اصلاح‌وب | islahweb.org
4.39K subscribers
11.3K photos
2.5K videos
309 files
13.6K links
✳️ اصلاح‌وب؛ کانال رسمی جماعت دعوت و اصلاح

Web: www.islahweb.org
Insta: www.instagram.com/islahweb
Aparat: aparat.com/islahweb
Kurdi: t.me/islahweb_k
Feqhi: t.me/soal_feqhi
Contact: @Islahweb79
Download Telegram
📚 شازادە و شاعیر
(خوێندوەیەک بۆ ڕۆمانی «شازادە و شاعیر»؛ سەبارەت بە ژیانی «نالی»)

✍🏻حەمەسەعید حەسەن

💢 مێژوو، بابەتی ڕۆمانی دیرۆکییە، بەڵام ڕۆماننووس مێژوو هونەرییانە دەگێڕێتەوە، نەک واقعییانە. ڕۆماننووس لە ڕوانگەی دونیابینیی خۆیەوە مێژوو بەسەر دەکاتەوە و بە پێوەندیی لەگەڵ ئێستا و داهاتوودا دەینووسێتەوە. ڕۆماننووس مێژوو دەکاتە بەهانە بۆ گەیاندنی پەیامێکی نوێ، وەک «ئەحمەدی خانی» کە بە بیانووی گێڕانەوەی داستانی مەم و زینەوە، واقیعی کۆمەڵی کوردستانی بەسەر کردەوە. ڕۆمانی مێژوویی بەڵگەنامەیەکی دیرۆکی نییە، بەرهەمێکی هونەرییە، هەر ڕووداو ناگێڕێتەوە، ڕووداویش دەخوڵقێنێت.

#ئەدەب_و_هونەر
#ڕۆمانی_ژیانی_نالی
@islahweb