jineftin
778 subscribers
872 photos
79 videos
154 files
1.06K links
ماڵپەڕێکی هزری و کولتووریی سەربەخۆیە
jineftin.krd


ژنەفتن لە فەیس بووک
https://www.facebook.com/jineftin

ژنەفتن لە ئینستاگرام
https://www.instagram.com/jineftin/


ژنەفتن لە یوتیوب

jinetin jineftin
پێوەندی:
jineftin@jineftin.krd
Download Telegram
jineftin
Photo
💫«ئاور لە گەڵای زەیتووندا»

موحەممەد موختاری
و: ڕابوون ڕۆژهەڵات

🔅پاژێک لە شیعرەکە

"بۆ بزووتنەوەی رزگاریخوازی و بەرگری خەڵکی کوردستان"

لە دڵی کوردەوە
هەموو گەلانی ئێران
گەڵای زەیتوون بە تەبڕڕوک دێنن
لە دەمارەکانیشییەوە
ئاگر دەچننەوە بەرەی زەحمەتکێش

گەلێک، بە ساکاری خودموختاری
لە کەلی مێژوو دێتە سەر.
تووڕەیی و ئازادی
لەسەر پشتی ماینەکان ڕادەگوێزێ.
لە بریقەی لوولەی موسەلسەلەوە واتایەک بۆ هەتاو دەدۆزێتەوە.

بۆنی شەویشی
لە لەرەی مل و یاڵی ماینەکاندا.
                   
دەنگی ماڵاتەکانی
لە دەشت دەبیستێ
خوێنی گەنمە جاڕیشی
لە زەوییە زەوتکراوەکاندا
دەخوشێ.

دەست بە چەک
چاوێکی لە ماڵێیە و
چاوێکی دیشی لەسەر خاک ئۆقرە دەگرێ.
گڕی هەزار ئاوایی لە سینگیدا
لە دۆڵ و دەرەکانی کوێستاندا
شوێن دەگۆڕێ.

لە لووتکەیەکەوە بۆ خەرەند و
لە چۆمێکەوە
بەرەو دارستان
پەرە بە سووراییی زەوی و ئاسۆ دەدا
*
                            لە هێڵی بەبەڕوو تەنراوی بەرگری
چاوی پێشمەرگەکان هەموو شەوێک
ڕۆ دەچێتە لەشی مەرگەوە و
ئێسقانی جیهانخۆرەکان قاڵ دەکاتەوە.

لەشی شەو لە هەزار ڕۆچنەوە دەڕووشێ
چونکە چاوی پڵینگەکان
دەرفەت بە لەرەی نسێیەک نادا.

بۆنی پڵینگ
لە هەناسەکانی کوردێکەوە دەشنێتەوە
بەفر و سەوزایی
خاک و شنە
پشووی نەیاران سوار دەکا
                                      *
هەر باری جینایەت دەخەن
لە شار و دێ
تانگ و ترێلییەکان
.
وڵاتی خودموختاریش
ئاڵاکانی لەسەر سینگی کوڕان و کچان هەڵدەکا.

لە خەونی فاتۆمیی تیمسارەکاندا
دە جار کوردستان خاپوور دەکرێ.

لە خەیاڵی قاڕنایی جاشەکاندا
سەد جار پێشمەرگەکان
لەت و کوت دەبن.

هەتاوی "ئاربابا"ش هەموو ڕۆژێ
لەسەر باڵی گوللە
لەسەر جادەی سنە
پەرەدەدا بە:
"ئەی رقیب! هەرماوه قەومی کورد زوبان
   نایشکێنێ دانەری تۆپی زەمان"

دەڕوازەی گەورە لەسەر گازەرای پشتە
جادەکانی پێشمەرگەیەک یەکتری لەئامێز دەگرن

لە سەر جادەی سنە
ژیان دارە دارە دەکا.
لە سەر جادەی سنە
دایکان شیر بە منداڵەکانیان دەدەن.
لە سەر جادەی سنە
باری جینایەت بێ ئۆقرەیە.

🔻 درێژەی ئەم شیعرە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3fDJ4zK
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سروودی: ئێمە نابەزین

هێرۆ فریا
jineftin
Video
تەنها مردووەكان كۆتاییی جەنگ دەبینن

هونەرمەند: گەیلان عەبدوڵا
جۆری كار: ڤیدیۆ ئەنستەڵەیشن
ساڵی بەرهەمهێنانی: ٢٠١٨
شوێنی بەرهەمهێنان: هەولێر
جۆری مەتریاڵی بەکارهاتوو: سەندوقی فیشەک

کۆنسێپتی کارەکە: ئەمڕۆ مرۆڤ لە هەموو سەردەمێک زیاتر رووی دڕندەیی و بەربەریەتیی خۆی دەرخستووە، ئەو خەڵکانەی کە لەلایەن ئایدۆلۆژیا ساختەکانی سەردەمەوە مەفهومێکی تریان بە (شەهید-نەمر) بۆ مردن پێبەخشرا، تەنیا ئەوان لەو شوێنەی مەرگدا لە پووچی هەموو شتێک تێگەیشتن.

