PiranshahrRudaw
69.6K subscribers
164K photos
50.4K videos
622 files
120K links
📞 ارسال خبر
👉 @piranshahradmin

🗣تبلیغات
👉 @piranshahr_ad

اینستاگرام:
http://Instagram.com/PiransharRudaw
.
🌐سایت:
www.piranshahrrudaw.ir

ورزشی:
@sportrudaw

Iتابع قوانین جمهوری اسلامی ایران
Download Telegram
⭕️کوردستان ئاخێزگە و پێتەختی دەفی جیهانە

لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی نۆهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەف نەوی ڕەحمەت کە لە پەردیسی سینەمایی بەهمەنی سنە بەڕێوە چوو، وتی: ئەم خولە لە فێستیڤاڵەکە بە دروشمی هونەر، میهرەبانی و نزیک بوونەوە بەڕێوە چوو و هیوادارین پەیامی ئاشتی و دۆستی خەڵکی ئێران لە چوارچێوەی ئەو فێستیڤاڵە لە نێو خەڵکی جیهان بڵاو ببێتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو فێستیڤاڵە ڕووداوێکی فەرهەنگی گەورەیە کە بە ئامانجی بڵاو کردنەوەی مۆسیقای عیرفانی و دۆزینەوە و پەروەردەی ئەو لاوانەیە کە بەستێنیان هەیە، بڵاو دەبێتەوە.

سەرۆکی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان درێژەی دا: ئەو فێستیڤاڵە توانی لە پاڵ ناساندنی کوردستان وەکوو پێتەختی دەفی جیهان لە بواری سەرەنج بە ئابووری هونەریشەوە هەنگاو هەڵبگرێت.

شیاوی باسە ئەو فێستیڤاڵە لە دوو بەشی سەرەکی تاک ژەنی و گرووپ ژەنی و مەولوودی خوێنی بەڕێوە دەچێت کە هەر بەش تازەلاوان(خانمان و پیاوان) و گەورەساڵان(خانمان و پیاوان) دەگرێتەوە.

بیژەن کامکار، عماد تەوحیدی، فەرەیدوون شەهبازیان، مەنسوور مورادی، سەید بەهائەدین حسێنی ناوبژیوانەکانی نۆهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەف نەوای ڕەحمەتن.

نۆهەمین فێستیڤاڵەی نیودەوڵەتی دەف نەوای ڕەحمەت بە هەوڵی حەوزەی هونەری کوردستان و ڕێکخراوی فەرهەنگی هونەری سپهری وورەی هونەر ٢٢ تا ٢٥ ی گەلاوێژ لە پەردیسی سینەمایی بەهمەنی شاری سنە بەڕێوە چوو.
#کوردی_هونەری

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw