🌱پەیامی پیرۆزبایی ڕۆژنامەنووسانی پیرانشار ڕووداو بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەوان
بە ناوی خوای گەورە
بە بۆنەی ڕۆژی #ڕۆژنامەنووس، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو ڕۆژنامەوانان، ڕاگەیەنەرەکان، وێنەگرەکان و هەموو ئەوانەی بە دڵسۆزی و بەرپرسیارییەوە لە پێناو گەیاندنی ڕاستی و خزمەتکردنی کۆمەڵگەدا کار دەکەن، دەکەین.
ڕۆژنامەنووسی ئەرکێکی نەتەوەیی و مرۆییە. دەنگی خەڵکە، چاودێری دەسەڵاتە، و پردێکە نێوان هاووڵاتیان و دامەزراوەکان. لە هەر دۆخێکدا، ڕاستگۆیی، بێلایەنی و بەرگری لە بەرژەوەندی گشتی، بنەمای کار و پەیامی ڕۆژنامەوانییە.
ساڵی ڕابردوو و بە تایبەتی لە دۆخی جەنگ، ئاڵۆزییەکان، کێشە ئابوورییەکان و فشارە کۆمەڵایەتییەکاندا، ئەرکی ڕۆژنامەوانان قورستر بوو. بەڵام هەرگیز لە بەرامبەر ئەرکی خۆمان پاشەکشەمان نەکرد و هەوڵمان دا دەنگی هاووڵاتیان بگەیەنین و ڕاستییەکان بە بەرپرسیارییەوە بڵاوبکەینەوە.
ئێمە لە پیرانشار ڕووداو هەمیشە هەوڵمان داوە داواکاری، کێشە و ویستی خەڵکی پیرانشار بە شێوەیەکی بەرپرسانە بگەیەنین و بەردەوام لە شوێنکەوتنی بابەتە گشتییەکان بین.
لەم چوارچێوەیەدا، بەرنامەی هەواڵی تایبەتی «ئاسۆی شار» دەستپێکرا، تاکو بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پرسیار و داواکارییەکانی هاووڵاتیان بگاتە بەرپرسان و وەڵامیان بۆ دابین بکرێت.
لە ئایندەشدا، سیاسەتی داواکاری و بەرگری لە مافی هاووڵاتیان هێڵی سەرەکیی کاری پیرانشار ڕووداو دەبێت و بە هەمان دڵسۆزی و بەرپرسیارییەوە درێژە بە ئەرکی ڕاگەیاندن و شوێنکەوتنی کێشە و خواستەکانی خەڵک دەدەین.
لە کۆتاییدا، سوپاسی هەموو بەردەنگان، خوێنەران و هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین کە هەمیشە پشتگیری و متمانەیان بە پێگەی هەواڵنێری پیرانشار ڕووداو هەبووە. ئەو متمانەیە گەورەترین سەرمایەی ئێمەیە و هۆکاری بەردەوامبوونی هەوڵ و خزمەتگوزارییەکانمانە.
کۆمەڵی ڕۆژنامەنووسانی پێگەی هەواڵنێری پیرانشار ڕووداو
🌷
🌷🌷
🌷🌷🌷
🌷🌷🌷🌷
🆔: @piranshahrrudaw
✅پیرانشار ڕووداو
https://t.me/+O87-mN-n0JiCPBBL

❤18👏3🤔2🙏1