jineftin
Photo
💫 تیرۆژ
✍ نەوا ئەمین
🔅
عەوداڵی جێیەکە پێی بگات
دوگمەیەک دایبگرێت
وەک داگرتنی گڵۆپی حەمامەکە
یان وێنەیەک بیچرکێنێت؛
وێنەی هێڵ و زاویەکانی جەستەی
لە تاریکیدا
.
جەستە دەیەوێت بەرزبێتەوە
بەرەو بۆشایییەک کە تێیدا؛ ئاوێنەی گوناهەکان
بە شکاوی
پرشنگی جوانتر دەخەنە سەر دیوار
ئەوکاتەی خۆر دەکەوێتە سەریان
.
من لە دووانەی جەستە و ڕۆح تێنەگەیشتم
تا کاتێک ئازاری ڕووشانی پێستم
لەژێر لفکەی کەفاویدا ڕایچڵەکاندم.
.
ئەمجارە نەک ئاوێنە
بەڵکوو تیرۆژە کە دەبێت پارچەپارچە بکرێت…
🔻 ئەم شیعرە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://jineftin.krd/2023/03/12/%d8%aa%db%8c%d8%b1%db%86%da%98/

ژنەفتن
تیرۆژ
تیرۆژ %
jineftin
Photo
💫پشیلە ڕەشەکە
چیرۆک
✍ ئێدگار ئالان پۆ
لە ئینگلیزییەوە: ئەحمەد کاوە
🔅پاژێک لە چیرۆکەکە
سبەینێ دەمرم، بەڵێ سبەینێ دەمرم، هەر بۆیە ئەمڕۆ دەمەوێت بە جیهان بڵێم کە چی ڕووی داوە، بەڵکوو بەم وتنە، ئەم ڕۆحەی من لەو شتگەلە ترسناکە درێژبووانەی ناویدا ڕزگاری ببێت.
بەڵام گوێ بگرە! گوێ بگرە، پێویستە گوێبیستی ئەوە ببیت کە چلۆن من ڕووخاوم، کاتێک منداڵ بووم سروشتێکی باشی لە ڕۆحمدا بوونی هەبوو کە وای لێ دەکردم هەموو ئاژەڵێکم خۆشبوێت - هەموو جۆرە ئاژەڵێک، بەڵام بە تایبەت ئەو ئاژەڵانەی کە پێیان دەڵێین ئاژەڵی ماڵی؛ ئاژەڵگەلێک کە فێربوونە چۆن لەگەڵ مرۆڤدا بژین و ماڵەکانیان لەگەڵ یەکتریدا هاوبەش بکەن. شتێک لە خۆشەویستیی ئەم جۆرە ئاژەڵانەدا هەیە، وەک بڵێی ڕاستەوخۆ بۆ دڵی مرۆڤ قسە بکەن، کە پێ دەچێت لە ئەزموونەوە فێری ئەوە بووبێتن. چەندە ناتەواو و ناجێگیرە خۆشەویستیی مرۆڤەکانی دیکە. کاتێک هاوسەرگیریم کرد زۆر گەنج بووم. دەبێت درک بەو خۆشییە بکەیت کە هەستم دەکرد خێزانەکەم هاوشێوەی من خۆشەویستیی خۆی لەگەڵ ئاژەڵەکاندا بەش دەکرد. ماوەیەکی زۆری نەبرد خێزانەکەم چەند جۆرێک لە ئاژەڵی ماڵیی هێنا بۆ ماڵ کە لە خۆشەویستترین جۆریان بوون. باڵندەمان هەبوو، چەند جۆرێکیش لە ماسی، سەگێکی باش و پشیلەیەک. پشیلەکە ئاژەڵێکی جوان بوو، خاوەن قەبارەییەکی گەورەی ناباو بوو و بە تەواوی ڕەش بوو، ناوی "پلوتۆ"م لە پشیلەکە نا - ئەمەیان ئەم ئاژەڵە بوو کە لە سەرجەمیان زیاتر خۆشم دەویست.