شیکردنەوەی کارەکە لەلایەن ئاڤان سدیق: كارەكەی گەیلان كورته ڤیدیۆیەكه ماوەی دوو خولەك و نیو دەخایەنێت، مرۆڤێك به لەشی ڕووت لەناو لمی زەردا ڕاکشاوه بایەك هێواش هێواش جەستەی دادەپۆشێت تا له كۆتاییدا لمەكه بەتەواوەتی هەموو جەستەی دادەپۆشێت و دیار نامێنێت، شوێنی پیشاندانی ڤیدیۆیەكه بە پڕۆجێکتەر لەسەرەوەی ڤیدیۆكه دەدات له ناو سندوقیكی فیشەك كه قەباره و درێژی هێندەی قەبارەی مرۆڤیكه، لێرەدا ناوەوەی سندوقەکە دەبێت بە شاشە و لەوێوە کارەکە دەبینین. 

ناوەڕۆكی كارەكە تایبەته به چەشنی كوشتن كه چۆن لە ڕێگەی کوشتنی یەك تاكەكەس، به ئازارسانێکی هێور و لەسەرخۆ، تاكەكەسێك كە هێندەی قەبارەی سندوقێکی فیشەك و گوله جێگەی داگیر کردووه. ئەم شێوازی کوشتنە گوستراوەتەوه بۆ ترساندنی فەزایەكی گەورەتری ململانيی كۆمەڵایەتی.
كاریگەریی یادەوەریی كۆگەل و تاكەكەسی گەیلان له كارەسات و كۆمەڵكوژی ئەنفال بەڕوونی له ڤیدیۆكەدا دەبینرێت، وەك بەكارهێنانی لمی زەرد كه هەستی ئەوەمان پێدەبەخشێت، کە لەناو بیابانداین. ئەم چەشنه لەكاركردنی گەیلان بۆ خۆی جۆرێكە له پیشاندانی زیندەبەچاڵكردن؟
زیندەبەچاڵكردن یان به زیندوویی مراندن، ئەم جۆره له قڕكردنی تاك و كۆ له دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و لەلایەن گروپه تیرۆرستەكانەوه تا ئێستا درێژەی هەیه.
ئەم كارە چەند تایبەتمەندییەكی هەیه، ئەویش بكەری خۆڵ پیاكردنەكە نادیارە كە ئەمە وادەكات کە كات و شوناسی تاوانكاری ڕوودانی كارەساتەكان بە كراوەیی بەجێ دەهێڵیت تاوەكوو پێمان بڵیت كە ئەمه پڕۆسێسێكی بەردەوامه.
توندوتیژی بەو شێوەیه رەق و زەق نەكراوەتەوه كە تەواو پێچەوانەی ئامانجی تاوانكارییەكان لەسەر تۆقاندنی كۆمەڵ بەهۆی یەك كەسەوه نەگوازرێته ناو كۆمەڵ و وەك دۆخێك پیشانی دەدات.
پرسیار دەكاتەوه لەسەر ئازاردانی جەسته به زیندوویەتی، وێنەی كەسەكه تەواو له جووڵەدایه بەهیچ جۆرێك سەرنجی لەسەر مردن نییە بەڵكوو سڕینەوە و دیارنەمان پیشان دەدات، تەواو به پێچەوانەی ئامانجی تاوانكارەوەیە.

تێبینی: ئەم کارە هونەرییە لە ساڵی ٢٠١٨ لە نمایشی تایبەتی (هەمیشە ئازار دەچێژین) لەسەر قەڵای هەولێر نمایش کرا.
بۆ جاری دووەم ٢٠٢٢ لە نمایشی (بەتەنها – پێکەوە) لە شاری سلێمانی لە ئێستادا نمایش دەکرێت.
jineftin
Photo
"ئانی ئێرنۆ"ی نووسەری فەڕەنسی بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب ٢٠٢٢

