🌾 گازە و پاڕانەوە
✍️ ئەحمەد ئەحمەدیان - مەهاباد
خوایە بۆ خاتر بینایی چاوان
بۆخاتر قودبی گەورە ناردراوان
بۆ خاتر گازەی دایکان و باوان
بۆ خاتر پاکی ڕووت و چەوساوان
بۆ خاتر سەفای دڵی دڵداران
بۆ خاتر قووڵی بیری بیریاران
بۆ خاتر پاکژی هەناوی یاران
بۆ خاتر ئاخی ناخی هەژاران
بۆ خاتر دۆعای شەوی خواناسان
بۆ خاتر نەترەی هۆزەکەی ڕاسان
خوایە سۆماکەی وەک لیزمەی باران
ڕووناکی ڕوانین هەر وەکوو جاران
وەک تافی کاڵی و چاخی مناڵیم
وەک ڕووناکایی بەری بەیانیم
پێم کەڕەم کەوە ڕووناکی چاوان!
بۆ خاتر پێشەنگ، بینایی چاوان!
تارمایی و لێڵی چاومان بگۆڕە
بە نووری بینین حاڵمان بگۆڕە
حاڵناس و حاڵگۆڕ هەر تۆی خوایە
بۆ ساڕێژی زام هانام تۆی خوایە
سۆمای چاوان و ڕووناکی دڵ تۆی
چاوانمان ڕوون کە، هەتوانمان هەر تۆی
چاوی سەر و دڵ،چاوی هەست و بیر
سۆمای چاوانمان، تەنیا تۆی لە بیر
فریامان کەوە! هانامان هەر تۆی
حاڵناسمان هەر تۆی! حاڵگۆڕمان هەر تۆی!
هەوەڵی ڕەمەزانی ١٣٩٧ی هەتاوی_ مەهاباد
#کوردی
#گازه
@islahweb
✍️ ئەحمەد ئەحمەدیان - مەهاباد
خوایە بۆ خاتر بینایی چاوان
بۆخاتر قودبی گەورە ناردراوان
بۆ خاتر گازەی دایکان و باوان
بۆ خاتر پاکی ڕووت و چەوساوان
بۆ خاتر سەفای دڵی دڵداران
بۆ خاتر قووڵی بیری بیریاران
بۆ خاتر پاکژی هەناوی یاران
بۆ خاتر ئاخی ناخی هەژاران
بۆ خاتر دۆعای شەوی خواناسان
بۆ خاتر نەترەی هۆزەکەی ڕاسان
خوایە سۆماکەی وەک لیزمەی باران
ڕووناکی ڕوانین هەر وەکوو جاران
وەک تافی کاڵی و چاخی مناڵیم
وەک ڕووناکایی بەری بەیانیم
پێم کەڕەم کەوە ڕووناکی چاوان!
بۆ خاتر پێشەنگ، بینایی چاوان!
تارمایی و لێڵی چاومان بگۆڕە
بە نووری بینین حاڵمان بگۆڕە
حاڵناس و حاڵگۆڕ هەر تۆی خوایە
بۆ ساڕێژی زام هانام تۆی خوایە
سۆمای چاوان و ڕووناکی دڵ تۆی
چاوانمان ڕوون کە، هەتوانمان هەر تۆی
چاوی سەر و دڵ،چاوی هەست و بیر
سۆمای چاوانمان، تەنیا تۆی لە بیر
فریامان کەوە! هانامان هەر تۆی
حاڵناسمان هەر تۆی! حاڵگۆڕمان هەر تۆی!
هەوەڵی ڕەمەزانی ١٣٩٧ی هەتاوی_ مەهاباد
#کوردی
#گازه
@islahweb