jineftin
778 subscribers
872 photos
79 videos
154 files
1.06K links
ماڵپەڕێکی هزری و کولتووریی سەربەخۆیە
jineftin.krd


ژنەفتن لە فەیس بووک
https://www.facebook.com/jineftin

ژنەفتن لە ئینستاگرام
https://www.instagram.com/jineftin/


ژنەفتن لە یوتیوب

jinetin jineftin
پێوەندی:
jineftin@jineftin.krd
Download Telegram
jineftin
Photo
📚بۆچی حکوومەت و کۆمەڵگای باشوور بوونەتە هاوکاری کۆماری ئیسلامی؟
 


عەدنان حەسەنپوور
  کوردی ڕۆژهەڵات دەمێکە خێری یەکێتی و پارتی بەخشیوەتەوە و وەک دوو لایەنی گەندەڵ چاویان لێ دەکات، بەڵام لە ئاست کۆمەڵگای باشووردا بەردەوام خەمخۆر بووە، خۆی بە خاوەنی شادی و تاڵییەکانی زانیوە و لە هەموو ڕووداوەکاندا بە ئاشکرا پاڵپشتیی باشووری کردووە. کەچی مخابن لەم ڕاپەڕینە گەورەیەی ڕۆژهەڵاتدا کە هەموو جیهان ستایشی دەکات، جیا لە یەک دوو هەوڵی خەمخۆرانە نەبێت کە ئاسایش بە قورسی ڕووبەڕووی بوویەوە و بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشی کردە سەر بەشداربووان و دەنگی کپ کردن، ئیدی ورتەیەکیش چییە بۆ هاوسۆزیکردنی ڕۆژهەڵات لەو کۆمەڵگای باشوورەوە نابیسرێت. کەچی لە بەرانبەردا ڕۆژانە بە سەدان کۆمێنت و پۆستی ناشیرین لەسەر شۆڕشی ڕۆژهەڵات ئاڕاستەی مێشک و دەروونی خەڵکە ڕاپەڕیوەکەی «ئەودیوی سنوور» دەکرێت، تەنها لەبەر ئەوەی «لەچکی زۆرەملێی حکوومەتێکی ستەمکار دەسووتێنن!!» خەڵکی باشوور پێیان وایە مافی خۆیانە بە بیرکردنەوەیەکی تەسکی بارگاویکراو بە خوێندنەوەیەکی ڕووکەش و چەواشەی ئایینی کە بەرهەمی شکستی حکوومەتە گەندەڵەکەی یەکێتی و پارتییە، نەك تەنها چاو له‌ هەموو ستەمکارییەکانی ڕژێمی ئێران بپۆشن، بەڵکوو خەڵکی ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵاتیش لۆمە بکەن کە بۆچی دژی ئیسلام و «نامووس» هاتوونەتە سەر جادە؟! قەت بە خەیاڵی خەڵکی ڕۆژهەڵاتدا نەئەهات ئەو باشوورەی لە ڕۆژهەڵات زیاتر خۆشیان ویستووە، ڕۆژێک لە ڕۆژان هەم لە ئاستی حکوومەت و هەم لە ئاستی کۆمەڵگادا بچێتە بەرەی نەیارانەوە. ئەوەی باشوورییەکان لە سۆشیاڵ میدیادا بە خەڵکی ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵاتی دەکەن، دیوی ئەودیوی هەمان ئەو نادادی و ستەمەیە کە حکوومەتی هەرێم بە پەنابەرانی ئەو پارچەیەی دەکات. باشوور کە سەردەمانێک بنکەی ڕۆشنبیری و مەڵبەندی هیوای هەموو کوردستان بوو، ئێستە بە ئاستێک بەرەوپاش گەڕاوەتەوە کە خەڵکەکەی بۆ مەرگی «ژینا» ئەڵێن «دەستیان خۆش بێ کوشتیان، لەسەر حیجاب و باڵاپۆشی و ئیسلام کوژراوە...». لە باشترین هەڵوێستیشیاندا ئەڵێن «کورە وەک ئێمە لە خۆتانی تێک مەدەن، ئەوەتا حکوومەتی کوردییش گەندەڵە و پڕە لە زوڵم و زۆر». وەک ئەوەی قبووڵکردنی ستەمی ناکورد «ڕەوا» بێت و قبووڵکردنی ستەمی کورد «ناڕەوا»! ئیتر ناڵێن قبووڵکردنی هیچ جۆرە ستەمێک لە لایەن هیچ کەسێکەوە ڕەوا نییە.
درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://is.gd/udsrBu
jineftin
Photo
📚توندوتیژین یان بەپەلەین؟
خەسارناسیی ڕاپەڕینی کوردستان لە قۆناغی دوای چلەی ژینا ئەمینی