بابەتەکانی ڕۆمانەکانی ئانی ئێرنۆ، لەبارەی ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی فەڕانسایە. ئانی ئێرنۆ یەکێکە لەو ناوانەی کە چەندین ساڵە لەکاتی پێشبینی براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ناوی دەهاتە ئارا. ئەو پێی وایە "ئەرکی ڕۆماننووس، وتنی هەقیقەتە"
ئانی ئێرنۆ یەکەمین ڕۆمانی لە ساڵی ١٩٧٤ بڵاو کردەوە، چیرۆکەکەی هەڵقوڵاوی ژیانی واقیعی خۆیەتی. لە دەیەکانی ١٩٨٠ و ١٩٩٠ بە نووسینی کۆمەڵێ ئۆتۆبیۆگرافی ناوبانگی پەیدا کرد. ئیدی ئێرنۆ بووە یەکێ لەو نووسەرانەی کە بەرهەمەکانی بە شێوەیەکی فراوان لە قوتابخانە و زانکۆکان دەخوێنرێ.
ئێرنۆ تا ساڵی ٢٠٠٠ بۆ نووسەرە ئینگلیزەکان و جیهان نەناسراو بوو، بەڵام پاش ئەوەی ساڵی ٢٠٠٨ ڕۆمانی "ساڵەکان"ی وەرگێردرایە سەر زمانی ئینگلیزی، ئیدی بووە جێی بایەخی نووسەران و ڕەخنەگرانی ئینگلیزی زمانیش، ئەم ڕۆمانە دوو خەڵاتی فەڕەنسی پێدراوە. ڕۆمانی ساڵەکان ئۆتۆبیۆگرافییەکی جەمعییە.
ئانی ئێرنۆ لە ساڵی ١٩٤٠ لە سێن مارتین لەدایك بووە و لە خێزانێکی چینی کرێکار گەورە بووە. بەرهەمەکانی ناوبراو بە زۆری ئۆتۆبیۆگرافین و پێوەندنییەکی نزیکیان لەگەڵ کۆمەڵناسیدا هەیە. چەندین خەڵاتی لە فەڕەنسا وەرگرتووە لەوانە خەڵاتی ئەدەبی ڕۆنودۆ، خەڵاتی زمانی فەڕەنسی، خەڵاتی سترێگا و خەڵاتی مارگرێت دۆراس.. لە بەناوبانگترین بەرهەمەکانی ئێرنۆ دەکرێ ئاماژە بە "ساڵەکان"، "ژنێک". "شەرم"، "کچەکەی تر" و "ژیانی دەرەوە" بکەین. زۆرینەی بەرهەمەکانی ناوبراو وەرگێڕاونەتە سەر زمانەکانی دیکە و هەندێ لە بەرهەمەکانیشی کراونەتە فیلمی سینەمایی.
ئانی ئێرنۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ و هەروەها بووە ١٦ەمین نووسەری فەڕەنسی کە خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی بەدەست هێنابێت.
jineftin
Photo
📚بنیادی کاره‌کته‌ر و ئێستاتێکای گێڕانه‌وه‌ له‌ ڕۆمانی "که‌ناڵی مه‌یموونه‌ چه‌کداره‌کان"ی کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور

بەشی یەکەم
(١-٢)



عەلی عوسمان یاقـووب

  «داڕشتن و پێشخستنی کارەکتەر‌ دیوێکی گرنگە لە ڕۆمانەکانی (کاروان)‌. لەوەیش گرنگتر ئەکتیڤکردنی کارەکتە‌رەکەیە. کارەکتەری ئەکتیڤ، لای کاروان هەر ئەوه ‌نییە بزاوت و جووڵەی جەستەیی زۆر بێت، بەڵکوو پرۆسێسی بیرکردنەوە و ڕامان و ڕێکخستنی ڕووداوەکان لە هزری کارەکتەر ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی ئەم ئەکتیڤبوونەیە وەکوو لە کارەکتەری "ئامانج" و "ئازادی هەمین مامان" و "سۆزان"دا بە ڕوونی دەردەکەوێت‌. لە لایەکی ترەوە، مەرج نییە ته‌نیا کارەکتەرەکە ڕاستەوخۆ سەرچاوەی ئەکتیڤبوون بێت، بەڵکوو دەشێ ئەم ئەکتیڤبوونە، ئینجا جەستەیی بێت یان هزری، لە شتە بێگیانەکان، لە گواستنەوەی زەمەنەکان، لە گۆڕینی شوێنەکانیش بەرجەستە بکرێت. بۆ نموونە، دەشێ هەڵکەوتەی پەڵە‌هەورێک، سێبەری پە‌ردەیەک، وێنەی سەر دیوارێک یان سەندووقێک یاخود شێوەی بەردێک، ببێتە سەرچاوه‌ی جووڵە‌یەکی ئەوتۆ لە پانتاییی ڕۆمانەکە، کە دواجار خوێنەریش بە بەردەوامی ئەمسەروئەوسەر پێ بکات. هەڵبەت ئەم جووڵەیە بە هیچ شێوەیەک ناکرێت بەدەربێت لە گواستنەوەی ئازادانەی زەمەن. ئامادەبوونی زەمەن ئامادەبوونێکی زۆر ئاڵۆز و فرەشێوە و فرە‌ئاڕاستەیه، چونکە نووسەر ڕۆمانەکه‌ی لەسەر ڕ‌ەگەزی زەمەن و سروشتی ئەو زەمەنه ‌و کاریگەرێتی بەسەر ڕووداوەکان و دروستکردنی کارەکتەر بونیاد دەنێت‌. دیارە مرۆڤ دەبێ زەمەن لە چوارچێوەی ڕۆمانەکە جیا بکاتەوە لە زەمەن لە دەرەوەی ئەم چوارچێوەیەدا‌، چونکە چوارچێوەی زەمەنی ڕۆمانەکە، فراوان بێت یان نا، بۆ نووسەر گرنگ نییە بەقەد ئەوەی لەناو ئەم‌ چوارچێوەیەدا چۆن گەمە بە زەمەنەکان‌ دەکات.»

