💫ڕاپۆرتی بەڕێوەچوونی بەرنامەی ۲ ڕۆژەی #قەڵاتی_شا لە مانگی گوڵانی ۱٤۰۱
بەرنامەی قەڵاتی شا وەک هەموو ساڵێک، ئەمساڵیش لە نیوەی مانگی گوڵان بەڕێوەچوو و گەشتێکی بەپێز بۆ ناوچەی سەرشاخان و زێدی گوڵە شلێرەکان بە ئەنجام گەیشت.
بەرنامەی قەڵاتی شا هەموو ساڵێک لە مانگی گوڵان بە بەشداری زۆرینەی شاخەوانانی پیرانشار و شارەکانی دەورووبەر بەڕێوە دەچێت و لەو نێوەدا شاخەوانانی پیرانشار وەکوو خانەخوێ لەو چالاکییەدا دەور دەگێڕن و ڕێکخستنی تەواوی بۆ دەکەن.
ئێمەش وەکوو یانەی هەڵگوردی پیرانشار بەشێک بووین لەو چالاکییە و بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە ئەندام بەشدار بووین و وەکوو یانەی هەڵگورد بە پێویستمان زانی ئەم چالاکییە بۆ سەر کێوی قەڵاتی بە مەبەستی #ڕێزگرتن_لە_مامۆستایانی_خوێندنگەکان بەڕێوە ببەین و سپاسی هەوڵ و تێکۆشانیان بکەین و بیر بێنینەوە کە پەروەردە و فێرکاری ئەوان لە پێگەیاندنی کۆمەڵگەیەکی سەرکەوتوو و ئاوەدان، پشکی شێری بەر دەکەوێت و دڵسۆزی ئەوانە کە لە ئاکامدا دەتوانێ بمانگەیەنێتە کەناری ئارام.
هەروەها لەو چالاکییەدا رێز گیرا لە یاد و بیرەوەری شاخەوانی کۆچکردووی دێرین، کاک خالید محەممەدی ناسراو بە خالیدی شاخی.
👤بەرپرسی بەرنامە: بایزید نیکبەخت
✍ وەفا حەسەن پوور
یانەی کلتووری و شاخەوانی هەڵگورد
@halgurdclimbingclub

Telegram
attach 📎
👍5