اصلاح‌وب | islahweb.org
4.36K subscribers
11.3K photos
2.48K videos
309 files
13.5K links
✳️ اصلاح‌وب؛ کانال رسمی جماعت دعوت و اصلاح

Web: www.islahweb.org
Insta: www.instagram.com/islahweb
Aparat: aparat.com/islahweb
Kurdi: t.me/islahweb_k
Feqhi: t.me/soal_feqhi
Contact: @Islahweb79
Download Telegram
🔵یەکدڵی یا دژبەری

#هەوارگەی_دڵان
#هۆنراوە
📝مامۆستا سەید مستەفا مەحموودیان
🌸❤️🌸❤️🌸

لێت پیرۆز بێ جەژنی قوربان داخەکەم وێکڕا نەبوو
کاتی ئیعلامی درەنگ بوو یەکدڵی تێدا نەبوو

بێ پشوودان بوو بە جەژن و پیاوەکان چووبوونە کار
وا ژنانیش دەست بە تاڵ و نان و قووتیان لا نەبوو

سەد مەخابن تێکی داوە دژبەری کاری خەڵک
ڕۆژی ئاشتی بۆ شێوانی سەر لە گەل، مەودا نەبوو

ئەمڕۆکانە عالمانی پێوەری ڕێگەی شەرع
ڕێگە پێدراو نین کە بێژن وا چوو، وا بوو، وا نەبوو

مانگی یەکشەو بۆیە داییم وا دەکا خۆ دەرنەخا
کێ بە نەفعی بێ دەفەرموێ دوو شەوە و ساوا نەبوو

یا دەفەرموێ زۆر زەلامە و سێ شەوەی لێ چێ دەبێ
مانگی یەکشەو ساڵی جاران بۆ بڵیندی وا نەبوو

سەد بە«بریا» خەڵکی ئێران شین و شایی یەک دەبوو
ئەو دەمە دوژمن بەزێن و کارەکەی ئەفسانە بوو
https://telegram.me/islahweb
💠 یارانی گیانی

#هەوارگەی_دڵان
#هۆنراوە
#کاک_ئەحمەد

🍃🌸❤️🌸❤️🌸🍃
هەرای مەجلیسنشینانی زمانزان
هەزارێ وەک وەلید و عاس و سەحبان
لە هەرچی بیر و گوێس سڕیا و بڕاوە
لێیان هەر ماوە ناوێ یان نەماوە
چەنین قەڕنە لە دەنگی گیانگەشێنت
بە کامی دوژمنانی ڕێ ‌و شوێنت
نەزانی خۆیی ‌و زانای درۆزن
پەڕاوێز و پیاڕزگ هەڵئەبەستن
فدات ماندووی کرێکاری و شوانی
خۆم و تاقانەم و یارانی گیانی
شنەی ودمی شەماڵ شانای هەناسەت
به مردووی تۆفی تووشی نەفس و عەزرەت
دڵی شێران ئەدا و گیانی بەهاران
لە وشکارۆی تەکانە بەختەباران
هەزار خۆزگەم بەوە وا ئەونە ڕاسه
خەتایشی گەر ببێ وەک کاری خاسە
چەمێکی خوڕ لە کوێستانێکی پاکا
تکەی جارجاری پیسی، پیسی ناکا
🍃🌸❤️🌸❤️🌸🍃

https://telegram.me/islahweb