«ڕۆمانی "کەناڵی مەیموونە چەکدارەکان"، بە گشتی مامەڵە لەگەڵ کارلێک و کاریگەرێتیی نێوان کارەکتەرەکان و هەروەها دەوروبەرەکەوە دەکات بە هەموو ڕەهەندەکانییەوە. دیارە مرۆڤ بۆ هەر ڕووداوێک یان بۆ هەر هەڵسوکەوتێکی تایبەت بە هەر کارەکتەرێک لێکدانەوەیەکی جیای هەیە بەپێی سروشتی ڕووداوەکە یان ئەو کەسەی، کە ڕووداوەکە دەگێڕێتەوە، بۆیە کاتێك خوێنەر لە دەرەوەی بازنەی ململانێکانەوە سەیری ڕووداوەکان دەکات، شتێکی ئاسایییە، بە چاوی ئەو کارەکتەرەوە ڕووداوەکان ببینێت، کە لە هەموویان زیاتر لەگەڵ میزاجی خۆی دەگونجێت. مەسەلەکە دەوەستێتە سەر تێڕوانینی مرۆڤ دەربارەی ئەو پێوەندییەی، ڕۆماننووس به‌رامبه‌ر بە ڕووداوەکانی چیرۆکەکە دروستی دەکات. هەڵبەت ئەمەیش لە ڕێگەی چیرۆکخوانەکەوە دێت. لەبەر ئەوەی ڕۆحی ڕۆمان لای (کاروان) لە گێڕانەوەدایە و گێڕانەوەیش لە بینینی چیرۆکخوانەوە سەرچاوە دەگرێت، بۆیە چیرۆکخوان لای (کاروان) نەک هەر وەکوو دیدگای دەرەوه ‌(external viewpoint)، کە لە بازنەی عەقڵی گشتی جێگەی دەبێتەوە بەکار دێت، بەڵکوو دەبێتە پێکهاتەیەکی بنچینەییی ڕۆمان»


درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://bit.ly/3yr0fv0
jineftin
Photo
📚بنیادی کاره‌کته‌ر و ئێستاتێکای گێڕانه‌وه‌ له‌ ڕۆمانی "که‌ناڵی مه‌یموونه‌ چه‌کداره‌کان"ی کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور
بەشی دووەم
(٢-٢)


