اصلاح‌وب | islahweb.org
4.35K subscribers
11.2K photos
2.45K videos
306 files
13.4K links
✳️ اصلاح‌وب؛ کانال رسمی جماعت دعوت و اصلاح

Web: www.islahweb.org
Insta: www.instagram.com/islahweb
Aparat: aparat.com/islahweb
Kurdi: t.me/islahweb_k
Feqhi: t.me/soal_feqhi
Contact: @Islahweb79
Download Telegram
مانگی ره‌مه‌زان ده‌رفه‌تێك بۆ پاكبوونه‌وه‌‌و لێبورده‌یی
https://goo.gl/dMwMqO
#مەلا_عەبدوڵڵا_شێرکاوەیی
#ڕەمەزان

@islahweb
ئافرەت لە سووری مانگانەدا «حەیز» چۆن شەوی قەدر بباتە سەر؟
yon.ir/B4QBw
#نووسەر_مامۆستا_عەبدوڵڵا_عەلیپوور

#ڕەمەزان
#شەوی_قەدر
#ژنان
@islahweb
ڕەمەزان مەدرەسەیەکە بۆ ڕاهێنان و پەروەردەی نەفس
yon.ir/HVd3h
#كولسووم_حەسەنزادە

#ڕەمەزان
#بانگەواز
@islahweb
ئایا سەرفیترە دەبێت تەنها قوت (خواردن) بێت ؟
https://goo.gl/FCQmgg

#نووسەر_ناسێح_محەمەد_شەریف

#ئابووری
#ڕەمەزان

@islahweb
🔷 له پێشوازی مانگی ڕەمەزان

📝بەشی کوردی ئیسلاح وێب

#ڕەمەزان

🔶ئاماژە: ئەمرۆ 26ی گوڵانی 1396ی هەتاوییە و کۆتا ڕۆژی مانگی شەعبان و سبەی پێنجشه‌ممه‌ يه‌كه‌م ڕۆژى مانگى ڕه‌مه‌زانه، جێی خۆیەتی وەک هەر موسوڵمانێکی خاوەن هەست و بەرپرس سەبارەت بەو بیر و بڕوایەی که هەڵمان بژاردووە پلان و بەرنامەیەکی شیاوشیمان بۆ کەڵک وەرگرتن له مانگی پیرۆزی ڕەمەزان هەبێت و به دڵێکی ئامادە و چاوێکی کراوە خۆمانی بۆ ئامادە بکەین و پێشوازی لێ بکەین، بەو هیوایەی که له هەموو کات و ساتەکانی ئەو مانگە بە باشترین شێوە بەهرە وەرگرین و هەلی گەیشتن بەو مانگە به گەنجێکی بێ بن و دەرفەتێکی زێڕین بزانین.

👉🏻@islahweb 💯
📌درێژەی بابەت:
https://bit.ly/2KspNfX
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#هەوارگەی_دڵان
❤️🌸🍃🌸❤️
#ڕەمەزان
🍃🌸❤️🌸🍃

شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ
@islahweb
🔴 پێنجشەممە ڕۆژی یەکەمی ڕەمەزانە

🔹ڕۆژی پێنجشەممه ۲۷ی بانەمەڕ(گوڵان) وەک یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی #ڕەمەزان دیاری کرا.

@islahweb
🔷پەیامی ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح به بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان

بسم الله الرحمن الرحیم
شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَىٰ وَالْفُرْقَانِ ﴿البقرة: ١٨٥﴾

