PiranshahrRudaw
69.4K subscribers
163K photos
50K videos
619 files
119K links
🌐سایت:
www.piranshahrrudaw.ir

📞 ارسال خبر
👉 @piranshahradmin

🗣تبلیغات
👉 @piranshahr_ad

اینستاگرام:
http://Instagram.com/PiransharRudaw

ورزشی:
@sportrudaw

Iتابع قوانین جمهوری اسلامی ایران
Download Telegram
وتەبێژی کومیسیۆنی بەشە بوودجەی ساڵی ۹۷ وتی، که بەپێی پەسەندکراوی ئەم کومیسیۆنە بەرزبوونەوەی نرخی #ئاو، #کارەبا و #گاز بەستراوە به پەسەندکردنی لێژنەی وەزیرانه.

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
🔴 ئاگادارییەک بۆ بەرپرسی ئێدارەی #کارەبا (برق) شاری پیرانشار

ئێمە باس لەوە ناکەین کە پچکڕانی هێڵی کارەبا (برق) وەکوو جیرەبەندی لە ئێران و شاری پیرانشار درووستە یان نا، بەڵام جێی خۆیەتی و مافی شارۆمەندانی پیرانشاریشە کە هەموویان لە کات و ساتی پچکڕانی کارەبا بە وردی ئاگادار بن هەتا بتوانن کارەکان و ژیانیان بە پێی ئەو ئاگادرییە کە تێیدا باس لە ساتەکانی پچکڕینی کارەبا دەکات، دابین بکەن.

سەرەڕای ئەمەش زۆربەی خەڵک ساکاڵایان لە بەرپرسی ئەو ئێدارەیە ئەوەیە کە کاتێک گرفتێک بۆ هێڵی کارەبا لە گەرەکەکانی شاری پیرانشار دێتە پێش، ئەو ئیدارەیە بە زۆری وڵامی تەلەفۆنەکانی ئەو شارۆمەندانە ناداتەوە کە ئەوە بۆ ئیدارەیەکی خزمتگوزار گونجاو نییە.

ڕووداوەکانی خانێ
🆔: @RudawXane
🔴 نەبوونی نەوت و سەرمای زستان، بەرۆکی دانیشتوانی قەراغ شاری پیرانشاری گرتۆتەوە

بە پێی هەواڵی ڕووداوەکانی خانێ بە گوێرەی گلەیی و گازندەی دانیشتووانی گەڕەکەکانی پەراوێزخراوی شاری پیرانشار، نەبوونی نەوت و سووتەمەنی بەرۆکی دانیشتووانی قەراغ شاری پیرانشاری گرتووە!

ئەوان دەڵێن: ئەمساڵ وەکوو ساڵانی پێشوو نەوتمان نادەنێ و ئێستا ئێمە نزیک دوو حەوتوویە بێ نەوتین.

جێی ئاماژەیە ئەو ماڵانە ساڵاڵنێکی زۆرە لە قەراغ شاری پیرانشار خانووبەرەیان درووست کردووە، داواکارییان لە کاربەدەستان هەیە کە پێدوایستی سەرەکی ژیانیان وەکوو #ئاو #کارەبا و #گاز و ... بۆ دابین بکەن، کەچی تاکوو ئێستا هیچ هەنگاوێک بۆ ئەو خەڵکە هەژارە هەڵنەهێنراوەتەوە

🆔: @RudawXane
ڕووداوەکانی خانێ
https://t.me/joinchat/AAAAAFM0-KUpO57Q6Rsg6Q