عەلی عوسمان یاقـووب
  «ئەمڕۆ زۆربەی ڕەخنەگرەکان بەوە دڵخۆشن، کە چیرۆکخوان بە بەشێکی سروشتیی چیرۆک بزانن،‌ بەڵام بەیەکەوه ‌گونجاندنی چیرۆکخوان لەگەڵ پێکهاتەکانی چیرۆک هێشتا هەر مەسەلەیەکی مشتومڕئامێزە. بەدەر لەوەی، کە چیرۆکخوان لە لای (کاروان)، لە ڕوانگەی لێکۆڵینەوە لە فۆرم و چەمکی چیرۆک، وەکوو بەرهەمێکی هونەری، ڕەگەزێکی بنچینەیییە، ڕاستییەکەی بۆ تێگەیشتن لە ڕۆمانەکانیشی هەر ڕەگەزێکی بنچینەیییە، له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌و ڕاستییەی، کە چیرۆکخوان دەچێتە ناو پێکهاتەکانی ڕۆمان. ئەمەش وەکوو کاردانەوەیەک بۆ تایبەتمەندێتییەکانی ڕۆمان، بۆ قووڵکردنەوەی تەکنیکی گێڕانەوە ڕوو دەدات نەک وەکوو کاردانەوەیەک بۆ خودی چیرۆکەکە. چیرۆکخوان لای (کاروان)، ئەو بەکارهێنانە ڕووکەشەی نییە، کە کار بۆ دامەزراندنی چوارچێوەیەک بکات بۆ چیرۆکەکە بۆ ئەوەی هەرچی بابەتە یان ئاخاوتن و دەمەتەقێیە وەکوو ڕاپۆرتێک ڕایبگەیەنێت، چونکە لە پاڵ گێڕانەوەکەدا، خوێنەر، لێره ‌و لەوێ، له‌ ڕێگه‌ی دیالۆگەکانی ناو گێڕانەوەکەوە هەست دەکات لە بەردەم شانۆنامەیەک دایه، کە زۆر نەخشەکاریی بۆ کراوە.‌»
«دەکرێت بڵێین ڕۆمانی "کەناڵی مەیموونە چەکدارەکان"، دواجار، بریتییە لە تۆمارێک بۆ ئامادەکردنی کارەکتەر‌ بۆ گەیشتن بە دوایین تێگەیشتن لە شتەکان. ئەم ئامادەکردنەش لە فۆرمی گواستنەوەیەکی خێراوە دێت بۆ دیوی ناوەوەی کارەکتەرەکانی تریش و لێکدانەوەی سیمبۆڵە تایبەتییەکانی ئێستا و ڕابردوو، کە دواجار، لە منداڵدانی ئەم پرۆسەیە بینینی کارەکتەرەکە به‌رامبه‌ر بە واقیع، بە ژیان دروست دەبێت. پرۆسەکە، ڕاستییەکەی، چالاکییەکی دەروونی و هزرییە، زیاتر لەوەی جەستەیی بێت. هەڵبەت، زۆر کەس بەم گەڕان و پشکنینەی، کە باسمان لێوە کرد سەرقاڵن، بەڵام دیاره زۆربەیان وەکوو "ئامانج" و "ئازادی هەمین مامان" و "سۆزان" لە چالاکییە دەروونییەکان بەئاگا نین. (کاروان) ئەم کارەکتەرانە هەڵدەبژێرێت، چونکە بە گشتی، وەکوو چیرۆکخوان، لەڕادەبەدەر هەستیارن سەرەڕای ئەو جیاوازییەی نێوانیان سەبارەت بە ڕادەی زانیارییەکان یان بە خودی کارەکتەرەکانیان‌. بێجگە لەمەش، نووسەر لە ڕێگای بەکارهێنانی تەکنیکی شەپۆڵی هۆشەوە هەوڵ دەدات نهێنییەکانی دیوی ناوەوەی کارەکتەرەکان لەگەڵ دونیای فراوانی دەرەوە هاوتەریب بکات. بە واتایەکی تر دیوی ناوەوەی کارەکتەرەکان دەبن بە وێنەیەکی بچووکی دونیای دەرەوه.»


درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://bit.ly/3Ev3Zzn
jineftin
Photo
کورد و زەروورەتی دوورکەوتنەوە لە لێواری مان و نەمان
خوێندنەوەیەکی بابەتییانەی هەڵوێستی کوردی ڕۆژهەڵات لە بزووتنەوەی ئەمدواییەی کوردستان و ئێراندا

