jineftin
Photo
✅خود وەک بتخانەیەک
✍ قەندیل زاگرۆس
✅ «قسەیەکی باو، یانژی وەکچۆن (حەکیم و داناکان) و بەشێک لە نووسەر و ڕۆشنبیران پێی دەڵێن: حیکمەتێک هەیە، ئەویش "گەڕانەوە بۆ خود"ە. لەنێو گوتارە سیاسی-ڕۆشنبیری-ئایینی-عیرفانییەکاندا ئەم حیکمەتە بە زەقی بەدی دەکرێت و، وەکوو فێرکارییەکی زێرین و پێودانگێکی ڕاست کە بەرەو (حەقیقەت)ـمان دەبا، بانگی بۆ دەدەن. ئاشکرایە لە کۆنتێکستی کۆمەڵگای کوردیدا بەگشتی و باشوور بەتایبەتی، شتێکی زیندەبەچاڵکراو هەیە ئەویش "خود"ە. مەبەستیشم لە سوبێکتێکی ئازاد و نوێیە و پاکژکراوە لە ئایدۆلۆژیای ئایینی و خێڵەکی لەنێو پانتاییی کۆمەڵایەتی و سیاسیدا. ئەگەرچی شیکردنەوە و پێناسەکردنی "خود" کارێکی دژوارە، ڕەنگە زێدەڕۆییش نەبێ بڵێین مرۆڤی ژیر بە درێژاییی مێژووەکەی، سەرقاڵی ئەم پرسەیە. هەر بۆیە لێرەدا هەوڵێک دەخەمە ڕوو بۆ کۆکردنەوەی بەشێک لەو ڕاڤانەی بە گرنگیان دەزانم و شرۆڤەکارییەک بۆ خودێتیی تاکی کوردی»
✅ «لە چرکەساتی سەرکەوتنی سیاسەتی "گەڕانەوە بۆ خود"، ونکردنی خودە لەنێو وێنەکانی ئەوی تری گەورە و، بوونە بە یەکێک لەوان. ئەوی تری گەورە بانگەشە بۆ جۆرێک لە بێهۆشکردن و بێدەنگبوون دەکات، هەم هەڕەشەی تەنیایی و کوشتن و تەنانەت خۆکوشتنیش دەکات، لەلایەکی ترەوە، هەم خۆیشی بەڵێنی ژیانێکی بەختەوەر، ئارام و ڕێزلێگیراو دەکات. درێژەپێدەری ئەو باوەڕەی مرۆڤ جەوهەرێکی (یان سروشتێکی) بنەڕەتی هەیە و بێ هیچ دەستێوەردانێک هەبووە، بانگەشەیەکی لەو جۆرەیە کە گەرەکە تاک بگەڕێتەوە خاڵی سەرەتا، واتا گەڕانەوە بۆ مەرجەع. دیارە بۆ گەڕانەوەیەکی لەم شێوەیە، پێشوەختە دەبێ مەرجەعێک هەبێت، لە کۆمەڵگای کوردیدا دوو مەرجەع و ئۆتۆریتەی سەرەکی هەن کە هەردووکیان دوو دیوی یەک دراون، ئەویش ئایین و خێڵە کە هەر لە منداڵییەکی زووەوە دەبنە پەروەردەکار و فێرکارییەکانیان بریتی دەبن لە دژایەتیکردنی فرەڕەنگیی کۆمەڵگا و بەرهەمهێنانەوەی کۆنەپارێزی و دروستکردنی تاکێکی دۆگما. ڕێگری لە پڕۆسەی پێشڤەچوونیی ڕۆشنگەری و درێژەدان بە کۆنەپەرستی بزوێنەری سەرەکیی فاشیزمە»
✅ درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/40QUh3m

ژنەفتن
خود وەک بتخانەیەک
خود وەک بتخانەیەک %
jineftin
Photo
✅ڤالانتاینی سوور: عەشق و شۆڕش
✍ئا، و وەرگێڕانی: شەهلا نەجمەدین
