jineftin
778 subscribers
872 photos
79 videos
154 files
1.06K links
ماڵپەڕێکی هزری و کولتووریی سەربەخۆیە
jineftin.krd


ژنەفتن لە فەیس بووک
https://www.facebook.com/jineftin

ژنەفتن لە ئینستاگرام
https://www.instagram.com/jineftin/


ژنەفتن لە یوتیوب

jinetin jineftin
پێوەندی:
jineftin@jineftin.krd
Download Telegram
دەمیرتاش بۆ پشتگیریی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێڕان، قژی خۆی تاشی

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، بۆ پشتگیری کردنی سەرهەڵدانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و ناڕەزایی بەرامبەر کوژرانی #ژینا_ئەمینی، لە زیندانی ئەدیرنەدا قژی خۆی تاشی.

دەقی نامەی پشتگیری دەمیرتاش لە خۆپیشاندەرانی ڕۆژهەڵات و ئێران

ژن ژیان ئازادی
ژینا
بەرهەمێکی هونەرمەندی ناسراوی جیهان، پاول کوژنسکی

ژن ژیان ئازادی
دەمی ڕاپەڕینە

شیعری گۆران

دەمی ڕاپەڕینە، دەمی ڕاپەڕین!
هەتاکەی بە سستی و بە پەستی بژین؟
پەلامار دە، ئەی کورد، عەرەق ڕشتنێ!
لە دڵ کرمی ناکۆکی دەرکردنێ!
بە یەکبوونە گشت:
پتەوبوونی پشت!
بە یەکبوون ئەبێ:
گەلت پێش کەوێ!

دەمی ڕاپەڕینە، دەمی ڕاپەڕین!
هەتاکەی بە سستی و بە پەستی بژین؟
بە لادا بکە چاکی مەردایەتی،
درێغی مەکە گیان لە کوردایەتی،
بگرمێنە وەک شێر، بچۆ ناوی بەرد،
بڵێ: کوا هەقی ژینی ئینسانی مەرد؟
درشت تاکوو ورد،
نەکەین دەست و برد،
بە هەق چۆن ئەگەین؟
پشوو چۆن ئەدەین؟
دەمی ڕاپەڕینە، دەمی ڕاپەڕین!
هەتاکەی بە سستی و بە پەستی بژین؟
jineftin
Photo
📚ژینا واتا ژیان


پەروێز سەداقەت
و: پێشڕەو محەمەد
  «ڕەگەز و نەتەوەی ژینا دوو هۆکاری کاریگەریی ناو ئەم ناڕەزایەتییانەن. ئەوەی ژینا دوای دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە دەمرێت، ناڕەزایەتییەکانی دوای مردنی ئەوی بە بزووتنەوەی ژنانی ئێرانەوە بەستەوە و ئەوەی کە ژینا خەڵکی کوردستان بوو، بووە هۆکاری ئەوەی خەڵکی کورد کە ئەزموونگەلی زۆرتریان لە مەیدانی خەباتە کۆمەڵایەتییەکاندا هەیە پێشڕەوی ئەم ناڕەزایەتییانە بن. گرێدانەوەی ناڕەزایەتییەکان بە بزووتنەوەی دژە حیجابی زۆرەملێ خواستێکی خستە نێو کارنامەی ناڕەزایەتییەکانەوە کە تا ئاستی جۆرێک ناڕەزایەتیی دژە سیستەم بەرزی دەکاتەوە. هەروەها کوردبوونی ژینا و ناڕەزایەتییەکانی سەرجەمی خەڵکی جۆراوجۆر و فراوانی ئێران، کەش و فەزای هاوپشتیی نەتەوەیی (لە سەرووی کورد و تورک و فارس و گیلەک و لوڕ و هتد) دروست دەکەن. ئەو فەزایەی لە ساڵانی پێشوودا تەواو زیانی بەرکەوت بوو و فۆرمگەلی جۆراوجۆری ئایدیۆلۆژییە «پان»ەکانی وەرگرتووە کە هاوشێوەی ناسیۆنالیزمی «سەنتەرخواز» لە تەنها دەریچە هەنووکەیییەکان دەبەستن.»
«خێرابوونی وێرانبوونی ژینگە و لەناوچوونی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لە درێژماوەدا ئەم وڵاتە دەکاتە بیابانێک کە تێیدا نە توانای ژیانی ناسراوی مرۆیی بوونی دەبێت و نە ژینگەیەکیش بۆ ژیانێکی بەردەوام. قەیرانە ژینگەیییەکان لە پێکهاتە و بەرنامە و سیاسەتە دژە-سروشتییەکانەوە خێراتر دەبن و بەشی زۆری سنووری ژیان بە ئاستی شوێن و دەروازەی ناشایستەی ژیان دەگەیەنن. ئەو قەیرانە مرۆیییەی لە قەیرانە ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانەوە سەرچاوەی گرتووە بۆ بەشی زۆری دانیشتوانی ئەم دەریچەیە جگە لە داوەشان و لەناوچوونی لەسەرخۆ و مردن یان کۆچ هیچی دیکە نامێنێتەوە و تەنها بیابانێک دەمێنێتەوە بەرژەوەندی و کەرەستە ژێرزەوییەکانی بۆ کۆمپانیا فرەنەتەوە خۆرهەڵاتی و خۆرئاوایییەکان دەبن.
تەنها هیوا، تەنها جەوهەری ژیانبەخش بتوانێت پرۆسە وێرانکارە هەنووکەیییەکان بووەستێنێت، بەردەوامی و فراوانبوون و هەڵکشانی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانە. لە وەها بەستێن و پانتایییەکدا «ژینا» چیتر ڕەمزی ژیان نییە، بەڵکوو خودی ژیانە.»


ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://bit.ly/3SdR0Gx
ھەتاکو دوا پشوو ڕێبواری ڕێگای عیشق و ئازادیم
ئەگەر بێجگە لە ناکامی نەبینم بەرھەمێکی تر.

ھێمن
jineftin
Photo
تارمایییەکانی باشوور، ئاسۆکانی ڕۆژهەڵات




جواد خەلیل
لەم ڕۆژانەدا کە ڕۆژهەڵات بۆتە تۆپەڵە ئاگرێکی پیرۆز و گڕی بەرداوەتە جەستەی داگیرکەرێکی وەک ڕژێمە سەرکوتکارەکەی ئێران، بەشێک لە کوردانی باشور نەک هەر هاوسۆزی بۆ ڕۆژهەڵات دەرنابڕن، بەڵکوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دژ بەم ڕابوونە نوێیە وەستاون و پێیان وایە ئەمە هێندەی ڕابوونێکە بۆ دەربازبوون لە حوکمی دینی نیو هێندە ڕابوون نییە دژ بە سەرکوتکارییەکانی ئێران! دیارە بەدحاڵیبوونێکی گەورە لە پشتی ئەم تەرزە ڕوانینەوە هەیە و بەربەستگەلێکی ئەوتۆش هەن کە تێگەیشتنیان لە بەردەم باشوورییەکاندا هێندەی تر قورستر کردووە، بەڵام بۆچی قورسە بۆ ئەم بەشەی خەڵکی باشوور لەو ڕۆحیەتی بەرەنگاربوونەوە و ئازادیخوازانەیە تێبگەن کە ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتدا ئامادەیی هەیە؟ چی شتێک ئەم بەدحاڵیبوونە گەورەیەی دروست کردووە؟ بۆچی کوردی باشوور بەو شێوەیە خۆی دابڕیوە لە ڕۆژهەڵات؟ ( لێرەدا مەبەست لە کوردی باشوور ئەو زۆرینەیەن کە نائاگایانە لە ئێستادا دژن، نەک کەسانی جوامێر و خودان هەڵوێست، کە بەوپەڕی توانایانەوە پاڵپشتی ئەم ڕابوونەن.)
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە، دەشێت لە چەند لایەنێکەوە بڕوانینە ئەم پرسە، بەش بەش و لێکدابڕاو، تا بتوانین زیاتر و نزیکتر لە ڕەهەندە جوداکانی بابەتەکە تێبگەین، هەڵبەت هۆکاری دیکەش هەن لە پشتی ئەم بێدەنگی و دژبوونە باشوورییەوە و بەشێکی گەورەشیان سیاسین، بەڵام من لێرەدا تەنها ویستوومە بەدووی وەڵامی بەشێک لەو پرسیارانەدا بڕۆم کە زیاتر پەیوەستن بە کولتوور و دونیابینیی کۆمەڵگەی کوردییەوە لە باشوور. هەڵبەت ئەم پرسیارانە پرسیارگەلێکن لەم ڕۆژانەدا بوونەتە جێی سەرنجی زۆرێک لە ڕۆژهەڵاتییەکان، بەتایبەتی کاتێک لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەر پەلاماری ئەو عەقڵیەتە باوەی باشوور دەکەون و له ناخەوە ئازاریان پێ دەگات، چونکە نازانن چ تارمایییەک باڵی بەسەر دونیابینیی باشوورییەکاندا کێشاوە و ئاسۆکانی ڕۆژهەڵاتی لێ شاردوونەتەوە.
درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3SC2nHQ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پێرفۆرمانسێکی (زەھرا دوغان) لە بەردەم سەفارەتی ئێران لە بەرلین-ئەڵمانیا
سەدان ژن و پیاو لە پێگەى جیاجیادا, پاڵپشتینامەیەکیان بە ناوى "گوێ بۆ شۆڕشێکى فیمینیستى لە ئێران ڕادێرن" ئیمزاکردووە. لەوێدا
کۆمەڵێک نوسەر و بیرمەند و فێمینیست و ئەکادیمى داواى هاوپشتییەکى نێودەوڵەتى دەکەن بۆ جووڵانەوەى خەڵک لەناو ئێران و بەتایبەت بزاڤى ژن. هەندێک لەم ناوانە کە ئەکادیمیین, ڕەخنەى ئەکادیمیاى جیهانى دەکەن لەسەر ئەوەى بێدەنگن. هاوکات داواى بەردەوامى لە ژنان و هەموو "جەستە پەراوێزخراوەکان"ـى ئێران و کۆمەڵگاى نێونەتەوەییش دەکەن کۆڵ نەدەن. لەم پاڵپشتییەدا باسى کوشتنى دڵڕەقانەى ژینا ئەمینى کراوە بە دەستى ڕژێمى ئاپارتایدى جێندەری. ئەوان جەخت لەسەر هاوپشتییەکى سەروونەتەوەیی(transnational solidarity) دەکەنەوە نەک هەر بۆ سەرکوتکراوانى ناو ئێران, بەڵکو بۆ سیستەمە تیۆکراسییە دینییەکانى تریش.

جێى بیرخستنەوەیە ئەگەر درێژەدان هەبێت ئەوا ئەم ڕەهەندە جیهانییەى جووڵانەوەکە بایەخى خۆى دەبێت.

لەناویاندا: جۆدێت باتلەر, ئەلێنکا زوپانچیچ, ژاک ڕانسێر, مایکڵ هارت, کاترین مالابۆ و هتد هەن.
jineftin
Photo
سلاڤۆی ژیژەک: لە خەڵکی ئێرانەوە فێر بین


وەرگێڕانی: یارا
ئەوەی لە ئێراندا ڕوو دەدات ڕۆڵێکی دیاریکەری لە مێژووی جیهانیدا هەیە: بزاڤێک کە کۆمەڵەخەباتێکی جیاواز لە یەکگرتووییەکی ئۆرگانیکدا تەڤلی یەک دەکات (خەباتی دژ بە سەرکوتکردنی ژنان، دژ بە فەندەمەنتالیزمی مەزهەبی و خەبات بۆ ئازادیی سیاسی لە بەرانبەر تیرۆری دەوڵەتیدا). ئێران بە بەشێک لە ڕۆژئاوای پەرەسەندوو نایەتە ئەژمار، هەر بۆیە دروشمی «ژن، ژیان، ئازادی» جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ بزووتنەوەی می‌توو ( (#metooلە وڵاتە ڕۆژئاواییەکاندا هەیە: ئەم بزاڤە ئێرانییە بە میلیۆنان ژن، کە ڕاستەوخۆ مامەڵەی هەموو دژوازییەکان دەکەن، هەروەها پیاوانیشی خستۆتە جووڵە- بگرە ئەم ڕەوتە بە پێچەوانەی ئەوەی کە زۆرجار لە فێمێنیزمی ڕۆژئاواییدا دەبینرێت، هیچ خەسڵەتێکی دژەپیاوانە یان دژەنێرانەی نییە. ژنان و پیاوان لە کەنار یەکتردا بەشداریی تێدا دەکەن و دژ بە دوژمنە هاوبەشەکەیان واتە فەندەمەنتالیزمی مەزهەبی، کە لە لایەن تۆقاندنی دەوڵەتییەوە پشتگیریی لێ دەکرێت، یەک دەگرن. ئەو پیاوانەی لە بزاڤی ژن، ژیان، ئازادیدا بەشداری دەکەن بە باشی دەزانن کە خەبات لە پێناوی مافەکانی ژناندا ڕێک خەباتە لە پێناو ئازادیی خۆیاندا: ستەمی دژ بە ژنان بە هیچ شێوەیەک بابەتێکی ئاوارتە نییە، بەڵکوو ئەمە هەمان ئەو چرکە و ساتەیە کە ئەو ستەمەی دزەی کردووەتە ناو هەموو ڕەهەندەکانی کۆمەڵگا، لە ئاشکراترین شێوەدا دێتە بینین.

درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3SpYUMU
Forwarded from FêmmîYA
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دف را بزن! بزن! كه دفيدن به زير ماه در اين نيمه شب، شب
دفماهها
فرياد فاتحانه ي ارواحِ هايهاي و هلهله در تندري ست كه ميآيد
آري، بِدف! تلالوِ فرياد[ژینا] در حوادث [زندگی] ، دفيدني ست كه
ميخواهد [آزادی]
دف را بِدف! كه تندرِ آينده از حقيقت آن دايره، دميده، دمان است
و نيز دمان تر باد!
دف در دفِ تنيده و، مه در مهِ رميده، خدا را بِدف! به دف روحِ
آسمان، به دف روحِ من بِدف!
شب، بعد از اين سكوت نخواهد ديد
من، بعد از اين شب توفاني
تا صد هزار سال نخواهم خفت
شب را بِدف! دفيدنِ صدها هزار دف!
مهتاب را
با روح من بِدف! دف خود را رها نكن، تو را به لذت اين لحظه
ميدهم قسم، دفِ خود را رها
نكن!

براهنى



#ژینا_ئەمینی
#مهسا_امینی
#ژن_ژیان_ئازادی

@firmeskrhz
jineftin
دف را بزن! بزن! كه دفيدن به زير ماه در اين نيمه شب، شب دفماهها فرياد فاتحانه ي ارواحِ هايهاي و هلهله در تندري ست كه ميآيد آري، بِدف! تلالوِ فرياد[ژینا] در حوادث [زندگی] ، دفيدني ست كه ميخواهد [آزادی] دف را بِدف! كه تندرِ آينده از حقيقت آن دايره، دميده، دمان…
ده‌فه‌ لێده‌! لێده‌! که‌ ده‌فین له ‌به‌رمانگ به‌م نیوه‌شه‌وه‌، شه‌وی ده‌فه‌مانگان،
هاواری سه‌رکه‌وتووانه‌ی گیانی هەلەک و هوو هووە،‌ لە هەورەگرمەیەکدا، که‌ دێ.
ئه‌رێ، بده‌فه‌! دره‌وشانه‌وه‌ی هاوار له‌ ڕووداوەیلی شیریندا،
ده‌فینێکه‌ دەخوازێ فەرهاد
ده‌ف بده‌فە! که‌ هەورەگرمەی دادێ له‌ هه‌قیقه‌تی ئه‌و دایره‌وه دەلرفێ،
لرفاوە‌ و، هه‌ر لرفاوتر‌ بێ!
ده‌ف‌ له‌ ده‌فی تێکەوەتەنراو و، مژ له‌ مژی ڕه‌ویودا، تۆخودا بده‌فه‌!
به‌ ده‌فه‌ی ڕۆحی ئاسمان، به‌ ده‌فه‌ی ڕۆحی من بده‌فه‌!
شه‌و، لەمەولا بێده‌نگی نابینێ
من، دوای ئه‌م شه‌وی زریانه‌
تا سه‌دهه‌زار ساڵ نانووم
شه‌و بده‌فه‌! ده‌فینی سه‌دان هه‌زار ده‌فه‌!
مانگه‌شه‌و بژه‌نه‌ به‌ ڕۆحی منه‌وه‌!
ده‌ست له‌ ده‌فه‌که‌ی خۆت هه‌ڵمه‌گره‌
سوێندت ده‌ده‌م به‌ چێژی ئه‌م ساته‌،
ده‌ست له‌ ده‌فه‌که‌ی خۆت هه‌ڵمه‌گره‌!

ئه‌ی کوردەکەی ڕۆح!
قژ درێژ!
چاو قیچ!
ئه‌برۆ کێشراو به‌ره‌و مۆجزاتان، پەرژینی هەوەس!
خه‌شخاشکه‌ چاو!
خۆرین لێو!
دزی هه‌زار ئاگر، ئه‌ی قاف!
ئه‌ی قاقای توانه‌وه‌ی مس له‌ یاوی زێڕدا!
ده‌ف‌ده‌ف‌‌ده‌فه‌ی ته‌ندووری جه‌سته‌م بده‌فه‌!
ده‌ست له‌ ده‌فه‌که‌ی خۆت هه‌ڵمگره‌!

رەزا بەراهەنی
و/ ساماڵ ئەحمەدی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سەرهەڵدان

بەرهەمی ماڵی هونەری ڕۆژئاوا
بۆ ڕۆژهەڵات

ژن ژیان ئازادی

#شۆڕشی_ژینا
#ژن_ژیان_ئازادی
بەرخۆدان نە بە قسەی قەبە
کە بە ئیشی بچووکەوەیە کە دەست پێ دەکا

وەک ڕەشەبایەک کە بە گڤەگڤی نێو دارستانێکەوە دەست پێ دەکا
یان پشیلەیەک کە لەپڕدا هەڵدەچێ

وەک ئەو ڕووبارە پان و بەرینانەی
لە کانییەکی بچووکی
شاراوەی نێو دڵی جەنگەڵێکەوە
سەرچاوە دەگرن

وەک ئاگرێکی زەبەلاح
کە لە هەمان شەمچەوە سەری هەڵێناوە
کە جگەرەکەت پێ داگیرساندووە

وەک خۆشەویستییەک کە لە یەک نیگاوە شەماڵەی سەندووە
یان بە دەست‌لێ‌خشانێک، دەنگێک کە گڕت تێ بەر دەدا

پرسینی پرسیارێک لە خۆت
لەوێیە کە بەرخۆدان دەست پێ دەکا

و پاشان پرسینی هەمان پرسیار لە کەسێکی دی.

لە ئینگلیزییەوە: #مسلم_ئەحمەدی
#ڕێمکۆ_کامپێرت
#ژینا_ئەمینی
پەیامی پشتگیریی ٨٨مین کۆنگرەی نێونەتەوەیی پێن بۆ ژنان و خەڵکی ئێران

 
📝 ئەندامانی هەشتا و هەشتەمین کۆنگرەی نێوەنەتەوەییی پێن کە لە ٢٦ی سێپتامبەر لە ئۆپاسلای سویدی دەستی پێ کردووە، بە بڵاوکردنەوەی بیاننامەیەک بە هەر سێ زمانی (کوردی، فارسی، ئینگلیزی)، هاوپشتی و پشتگیریی خۆیان بۆ ژنان و خەڵکی ئێران ڕاگەیاندووە و لە بەشێکی بەیانەکەدا ڕایانگەیاندووە کە: " ئێمە ئەندامانی پێنی نێونەتەوەیی لە کۆنگرەی ٨٨ی خۆماندا لە ئۆپسالای سوید، پێکەوە بە توندی دڕەندەیی رژیمی ئێران لە سەرکوتکردنی ئازادی دەڕبڕین سەرکۆنە و محکوم دەکەین. ئێمە بۆ هاوپشتی لە خەباتی ژنان و خەڵکی ئێران بۆ ئازادی و یەکسانی و عەدالەت، رادەوەستین و لە داواکارییەکانیان بۆ داهاتوویەکی بەبێ ستەمگەر و دیکتاتۆر پشتیوانی دەکەین."
پەیامەکە بە هەر سێ زمانەکە لەم بەستەرەدا بخوێنەوە
https://bit.ly/3ro0enS