ئاسۆ ئیسلامپەنا
  هەر لە ڕۆژی چلەی ژینا و دوابەدوای ڕێوڕەسمی سەر مەزار، بە هەزاران خۆپیشاندەر لە شارەکانی سەقز و مەهاباد و بۆکان و سنە و شارەکانی دیکە ڕژانە سەر شەقامەکان و لە ماوەیەکی کەمدا ڕێڕەوی خۆپیشاندانەکان گۆڕا بۆ شەڕێکی نابەرابەری هێزی تەیار و پۆشتەی سەرکوتگەر و لاوانی دەست بەتاڵ بەڵام ورە بەرز و وەزاڵەهاتوو. ترۆپکی ئەم شەپۆلە چاوەڕواننەکراوە هێرشی خۆپیشاندەران بوو بۆ سەر بنکەکانی هێزە سەرکوتگەرەکان و لەوانە فەرمانداریی مەهاباد و چەند بانک و ناوەندی دیکەی سەر بە سپای پاسداران و جاش و خەیانەتکارەکان. ئەم هەڵچوونە لە ناکاوە لە لایەکەوە بووە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر زیاتر لە خۆپیشاندەران، بە بەراورد لەگەڵ ماوەی زەمەنیی دوو قۆناغەکەی پێشووتر، گیان بەخت بکەن و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بن. بەرزبوونەوەی لە ناکاوی ئاستی خۆپیشاندانەکان، بووە هۆی بەکارهێنانی زۆر زیاتری چەک و تفاقی شەڕ لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە. لووتکەی ئەم حاڵەتە لە مەهاباد بینرا و ئەگەرچی بەخۆشحاڵییەوە هاتنە سەر شەقامی خەڵکی شارەکانی دەوروبەری مەهاباد و بەتایبەت میاندواو، بوونە لەمپەر لەسەر ڕێی ناردنی هێزی سەرکوت لەو شارانەوە بۆ مەهاباد، بەڵام گەیاندنی زۆر خێرای خۆپیشاندانەکان بەو ئاستە و ناهاوئاهەنگ لەگەڵ شوێنەکانی دیکەی ئێران، زەنگی مەترسیی هەرە گەورەی لەسەر کوردستان لێ دا. لێرەوە خوێندنەوەی وردی هۆکار و لێکەوتەکانی ئەم پێشڤەچوونە چاوەرواننەکراوە، پێویستیی هەرە لەپێشی ئێستایە.
ئەم ئاستە لە خۆپیشاندان بەو خێرایییە بۆچی ڕووی دا؟
بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە دەکرێت لە هەر گۆشەنیگایەکەوە کۆمەڵێک هۆکار بخرێتە بەرچاو و شرۆڤە بکرێت. من هەوڵ دەدەم لە دیدی خۆمەوە گرینگترین هۆکارەکان باس بکەم.
درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://is.gd/oFnCIl
jineftin
Photo
📚کتێبی ژنەفتن ١٨ (ئەلیکترۆنی)📚
📘تێروانینە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان بۆ ژن و پێگەی ژن