✅ «با بیر لە ڕۆژی ڤالانتاین بکەینەوە، مەبەستم خودی ڕۆژەکەیە، کە ئێمە و عەشق دەبێت ئاهەنگی تیادا بگێڕین. ئەوەندەی من ئاگادار بم، ئەمڕۆ، لانی کەم، لە هەشت وڵاتدا ئاهەنگی ڤالانتاین ساز دەکرێت؛ ئەمریکا، کەنەدا، مەکسیک، بەریتانیا، فەڕەنسا، ئوسترالیا، دانیمارک، ئیسرائیل، و ئیتاڵیا، لە ڕاستیدا نۆ وڵات. خەڵکی دیاری دەکڕن بۆ خێزان، هاوڕێ، تەنانەت سەگ و پشیلەکانیان. لە ساڵی ٢٠١٩دا، تەنیا لە ڕۆژی ڤالانتایندا زیاتر لە ٢١ ملیۆن دۆلار خەرج کراوە، گەر لە هێڵی سەر نەخشەی داتاکان بڕوانین دەبینین ئەو ژمارانە بەپێی ساڵەکان بە شێوەیەکی دیار لە زیادبووندایە. یەکێکی دیکە لە ڕاستییە گرنگەکان ئەوەیە کە ٦٠٪ی خەڵک لەنێوان تەمەنی ٢٥-٣٥ ساڵیدا، ئاهەنگی ڕۆژی ڤالانتاین دەگێڕن، ئەم ژمارەیەش بەپێی زیادبوونی تەمەن بە شێوەیەکی دراماتیکی دادەبەزێت، وە ئەمە دەریدەخات، بەپێی کات، جۆرێک لە گۆڕان لە گرنگیدانی خەڵک بەم رۆژە بەدی دەکرێت. لە هەندێک بڕگە(ئارتیکڵ)دا ئەوەم بینی کە وا چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژی ڤالانتایندا هەر تاکێکی ئەمریکی بە تێکڕا بڕی ١٦٢ دۆلار لە کڕینی شمەکەکانی وەک شیرینی، کارتی پیرۆزبایی، گوڵ، چوونەدەرەوەی ئێوارە، خشڵ، جلوبەرگ، کارتی دیاری، خەرج بکات.»
✅ «هۆکاری گرنگیدانم بە خۆشەویستی وەک کۆنسێپتێکی سیاسی و تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ڕوون بکەمەوە. سەرەتا گرنگیم بۆ بیرکردنەوە لە بابەتەکە هەبوو، چونکە لەو باوەڕەدا بووم لەگەڵ ئەزموونی من و ئەزموونی زۆرێک لە خەباتگێڕانی نێو چالاکییە سیاسییەکاندا دەگونجێت. پێدەچێت شۆڕش کارەکتەری هاوبەشی لەگەڵ خۆشەویستیدا هەبێت، یاخود تەنانەت ناوی خۆشەویستی هەڵگرتبێت. ئەوەی بە پلەی یەکەم مەبەستمە ئەمەیە، یاخود ئەمە سادەترین شێوازی بیرکردنەوەیە لێی. خۆشەویستیی لێرەدا، لانیکەم، هەڵگری دوو خەسڵەتە، دوو تایبەتمەندی، ئەو دوو تایبەتمەندییە سەرەکییەی کە ئێمە بیری لێ دەکەینەوە؛ یەکەمیان سروشتی پەیوەندییەکەیە کە دروستی دەکات، وە دووەمیان تایبەتمەندیی گۆڕانکارییە، ئەزموونی گۆڕانکارییە، بۆ من ئەمە شتێکە کە وا لە خۆشەویستی دەکات تێڕوانینێکی ئەخلاقی هەبێت، زیاتر لە هاوڕێیەتی، یان سۆڵیدارێتی. بۆیە دەمەوێت ئەم دوو خاڵە ڕوون بکەمەوە، بەو شێوەیەی کە من دەیبینم، یان بیناسێنم لای سپینۆزا، بێگومان بە لەبەرچاونەگرتنی ئەو ڕووبەرەی کە لێوەی وەردەگرین، بەڵام زۆر پراکتیکییە، بۆ من زۆر پراکتیکییە. ئەم دوو توخمەی کە باسم لێوەکردن، لە پەیوەست بە تایبەتمەندیی پەیوەندی و گۆڕانکارییەوە»