✅ درێژەی ئەم چیرۆکە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3mOTT5T

پشیلە ڕەشەکە
پشیلە ڕەشەکە %
jineftin
Photo
💫دۆنایدۆن
چیرۆک
✍ ئەژین فەهمی
🔅پاژێک لە چیرۆکەکە
(بە ماریا و ماریاکان پێشکەش)
له ههموو لایهكهوه تاریكییهكی ئهنگوستهچاو باڵی بهسهر ژووره ساردهكهدا كێشاوه. لهنێو پێخهفهكه لهسهر گازهرای پشت ڕاكشاوه و لێفه بۆره ئهستوورهكهیشی تا ژێر چهناگهی هێناوه، دهستێكی لهژێر سهریهوه و دهستهكهی دیكهیشی تا سینهی بردووه. ههناسهسوار و دڵیشی خێرا لێ دهدات. ڕهشهبا بههێزهكهی دهرهوهش پهنجهرهكه دهلهرزێنێت، به گڤه سامناكهكهی گوێچكهكانی پڕ کردوون، ههراسان دهبێت و حهجمێنی نامێنێ. لهناو جێگهكهیهوه تل دهدات و خهوی لێ تاڵ بووه. “ئاخر چۆن خهو بكهوێته چاوانمهوه، خۆ دهزانم ئهمشهویش وهك دوێنێ شهو مۆتهكهئاسا خۆی به ژوورەکەدا دهكات و دهست دهنێته ئهوكمهوه.” جهستهی شهڵاڵی ئارهقكردن دهبێت.
هێنده نابات تارمایییهكه به ڕوخسارێكی شێواو و جووتباڵی سپییهوه وه دهر دهكهوێ. لهگهڵ بینینی تارمایییهكهدا به ڕادهیهك بێزاری دایدهپۆشێ، یهكڕاست ڕوخساره ئاوڵاوییهكهی وهك كلووهبهفر، سپی ههڵدهگهڕێت. لە ترساندا، ههر زوو لێفهكه بهسهر خۆیدا دهدات. تارمایییهكه هێواش هێواش لێی نێزیك دهبێتهوه و خوێن له قاچه بێهێزهكانی دهتكێن؛ نێو ژوورهكه ههر له گۆمێكی پڕخوێن دهكات. وهك بڵێی بایهك بێت و بهر لێفهكه بكهوێت، لێفهكه لهسهری دهخزێت، ههردووك دهستی توند له لێفهكه گیر كردووه، چونكه دهزانێت، كه ههمدیسان تارمایییهكه خهوی لێ دهزڕێنێت. زات ناكات سهیری تارمایییهكه بكات، له حهژمهتدا گاز له لێفهكه دهگرێت، له دڵی خۆیدا دهڵێت: “ههر چۆنێك بووه ناهێڵم سیمام ببینێت، بۆچی بیبینێت؟” ههرچهنده هێشتا بوێریی ئهوهی نییه سهر لهژێر لێفهكهوه دهربهێنێت، بهڵام دەرك بهوه دهكات، كه تارمایییهكه له ژوورهكهدا دهجووڵێتهوه. بۆ تاوێك دێته ژوورسهری، له تهك ڕهفهی كتێبهكانی پاڵ دیوارهكه ڕادهوهستێت و دهست بۆ كتێبه كۆنه سهوزه ئایینییهكان دهبات، پهڕه زهرد و بۆرهكانی ههڵاودیو دهكات و له بهر خۆیهوه دهڵێت: “ههندێ جار، ههندێ كات، ئهوهی، كه ههته نایبینی...”
✅ درێژەی ئەم چیرۆکە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2023/03/12/%d8%af%db%86%d9%86%d8%a7%db%8c%d8%af%db%86%d9%86/

دۆنایدۆن
دۆنایدۆن %
jineftin
Photo
💫دایکی هەموومان هەمینە
چیرۆک
✍ فریا یوونسی
🔅پاژێک لە چیرۆکەکە
نابێ بزانین لە درەنگانی کام شەوەوە بۆ پەتێک دەگەڕام تا بۆشایییەک، کونێکی پێ بڕەخسێنم لە نێوان دوو بارستای لێکنراودا. لێک نرابووم، لەمێژ بوو، نەمدەزانی لەگەڵ چی، لەگەڵ کوێی جیهان لێکنراوم. سەرم دەکردە هەر پانتایییەک، لە شتێک، لە بارستایەک دەدرام کە بیناییی تێدا نەدەهێشتم، کوێراییم دادەهات، نەدەبووم. نەدەبوو بزانم بۆ لە درەنگانی ئەو شەوەوە، ئاوا بۆ پەتێک دەگەڕام، بۆ لە درەنگانی هەموو شەوانەوە، ئاوا قامکە گەورەم دەکردە ئەردێک بۆ سەمای قامکی ئاماژەم، بە شوێن پەتێکدا لە پەراوێزم.
