جماعت دعوت و اصلاح
4.51K subscribers
12.9K photos
2.8K videos
337 files
16.2K links
✳️ کانال رسمی تشکل مدنی «جماعت دعوت و اصلاح»

📲 در شبکه‌های اجتماعی همراه ما باشید: 

🔸 اینستاگرام https://www.instagram.com/islahweb
🔸 وب‌سایت https://www.islahweb.org/fa
🔸 آپارات https://www.aparat.com/islahweb

https://ble.ir/islahweb1979/
Download Telegram
🔴«ئینفاق»(بە عەڕەبی=انفاق) و «ئیمان» و جۆرەکانى «نیعمەت»

#وتەی_زانایان

💢«ئینفاق» واتە کونێک بکەیتە ئەمبار و گەنجینەى دارایی تا چینی هەژار و نیازمەند بتوانن لەو پیت و نیعمەتانەی خودا پێی بەخشیوی بەهرەمەند بن...
💢ئیمان واته‌ له‌پێناو خه‌ڵكیدا بژیت، واته‌ خۆت له‌به‌رچاو نه‌بێت و بۆ خه‌ڵكى بژیت. واش نه‌زانن ئینفاقكردن ته‌نها له‌ ماڵدا ده‌بێت، هەموو ئەو شتانەی وا مرۆڤ لە زانست و ماڵ و هێز و توانای جەستەیی و... دەستی دەکەوێ دەبێ بیخاتە کار ...
💢نیعمه‌ت سێ جۆره‌: نیعمه‌تى فكری، نیعمه‌تى جەستەیی و هێزی بازوو، نیعمەتى دارایی.
◀️نیعمه‌تى فكرى؛ بۆ نه‌جاتدانى دەسکورتێکە (بە عەڕەبی= مستضعف) كه‌ نه‌زانه‌.
◀️نیعمه‌تى جەستەیی و بەدەنی؛ بۆ نه‌جاتدانى دەسکورتێکە ‌ كه‌ بێ ده‌سه‌ڵاته‌، يان هەتیو و بێ سەرپەرستە‌.
◀️نیعمه‌تى ماڵى؛ بۆ نه‌جاتدانى دەسکورتێکە ‌ كه‌ داواکارە(بە عەڕەبی= سائل)، خێزاندارە(بە عەڕەبی= عائل) ‌یا فه‌قیره و نه‌داره‌... .

📚سەرچاوە: وانەکانى ئابوریی ئیسلامی
#مامۆستا_ناسر_سوبحانی
https://telegram.me/islahweb