PiranshahrRudaw
68.5K subscribers
157K photos
48.1K videos
618 files
111K links
🌐سایت:
www.piranshahrrudaw.ir

📞 ارسال خبر
👉 @piranshahradmin

🗣تبلیغات
👉 @piranshahr_ad

اینستاگرام:
http://Instagram.com/PiransharRudaw

ورزشی:
@sportrudaw

مدیر مسئول: یاسر محمدزاده اقدم

Iتابع قوانین جمهوری اسلامی ایران
Download Telegram
#نیوەڕۆ_باش
ڕۆژتان پڕاوپڕ لەبەختیاری

خەیاڵی پووچی دنیا وا دەماخ و دڵمی پێچاوە
قیامەت هەر مەگەر ڕۆژی قیامەت بێتەوە فکرم

مەحوی

#وێنە: محەممەد چەکۆ

پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#نیوەڕۆ_باش

برینگ بڕ لە ئاوای کانی ئەشکوت

هەموو ساڵێ ئاژەڵدارەکان لەو سەروبەندەدا پێش چوونە کوێستانەکان مێگەلەکەیان دەبڕنەوە و لە خووری و مووی بزنەکانیان کەڵکی پێویست وەردەگرن

#نێردراو: خاتوو مەنیج دەست ئەفکەن

پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
#نیوەڕۆ_باش

دوور لە خەڵکی دەس لە ‌ئەستۆی یەک دەکەین ئەمن‌ و خەیاڵ
کەس ئیتر بەو ڕازە نازانێ کە ‌من لەو چم دەوێ

گەر بەڵێنم لێی بوێ دووبارە بۆ ژوانێکیتر
پێم دەڵێ شەوگار درێژە کوێ بڵێی من دێمەوێ

من لە ‌سایەی زوڵفی تۆوە ڕۆژی ڕووناکم نییە
شیوەنم جا تازە کەڵکی چی هەیە نیوەشەوێ

ئەو وڵاتە ئەو کوڕەی ناوێ بە ‌سەربەرزی نەژی
باوەشی دوژمن نەبێ نایبێ ئەوی کوردی نەوێ

تۆ پەژارەی چیتە (هێدی) دڵنیا بە چارەنووس
چاوەڕێتە ڕۆژێ هەر ‌دێ کوردەواری سەرکەوێ...

٭مامۆستا هێدی

🔺پیرانشار: ئاوایی گەپڵەسەن

پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
#نیوەڕۆ_باش

وڵات زۆرە لە کوردستان
شۆخ و شەنگتر
خوێن گەرمتر
وڵات زۆرە لە کوردستان
چاوی گەشتر
ئێسک سووکتر
وڵات زۆرە لە کوردستان
قسە خۆشتر
دەس ڕەنگین تر
بەڵام ئەی کوردستانەکەم
وڵات نییە ھەرگیز لە تۆ
خۆشەویستر

#شێرکۆ_بێکەس

🔺وێنە: بڵینداییەکانی سپی ڕێز ڕامیار خۆنشا

پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
#نیوەڕۆ_باش

سه‌رنج له‌ شۆڕه‌بی ئه‌ده‌م
ئه‌ڵێی دایکمه‌ و له‌ حه‌وشه‌دا
به‌سه‌ر خه‌مێکی پایزدا
دانه‌ویوه‌!
که‌ سه‌یری شاخێکیش ئه‌که‌م
ئه‌ڵێی باوکمه‌ و
چۆته‌ سه‌رشانی ئازادیی و
له‌ زوڵم و زۆر ڕاپه‌ڕیوه!

#مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس

👤وێنەگر: فاڕووق مەحموودنژاد

پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31y
#نیوەڕۆ_باش

شەو هات و ئەمن مەستی خـەیاڵاتی کەسێکم
مەشـغـوڵی نەفـەس‌گرتنی مـوشکـین نەفەسێکم
لەم حوجرە لەبەر پەنجەرە کەوتووم و دەخوێنم
بێ عـەینی دەڵـێـی بـولـبـولی گـۆشـەی قەفەسێکم