✅ درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3lzZo7R

ڤالانتاینی سوور: عەشق و شۆڕش
ڤالانتاینی سوور: عەشق و شۆڕش %
jineftin
Photo
💫 ژوانێک
✍ پێشەنگ شێرزاد
🔅پاژێک لە شیعرەکە
دەڕۆینە قاوەخانەیەک
نابیناکان لەوێ قاوە دەخۆنەوە
ئەوانە خەڵکن
بەڵام
بە ژوانەکەمانەوە دەبن بە
کەسوکار
خەڵکی مێژووی پڕ لە سەبر و قین و خوێنن
سەر بە نەتەوەی ئاوارە و شێتیین
سەر مێزەکانیان پڕە لە سوێندی شەهیدەکانیان
تا ئێستا ئایینێکی وایان نییە
جەللادەکان و قوربانییەکان جیا بکاتەوە
بە کوێری ڕۆژنامەکان دەخوێننەوە
بە پەلە پەل جگەرە پێ دەکەن و
لە مانشێتێکی بێکەڵکی تردا، نەفەسێکی توندتر
سەبارەت بە لەدایکبوونی ڕووداوێکی ترسناک، لێ دەدەن
- لە ژوانەکەمانەوە:
ئایا ئێرە ماڵەوەیە؟/کەوایە با ماچێک لێرەدا بکەین
ئایا ئەمە دنیای سێبەرە پەرتبووەکانە؟/کەوایە کەس یەخەمان دانادڕێ/ با ماچێک بکەین…-
گەروویان بەو ڕستە وردانەوە نووساوە
چاویان نزیکتر بە چاویلکەیەکەوە،
ژیان بە ڕووداوێکی ناوەخت، وەک کەوتنە خوارەوەی پاسارییەک لە کراوەی ماڵێکەوە بۆ ژووری نوستنی دوو هاوسەری نوێ، باس دەکەن
وەک ئەوەی شتێکی سەیر لەسەر لاپەڕەکان خەوتبێ
بە هەندێک گۆچانی شڕەوە
کە بە دڵەکوتێی گۆڕستانەکان و
لە خوێندنەوە فاتیحە بووەتەوە و
گەیشتوونەتە قاوەخانەکە
🔻 درێژەی ئەم شیعرە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://jineftin.krd/2023/02/15/%da%98%d9%88%d8%a7%d9%86%db%8e%da%a9/

ژوانێک
ژوانێک %
jineftin
Photo
📚 گفتوگۆ لهگهڵ پییر پاولۆ پازۆلینی
✍وهرگێڕانی: جهبار سابیر
✅ تێپهڕین له نووسین و شیعر بۆ دنیای سینهما له خۆمدا به شێوهگهلی جیاواز شیم كردۆتهوه. یهكهمین و سروشتیترین هۆكار ئهمه بوو به شوێن گۆڕینی شێوازی دهربڕینهوه بووم. ئهم بابهته واتا گۆڕینی شێواز له شیعر و نووسینهكانی مندا كه سینهما ڕێگه و شێوازێكی نوێ و ههمهگیره، بهڵام دواتر ههستم كرد ئهم بابهته ڕاست نییه، چونكه سینهما هونهرێكی تازهی ئهدهبی و ڕۆشنبیری نییه، بهڵكوو له بنهماوه زمانێكی دیكهیه. ئهم هونهره بریتییه له كۆمهڵێك نیشانه كه له ههموو جێیهكی دنیا شایهنی پێشكهشكردن و تێگهیشتنه. یهكێك له دیارترین خاسێتهكانی ئهمهیه وهك شیعر و ئهدهبیات، سوود له سیمبوڵهكان وهرناگرێ كه ههمان وشهكان بن، بهڵكوو سوود له پیشاندانی واقعیهت بهش به حاڵی خۆی و بێ دهستێوهردانی دهست، وهردهگرێ.
