🌼لە نێوان رەمەزان و باراندا
هەروەک چۆن باران تەنها ئاو نییە، ئەگەر من لە ژوورەوە دانیشتبم و لە دەرەوە باران ببارێت و داوا لە تۆ بکەم، بارانم پیشان بدەیت، تۆش بچیت قاپێ ئاوم بۆ بهێنی ئەوە ئاوت بۆ هێناوم نەوەک باران، چونکە باران تەنها ئاو نییە، باران ئاوە لە کاتى باریندا، باران فەزایەکە دەچیتە ناوییەوە، بۆنى دەکەی، گوێت لە دەنگییەتى، بۆی دەروانى و سەری بۆ هەڵدەبڕیت. هەروەها رەمەزانیش تەنها خواردن نیە، بەڵکو رەمەزان فەزایەکە دەچیتە ناوییەوە، هەموو نیشتمان بۆنى رەمەزان دەگرێت، رەمەزان دەبینى دەبارێت، بۆی دەڕوانى و سەیری دەکەیت و سەری بۆ هەڵدەبری، لە باراندا دەبینى ئاو دەجوولێ و دێتە خوارەوە، هەروەها لە رەمەزانیشدا رەحمەت دەجووڵێ و دێتە خوارەوە، ئەى لە قورئاندا باران و رەحمەت لەباتى یەکتر بەکار نەهاتوون، بەڵکو هەردووکیان یەک شتن.
#تەحسین_حەمەغەریب
#ڕەمەزان
#کوردی
@islahweb