اصلاح‌وب | islahweb.org
4.4K subscribers
11.4K photos
2.54K videos
317 files
13.8K links
✳️ اصلاح‌وب؛ کانال رسمی جماعت دعوت و اصلاح

Web: www.islahweb.org
Insta: www.instagram.com/islahweb
Aparat: aparat.com/islahweb
Kurdi: t.me/islahweb_k
Feqhi: t.me/soal_feqhi
Contact: @Islahweb79
Download Telegram
🍃🍃🍃ژیان چییە؟

#هەوارگەی_دڵان
❤️❤️❤️

ژیان چییە؟ ئەو دەنگەیە کە لە دوورەوه دێ و نەرم نەرم پەردەی گوێت ئەلاوێنێتەوە و تاری دڵت ئەلەرێنێتەوە؟! یا ئەو بۆنە خۆشەیە کە لە پرێسکەی نەسیمەوە ئەپێچرێ و لە بەر هەناسەت ئەکرێتەوە، بێ ئەوەی بزانی ڕۆژێک هەڵدەستی و ئەڕوانی خۆرەتاو هەر وەک ڕۆژان لە خۆرهەڵاتەوە سەری هەڵداوە و وێنەی تازە بووکێکی شەرمن و ڕووسوور به کراسی خارای زەردەوە لەنجەولار ئەکا. مەلی هەڵەشە و تیژباڵ بە بەر پەنجەرەی هۆدەکەتا هەڵئەفڕن و چەشنی دوێردێکی تیژ ئەتڵەسی شینی هەوا ئەبڕن. ژیان تۆمار بە تۆمار بۆنی خۆشی و هیوا و لاوی بەسەرتا ئەپژێنێ و تۆ به هەموو بڕوایەکتەوە کە خستووتە ناو چوارچێوەی ئاڵتوونی زەدەخەنەیەکەوە، به خۆت ئەڵێی ژیان چەندە جوانه! سروشت چەنده دڵاوا و به دەهەنده!؟ تۆ وای لە پەنا پێرس و چیای شیرن و جەبەل حەمرین و قەندیلی ئاکۆ و هەڵگورد!
ژیان هەموو واتای بەرین و یەزادانی خۆی ئەگرێتەوە. هەست ئەکەی هەزاران ساڵە ئەژی. لەو کاتەوە کە تیری تۆ نێزه بوو لە چاوی هەڤالانی گزنفۆن، لەو کاتەوە کە تۆ کەوڵی ئاسنگەریت کرده ئاڵای کەیانی و به نیشانەی هێرشی گەرمت لەسەر هەموو چیایەکی بەرزی وڵاتەکەت بڵێسەی ئاگری پاک بەرز بۆوە و کۆشکی بێدادی زوحاکی مێشکخۆری کرد به خۆڵەمێش؛ لەو کاتەوە کە فەرهاد کەوتە ناو گێژاوی خەیاڵاوی ئەوینی شیرینی شیرینەوە.
تۆ جارێک مەمی ئالانی، جارێک سیامەندی، کاتێ شادمانی، کاتێ دڵمەندی؛ بەڵام هەمیشە هەر بووی و ئێستا نه تۆ بێ ئەم خاکە تەواوی، نه ئەو خاکه بێ تۆ ئەتوانی بژی به پاراوی.
ڕۆژێک هەڵدەستی، تەمێک تەواوی مێشکت پڕ ئەکا. لە ئاسمانا به شوێن خۆرا ئەگەڕێی، لە هەوادا چاوت پەل ئەکوتێ بۆ مەلێکی تیژباڵ، بە هەموو هێزێکی هەستەوە خۆت مڵاس ئەکەی تا چپەیەک، جریوەیەک، کورکەی پێکەنینێک، یا تەنانەت نووکەی گریانێک پێت بڵێ: تۆ ماوی! تۆ هەی! ...

📝هەڵبژاردەیەک له کتێبی زەمزەمەی زوڵال – لە نووسینی سوارە ئیلخانیزاده

@islahweb
🔷🔶 هاوڕێی چاک و هاوڕێی خراپ

#هەوارگەی_دڵان

❤️🍃❤️🍃❤️

گەلێ کەسی پاك بوون بە هۆی هاوڕێیەتی ئینسانی بەدخووەوە، بەدخوو بوون و ، گەلێ پیاوی جاران خراپیش بە هۆی هاوڕێیەتی هاوڕێی چاکەوە بوون بە پیاوی چاك:

لەگەڵ نامەردان مەبە بە هاودەم
نە ڕۆژی شادی و نە شەوی ماتەم

لە مار بەدترە یاری ناهەموار
ئەو لە ژین ئەدا، ئەم لە ئیعتیبار

لەگەڵ مەردانا ببە بە هاودەم
بژیی بە خۆشی و بمرە خاترجەم

مەرد ئەو کەسەیە دڵی مینا بێ
دوو چاوی بازی بۆ حەق بینا بێ

بێ دڵی بێ چاو، وا لەناو چادا
حاشا لەو کەسە لەم دەرسە لادا
❤️🍃❤️🍃❤️


هەڵبژادەیەک له کتێبێ بەهار و گوڵزار،ل/۳۰
له نووسینی؛ مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس
#کوردی

@islahweb
🔶 به بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەت

#هەوارگەی_دڵان
❤️❤️❤️

بەبێ خــۆر، گوڵ ناپشکوێ
بەبێ ئافرەت، خۆشەویستی نییە...
بەبێ خۆشەویستی، ژیان نییە...
بەبێ دایکیش، نە شێعر هەیە و نە پاڵەوان...!