بهم پێیه ئهمه ڕاست نییه تهكنیكی ئهدهبی خۆم گۆڕیوه، بهڵكو دهتوانم بڵێم زمانی خۆم گۆڕیوه و ئهمهیش به ئهگهری زۆر به مانای ناڕهزایی شاراوهی من بوو لگۆڕ به زمانی ئاساییی ئیتالیایی و تهنانهت دژه كۆمهڵگهیهك كه له ڕێگهی ئهم زمانهوه خۆی بهیان دهكرد. به دهربڕینێكی دیكه به ههنگاونان بۆ بواری سینهما، مهبهستم گۆڕینی نهتهوهیی خۆم بوو.
"مهگهر تۆ نازانی مرۆڤێكی تا ئهوپهڕ ئاسایی چۆن مرۆڤێكه؟ ئهو خێوێكه، دێوێكه، شێتێكی مهترسیدار، كهسێك كه خۆی لهگهڵ كۆمهڵ دهگونجێنێ (كۆنفۆرمیستێك)، یهك لایهنگری نهزمی داڕووخاو، ئیمپریالگهرێك، یهك داگیركهر، نهژادپهرستێك، كۆیلهفرۆشێك و مرۆڤێكی بێباك و نێرهمووكه"
✅ درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://bit.ly/3YU8RVE

گفتوگۆ لهگهڵ پییر پاولۆ پازۆلینی
گفتوگۆ لهگهڵ پییر پاولۆ پازۆلینی %
jineftin
Photo
💫 تەقینەوەیەک لە ناوەڕاستی نۆڤێمبەر
✍ ژیار ئەسوەد
🔅پاژێک لە شیعرەکە
ئێمەش ئاژەڵێک نین
دەمانەوێ پەی بە نهێییەکان ببەین؟
چونکە منیش
لەو ڕۆژانەم هەبوو
مەتەڵێکم هەڵێنا و گوتیان
قسە لە شێت یان مناڵ.
*
شەوە. نۆڤێمبەرە.
گڵۆپی ماڵ، هۆتێل و یانەکان مرۆڤ کێش دەکەن. شەقام ملهوڕ دەست دەدەنە یەک. دوندی ستوونەکان ونن، سەریان بەتەمە. تەنانەت بێلانەکان شوێن هەورەکان دەچن- کەس نابینرێ لە دەر چاوەڕوانی گۆدۆیەک بێ
دوو قۆچی ئاگرین نەبێ داگیرساوە و لە ئاسماندا لێدەخوڕێ
فریشتەیەکە بڵێسە تینوویەتیی دادەمرکێنێ
فریشتەیەکە بەرکوڵی دۆزەخی لایە
خاڵی نیشانکراوی ئەمجارەی نەخشەکەی
ماڵێکە لە کازیوەی سلێمانی
لیستێکی درێژ ناوی قوربانی.
دەنیشێتەوە، ساتێ کە دکاری مانای نەمان لەمس بکەی؛
دەنگ خۆی کپ دەکا، وێنە خۆی دەسڕێتەوە…
یەک خێزان نەبێ، کۆ بوونەتەوە
وەک ئەوەی دوایین بن لەسەر هەسارە
دوایین هاتوچوون، دوایین خوان، دوایین دوایین.
بەلووعەیەک دەکرێتەوە، تانکییەک گڕ دەگرێ.
*
چەند منداڵێکن و پلەیستەیشنەکەیان
چاوەڕوانن کەمێکی دی، لووت
بۆنی کێکی تازه دەرهێنراو لە فڕن بگرێ
ئینجا هاپی بێرزدەی و کوژانەوەی مۆم، ڕەشبەڵەک و قاشکردن.