#نالی

👤وێنەگر: بێهزاد مەعڕووفی

پیرانشهر ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#نیوەڕۆ_باش

بە خووڕڕەی ئاوی زنوێر
بە قاسپەی کەو و نەوای دەنگی بلوێر

کە گوڵ پشکووت لە جوانی هاتنە دەوری
مەهی چاردە لە شەرمان چۆ دە هەوری

حیکمەتی

پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
#نیوەڕۆ_باش

مەدرەسە و دانیشکەدە بۆ شار و لادێ دادەنێن
خوێندەوار بێ تاکوو ڕۆڵەی زیرەک و نازداری کورد

ئەو زمانە شیرینەی ئێمه پەرەی دەگرێتەوە
نادڕێ چیدی کتێب و دەفتەری ئەشعاری کورد

👤مامۆستا هێمن

وێنە: ئاوایی ژێر ئاو کەوتووی سۆغالوێ

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#نیوەڕۆ_باش

🌹پیرانشار لە دوو گۆشە نیگای جیاواز لە ساڵەکانی ٧٨ی هەتاوی و لەوەرزی سەدەی نێووە" 1400"

👤نێردراو: ئەیوب عەزیزی

پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
#نیوەڕۆ_باش

دەزانم تۆ وشەیەکی
بەڵام زۆر جار بۆ وشەیەک
هۆنراوەیەکم کوشتووە
دەزانم تۆ خونچەیەکی
بەڵام زۆر جار بۆ خونچەیەک
گوڵجاڕێکم جێ هێشتووە...


🖊«پەشێو»

پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
#نیوەڕۆ_باش

وەرە گــیانم فــیدای چــاوی ڕەشـی تۆ
وەرە با هەست بکەم گەرمیی لەشی تۆ

وەرە ماچم دەیە ماچی خودایی
کـە بێـزارم لە ماچی سـینەمـایی

«هێمن»

وێنە: سرووشتی جوانی بابەکراوێ
👤وێنەگر: فەردین ساغەری


پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#نیوەڕۆ_باش

بە تاوێک دوور کەوتنەوە لە دنیای سیاسەت و نائارامی گوێ ڕادەدێرین بۆ کۆپەلەیەک لە سترانێکی خۆش و پڕ لە بیرەوەری


پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#نیوەڕۆ_باش

گۆرانی مامۆستا تاهیر تۆفیق بە دەنگی هاوڕێیەکی زۆر بەڕێزی کاناڵ پێشکەشی ئێوە ئازیزانی کاناڵ بێت

پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#نیوەڕۆ_باش_وڵاتی_من

بیرەوەری لە ژیانی ئاژەڵداری و سەفەرێک بۆ کوێستانە. جوانەکانی کوردستان

🎥 فیلمهەڵگر: هەژار مەحموودی

پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
#نیوەڕۆ_باش

‏ئەم پاییزە
هەر خەریک کۆکردنەوەی
وشە ئەبم
بۆ ئەوەی کاتێ زستان هات
من درێژترین قەسیدە
بۆ خۆشەویستیت بنووسم...

«شێرکۆ بێکەس»

👤وێنە لەلایەن دەست ئەفکەن لە سرووشتی جوانی کانی ئەشکەوتێ

پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
#نیوەڕۆ_باش

لە گۆشە نیگای کامێرای هاوڕێمان #قادر_ئەفرا جوانیتەکان بێ وێنەی کوردستانتان پێشکەش

پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#نیوەڕۆ_باش

🌹دەنگێکی خۆش لەگەڵ بارانەی پاییزی

پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#نیوەڕۆ_باش

دەمێک لەگەڵ حەیرانی بە سۆزی حەسەن سیساوەیی


🆔: @piranshahrrudaw
پیرانشهر رووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
👍15
#نیوەڕۆ_باش

گریان!

باراناوین چاوه‌کانت
نیشتمانم!
به‌م وه‌رزی زه‌ردی خه‌زانه‌!
لۆمه‌ت ناکه‌م،
چونکه‌ هه‌رچی
گه‌مژه‌ و لۆمپه‌ن و لاپانه
‌ده‌میان له‌ جه‌رگت ژه‌نیوه‌ و
 ئاڵای تۆشیان له‌ سه‌ر شانه‌!


🆔: @piranshahrrudaw
پیرانشهر رووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
22👍7😁1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#نیوەڕۆ_باش

🌹سەرنج بدەن بە دیمەنێکی ئەفسووناوی لە ڕۆژی هەینی و جوانییەکانی شاری پیرانشار

🆔: @piranshahrrudaw
پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
👏19😍5👎3👍1💔1