هێرۆ کوردە
لە پێشەکیی توێژینەوەکەوە
پێشەکی:
بە درێژاییی مێژوو، دوانەی ئایین و كولتوور هەمیشە دەستیان هەبووە لە چەوساندنەوەی ژنان و زەوتكردنی مافەكانیان و ئەژماركردنیان بە ژمارە دوو.
لە سێبەری ئایینەكاندا ژنان هەمیشە مافخوراو و پەراوێزخراو بوون و هەن، ئەمەش بەهۆی بەكەم تەماشاكردنیان و بە كەرەستەكردنیان بۆ خزمەتی پیاوان، شانبەشانی گەشەسەندن و پیربوونی ئایینەكان دۆخی ژنانیش لەژێر باری قورسی بەكەم تەماشاكردن و پەراوێزخستن درێژەی كێشاوە.
بێگومان هەمیشە لایەنگرانی ئایینەكان و پیاوانی ئایینی پێچەوانەی ئەمانە قسە دەكەن و ئایینەكان بە پارێزەری ژنان و مافەكانیان دەناسێنن و ئەوە دەڵێن كە بێ ئایین ژنان تووشی سەرگەردانی و چەوسانەوە دەبن. بۆ مەسەلەكانی زەوتكردنی مافی دارایی لە میرات و فرەژنی و بێبەشكردنی ژنان لە هەندێ‌ پۆست و پێگە بیانووی ئەوە دەهێننەوە كە ئەمە تەواو لە بەرژەوەندیی ژن و ژیانی ژناندایە.
كاتێك لەژێر كاریگەریی دەم و وتارەكان دەردەچین و خۆمان لێكۆڵینەوە لەم مەسەلانە دەكەین بە مەبەستی دڵنیابوون و خستنەڕووی ڕووی ڕاستەقینەی ئایینەكان و دۆخ و پێگەی ژنان لە ئایینەكاندا، دەكەوین بەسەر حەقیقەتی زۆرتاڵ و ترسناك و ناسینی ڕەگ و ڕیشەكانی توندوتیژییەكان.
ئەو لێكۆڵینەوەیە هەوڵێكی سەرەتایی و سادەیە بۆ دەرگاكردنەوە لەسەر حەقیقەتی كاریگەریی ئایینەكان لەسەر دۆخی ژیانی ژنان بە درێژاییی هەزاران ساڵ و بەرەو پاش بردنیان و زەوتكردنی ژیانیان پشتبەستن بە ئایەت و فەرموودەی و دەقی ئایینی.
ئەم لێکۆڵینەوەیە لە سێ تەوەر پێکهاتووە.
ته‌وه‌رى یه‌كه‌م: ژن له‌ كۆمه‌ڵگه‌ ڕۆژهەڵاتییەکاندا.
ته‌وه‌رى دووه‌م: ژن له‌ كۆمه‌ڵگه‌ ڕۆژئاوایییەکاندا.
ته‌وه‌رى سێیەم: تێڕوانینه‌ كۆمه‌ڵایه‌تى و ئایینییه‌كان بۆ ژن و پێگه‌ى ژنى كورد.
ماڵپەڕی ژنەفتن ئەم توێژینەوەی وەک کتێبی ئەلیکترۆنی (فایلی pdf) بڵاو کردووەتەوە.
🔻 لەم بەستەرەی ماڵپەڕی ژنەفتن ئەم کتێبە دابگرن.
https://tinyurl.com/2cpt38ur
jineftin
Photo
💫 هێرشی مشکەکان

چنوور سەعیدی
📝 پاژێک لە چیرۆکەکە

کچان بەرەبەرە هاتنە ناو کافەوە، وەک سەربازێ وا چەک تەحویل بدەن، مۆبایلەکانیان سپاردە دەستی کافەچییەکە. نزیک بە عمارەتی خەسراوا، لە بەر پەیکەرەی مەستوورە خانمی ئەردەڵان کۆ بوونەوە. ئازادە، بۆ دوایین جار قسەکانی کوتەوە. مەستوورە خانم، بە تەمەنترین ژنی ژیوانۆ، دروشمەکانی ئامادە کردبوو، هەریەکەو کاغەزێکیان بەرکەوت. دڵەڕاوکە و تووڕەیی و بوێری لە دەنگ و ڕووخساریاندا دیار بوو. گۆنای گڕی گرتبوو ئازادە. وتبووی باشترە ڕەشپۆش بن و دەمامک لێدەن. هەم بۆ ماتەمینیی ژینا و هەمیش بۆ وەی کامێراکانی ناو شار وا بە ئاسانی دیارییان نەکات. بیستبووی ڕێزوولەیشێنیان پەنجا مێگا پیکسێلە و پێنسەد متر دێنێتە یەک مترییەوە. مەستوورە خانم کوتی:
- بەش چەن ڕۆژێ غەزام درووس کرگە بۆ مناڵەکان، شکور ئەونە گەورە بووگن بێ منیش گوزەران بکەن.
شیوا کوتی:
-لە بیرمان بێ دەست لە یەک بەر نەدەین و وریای یەکتر بین.
ئەو قسانە ورەی پێبەخشی، باڵای بەرزی مەستوورە خانمی ئەردەڵان، چاڵیی چەناگەی و گۆنای ناسک و بێگەردی، گەرمای گەڕاندەوە نێو سەرپەنجەکانی ئازادە.
پێش ئەوەی بگەنە مەیدان چەند ژنی تریان تێكەڵ بوو. ئەوانیش سەرپۆشەکانیان فڕە دا و مەستوورە خانم دەستی کردە نێو توورەکەکەی و درووشمی خەڵات کردن. هێزی یەکەی تایبەت بە چەک و باتۆم هاتنە پیراییانەوە. سەرهەنگێکی پیر بە سێ قوبەی سەرشانییەوە داوای لێ کردن هەر زوو بچنە ماڵەوە و واز لە گێرەشێوێنی بێنن.
درێژەی ئەم چیرۆکە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە.
https://tinyurl.com/2yaj9hwe
سستیی مێزەرخــــــــڕان دەبـێ
ســـەر لە مەیدان فــڕان دەبێ
هەمێستار گشت قڕان دەبێ
ئاوری دۆزەخ گـــــــڕان دەبــێ
هەروا بووە و هەروا دەبــێ

ئێل بەگی جاف (١٤٩٢-١٥٥٣)

لە سەردەمی خۆی، ئەم شاعیرە بە پێشبینیکەر و ئایندەبین بەناوبانگ بووە، ئینجا ئەو پێشبینییەی بەر ڕۆژگاری ئێمە کەوت و ئاوا ڕۆژانە مێزەرخڕان دەبینین.

https://t.me/jineftin
«ناسنامە وەکوو گیای هەرز لاسار و سەربزێوە، وەک شاعیر و ڕۆماننووسی ئۆیغوور (پەرهات تورسون) لە شیعرێکی بەناوبانگیدا کە بەم دێڕە بەرهەڵستکارانە دەس پێ دەکات دەڵێت:
وەک ئاوەکەی تاریم
ئێمە لێرەوە سەرچاوەمان گرتووە
و لێرەش کۆتاییمان پێ دێت
لە هیچ کوێی ترەوە نەهاتووین
و بۆ هیچ کوێی تریش ناڕۆین
ئەگەر خودا مرۆڤی خوڵقاندبێ
ئێمەی بۆ ئێرە خولقاندووە
ئەگەریش مرۆڤ لە مەیموونەوە گەشەی سەندبێ
ئێمە لە مەیموونی ئێرەوە گەشەمان سەندووە
وەرگێڕانی: مسلم ئەحمەدی
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎭 نمایشی شانۆی "یاران بێدەنگ دامەنیشن"
نمایشێک بۆ پاڵپشتی لە شۆڕشی (ژن، ژیان، ئازادی)

سەرپەرشتیاری هونەری: ڕزگار ئەمین
کچانی پێشەنگ: ژوان دارا، سیڤەر ستار، تینا عادل، سیما عوسمان
دەنگ و موزیک: دیانا بۆزان
بەڕێوەبەری بەرهەم: هێڤار جەلال.

لە فێستیڤاڵی شانۆی شەقام لە کەرکوک

🎭ئەم نمایشە یەکەمجار لە 3ی 10 لە پارکی ئازادیی سلێمانی نمایش کرا.
jineftin
Photo
📚ڕۆژانی سێدارە و ژیان
بۆ ساڵیادی شەهید ئێحسان فەتاحیان


عەدنان حەسەنپوور
  «دوانیوەڕۆی یەکشەممە ١٧ی گەڵاڕێزانی ١٣٨٨ی هەتاوی، هەواخۆری(حەوشە)ی بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی سنە:
چەند ڕۆژێک دەبوو لەو چاوە گەورە و گەشانەدا هەستم بە پەشێوی و ناڕەحەتییەک دەکرد، بێئەوەی خۆی بزانێت پرسیبووم و هەندێ شتم دەست کەوتبوو، ڕۆژانی پێشتری هەوڵی ناڕاستەوخۆم دابوو بۆ ڕەواندنەوەی تەمی خەم لەسەر چاو و لە نێو دڵی، نەکرابوو. ئەو دوانیوەڕۆیە وەک هەمیشە بانگم کرد:
«هاوڕێ ئێحسان، بڕۆین بۆ پیاسەیەک و جگەرەیەک؟»
بەرەو «هەواخۆری»یەکە چووین. پێشەکیم داڕشت و وردەوردە دواندم، هاتبووم خەمی بسڕمەوە نەک زیاتری بکەم، دەبوو بە ئەسپایی دەروونی بدوێنم. دەرگای پەژارەکانی کردەوە و ئێشەکانی درکاند. زیاتر لە دوو کاتژمێر پیاسەیەکی پڕ لە هاوڕێیەتی، پڕ لە هیوا و لێوانلێو لە ئیمان؛ ئیمان بە سەرکەوتن و لەناوچوونی ستەم. لەو ساتەوەختە دیاریکراوەدا، لە هەمووی گرنگتر، بزە و پێکەنینی سەر لێوانی بوو؛ سەرئەنجام دڵی هاوڕێ شۆڕشگێڕەکەم تۆزێک کرایەوە و کردمانە گاڵتەوگەپیش. گەلێ شادمان بووم.
لەپڕ سیمای هەڵبزرکاوی هاوڕێیەکی هاوچارەنووسی ترمان دڵی داخورپاندم؛ «حەبیب لەتیفی» بە پڕتاو خۆی بە هەواخۆرییەکەدا کرد و بانگی کردم. داوای لێبوردنم لە ئێحسان کرد و ڕۆیشتم.
خۆشحاڵییەکەم زۆری نەخایاند، حەبیب وتی:
«ئێستە تەلەفۆنم بۆ دەرەوە کرد، ئەڵێن وا بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە حوکمی لەسێدارەدانی ئێحسان جێبەجێ بکرێت».»
«ئێستە سێزدە ساڵ بەسەر ئەو سەردەمە تاڵ بەڵام پڕ لە بەهایەی ژیانمدا تێدەپەڕێت.
«کاوەی جەوانمەرد»، ئەو دواهیوایەی ئێحسان، چەند ساڵ دواتر لە بەرگی پێشمەرگە و لە داستانێکی حەماسی بەڵام تراژیکدا شەهید بوو؛
«سەیوان ڕەحیمی» کە دروشمی «شەهید نامرێ»ی لەو بەیانییەدا چڕی، لە بەرگی گەریلادا بە برینداری کەوتە دەستی دوژمن و تا ئێستەیش چارەنووسی نادیارە، گەرچی پێدەچێ ئەویش شەهید بووبێت؛
«حەبیب لەتیفی» ئێستەیش لە هەمان ئەو زیندانەدا بەندکراوێکی ئازادژینە و پازدە ساڵە ڕۆژانە چیرۆکی بەرخۆدان دەنووسێتەوە...
ئێستەیش هەمان ساڵ و هەمان ساتە، بەڵام لەو ڕۆژانە نزیکترین بە ئازادی و لەناوبردنی ستەم. بریا «ئێحسان و کاوە و سەیوان و ئارگەش و سمکۆ و فەرماندە دلێر» کە ڕۆژانێک لە زیندانی سنە پێکڕا خەونی ئازادیمان دەدی و تامەزرۆی ڕاپەڕین بووین، ئێستە ببان و «شۆڕشی ژینا» ژیابان و وزەی سەرهەڵدانیان دیبا. لێ ئاخۆ ئەگەر مەزنایەتیی ئەوان لە خۆفیداکردندا نەبا، ئێمە قەت ئەم ساتانەمان دیبا؟!»
درێژەی ئەم یاداشتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://tinyurl.com/2bhrucjz
jineftin
Photo
📚پڕۆفیسۆر جەمال نەبەز و پرسی کورد