🔻 درێژەی ئەم شیعرە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://bit.ly/419y5la

تەقینەوەیەک لە ناوەڕاستی نۆڤێمبەر
تەقینەوەیەک لە ناوەڕاستی نۆڤێمبەر %
jineftin
Photo
💫 هەزارەی هەیدێ لە پیرۆزکراوان
✍ ساماڵ ئەحمەدی
🔅پاژێک لە شیعرەکە
لافاوی ''ئەو سیلسیلە وا خەم بە خەمۆ''
پێلی دەخستە ڕەشاییی ڕەها
نیشتەوە بەسەر پیلی زاگرۆسدا
شۆقی دا دووهەمین دەستپێکی جیهان
/ هەزارەی هەیدێ لە پیرۆزکراوان /
نیشان بەو نیشانەی هەڵۆی سەقز
بە شەقامی شاراندا دەفڕێ
چنگ لە عەمامەی کەویری کاهینان دەگرێ
..
بڕیاری ''ئەو سیلسیلە وا خەم بە خەمۆ''
پرسیاری ئاڵۆزە لە خاو
/ نە نەوتی ئێستا و
نە خەیاڵی کەونی کاهینی /
کە هەر لە بسک جوانە و
خەیاتەش ئەگەر
''زوانەکەم قەڵەم بیهێرم پیا'' و
هانکەی گیان کە وەبەر خڕکەبەرد /سێو/ و
ساچمە /مێخەک/ دێتەوە ئاواڵم
لەسەر شەقام گوڵی سەنگەر /سێپەڕە/ دەچێنێت
دەستەویەخەی ڕەوەدێوی ''ئاتەش بە ئیختیار''
لە گەروویدا گۆرانی دەپێکێت فیشەکی فێدار
ئیدی بە ڕیتمی تاهەتایدا
هەر شەقامە و
''گێژ دەخوات''
''پێچی دەدات'' و
دەگێڕێتەوە
ڕۆژێک بوو
ڕۆژێک نەبوو
لە پشتی گاشە و
داوێنی کانی
لەدایک بوو
🔻 درێژەی ئەم شیعرە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://bit.ly/3Kvyx7r

هەزارەی هەیدێ لە پیرۆزکراوان
هەزارەی هەیدێ لە پیرۆزکراوان %
jineftin
Photo
📚کتێبی ژنەفتن ١٩ (ئەلیکترۆنی)📚
📘گیانبازی
✍عەبوو ڕاوەند
✅
وتەیەک:
شێعر لای من بگرە زیاتر لە ڕۆمان پێویستی بە ئێمە یا هەموومان یا تەواوەتی کۆمەڵگا و ڕووداوەکانی هەیە، شێعر هیچ کات بە تەنیا بەرهەمی یەک کەس یا شاعیر بە تەنیا نییه. شێعر لای من نە تەنیا ئیلهام نییه تەنانەت لە زەمیری ناوشیاری مرۆڤیشەوە سەرچاوە ناگرێ، ئێمە لە دنیا و سەردەمێکدا ئەژین کە هەموو شتێکمان ئەزموون کردووە، بۆیە هەوڵم ئەوە بووە تەنیا ئەو ئەزموونانە لە ناو زمان و نووسیندا ئەزموون بکەم و کەشێکی هونەری پێ بدەم و قووڵتریان بکەمۆ. ئەم شێعرە ئێمەین کاتێک یەکتر ئەناسین، پێکەوە ئەخەوین، قسە ئەکەین، شۆڕش ئەکەین، ئەمرێن، خەیانەت ئەکەین، سیخوڕی ئەکەین، بێتاقەت ئەبین ...، شێعر ئێمە یا هەموومانە بەڵام ئەو هیچ ئەزموون و بیرەوەرییەکی خۆی بیرنەچۆتەوە، شێعر ئێمەین، بەڵام خۆمان ناناسینەوە تێیدا، هەست بە خۆمان ئەکەین لە توێی وشەکاندا وەک ڕۆح و تارمایییەک. ئەم شێعرە تارمایییەکە لە گشتمان، لە ژیانێک کە بیرمان چۆتەوە.
عەبوو ڕاوەند
پاژێک لە شیعرەکە:
جگە لە چەن ناو و ڕووداوێک هیچ شتێکی ئەم نووسراوە کوردی نییە و ئەگەر ئەتوانی لە زمانی ڕووسییەوە بیخوێنەوە.