ئاسۆ ئیسلامپەنا
«سەرهەڵدانی بزووتنەوەی بەرینی جەماوەریی ئەمجارەی ئێران، لە کوردستانەوە دەستی پێ کرد و یەکەمین گیانبەختکردوو و یەکەمین کۆبوونەوە و یەکەمین خۆپیشاندان و یەکەمین درووشمەکانیش لە کوردستان بوون و لەوێوە زۆر زوو پەلی هاویشتە زۆربەی ناوچە و هەرێمەکانی دیکەی ئێران. پەرەسەندنی خێرا و بێوێنەی درووشمەکانی ڕاپەڕینەکە لە کوردستانەوە بۆ هەموو ئێران، جیا لە بەخشینی ڕواڵەتێکی سیکۆلار و داخوازیی ڕوون و ئاشکرا بە بەراورد لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی ساڵانی پێشتر، زۆر خێرا کوردی خستە ناوەندی خرۆشی ئەمجارەی ئێران و پێگەیەکی بێوێنەی بە کورد بەخشی. یەکەم ڕۆژەکانی سەرهەڵدانەکە ترۆپکی هاوپشتی و شانۆیەکی نوێ بوو لە هەنگاوی جەماوەر بەرەو یەکگرتوویی و پاڵپشتبوون بۆ یەکتر. درووشمی پشتیوانی لە کوردستان، خۆپیشاندانەکانی تاران و تەورێز و باکووری ئێران و زۆر شار و ناوچە و هەرێمی گرتەوە. بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە کوردستان و ڕژانە سەرشەقامی شارەکانی ئێران بۆ پشتیوانیی مانگرتن و خۆپیشاندانی کوردستان، دەریخست درووشمە سەرەتایییەکانی بەرگری لە کوردستان، بەرهەمی هەڵچوونێکی لەناکاو و نەخوازراو نەبووە.»
«لە ڕاپەڕینی ئێستای کوردستان و ئێراندا، کۆماری ئیسلامی و سەڵتەنەتخواز و پان ئێرانیست و ناسیۆنالیستە ئێرانییەکان لەم بەرەیەدان. ترسی سەرەکیی ئەوان هەمان دیاردەی سەرەکیی ڕاپەڕینەکەیە کە بریتییە لە درووشمی هاوپشتی و یەکگرتوویی و پێویستیی قبووڵکردنی یەکتر. فەلسەفەی سەرەکیی بوون و مانەوەی ئەم هێزانە هەتا ئێستا بڵاوکردنەوەی ڕووحی دژبەیەکی و ناتەبایی و بێمتمانەیی بووە لەناو خەڵک و بەتایبەت نەتەوەی باڵادەست. نەوەی ڕاپەڕیوی ئێستا لە درووشمەکانیدا وەڵامی تەواو ئاشکرا و ڕوون و بێنیاز لە ڕاڤە و تەفسیر، بە سیاسەتی دووبەرەکی نانەوە دەداتەوە. ئەم نەوەیە بە دەنگی بەرز خوازیاری لەگۆڕنانی هەموو ستەمگەرێکە لە هەر چوارچێوەیەکدا: مەرگ و نەمان بۆ ستەمگەر، جا چ شا بێت و چ ڕێبەر. ئەمە لە چەندین درووشمی دیکەشدا هەتا ئێستا ڕۆژانە و لە شوێنی جیاواز دەوترێتەوە.»
درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3rO0UDg
jineftin
Photo
بیرمەندان و ڕۆشنبیرانی فەڕەنسایی پشتگیری لە ڕابوونی "ژن، ژیان ئازادی" دەکەن

 

📝 کۆمەڵێک بیرمەند و ڕۆشنبیری ناسراوی فەڕەنسایی لەوانە (ئالان بادیۆ فەیلەسووفی هاوچەرخ، ئەتیەن بالیباری فەیلەسووف، لۆدیڤین بانتینی مێژوونووس، ماریۆن کارێل نووسەر و ئەکادیمیسیەن. ئالان نێرتۆی ئەنترۆپۆلیجیست، ئێریک فاسینی کۆمەڵناس، تۆماس پیکیتیی ئێکۆنۆمیست و دەیان توێژەری دیکە) لە بەیاننامەیەکدا داوای پشتیوانی و پشتگیریی نێوەنەتەوەیی لە خەڵکی ئێران و کوردستان دەکەن.
لە بەیانەکدا هاتووە کە "گردبوونەوەیەک کە لە مەراسیمی ئەسپەردەکردنی 'مەهسا ئەمینی' لە زیدی خۆی (سەقز) ڕێکخرابوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تووندوتیژی بڵاوەی پێکرا. لەگەڵ پچڕانی ئەنتەرنێت و داخستنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، زانیمان کە هیزەکانی کۆماری ئیسلامی، کوردستانی ئێران و هەروەها کوردستانی عێراقیان بە بیانوونی ئەوەی کە بوونەتە هۆی ناڕەزایەتی و ئەم ڕاپەرینە بۆردمان کردووە" 
هەرەوەها نووسراوە "ئێمە دەبێ پێداگری بکەین لەسەر ڕابوونی بوێرانەی ژنانی ئێران کە بەشێکی زۆر فراوانی ئێرانی لەگەڵدایە... لەگەڵ ئەوەی کە بزوێنەری تووڕەییی خەڵک، کوشتنی کچە لاوێکی کورد بوو لەلایەن هێزەکانی ڕژێمەوە. بەڵام قەیرانە سیاسییەکە زۆر ڕیشەدارترە... خۆپیشاندەران ڕێشەی ڕژێمیان کردووەتە ئامانج. ئەوانەی کە پێیان وایە داخوازیی خەڵک تەنیا "نەمانی حیجابی زۆرەملێ"یە هەڵەن. خۆپیشاندەران هاوار دەکەن حکوومەتی ئاینییان ناوێت".
"ڕوونە کە ئامانجی ئەم بانگەوازە بۆ واژۆکردنی ئەم بەیاننامەیە ئیدانەکردنی ڕژێم و پشتگیری لە هیزە سیاسییەکان، بەتایبەت چەپەکان کە داوای ئازدیی سیاسی و مافی یەکسانی بۆ ژنان دەکەن.
لە کۆتاییدا نووسراوە "با ئەم هاوارە ببیستین".

