#سەمفۆنیای_نیشتمان
سەید دەیزانی پاش ئەوەی ئیبڕاهیم قسەکانی کرد ئەوجار خۆی و گرووپەکەی چ بکەن. ئاهەنگ دەستــی پێ کرد. ئیبڕاهیم وەک ئەکتەرێکی چالاک و ژیر دەستی ڕاستــی لە پێش برۆکانی ڕاگرت و لە دووری دەڕوانی، هەواڵی فڕینی پەپوولەی ڕزگاری لە زستانێکی سەخت و سەخڵەتـدا بە شــاباڵەكانی نیشان دا، هەروەها دەرکەوتنی خۆری ئازادی بۆ نیشتمــانی کوردان و چوونی تیشکەکانی بۆ ناو ژووری ماڵەکان بە زمانی ئاماژە و پانتۆمیم بە ئامادەبووان نیشان دەدا....
ئەدیب دەستی بە چڕینی مەقامی ئەی هەواڵان کرد، بە تاڕەکەی خۆی و سەیدیش بە سەنتـــوورەکەی هاوڕێیەتیی مەقامــەکەیان دەکرد. پاش تەواوبوونی مەقامەکە گرووپی مۆسیقا دەستیان بە ژەنینی ئاهەنگەکە کرد. گرووپی کۆڕ پێکهاتبوو لە دوو بەش، بەشی دەنگە تیژەکان و بەشی دەنگە بۆڕەکان؛ هەرکام لەو دوو بەشە لە کاتی خۆیان هاوڕێیەتیی ئەدیبیان دەکرد. پێشتر قوتابییەکان ئەوەندەیان کار کردبوو دەتگوت هەموو دەنگە تیژەکان هەر دەنگی کەسێکن و هەموو دەنگە بۆڕەکانیش دەنگی کەسێکی دیکەن. گرووپی کۆڕ بە تەواوی توانای خۆیان وەک بولبولەکانی نیشتمانەکەمان، بە زمانی نیشتمانی کوردان، دەیان چریکاند.
ئەی هەواڵان بەیان هاتبــــوو
ئاواتی دڵ و گیـان هاتبـــوو
شاخان پێش ڕۆژیان بەردابوو
خۆر دە نێـــو ماڵان چـەقابوو
*
بەفــر و ســـەهۆڵ دەتـــوانەوە
بــــاغ و گــوڵـــزار دەژیانـــەوە
گریــــــان و شایـی وێکڕا بوو
ئـــاوات بە مێــــــژوو درابـــــوو
*
زستان دە ڕەنگی گوڵ دابوو
بەری لەســـەر کێـــو نەمابــوو
خـوێـن لەسەر هیــــــوا ڕژابوو
ئیتــر زستـــان جێـــی نەمابوو
*
پەپـــــوولـەی ڕزگاری فــڕی
ڕزگاری بەدڵ و گیان کڕی
ئەو بەیانەی هیـوای دڵ بوو
ڕۆژی مزگێنی بولبـوول بوو
*
شانۆی ئیبڕاهیم و هارمۆنی بەیەکەوە گرێدراوی چریکەی ئەدیب و گرووپی کۆڕ و ژەنینی ئامێرە مۆسیقایییەکان وای کردبوو؛ هەموو ئامادەبووانی ناو هۆڵەکە بێدەنگ بن و گوێ بدەنە سیحری مۆسیقای گرووپەکەمان و بە چاویش سەیری کارە جوان و شـــانۆیییەکەی ئیبڕاهیم شێخوڵڵا بکەن. کەشێکی مات و بێدەنگ خۆی بەسەر هۆڵەکەدا زاڵ کردبوو.
#ناوەندی_ڕۆشنبیری_چراخانە
📚@chraxana
#چراخانە_چرایەک_بۆ_ڕووناکی_کۆمەڵگا💡

👍11