گەر شەڕیشت کرد ئەتوانی بە چەکی ڕووسییەوە بیکەی
هیدایەتی عەبدووڵڵاپوور پیش ئەوەی چەکدار بکرێ بە چەکی ئامریکایی و دواتر بە چەکی عەرەبستانی و نێوی عەرەبستانییەوە شەڕی کرد و کوژرا
ڕامینی حسەین پەنایی بە چەکی بریتانی و ناوی فارسییەوە شەڕی کرد و کوژرا
بەڵام هاوخەمەکانی حەزیان ئەکرد و ئەیانویست بێژن ڕامین چەکی ڕووسی پێ بووە و شەڕی پێ نەکردووە و کوژراوە
ڕامین کە مرد ناوە فارسییەکەشی کردە ناوێکی مردووی کوردی
تکایە کردت بە چەکی ڕووسییەوە بیکە، بە ناوی ڕووسییەوە بیکە
ئەگەر مردی بە چەکی ڕووسییەوە بمری سەربەرزترە، بە ناوی ڕووسییەوە بمری نەمرترە
وەک من مەبە کە هەر وڵاتێکی بەخشەندە چەکی دامێ شەڕی پێوە ئەکەم. شەڕێکی بەخشەندە، چەکێکی بەخشەندە
وەک من مەبە کە هەر شاعیرێکی بەخشەندە شێعرێکی دایتێ بیخوێنیەوە
خوێن کە ئامیانی شێعرە و لە هەر زمانێکدا بگرسێ ئەیکاتە زمانی کوردی
فیشەک کە لە هەر جەستەیەک بدات ئەیکاتە جەستەیەکی کوژراوی کوردی
ماڵپەڕی نەفتن ئەم دەقەی وەک کتێبی ئەلیکترۆنی (فایلی pdf) بڵاو کردووەتەوە.
🔻 لەم بەستەرەی ماڵپەڕی ژنەفتن ئەم کتێبە دابگرن.
https://bit.ly/3KJGDtf

گیانبازی
گیانبازی %
jineftin
Photo
💫مەیموونی شینگاوا
چیرۆک
✍ هاڕوکی موڕاکامی
وەرگێڕانی: دینۆ
🔅پاژێک لە چیرۆکەکە
بەم دوایییانە بە زۆر ناوی خۆی بیر دەهاتەوە. بە زۆری کاتێک کەسێک لە ناکاو لە ناوەکەی دەپرسی، ئەوەی بەسەردا دەهات. بۆ نموونە کاتێک بۆ کورتکردنەوەی قۆڵی کراسەکەی دەچووە دوکانێک و بەرگدرووەکە دەیپرسی: خاتوون ناوتان چییە؟ یەکسەر تووشی لەبیرچوونەوە دەبووەوە. تەنیا ڕێگەی بیرهاتنەوەی ناوی ئەوە بوو بڕوانامەی لێخوڕینەکەی بێنێتە دەرەوە و لەسەر ئەودا ناوەکەی خۆی بخوێنیتەوە. ئەمە لە لای ئەو کەسانە زۆر سەیر دیاربوو. ئەگەر لە کاتی قسەکردن لە تەلەفۆندا ئەوەی بەسەردا بهاتبایە، ناچار بووایە لەناو جانتاکەیدا بگەڕێت، بێدەنگییەک دروست دەبوو، کەسەکەی بەرانبەری سەری لەوە سووڕ دەما و نەیدەزانی خەریکە چ شتێک ڕوو بدات. هەر کاتێک ئەو دەستپێشخەریی دەکرد و خۆی ناوی خۆی دەگوت، لە بیرهاتنەوەی ناوەکەی کێشەیەکی نەبوو. هەتا کاتێک بیری دەهاتەوە کە ڕەنگە ئەوەی بیر نەیەتەوە کە یادگەی بە باشی کاری دەکرد، بەڵام کاتێک پەلەی بوو، یان کەسێک لە ناکاو ناوی لێ دەپرسی، یادگەی وەک گڵۆپێک بڵاچەیەکی لێ دەدا و دەکوژایەوە؛ ناوی خۆی بەتەواوی لە بیردەکرد. هەرچەندەی هەوڵی دەدا زیاتر لەوە تێدەگەیشت ئەو ناوەی کە تەمەنێک لەگەڵیدا ژیاوە، بیری ناکەوێتەوە.