جارێکی تر لوتف و مەرحەمەتی خوداوەندی حەکیم و کاربەجێ، بەهاری پڕ له واتا و مەعنەویەتی ڕەمەزانی ئاوێتەی بەهاری سروشت و جوانی کرد و دونیای ئیسلامی به بۆن و بەرامی ئیمان و پارێزگاری بۆنخۆش و عەتراوی کرد؛ پەیوەندی بنەڕەتی ژیانی مرۆڤ به پاکبوونەوە و پێداویستی ئەو به کۆنترۆڵ و ڕاگیرکردنی بەردەوامی نەفسی نەوسن و نافەرمان، پێویستی ئەوی بە تێپەڕاندنی ماوەیەکی تایبەت و دیاریکراو بە مەبەستی جوانکردنی ئەخلاق و ڕاهێنانی لەسەر ئەنجامدانی کردەوە باشەکان، زەروور و حاشاهەڵنەگر کردووە؛ ڕەمەزان ئەو مەودا پیرۆز و مەبارەکەیە کە لەودا ڕاهێنانێکی سازندە و چارەساز دێتە کایە و بەهاری پڕ شکۆفەی ئەو کەسانەیە کە بە پیت و بەرەکەتی ڕوانگەیەکی قورئانی، جگە لەوەی پاراستنی مافی خەڵکانی تر بە ئەرکی سەرشانی مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی شارستانی دەزانن، بەڵکوو وەک ئافریدەیەکی ڕاسپاردە بەندایەتی خودا و جوانکردنی ئەخلاق و کردەوەش وەک ئەرک و تەکلیف سەیر دەکەن؛ ڕۆژوو بارێکی زیادی بۆ دانان نییه، بەڵکوو بەندایەتییەکی دڵخوازه کە له ڕەوگەی گەیشتن بە مەعنەویت و پاڵاوتەیی دەبێ یارمەتی لێ بخوازرێ تا شانبەشانی نوێژ، گرێی خۆویستی و یاغیگەری لە دەست و پێی ڕوح و گیان بکاتەوە و دەستی تێکدەری نەفس لە گەردنی باوەڕ و ئیمان کورت کاتەوە و تۆزوخۆڵی حەز و هەوەس دامرکێنێ تاکوو چاوی عەقڵ چەرمەسەری پاش ئەنجامی تاوان و ئەنجامه پڕ مەترسییەکەی به ڕوونی ببینێ و به پارێزگاری و خزمەت بە خەڵك و دووربوون لە خەیانەت و تاوان، بوێرانه و بەرپرسیارانه، هەنگاو هەڵێنێتەوە. ...

📌درێژەی بابەت:
https://bit.ly/2IPgPfx

#ڕەمەزان
#ئەمینداری_گشتی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#هەوارگەی_دڵان
#سروود
❤️🌸🍃🌸❤️

#ڕەمەزان هەگبەیەک له نوور و ڕەحمت

#ڕەمەزان مانگی گەڕانەوە و لێخۆشبوون
ِ
@islahweb
🔴 پارشێو، هەلێک بۆ پەرستش و شێوێک بۆ تەندروستی
#ڕەمەزان 🌙
ئامادەکردن: بەشی کوردی ئیسلاح وێب

🔷پارشێو جۆرە پەرستشێکی سەربەخۆیە کە ڕەنگە زۆربەی خەڵک لێی بێ ئاگا بن و ئەنجامی نەدەن. لە خەو هەستان بۆ پارشێو ڕەنگە بۆ کەسانێک سەخت و لە خەو گوزەران لەو کاتە لە شەودا ئاستەم بێ، بەڵام ئەگەر لە سوود و ئەو خێروبێرەی کە به پارشێوکردن دەست دەکەوێ ئاگادار بین، بێگومان ئەو ژەمە گرینگە لە دەست نادەین و بە هەر شێوەیەک بێ خۆمانی بۆ ئامادە دەکەین.
@islahweb
📌درێژەی بابەت:
https://bit.ly/2s9hnCO
🔴 ڕه‌مه‌زان، وه‌رزی موناجات و په‌روه‌رده‌ی ڕوح