سەرەتا هیچمان ناویمان نەدەزانی و تەنانەت بە مێشکیشماندا نەدەهات، بە جۆرێک دایکی هەموومان بێت؛ دایکی هەموو ئەو سکاڵاکەر و سکاڵالێکراوانەی لە ژووری ڕائیدی پۆلیسی شار کاتیان بۆ دانرابوو تا هەریەکەو دۆسیەی خۆی لەگەڵ پێشمەرگەیەک ببات بۆ دادگای هەولێر. بە منداڵێکەوە هاتە ژووری ڕائید و دوایی زانیمان تەمەنی خۆی چل ساڵە و تەمەنی منداڵەکەی نێو باوەشیشی چل ڕۆژە. لای خوارووی ژوورەکە و لەبەر پەنجەرەکەدا، ڕێک لە بەر دیمەنی دووری قەڵادا کە تا ئەوکات کەس سەرنجەی نەدابوو، ڕاوەستا و بە قوڕگێکی گریاوەوە، سڵاوی کرد، ئەوسا ڕائید، لەبەری قنجەپێ هەستا.
✅ درێژەی ئەم چیرۆکە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3Fr9Vcr

دایکی هەموومان هەمینە
دایکی هەموومان هەمینە %
jineftin
Photo
📚ژیان، گەڕان بە دوای گێڕانەوەدا
✍پۆل ڕیکۆر
لە ئینگلیزییەوە: ڕێباز باوزی
✅هەمیشە زانراوە و زۆر جار دووبارە دەبێتەوە کە ژیان شتێکە لە چەشنی گێڕانەوە، لێرەدا باسی چیرۆکی ژیانێک دەکەین وەک تایبەتمەندیی مەودای نێوان لەدایکبوون و مردن، لەگەڵ ئەوەشدا تێگەیشتنی چیرۆکی ژیان بەم ڕێگەیە هێندە ڕوون و سانا نییە، بۆیە شتێکی باو و ئاسایییە کە دەبێت سەرەتا ملکەچی گومانی ڕەخنەیی بین. ئەم گومانەش بەرهەمی هەموو ئەو مەعریفەیەیە، کە لە چەند دەیەی ڕابردوودا سەبارەت بە گێڕانەوە بە دەست هاتووە، مەعریفەیەک کە وا دەردەکەوێت گێڕانەوە لە ڕەوتی ژیانی ئەزموونی دوور دەخاتەوە و تەنیا لە ناوچەی خەیاڵدا قەتیسی دەکات. بۆیە سەرەتا لە هەوڵێکدا بەناو ئەو گێڵگە ڕەخنەیییەدا ڕەت دەبین بۆ ئەوەی دووبارە بە جۆرێکی دیکە بیر لەو پەیوەندییە زۆر ڕاستەوخۆ و سادەیەی نێوان مێژوو و ژیان بکەینەوە، بە شێوەیەک ئەندێشە بەشدار بێت لە دروستکردنی ژیاندا. بۆیە دەمەوێت بۆ پەیوەندیی نێوان گێڕانەوە و ژیان، ڕاستینەکەی سۆکرات بە کار بێنم کە دەڵێت: «ژیانێک تاقی نەکرابێتەوە، شایانی ژین نییە». وەک خاڵی دەستپێک بۆ ئەوەی ئەو ناوچە ڕەخنەیییە تێپەڕێنم، سەرنجێکی شرۆڤەکارییانە دەخەمە ڕوو: «چیرۆکەکان دەگێڕدرێنەوە و ناژین، ژیان مانەوەیە و ناگێڕدرێتەوە» بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم پەیوەندییەی نێوان ژیان و گێڕانەوە، سەرەتا لە کردەی گێڕانەوە خۆی دەکۆڵینەوە.
