەنە ژینگەپارێزییەکان، گرووپە شاخەوانییەکان، چالاکوانانی مەدەنی و ...بەڕێوەدەچێت. سەرەڕای قەیرانگەلێک وەکوو گۆڕانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما(کە بەرۆکی ژینایی ئەم ناوچەیەیان گرتووە) هەروەها قەیرانگەلێکی دەسکرد وەکوو؛ سووتاندنی بەئەنقەستی دارستانەکان، داگیرکردنی جەنگەڵ و قەڵاچۆ و بنەبڕکردن بۆ قازانجی تاکەکەسی، نەخۆشینەکانی دار و دارستان و دەستدرێژیەکان بۆسەر سرووشت بۆ دروستکردنی سەد و بەنداو، کارگە و کانگەی بەرد لە نێوان دەوەن و دارستان و پوشوپاوان، ڕاکێشانی کانیاوەکان، وشککردنی دەریاچەکان و گواستنەوەی ئاوەکان و دەیان کاری نەشیاوی دیکە بەرانبەر سرووشتی نیشتمان، ژینگەی زاگرۆسی خستووەتە هەڵدێری لەناوچوون و فەوتان.
هەڵمەتی زاگرۆسانە بە مەبەستی هوشیارکردنەوەی کۆمەڵانی خەڵک لە سەر ئەم کارەساتانە و تێکەڵبوون بە ڕەوتی ڕاستەقینەی ژینگەپارێزی، سازکردنی پەیوەندیی نێوان سەرجەم گرووپ و ڕێکخراوەکانی ئەم زۆنە و هەروەها بەرگریی باشتر و ژیاندنەوە و ساڕێژکردنی بەشێکی بچووک لە زامەکانی ئەو نیشتمانە ڕێکخراوە. بەو پێیە، ئەوساڵیش هاوشێوەی ساڵانی پێشوو، داوا لە هەموو هاونیشتمانیان( تاکە ژیر و خاوەن هەڵوێستەکان، یانە و گرووپە شاخەوانییەکان، چالاکوانانی مەدەنی و ژینگەپارێزییەکان و...) دەکەین لە ڕۆژانی ئاماژە پێکراودا چالاکیی چەقاندنی نەمام و چاندنی دەنک و ناوکەکانی بەڕوو، قەزوان، گێوژ و هەموو تۆو و دانکە جۆراوجۆرەکان، بە پێی جوغرافیا و تایبەتمەندییەکانی ناوچە جیاوازەکانی زاگرۆس، هەڵمەتی گشتگیری زاگرۆسانە بەڕێوە ببەن.
#زاگرۆسانە
ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
٢٠ی سەرماوەز تا ٥ی بەفرانباری ٢٧٢٥
✅پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw

👏31❤11👎2👍1