📝 نووسەر: عەبدوڵڵا عەلی پوور

#ڕەمەزان 🌙🌙🌙

🔷 پێش هەموو شتێک دەبێ ئەوە بڵێم کە هیچ کات لە مێژوودا، دەرونناسی بەو ڕێژەی کە ئێستا لەو پلە نزمە دایە، نەبووە. دەرونناسی هەموو پێوەندییەکانی خۆی لەگەڵ بنەما و واتاکانی ڕاستەقینەی خۆی لە دەست داوە و وای لێ هاتووە کە ئەمڕۆ پێناسەی ئەم وشەیە زۆر قورس بەدی دەکرێ.
یەکێ لە ئەنجامەکانی ئەم دینە چەسپاندن و جێگیر کردنی ئاسوودەیی دڵەکانە و هۆکار و پاڵنەری هەر ئارامی و ئاسوودەییەکی دڵیش خووگرتن و پەیوەندی کردنە بە ئایین و بەرنامەی خوا... واتە خووگرتن بە قوڕئان و سوننەت و ڕێنموونی پیاوچاکانی پێشوو لە سەحابە و شوێنکه‌وتووان. بۆیە دەبینین کە خوای گەورە دەفەرموێت: «الَّذِينَ آمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْرِ اللَّهِ ۗ أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ» واتە: «جا چاک بزانن! بەیادی خوا دڵەکان ئۆقرە دەگرن و ئاسوودە دەبن.» (الرعد:28)
@islahweb
📌درێژەی بابەت:
https://bit.ly/2H7TqRN
🌼لە نێوان رەمەزان و باراندا

هەروەک چۆن باران تەنها ئاو نییە، ئەگەر من لە ژوورەوە دانیشتبم و لە دەرەوە باران ببارێت و داوا لە تۆ بکەم، بارانم پیشان بدەیت، تۆش بچیت قاپێ ئاوم بۆ بهێنی ئەوە ئاوت بۆ هێناوم نەوەک باران، چونکە باران تەنها ئاو نییە، باران ئاوە لە کاتى باریندا، باران فەزایەکە دەچیتە ناوییەوە، بۆنى دەکەی، گوێت لە دەنگییەتى، بۆی دەروانى و سەری بۆ هەڵدەبڕیت. هەروەها رەمەزانیش تەنها خواردن نیە، بەڵکو رەمەزان فەزایەکە دەچیتە ناوییەوە، هەموو نیشتمان بۆنى رەمەزان دەگرێت، رەمەزان دەبینى دەبارێت، بۆی دەڕوانى و سەیری دەکەیت و سەری بۆ هەڵدەبری، لە باراندا دەبینى ئاو دەجوولێ و دێتە خوارەوە، هەروەها لە رەمەزانیشدا رەحمەت دەجووڵێ و دێتە خوارەوە، ئەى لە قورئاندا باران و رەحمەت لە‌باتى یەکتر بەکار نەهاتوون، بەڵکو هەردووکیان یەک شتن.
#تەحسین_حەمە‌غەریب
#ڕەمەزان
#کوردی
@islahweb
🔴 ڕێوڕەسمی بەربانگی جەماعەت لە سنە بەرێوەچوو

📝 سنە - پێگەی هەواڵنێری ئیسلاح وێب

#هەواڵەکانی_جەماعەت
#ڕەمەزان 🌙🌙🌙

🔷 ڕێوڕەسمی بەربانگی ئەندامان و لایەنگرانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بە ئامادەکاری لێژنەی جێبەجێکاری جەماعەت، لە سنە بەڕێوەچوو.

@islahweb
📌 درێژەی هەواڵ:
https://bit.ly/2svsQNS
🔴 شەوبێداری 10 شەوی کۆتایی ڕەمەزان:

#ڕەمەزان 🌙
#شەوی_قەدر

ئایا پەیوەستە بە (لیلة القدر)ەوە؟
ئایا دەبێ تا بەیانی نەخەویت؟
ئایا هەر قورئان بخوێنێ، یان شتی تریش؟

#مامۆستا_ناسری_سوبحانی

🔶 شەوبێداری(قیام اللیل)، لە ڕەمەزان و غەیری ڕەمەزاندا سێ شێوەی هەیە:

ئەگەر کەسێک بیهەوێت (قیام لیل) واتە شەوبێداری بکات بە مەبەستی خواپەرستی، ئیتر لە ١٠ شەوی کۆتایی ڕەمەزاندا بێت کە ئیعتکافی ١٠ شەوی کۆتایی ڕەمەزان لە سورەتی (البقرة)دا شرۆڤە کراوە، پەیوەندیی ڕاستەوخۆی نییە بە( لیلة القدر)ەوە،
ئیتر وا ڕێکەوتووە شەوی قەدریش کەوتۆتە ئەم دە شەوەوە...
شەوبێداری، لە ڕەمەزاندا بێت،یان لە غەیری ڕەمەزان، ئەوا شەرت نییە تاکو بەیانی نەخەوێت، بەڵکوو بە گوێرەی ئایەتی قورئان کە لە سورەتی (المزمل)دا ئاماژەی پێ ئەکات،سێ حاڵەتی هەیە:

(1) قُمِ اللَّيْلَ إِلَّا قَلِيلًا (2) نِصْفَهُ أَوِ انْقُصْ مِنْهُ قَلِيلًا (3) أَوْ زِدْ عَلَيْهِ وَرَتِّلِ الْقُرْآَنَ تَرْتِيلًا (4)
( إِنَّ رَبَّكَ يَعْلَمُ أَنَّكَ تَقُومُ أَدْنَى مِنْ ثُلُثَيِ اللَّيْلِ وَنِصْفَهُ وَثُلُثَهُ )
ئەتوانێت بەشێک لە شەوەکە بخەوێت جا بەپێی کورتی و درێژیی شەو سێ شێوەی هەیە:

١- ئەگەر شەوگار درێژ بوو، وەک شەوانی زستان- نێوان مەغریب و بانگی بەیانی،کە ١٢سەعات و نیوە، ئەوا ئەبێ لە نیوە زیاتر بێدار بێت، واتە ٥سەعات بۆ ئیسراحەت و خەو، ٧سەعات و نیو ئەبێ بێدار بێت ( أو زد علیە).

٢- ئەگەر شەوگار کورت بوو وەک ئێستا کە شەوگار ٧سەعات و نیوە، ئەتوانێ ٢سەعات و نیو شەوبێداری بکات و باقی ٥ سەعاتەکەی بخەوێت.( أَوِ انْقُصْ مِنْهُ )

٣- ئەگەر شەوگار مامناوەند بوو، واتە ١٠ سەعات بوو، ئەوا ئەبێ نیوەی شەوەکە بێدار بێت، واتە ٥ سەعات،
(نِصْفَهُ) ٥سەعاتەکەی تر بۆ خەوو ئیسراحەتی خۆی، واتە لە هەموو حاڵەتەکاندا ٥ سەعاتی هەیە بۆ خەو،
کاتێکیش خوای گەورە ئەفەرموێ (قُمِ اللَّيْلَ ..... وَرَتِّلِ الْقُرْآَنَ تَرْتِيلًا) ئەوەش دەرئەکەوێت کە(قیام اللیل) واتە شەوبێداری، جا مەرج نییە هەمووی هەر خەریکی قورئان خوێندن یان نوێژ بێت، بەڵکوو بەشێکی هەر ئەوە کە نەخەوێت مەبەستە، چونکە ئایەتەکە ئاماژەی بە نوێژی تیا نییە، قیام واتە هەڵسێتەوە و نەخەوێ، چونکە خوای گەورە ئەفەرموێ: (شەو هەڵسەو، قورئانیش بخوێنە ) واتە هەر نەخەوتنیش بەشێکە لەو قیام و هەستانەوەیه ... جا لە پاڵیشیا بەشێکی بە تەرتیلی قورئان ئەباتە سەر، گۆشەیەکیشی بە تەسبیح و حەمد، بەشێکی بە خوێندنەوە و تێفکرین و تێڕامان بە مەرجی هەبوونی نییەتی بێخەوش و خالیس...

📝 سەرچاوە: لاپەڕەی فەرمی فەیسبووکی حاجی کاروان
🍃🍃🍃
@islahweb
🍃🍃🍃
http://t.me/islahweb
🔴 لە ماڵاوایی ڕەمەزاندا

#ڕەمەزان 🌙

📝نووسەر: (بلال جلال حداد)

لە هەردوو سەحیحی موسلم و بوخاریدا که له ئەبوهریرەوە گێڕدراونەوە، هاتووە كە پێغەمبەری خودا (د.خ) فەرموویەتی: " هەركەسێك ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بگرێت و ئیمانی پێی هەبێت و چاوەڕێی پاداشتی بكات، ئەوا خودای گەورە لە تاوانی ڕابردووی خۆش دەبێت ...

@islahweb
📌درێژەی بابەت:
https://bit.ly/2MtDFIK