جگە لە ناوی خۆی هیچ شتێکی دیکەی بیر نەدەچووەوە؛ ناوی ئەو مرۆڤانەی دەوروبەری، ناوونیشان، ژمارەی تەلەفۆن، بەرواری لەدایکبوون، ژمارەی ناسنامەی خۆیشی لە بیر بوو. تەنانەت ژمارەی تەلەفۆنی هاوڕێکان و کڕیارە گرنگەکانیشی لە بیر بوو. یادگەی هەمیشە باش بووە، تەنیا لە بیرهاتنەوەی ناوی خۆیدا کێشەی هەبوو. ئەو ئاریشە نزیکەی ساڵێک پێشێ دەستی پێ کردبوو، پێش ئەوکاتە هەرگیز شتی وای بەسەردا نەهاتبوو.
ناوی دوای هاوسەرگیریی، میزوکی ئاندو بوو، ناوی کچێنییشی ئاوزاوا بوو..
🔻 درێژەی ئەم چیرۆکە لەم بەرستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3IW9c5b

مەیموونی شینگاوا
مەیموونی شینگاوا %
jineftin
Photo
💫سۆکراتی بریندار
چیرۆک
✍ بێرتۆلت برێشت
لە ئەڵمانییەوە: پێشڕەو محەمەد
🔅پاژێک لە چیرۆکەکە
سۆکرات، کوڕی مامانەکە، کە لە گفتوگۆکانیدا توانای بەسەر ئەوەدا دەشکا باشترین بیرۆکەکان بە چاکی و بە سانایی و بە دونیایەک نوکتە و پێڕابواردن و گاڵتەئامێزییەوە بە هاوڕێکانی بگەیەنێت، پاشان ئەوانیش هەمان ئەو شتانە بۆ منداڵەکانیان بگوازنەوە، نەک وەک ئەو مامۆستایانەی دیکە، سەگەزۆڵیان بۆ بەرهەم بهێنن، وا دەبینرا نەک تەنها زیرەکترینی ناو هەموو یۆناییەکان بێت، بەڵکوو وەک بەجەرگترین و ئازاترینی نێویشیان دەهاتە ئەژمار. ناوبانگی بۆ ئازایەتی، وامان لێ دەکات تەواو بە ڕەوای بزانین ئاوڕی لێ بدەینەوە کاتێک لای ئەفلاتوون ئەوە دەخوێنینەوە چەندە خۆشحاڵ و چەندەش بێباکانە دوادڵۆپی پەرداخە ژەهرەکە هەڵدەقوڕێنێت کە دەسەڵاتداران لە کۆتاییدا لەپای ئەمەک و خزمەتەکانی بەرانبەر بە هاووڵاتییان، پێشنیاری بۆ دەکەن بیخواتەوە. بەڵام هەندێک لە هەوادارانی، هەستیان بەوە کردووە کە لەسەریانە باسی ئازایەتیی ئەو لە مەیدانی جەنگیشدا بکەن. ڕاستییەکەی ئەو لە مەیدانی دێلیوم جەنگاوە و ئەمەش لەگەڵ کۆمەڵێک سەربازی پیادەڕەوی چەکبەدەستی ئاسایی، چونکە نە پێگە چینایەتییەکەی وەک پینەدۆزێک و چ وەک فەیلەسووفێکی بێدەرامەتیش، توانای ئەوەی پێ نەدەبەخشی چەکی قوڕس بکڕێت و پێیان بجەنگێت. هەرچۆنێک بێت، کە دەتوانن بیری لێ بکەنەوە، ئازایەتییەکەی جۆرێکی تایبەت بوو؛ نەک لەو جۆرە ئازایەتییانەی باون. وەرن با حیکایەتی ئازایەتیی ئەو بخوێنینەوە.
🔻 درێژەی ئەم چیرۆکە لەم بەرستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3ymbDId

سۆکراتی بریندار
سۆکراتی بریندار %