PiranshahrRudaw
68.5K subscribers
157K photos
48.1K videos
618 files
111K links
🌐سایت:
www.piranshahrrudaw.ir

📞 ارسال خبر
👉 @piranshahradmin

🗣تبلیغات
👉 @piranshahr_ad

اینستاگرام:
http://Instagram.com/PiransharRudaw

ورزشی:
@sportrudaw

مدیر مسئول: یاسر محمدزاده اقدم

Iتابع قوانین جمهوری اسلامی ایران
Download Telegram
#کۆڵبەر ئەم مرۆڤە بە شەڕەفەیە کە بۆ وەدەست هێنانی پارووە نانێک بە گژ کێوە هەڵەمووتەکاندا دەچێتەوە.

وێنەیەکی سرنجڕاکێش و پڕ سۆز ڕووبەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تەنیوەتەوە، کە دەتوانێت هەڵگری پەیامێکی چڕوپڕ بێت بۆ ئەم تاقمە کە بە درووشمی هەڵخەڵەتێنەر دێنە گۆڕەپانی سیاسەت و دەڵێن: کردەی #کۆڵبەری بەباڵای مرۆڤ نەبڕاوە و لە بەها ئینسانییەکانی مرۆڤ دوورە، بەڵام ڕەوشی داتەپیوی ئابووری وڵات، دۆخێکی هێناوەتە ئاراوە کە کۆڵبەری نەتەنیا پیشەیەکی موقەدس بوو بەڵکوو ڕێگر بوو لەسەر خوڵقانی زۆرێک لە کێشە کۆمەڵایەتیەکان کە ئەوڕۆ بەرۆکی کۆمەڵگای گرتوتەوە.

لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی ڕابردوودا کە ڕێگەی #کۆڵبەری لە بەشێکی زۆر لە کاسبکاران زەوت کراوە، زۆر لایەنی #سیاسی و ئابووری هاتن بە هەڵبەستنی وشە و دەستەواژەی جوان، بە داشقە لێخورین و بارهەڵگرتنی چەند هەنگاو، دڵی کۆڵبەرانیان دەداوە. بەڵام ئەوان تووشی #ئاژیتاسیۆنی سیاسی و ئابووری هاتبوون چوون نەیاندەزانی ژان و زامی کۆمەڵگای کۆڵبەری ئەوە نییە کە بە کۆڵێ بێت یا بە داشقە. بەڵکوو ئەوان تاوانی جۆرێک ناعەدالەتی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی بە شان و پیلیان دەدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پشوودانی چەند #شێرە_ژن دەبیندرێت کە بار لە پشت ئەوە خەریکن ئارەقی شەکەتی دەسڕن، نانێک بۆ خوانی ڕۆژێک دابین دەکەن. لە دەقە ئاینیەکاندا و لە تێکستی فیمینیستییەکان دا ژن وەک سێمبۆلی جوانی و پاکی دەناسێندرێ، بەڵام لە کوردستان جەستەی ناسکی ژن لە کوورەی ئەزاردا بە کرێکاری و کۆڵبەری دەتاوێتەوە.

بێ گومان ئەگەر مشووری ئەم دۆخە نەخوازراوەی ئابووری نەخورێ و چەترێکی یارمەتیدەر بۆ بەشی هەژار هەڵنەدرێت ئەوە لە ناوچەی ئێمەش ژنان وردە وردە ڕوو دەکەنە شاخ و تاریکی شەو شەقار شەقار دەکەن و بە کۆڵبەری بژیوی ژیانیان دابین دەکەن.

🖌بە نووسینی: یاسر محەممەدزادەئەقدەم

پیرانشهر رووداو
🆔: @piranshahrrudaw