ئەو تیۆرییە گێڕانەوەیییەی ئێستا دەیخەینە ڕوو، لە یەک کاتدا زۆر تازەیە بەو پێیەی لە فۆڕمی گەشەسەندوودا مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ فۆڕمالیستە ڕووس و چیکییەکانی دەیەی بیست و سییەکان، بونیادگەرە فڕەنسییەکانی شێست و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، لە هەمان کاتدا تیۆرییەکی تەواو کۆنیشە بەو پێیەی دەتوانین وێنایەکی پێشوەختەی لە "پۆیەتیکا – هونەری شیعر"ی ئەرستۆدا ببینین. ڕاستە ئەرستۆ تەنیا سێ ژانری ئەدەبیی ناسیوە و خستوونیەتە ڕوو، کە ئەوانیش «داستان، تراژیدیا و کۆمیدیا»ن، بەڵام شیکارییەکەی ئەوەندە گشتگیر و ڕوواڵەتی بووە کە مەودای بۆ گواستنەوەی مۆدێرنە جێ هێشتووە. لێرەوە من چەمکی ناوەندی "ئیمپلۆتمێنت – بونیادنان" دەپارێزم، کە بە زمانی یۆنانی «مووثۆس»ە هەم ئەفسانە «بە مانای چیرۆکێکی خایاڵی» و هەمیش پڵۆت «بە مانای چیرۆکێکی باش بونیادنراو» دەگەیەنێت. هەر ئەم لایەنە دووهەمەی مووثۆسی ئەرستۆیە کە وەک ڕێبەرێک لێرەدا وەریدەگرم، لە دەرەوەی چەمکی پڵۆت کە هیواخوازم هەموو ئەو توخمانەی دەتوانن یارمەتیمان بدەن بۆ دووبارەداڕشتنەوەی پەیوەندیی نێوان ژیان و گێڕانەوە، بکێشم.
✅ درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/42jmlNy

ژیان، گەڕان بە دوای گێڕانەوەدا - ژنەفتن
jineftin
Photo
📚مرۆڤ لە سەردەمی تەکنۆلۆژیادا
✍ئازاد شوکر
✅ئێمە کاتێک دەڕوانینە ئەو نەریتەی تەکنۆلۆژیا کە لە سەردەمەکەماندا دروستی کردووە، چاکتر و زیاتر پەی بە بەڕۆبۆتکردن و بەئامێرکردنی مرۆڤ دەبەین، چونکە ئەم نەریتە “بوونی مرۆیی” بە سامانێکی سروشتی بۆ بازرگانی و وەبەرهێنان دادەنێت، هاوکات بوونی مرۆیی دەخاتە نێو چوارچێوەی بەسامانکردنی هەبووەکانەوە، هەر ئەمەش وا دەکات لە ڕێی ئەم نەریتەوە زیاتر تێبگەین کە تەکنۆلۆژیا لە سەردەمەکەماندا وا لە مرۆڤ دەکات لە بوونی خۆی و بوون بە گشتی و دەوروبەری، نامۆ ببێت، چونکە ئەوەی بۆ “نەریتی تەکنۆلۆژیا” گرنگ و بایەخدارە، تەنها و تەنها دەستکەوتە مادییەکانە. ئەمەش خۆی لە خۆیدا دامەزراندنی کولتوورێکی بازاڕی سنوور بۆ کێشراوە، لەم کولتوورە بازاڕییەدا مرۆڤ لەنێو کایەی وەبەرهێنان و قازانجدا نامۆ و نغرۆ دەبێت، هونەرمەندان و نووسەران و ڕۆشنیبران و ڕۆژنامەنووسان لەنێو هەمان ئەو چوارچێوەی بەسامانکردنەدا دەبن، ساناترین نموونەش ئەوەیە کاتێک هونەرمەند کارێکی هونەری دەکات بیر لە فرۆشتنی دەکاتەوە، سەرکەوتنی فیلمێک لەوەدایە کە چەند سوود و قازانج بە کۆمپانیایەکە دەگەیەنێت. هەرچەند تەکنۆلۆژیا ناتوانێت کۆتایی بە هونەر و شیعر و ئەدەب بهێنێت، بەڵام بە دڵنیایییەوە دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی بەرهەمی ناکام و کاڵوکرچ ، یاخود ئەو بەرهەمانەی کە ڕاستیی بوون دەرناخەن.