#مەکسیم_گۆرکی
Track 5
Unknown Artist
#هەوارگەی_دڵان

#سۆزی_ئاواز
❤️❤️❤️
💠 دڵی من

💠 هۆنراوە: مامۆستا بێخود

💠 له وتنی، هونەرمەند؛
عەبدوڕەحمان ئیبڕاهیمی

💠 له ئاڵبۆمی بارانی دوعا

🍃🎵🌸🎵🌸🎵🍃

@islahweb
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#هەوارگەی_دڵان
❤️🌸🍃🌸❤️
#ڕەمەزان
🍃🌸❤️🌸🍃

شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ
@islahweb
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#هەوارگەی_دڵان
#سروود
❤️🌸🍃🌸❤️

#ڕەمەزان هەگبەیەک له نوور و ڕەحمت

#ڕەمەزان مانگی گەڕانەوە و لێخۆشبوون
ِ
@islahweb
🌾نەسیمی دوعا

#هەوارگەی_دڵان
❤️🌸🍃🌸❤️
📝عەلی مەلازادە

خودایا؛ ئەگەر ماڵت پێدام، کامەرانیم لێ نەستێنیتەوە...
ئەگەر هێزت دامێ، عەقڵم لێ نەستێنیتەوە و
ئەگەر نیعمەتی سڵامەتیت لێ سەندمەوە،
نیعمەتی ئیمانم لێ مەستێنەوە...
ئەگەر سەرکەوتنت بەنسیب کردم، لە خۆباییم نەکەی و
ئەگەر کەوتنت بەقسمەت کردم، بێ ئومێدم نەکەی...
خودایا؛ ئەوەندەم هێز نەدەیتێ خوێنی مەزڵوومان بڕێژم و
ئەوەندەم بێ هێز نەکەی، وەک مەڕ سەرم ببڕن...
خودایا؛ یاریدەم بدە؛ لە بەردەم زاڵماندا حەق بڵێم و
بۆ خاتری ڕەزایەتی کەس، قسەی ناحەق نەڵێم...
🍃🌾🍃🌾🍃🌾🍃
خوداوەندا؛ یارمەتیم بدە ئەو دیووی هەموو شتەکانم ببینم و
لێنەگەڕێی لەبەر جیاوازیمان ئەوانی تر بە خائین بزانم...
خودایا؛ ئەگەر بەرامبەر کەسێ خراپەم کرد،
هێزی تەوازیکردنم پێ ببەخشە و
ئەگەر کەسێ خراپەی بەرامبەر من کرد،
هێزی لێ خۆشبوونم پێ عەتا بفەرموو...
خودایا؛ ئەگەر خۆ بە بچووك زانینت پێ دام،
شانازیکردن بە كەرامەتم لێ‌ نەستێنیتەوە و
فێرم بکە سەرنەكەوتن تاقیكردنەوەی پێش سەركەوتە...
فێرم بکە؛ لێبوردن؛ لووتکەی ئەوپەڕی دەسەڵاتە و
تۆڵەکردنەوە یەکەم نیشانەی بێدەسەڵاتییە...
خودایا؛ فێرم بکە خەڵکانم خۆش بوێت، وەک چۆن خۆم خۆشدەوێت...
خودایا؛ ئەگەر من فەرامۆشم کردی، تۆ فەرامۆشم مەکە...!
🍃🌾🍃🌾🍃🌾🍃
t.me/islahweb
🔵باشترین دوعا لە ڕۆژی عەڕەفە

#هەوارگەی_دڵان
#حەج
#عەڕەفە
🍀❤️🌸❤️🌸❤️🍀

پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم)فەرموویەتی:
باشترین ڕۆژ بۆ دوعا كردن ڕۆژی عەرەفەیە و باشترین دوعایەك كە من و پێغەمبەرانی پێش من گوتوومانە ئەوەیە ؛
(لا إلَهَ إلَّا اللَّهُ وحدَهُ لا شريكَ لَهُ، لَهُ الملكُ ولَهُ الحمدُ وَهوَ على كلِّ شَيءٍ قديرٌ)

📚رواه الترمذی و حسنە الألبانی
https://telegram.me/islahweb
🎁جەژنانەیەک لە وانەکانی مامۆستا ناسر سوبحانی

