PiranshahrRudaw
69.4K subscribers
164K photos
50.3K videos
622 files
120K links
🌐سایت:
www.piranshahrrudaw.ir

📞 ارسال خبر
👉 @piranshahradmin

🗣تبلیغات
👉 @piranshahr_ad

اینستاگرام:
http://Instagram.com/PiransharRudaw

ورزشی:
@sportrudaw

Iتابع قوانین جمهوری اسلامی ایران
Download Telegram
⭕️ شەوانی زستان و یاری #جۆرابێن...

جۆرابێن یەکێک لە یارییە کۆنەکانی #کوردەوارییە کە زیاتر لە شەوانی زستاندا دەکرێت.

جۆراببازەکان دەبن بە دوو دەستە کە ژمارەی هەر کام لە دەستەکان لە دوو کەس هەتا شەش کەس و ڕەنگە زۆر جاران زێتریش بن کە بە دە گۆرێیان دەکرێت.

لەم یارییەدا کات نادیارە بەڵام شار لە سەدوپەنجا خاڵ تەواو دەبێت، واتا هەرکام لەدەستەکان زووتر گەییشتە خاڵی سەدوپەنجا، ئەو گرووپ براوەیە...

ئەم یارییە کۆنە کە تایبەت بە مەڵبەندی کوردەوارییە:

۱- فێرمان دەکات کە چۆن بەهەڤڕا بیر بکەینەوە و ڕای یەکتری قبووڵ بکەین.

۲- دەبێتە هۆی ئەوی کە خانەکانی مێشک بەتەواوی بکرێنەوە.

۳- ئەم یارییە کە چەندیین کەس لێک کۆ دەکاتەوە دەبێتە هۆی خۆشەویستی و لێک نزیکبوونەوەی دڵەکان.

✓لە کۆتاییدا #جۆرابێن لە دونیای پڕپێچ و پەنا و پڕ ڕەمز و ڕازی دونیای مەجازی دوورمان دەخاتەوە و بۆ چەند ساتێک دەمانگێرێتەوە بۆ دونیای ڕاستەقینە و بێ فێڵ و دەهۆ.

ڕووداوەکانی خانێ یەکەم هەواڵنێر بە زمانی کوردی لە پیرانشار
🆔: @RudawXane