بەیاننامەکە بە زمانی فەڕەنسی لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە

https://www.liberation.fr/idees-et-debats/tribunes/soutenez-le-peuple-iranien-soutenez-la-femme-la-vie-la-liberte-20221008_WGI5RMKRRRGITHC5KH3V4WCVUA/
jineftin
Photo
📚سروشتی مرۆڤ، تاک و کۆمەڵگا
بەشی یەکەم: سروشتی مرۆڤ
(١-٣)

ئاندرۆ هایوود

لە ئینگلیزییەوە: ڕێباز باوزی

  «ڕەنگە بنەڕەتیترین ئارگیومێنت سەبارەت بە سروشتی مرۆڤ ئەوە بێت، کە چی هۆکارێک یان هێزێک لە قاڵبی دەدات، ئایا کڕۆکی ئەم سروشتە جێگیرە یاخود پێدراوە، ئایا لەلایەن "سروشت"ەوە مۆدێرن کراوە، یاخود بە کاریگەریی ئەزموونی کۆمەڵایەتی یان "پەروەردە" پێکهاتە کراوە؟ لەم دۆخەدا "سروشت" بە واتای هۆکارە بایۆلۆژی یان بۆماوەیییەکان دێت. ئەمەش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە کڕۆکی مرۆڤ سروشتێکی نەگۆڕ و دامەزراوە، ئەم بیروباوەڕانە گرنگییەکی زۆری لە تیۆری ساسیدا هەیە، لە پلەی یەکەمدا ئەوە دەگەیەنێت، کە پێویستە تیۆرییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لەسەر بنەمای چەمکێکی پێشوەختە بنیات بنرێن ئەویش سروشتی مرۆڤە، واتا بەسادەیی مرۆڤ ڕەنگدانەوەی کۆمەڵگا نییە، بەڵکوو کۆمەڵگا ڕەنگدانەوەی سروشتی مرۆڤە.
دووەم؛ ئەوە پیشان دەدات، کە ڕەگ و ڕیشەی تێگەیشتنی سیاسی بەگشتی لە زانستە سروشتییەکان و بەتایبەتی لە زانستی بایۆلۆژیدایە، بۆیە دەبێت ئارگیومێنتە سیاسییەکان لەسەر بنەمای تیۆرییە بایۆلۆژییەکان بنیات بنرێن، کە سیمایەکی زانستی بەو ئارگیومێنتانە ببەخشن، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی بۆچی تیۆرییە بایۆلۆژییەکانی سیاسەت لە سەدەی بیستەمدا پەرەیان سەندووە.‌»
«کاتێک سروشتی مرۆڤ نەگۆڕ و جێگیر بێت، ئەگەری پێشکەوتن و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی سنووردار دەبێت، بەڵام ئەگەر گۆڕاو و شێوەگیری بیت ئەوا دەرفەتەکان فراوان و ناکۆتا دەبن، خراپەکارییەکانی وەک، ململانیی کۆمەڵایەتی، ستەمکاری سیاسی و نایەکسانیی جێندەری، دەتوانین بە تەواوەتی بە سەریاندا زاڵ بین، چونکە لە بنەڕەتدا هۆکارەکەیان کۆمەڵایەتییە و بایۆلۆژی نییە.
بیرۆکەی ئەوەی کە سروشتی مرۆڤ شێوەگیرییە و لەلایەن هێزە دەرەکییەکانەوە لە قاڵب دراوە، ناوەندی زۆرێک لە تیۆرییە سۆسیالیستەکانە، بۆ نموونە لە کتێبی (ڕوانگەیەکی نوێی کۆمەڵگا–A New View of Society) (١٨١٦) سۆسیالیستی بەریتانی ڕۆبێرت ئۆوین (١٧٧١-١٨٥٨) بنەمایەکی سادەی پێشخست، کە "هەر کارەکتەرێکی گشتی لە باشترینەوە بۆ خراپترین، لە دواکەوتووترینەوە بۆ ڕۆشنبیرترین جۆر، دەشێت لە کۆمەڵگایەکدا هەبێت"، لە نووسینەکانی کاڕڵ مارکسدا، ئەم بنەمایە لە ڕێگەی هەوڵێکەوە پەرەی سەندووە، کە ژینگەی کۆمەڵایەتی چۆن و بۆچی ڕەفتارەکانی مرۆڤ مەرجدار دەکات. مارکس پێی وایە "ئەمە هۆشیاری مرۆڤەکان نییە کە بوونیان دیاری دەکات، بەڵکوو بە پێچەوانەوە بوونە کۆمەڵایەتییەکانیان هۆشیارییان دیاری دەکات".»


درێژەی بەشی یەکەمی ئەم توێژینەوەیە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://bit.ly/3CQjTmG
jineftin
Photo
بۆچی ژنان لەچکەکانیان فڕێ دەدەن؟

کوردۆ شابان

 
📝 لە ماوەی ئەزموونی دەیەکانی ڕابردوودا سەلماوە، ئەو هەوڵانەی دەگیرێنە بەر بۆ ئەوەی پیاوانی ئایینی تێ بگەیەنرێن کە باڵاپۆشی بنەمایەکی بنەڕەتیی ئایین نییە و داهێنراوە، سوودی نییە، هەروەها ئەوەش سەلماوە، ڕەوتە ئیسلامییەکان، میانڕۆ بن یان توندڕۆ، لەمەر بابەتەیلی ژناندا وەک یەک بیر دەکەنەوە؛ لە تێگەیشتنی هەمووشیاندا، ژن ئامێرێکە بۆ سێکس و بەخشینی چێژ بە پیاو، هەروەها هەموویان کۆکن کە پیاو دەبێت بەسەر ژندا زاڵ ببێت، پیاو وەلی ئەمری ژن، بەخێوکەر، پەروەردەکەر و چەتری سەری بێت و هەموو بڕیارێکش لای ئەوە. وێڕای ئەوەی دەشبینن، چەندان وڵات ژن بەڕێوەیان دەبات و زۆریش سەرکەوتوون. هەروەها ئەوەش سەلماوە، هەڵوێستی داعش، ئیخوان موسلیمین، ئەزهەر، ڕژێمی ویلایەتی فەقیهی ئێران، لە بابەتەکانی مامەڵە لەگەڵ ژناندا، کتومت وەک یەکن، ئەگەرچی لە شێوازەکانی ئەو مامەڵەیە گۆڕانیش هەبێت. بۆ نموونە، لە ئەفغانستان بە شێوەیەکی زۆر سەرەتایی ئەو چەوسانەوانە دەکەن، لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە پەستانێکی جڤاکیی چڕ و فرەجۆر، لە میسریش بە شێوەی فەتوا و جۆری دیکە.
هەموو ڕەوتە ئیسلامییەکان لە چوارچێوەی شەریعەتەوە دەڕواننە ژن و هیچیان ددان بەوەدا نانێن کە ئەو شەریعەتەی پێبەندین، لە گشت ڕوویەکەوە ستەم لە ژن دەکات. فرەژنی و نایەکسانی لە میرات و دوو شایەتی ژن بە پیاوێک، تەنیا چەند نموونەیەکی بچووکی ئەم ستەمەن. ئەگەر لەم ڕوانگەیەوە سەیری بکەین، دەزانین کە لەچک، تەنیا پارچە قوماشێک نییە بۆ سەر و داپۆشینی قژ، بەڵکوو قاوغی ئەو کولتوورە پڕاوپڕەیە لە بەکەمتر سەیرکردنی ژن لە هەموو ڕوویەکەوە.
هیچ ڕێگەیەک نییە ژنان بتوانن خۆیان لەم ستەمە پێ ڕزگار بکەن و ئازادی بگەڕێننەوە، جگە لە کاری پێکەوەیی و یەکگرتوویییان لە هەڵمەت و پرۆژەی ڕێکخراودا، هەر بۆیە نابێت پێمان سەیر بێت کە یەکەم هەنگاو دەیگرنە بەر، بریتی بێت لە داماڵینی لەچکەکەیان و سووتاندنی، ئاخر سەرەتا دەبێت ڕووکەشی ستەمەکە لەناو ببەیت، وەک چۆن ئێستە ژنانی ئێران لەژێر دروشمی ژن ژیان ئازادی، دەیگرنە بەر.
ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://bit.ly/3Tcm9Ku