✅ درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3Z1NilM

مرۆڤ لە سەردەمی تەکنۆلۆژیادا
مرۆڤ لە سەردەمی تەکنۆلۆژیادا %
jineftin
Photo
💫 پێنج کورتەشیعری ڕیچارد براتیگان
✍ لە ئینگلیزییەوە: ڕەها ئەبوبەکر
🔅
بەلەمێکی چکۆلە لە گەشتی شوێنەوارزانی
هەورەگرمەیەکی گەرم و زریانێکی بروسکاوی
لەگەڵ باران و چەترێکی زۆر
ئەمشەو لە تۆکیۆ، نزیکەی ١٠ی شەو.
بۆ ئێستا، ئەوە تەنیا وردەکارییەکی بچووکە
بەڵام دەشێ گەلێ گرنگ بێ
ملیۆنێک ساڵ دواتر کاتێ شوێنەوارناسەکان
کۆنەوارمان دەپشکنن و هەوڵ دەدەن لێمان تێبگەن.
شیعری خۆشەویستی
زۆر جوانە
کە بەیانییە و هەڵدەستی
بەتەنیا خۆتی و
پێویست ناکا بە کەسێک بڵێی
خۆشت دەوێ
لە کاتێکدا کە هیچی دی
خۆشت ناوێ.
🔻 ئەم شیعرانە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://bit.ly/3n0LoEL

پێنج کورتەشیعری ڕیچارد براتیگان
پێنج کورتەشیعری ڕیچارد براتیگان %
jineftin
Photo
💫 نووسین
✍ ئانخێل گیندا
لە ئیسپانییەوە: ژیار هۆمەر
🔅کۆپلەیەک لە شیعرەکە:
گەر وشەم لێ بسەننەوە بە بێدەنگی دەنووسم.
گەر ڕووناکیم لێ بسەننەوە بە تاریکی دەنووسم.
گەر بیرەوەری لە دەست بدەم،
بیرچوونەیەکی دی بۆ خۆم دادەهێنم.
گەر خۆر و هەور و هەسارە ڕابگرن،
خۆم هەڵدەسووڕێم.
🔻 درێژەی ئەم شیعرە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://jineftin.krd/2023/03/20/%d9%86%d9%88%d9%88%d8%b3%db%8c%d9%86-2/

نووسین
نووسین %
jineftin
Photo
📚ئالودەبوون بە شکست
✍شارا تاهیر
✅ئالودەبوون لە دیدی دەروونشیکارییەوە: فرۆید وەک سەرەتا
جێی سەرنجە کە ئەدەبیاتێکی ئەوتۆمان سەبارەت بە ئالودەبوون لە کایەی دەروونشیکاریدا لە بەردەستدا نییە! ئەگەرچی فرۆید خۆی چەند ئەزموونێکی کلینیکی لەگەڵ کەسی ئالودەبوودا هەبووە، لە گرنگترین ئەزموونەکانیشی کارکردنی بووە لەگەڵ یەکێک لە هەرە هاوڕێ نزیکەکانی بە ناوی (ئێرنست ڤۆن فلایش) کە کێشەی ئالودەبوونی بە ماددەی مۆرفین هەبوو. فرۆید لەو ماوەیەی کە سەرقاڵی چارەسەرکردنی فلایش بووە، باوەڕی تەواوی بەوە هەبووە کە دەتوانێت لە ڕێی بەکارهێنانی کۆکاینەوە یارمەتی بدات و وای لێ بکات ڕزگاری بێت و دوورکەوێتەوە لە بەکارهێنانی مۆرفین. وەلێ ئەفسوس ئەم هەوڵەی شکستی هێنا، فلایش نەک چاک نەبووە و ڕزگاری نەبوو لە ئالودەبوون بە مۆرفین بەڵکوو دووچاری ئالودەبوون بە کۆکاین بوو، هەر بەو هۆیەشەوە گیانی لە دەست دا و مرد. سەرەڕای ئەم شکستەیش لە چارەسەرکردنی برادەرەکەی کەچی هێشتا نووسینێکی تایبەت بە ئالودەبوون نادۆزینەوە کە تیایدا فرۆید بە وردی باس لەم گرفتە بکات. ئەوەی لە بەردەستدایە چەند سەرچاوەیەکە لێرە و لەوێ کە بە کورتی تیایدا ئاماژەی بە ئالودەبوون کردووە. یەکێک لەو سەرچاوانە کە بە ڕوونی ئاماژە بە ئالودەبوون دەکات، ئێمەش دەتوانین وەک سەرەتایەک بۆ دەروازەی باسەکەمان بەکاری بهێنین