#هەوارگەی_دڵان
#ناسر_سوبحانی
🌸❤️🌸❤️🌸

📚بەشێک لە وانەکانى (قەدەر و قەزا، ناسر سوبحانى)، داڕشتنەوەى؛ عومەر عەبدولعەزیز

كاتێک مرۆڤ به‌ پێى به‌یانى قورئان بۆى ڕوون کراوە كه‌ هه‌رچى شته‌ له‌ ته‌مه‌ن‌ و ڕزق ‌و خۆشی و ناخۆشى، هه‌مووى موقه‌دده‌رە و لە لایەن خوداوە بڕیار دراوە؛ واتە جگە لەو و پلانەی كه‌ خودا بۆ خۆی دایڕشتووە هیچ شتێکی تر له‌ قه‌ڵه‌مڕه‌وى حكومه‌تى ئەودا ڕوو نادات. كاتێک کە مرۆڤ ئاوەها بیركردنه‌وه‌ و تێگەیشنێکی لەلا دروست بێت، ئیتر جێى خواری ‌و لاری و بوارى قبووڵكردنى زیلله‌ت نامێنێ ...
@islahweb
📌درێژەی بابەت:
https://bit.ly/2OVMtHO
🔵یەکدڵی یا دژبەری

#هەوارگەی_دڵان
#هۆنراوە
📝مامۆستا سەید مستەفا مەحموودیان
🌸❤️🌸❤️🌸

لێت پیرۆز بێ جەژنی قوربان داخەکەم وێکڕا نەبوو
کاتی ئیعلامی درەنگ بوو یەکدڵی تێدا نەبوو

بێ پشوودان بوو بە جەژن و پیاوەکان چووبوونە کار
وا ژنانیش دەست بە تاڵ و نان و قووتیان لا نەبوو

سەد مەخابن تێکی داوە دژبەری کاری خەڵک
ڕۆژی ئاشتی بۆ شێوانی سەر لە گەل، مەودا نەبوو

ئەمڕۆکانە عالمانی پێوەری ڕێگەی شەرع
ڕێگە پێدراو نین کە بێژن وا چوو، وا بوو، وا نەبوو

مانگی یەکشەو بۆیە داییم وا دەکا خۆ دەرنەخا
کێ بە نەفعی بێ دەفەرموێ دوو شەوە و ساوا نەبوو

یا دەفەرموێ زۆر زەلامە و سێ شەوەی لێ چێ دەبێ
مانگی یەکشەو ساڵی جاران بۆ بڵیندی وا نەبوو

سەد بە«بریا» خەڵکی ئێران شین و شایی یەک دەبوو
ئەو دەمە دوژمن بەزێن و کارەکەی ئەفسانە بوو
https://telegram.me/islahweb
💠 یارانی گیانی

#هەوارگەی_دڵان
#هۆنراوە
#کاک_ئەحمەد

🍃🌸❤️🌸❤️🌸🍃
هەرای مەجلیسنشینانی زمانزان
هەزارێ وەک وەلید و عاس و سەحبان
لە هەرچی بیر و گوێس سڕیا و بڕاوە
لێیان هەر ماوە ناوێ یان نەماوە
چەنین قەڕنە لە دەنگی گیانگەشێنت
بە کامی دوژمنانی ڕێ ‌و شوێنت
نەزانی خۆیی ‌و زانای درۆزن
پەڕاوێز و پیاڕزگ هەڵئەبەستن
فدات ماندووی کرێکاری و شوانی
خۆم و تاقانەم و یارانی گیانی
شنەی ودمی شەماڵ شانای هەناسەت
به مردووی تۆفی تووشی نەفس و عەزرەت
دڵی شێران ئەدا و گیانی بەهاران
لە وشکارۆی تەکانە بەختەباران
هەزار خۆزگەم بەوە وا ئەونە ڕاسه
خەتایشی گەر ببێ وەک کاری خاسە
چەمێکی خوڕ لە کوێستانێکی پاکا
تکەی جارجاری پیسی، پیسی ناکا
🍃🌸❤️🌸❤️🌸🍃

https://telegram.me/islahweb
✳️پێغەمبەر و یارانی
❤️🌸❤️🌸❤️

#هەوارگەی_دڵان
#هۆنراە

📝هۆنراوە: مامۆستا عەبدوڵڵا کەوڵۆسی

قەڵەم جورئەت ناکا بێت و تۆمار بکا لە فەزڵی تۆ
لەدەرون ناسی و توێژەری و لەڕابەری و لە ئەقڵی تۆ
تۆ وەک مانگی بۆ شەوەزەنگ، خۆری ڕوەک و دەغڵی تۆ
ژین و ژیانت مەبەستە دژی زاڵم و قەتڵی تۆ
پۆشتە و پەرداخە ئەو کەسەی بەخەو بگا بەوەسڵی تۆ
@islahweb
📖درێژەی بابەت:
https://bit.ly/2OdMruW