PiranshahrRudaw
#شهروند_خبرنگار وضعیت ترافیکی مسیر سردشت به سمت پیرانشهر #گزارش_ترافیکی 🆔: @piranshahrrudaw ✅پیرانشهر رووداو https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
🖇 #لێکۆڵینەوە...
ئەمڕۆ ڕێگاکانی دەرەوی شار، بە تایبەت ڕێگای نێوان پیرانشار و سەردەشت هەتا سەیرانگای بادیناوێ، قەرەبالغێکی زۆری لەسەر بووە و هاوڵاتیان بە تەواوی لەم ڕێگایەدا تووشی گرفتی هاتوچۆ بوونە...
هەواڵنێری ڕووداوەکانی خانێ باسی گرفتەکانی ئەم بابەتە دەکات و هۆکارەکانی ئەم کێشەیە تاوتۆ دەکات:
لە گەڵ هاتنی وەرزی بەهار سروشتی ناوچەی پیرانشار، بە تایبەت سروشتی سەر ڕێگای پیرانشار بۆ سەردەشت تایبەتمەندیەکی جیاوزی هەیە، ئەویش ئەوەیە کە لە شاری پیرانشار نزیکە و زۆربەی خەڵک ڕۆژانی #هەینی بۆ گەشت و گوزار ڕوو دەکەنە ئەو ناوچەیە، هەر بۆیە قەرەباڵغی لە هاتوچۆدا لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژانی هەینی زیاتر دەبێت و هاوڵاتیان تووشی گرفتی هاتوچۆ دەکات
➖سەرەکیترینی کێشەکە دەگەڕێتوە سەر بەپەلە بوونی شۆفێران و پێشێلکردنی یاسای هاتوچۆ لە لایەن شۆفێرانەوە، بەڵام نەبوونی #پۆلیسی_ڕێگاوبان لەم ناوچەیەدا، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە بۆ بایەخ نەدانی شۆفێران بە یاساکان کە دەبێتە هۆی:
➖وەپێشکەوتنەوەی بێجێ (سبقت) شۆفێران لەیەکتری
➖کێبڕکێی لاوانی شۆفێر لەگەڵ یەکتری
➖تێپەربونی ئامرازە جووتیارییەکان و سێ تەگرە و ... لەم ڕێگایەدا
➖تەسکی ڕێگا، بە پێی یاسای ڕێگاو بانان، ۱۲,۵ میتر لە ناوەڕاستی ڕێگا بۆ قەراغێ دیاری کراوە کە پێویستە جگە لەو شوێنەی قیڕتاوە، قەراغی ڕێگاکانیش بە باشی خیزڕێژ بکرێت و لەو کاتانەی کە وا قەرەباڵغی درووست دەبێت، ئۆتۆمبێلەکان بتوانن بە دوو بەش لە ڕێگا تێپەڕ بن و کەڵکی لێ وەربگرن...
لە کۆتایی دا، لە هەر حاڵت و بارودۆخێک بێت، شارۆمەندان و شۆفێران پێویستە هێمنی ڕەچاوبکەن و لە پەلەکردنی هاتوچۆ خۆ بپارێزن و هەروەها چاوەڕوان دەکرێت کە پۆلیسی ڕێگاوبانیش بەرنامەیەک دابنێت، هەتا لە ڕۆژانی #هەینی کە قەرەباڵغی لە ڕێگاکاندا زۆرترە، بوونی هەبێت و دۆخەکە کۆنترۆڵ بکات.
#بەشی_لێکۆڵینەوەی_ڕووداوەکانی_خانێ
✅ ڕووداوەکانی خانێ
https://t.me/joinchat/AAAAAFM0-KUpO57Q6Rsg6Q