✅ ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/42x5bMy

ئالودەبوون بە شکست
ئالودەبوون بە شکست %
jineftin
Photo
💫 زیندانی بەرد
چیرۆک
✍ دابان عەتار
🔅پاژێک لە چیرۆکەکە
چۆن ئەم داهۆڵانە پاسەوانی گەنمەجاڕەکانمانن؟ ئەو ئێوارەیەی باوکم بە نەرمییەکەوە ئەو قسەیەی بە گوێمدا چرپاند با یاریی بە کراسی داهۆڵەکان دەکرد و گوڵەگەنمەکانی بە سەما خستبوو، خۆر کەوتبووە خوارەوەی گردەکەوە و ڕووناکییەکی پرتەقاڵی لە ئاسۆوە تێکەڵی هەورە قاوەیییەکان ببوو. خۆم لە پەنا شەڕواڵەکەی باوکم شاردەوە و بە تیلەچاو سەرنجم لە گەورەترین داهۆڵ دەدا گڤەی با و “من پاسەوانی مەزراکەتانم” تێکەڵ دەبوون، وام هەست کرد باکە ئەو قسەیەی گەورەداهۆڵی بە دەشتەکەدا پەخش دەکرد و لەوسەرەوە لە نێوان گردەکان دەنگی دەدایەوە. زیاتر خۆم خستە پشتی باوکم و چاوانم لە ڕانی گیر کرد و دامخستن. باوکم گوتی: چی بووە کوڕەکەم؟ لە چی دەترسیت؟
بیرمە، باوکم داهۆڵەکانی یەک یەک دروست کردن.
تا ئێستاش کە دەستم لە ملی ئەو پەیکەرەیە و هەست بە ساردیی جەستەی و گەرماییی خۆم دەکەم ئەو قسەیەی باوکم لەبارەی پاسەوانی داهۆڵەکانەوە لە مێشکمدا دەنگ دەداتەوە! بە لامەوە سەیر بوو چۆن داهۆڵێک باوکم خۆی دروستی کردووە دەتوانێت پاسەوانی مەزراکەمان بێت؟ ئێستا ئاسانتر دەتوانم ئەو پەیکەرە بدوێنم و ڕایمووسم چونکە پەشتەماڵێکم بە پەیکەری مەستوورە داداوە و پارچەقوماشیشم لە ئەوەکانی تر ئاڵاندووە و ڕووشیانم سووڕاندووە. رۆژی یەکەم ویستم بە کامی دڵ باوەشی پێدا بکەم چاوم کەوتە سەر مەستوورە، هەستم کرد لێم مۆڕ بووەتەوە و تەماشام دەکات، کشامەوە و بەرانبەری پەیکەری خۆشەویستەکەم دانیشتم، پشتم کردە مەستوورە، لەسەر زەوییەکە چوارمشقی دانیشتم و چاوم لە چاوانی بڕی. گوێم هەڵخست بۆی، هیچی نەگوت، تەنیا بە غەریبی تەماشای دەکردم، منیش لە شەرمان نەمتوانی دەم بکەمەوە، لە دڵی خۆمدا دەستم بە قسان کرد. هەوڵم دەدا لە ناوەوەدا پێوەندیی پێوە بکەم. هەر قسەیەکم بۆی دەکرد بە جووڵەی چاو و برۆ و لێوی تێدەگەیشتم وەڵامەکەی چی بووە و لەگەڵی پێدا دەچووم و درێژەمان پێ دەدا…
🔻 درێژەی ئەم چیرۆکە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3TMM2C5

زیندانی بەرد
زیندانی بەرد %