PiranshahrRudaw
69.4K subscribers
164K photos
50.1K videos
619 files
119K links
🌐سایت:
www.piranshahrrudaw.ir

📞 ارسال خبر
👉 @piranshahradmin

🗣تبلیغات
👉 @piranshahr_ad

اینستاگرام:
http://Instagram.com/PiransharRudaw

ورزشی:
@sportrudaw

Iتابع قوانین جمهوری اسلامی ایران
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 بەخێوکردن و فرۆشتنی #قەل لە #بێوران و #مامەزینەی شاری سەردەشت جێی سەرنجە

بە پێی ڕاپۆڕتی هەواڵنێری پیرانشار ڕووداو، لەگەڵ لاواز بوونی چالاکی نێوان سنوورەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان و هەروەها قەدەغە بوونی هەناردە کردنی زۆرێک لە کەل و پەلی بازرگانی لە ڕێگای سنوورەکانەوە و هەروەها کەم بوونی کەسابەت لە گوندەکانی سەردەشت، زۆرێک لە دانیشتوانی گوندەکان بە تایبەت دوو گوندی #بێوران و #مامەزینە ڕوویان کردۆتە بەخێوکردنی #قەل و ژیانی خۆیانی پێ دابین دەکەن.

بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە هەندێک لە دانیشتوانی گوندەکان جوجکە قەل دەکڕن و لە سروشتی بێ وێنەی ناوچەکەدا بەخێویان دەکەن و پاش گەورە بوونی قەلەکان، ڕادەستی بازاڕی شاری سەردەشتێیان دەکەن و بە فرۆشتنیان قازانجێکی باش دەکەن.

بەخێوکردنی قەل لە زۆرێک لە ناوچەکانی سەردەشت ئێستا و لە سەردەمی کۆرۆنا دا، بۆتە پیشەیەکی باش بۆ گوندنشینەکان و لەو پیشەیە ڕازین.

پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw