PiranshahrRudaw
68.5K subscribers
157K photos
48.2K videos
618 files
111K links
🌐سایت:
www.piranshahrrudaw.ir

📞 ارسال خبر
👉 @piranshahradmin

🗣تبلیغات
👉 @piranshahr_ad

اینستاگرام:
http://Instagram.com/PiransharRudaw

ورزشی:
@sportrudaw

مدیر مسئول: یاسر محمدزاده اقدم

Iتابع قوانین جمهوری اسلامی ایران
Download Telegram
‍ ‍ """"""""" بەهار """"""""

ڕووگەی دەوەن و دەشت و نساران
پشکۆژ و چرۆی سەر لقی داران
هاژەی دەمی چەم، نم نمی باران
مزگێنی دەبا بۆ کەس و یاران

""واهاتەوە سەیرانی بەهاران""

وەرزی دەشەنی و نەگبەتی شەق بوو
دەرگەی ڕەبەنی و سەخڵەتی لەق بوو
فەرعانی چرای ڕەحمەتی زەق بوو
لوتف و کەڕەمی حەزرەتی حەق بوو

""بۆژاوە کەژ و چێنکی بناران""

خەمڵانەوە سەحرا بە گوڵ و گیا
ڕەنگانەوە دەریا بە شنەی با
بۆژانەوە لاپاڵ و کەژ و چیا
نەغمەی مەلی سەرگەشتە وو شەیدا

""گوڵ دێنێ بەرەو ژوانگەیی جاران""

فیت فیتی مەل و غەمزەیی شللێر
سەوزایی کەل و دیمەنی زنوێر
هاشەی لەفی زێ و هاژەیی هەڵدێر
ناڵەی دەف و نەی توڕڕەیی بلوێر

""تارای دەشەنی گوڵشەنی تاران""

بەو ڕێژنە که هات و چەپەری شورد
وەک جەننەته چاوگەی دەڤەری کورد
بڕوانە بە چاو و نەزەری ورد
ماکوان و چەکۆ و کۆڕەک و "هەڵگورد"

""چۆن بوونە پەنا و پاڵی هەژاران""


#هەڵگورد_پەسوێ


پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw