jineftin
Photo
✅ سلاڤۆی ژیژەک: لە خەڵکی ئێرانەوە فێر بین
✍ وەرگێڕانی: یارا
✅ئەوەی لە ئێراندا ڕوو دەدات ڕۆڵێکی دیاریکەری لە مێژووی جیهانیدا هەیە: بزاڤێک کە کۆمەڵەخەباتێکی جیاواز لە یەکگرتووییەکی ئۆرگانیکدا تەڤلی یەک دەکات (خەباتی دژ بە سەرکوتکردنی ژنان، دژ بە فەندەمەنتالیزمی مەزهەبی و خەبات بۆ ئازادیی سیاسی لە بەرانبەر تیرۆری دەوڵەتیدا). ئێران بە بەشێک لە ڕۆژئاوای پەرەسەندوو نایەتە ئەژمار، هەر بۆیە دروشمی «ژن، ژیان، ئازادی» جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ بزووتنەوەی میتوو ( (#metooلە وڵاتە ڕۆژئاواییەکاندا هەیە: ئەم بزاڤە ئێرانییە بە میلیۆنان ژن، کە ڕاستەوخۆ مامەڵەی هەموو دژوازییەکان دەکەن، هەروەها پیاوانیشی خستۆتە جووڵە- بگرە ئەم ڕەوتە بە پێچەوانەی ئەوەی کە زۆرجار لە فێمێنیزمی ڕۆژئاواییدا دەبینرێت، هیچ خەسڵەتێکی دژەپیاوانە یان دژەنێرانەی نییە. ژنان و پیاوان لە کەنار یەکتردا بەشداریی تێدا دەکەن و دژ بە دوژمنە هاوبەشەکەیان واتە فەندەمەنتالیزمی مەزهەبی، کە لە لایەن تۆقاندنی دەوڵەتییەوە پشتگیریی لێ دەکرێت، یەک دەگرن. ئەو پیاوانەی لە بزاڤی ژن، ژیان، ئازادیدا بەشداری دەکەن بە باشی دەزانن کە خەبات لە پێناوی مافەکانی ژناندا ڕێک خەباتە لە پێناو ئازادیی خۆیاندا: ستەمی دژ بە ژنان بە هیچ شێوەیەک بابەتێکی ئاوارتە نییە، بەڵکوو ئەمە هەمان ئەو چرکە و ساتەیە کە ئەو ستەمەی دزەی کردووەتە ناو هەموو ڕەهەندەکانی کۆمەڵگا، لە ئاشکراترین شێوەدا دێتە بینین.
✅ درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3SpYUMU

ژنەفتن
سلاڤۆی ژیژەک: لە خەڵکی ئێرانەوە فێر بین
سلاڤۆی ژیژەک: لە خەڵکی ئێرانەوە فێر بین %