حیسامەدین (ھیوا) خاکپوور

  «جەمال نەبەز (١٩٣٣-٢٠١٨) وەکوو یەکێک لە کۆڵەکەکان و دامەزرێنەرانی کوردۆلۆژیای مۆدێرن، زیاتر لە ٦٠ ساڵی ژیانی ٨٥ ساڵەی خۆی بۆ لێکۆڵینەوە و نووسین لەسەر پرسی کورد و کوردستان تەرخان کردووە. جگە لە نووسینی چەندین کتێب بە زمانە جیاوازەکانی کوردی، عەرەبی، ئەڵمانی و ئینگلیزی سەبارەت بە پرسی کورد، ئەزموونی ژیانکراوی خۆی لە بەشێک لە گۆڕانکارییەکانی سەد ساڵی ڕابردوو بە لێکۆڵینەوە هەمەلایەنە و فرەڕەھەندەکانی خۆی زیاد کرد و جومگەبەندی و داڕشتەیەکی تایبەتی لە بەرهەمەکانیدا سەبارەت بە پرسی کورد پێشکەشی کرد. بە باوەڕی جەمال نەبەز، کورد نەتەوەیەکی خاوەن مێژوو و سەرزەوین و جوگرافیا و زمان و کولتوور و لەوەش گرینگتر هەست و هۆشیاریی هاوبەشی تایبەت بە خۆیەتی، هەر بۆیەش وەک نەتەوەکانی دیکە مافی چارەی خۆنووسینی ھەیە، و وەک ئەوانی دیکە، و نەک زیاتر و نەک کەمتر، مافی ئەوەی هەیە سەروەری سیاسیی سەربەخۆی بەسەر خاکەکەیدا هەبێت. هەر بۆیە، لە ڕوانگەی جەمال نەبەزەوە "دیموکراسی"، کە لەبەر زێدەڕۆییی بەکارهێنانەوە، لەوس بووە و تووشی قەیرانی مانا ھاتووە، کێشەی سەرەکیی کورد لە چوارچێوەی دەوڵەتانی دیکەی وەک فارس و تورک و عەرەبدا نییە و ڤیرژێنە ڕاستڕەو و چەپڕەوکانی دیموکراسی کە تێیدا کورد، دەبێتە ئامرازێک بۆ دیموکراتیزەکردنی ئەو حکوومەتە دەسەڵاتدارانەی سەردەست، پرسی کورد دەشێوێنێت و بەلاڕێدا دەیبات. نەبەز باوەڕی بە دیموکراسی و سۆسیالیزم و یەکسانیی جێندەری و پاراستنی بێمەرج و بێئەملاوئەولای مافی کەمینەکان و لابردن و سڕینەوەی هەر جۆرە سۆڵتەیەک هەیە و ھەمووی ئەمانە ھاوڕێژ و لە ھەناوی کوردستانێکی سەربەخۆ و عەلمانیدا دەبینێت.»


درێژەی ئەم یاداشتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://tinyurl.com/284wunod
jineftin
Photo
📚شێتیی دینێریس فانتازیایەکی پیاوانەیە
بەو شێوەیە، دادپەروەری بەرقەرار بوو، بەڵام کام جۆری دادپەروەری؟
سلاڤۆی ژیژەک
لە ئینگلیزییەوە: سەرکەوت جەلیل
  «کۆتا وەرزی زنجیرەی “گەمەی تەخت و تاج” تووڕەیییەکی جەماوەریی لێ کەوتەوە، کە گەیشتە ئاستی دەرکەوتنی عەریزەیەک (بە واژۆی یەک ملیۆن بینەری تووڕەوە) لەسەر وەلاوەنانی هەموو ئەو وەرزە و بەرهەمهێنانی وەرزێکی تری نوێ. خودی توندیی مشتومڕەکە نیشانەی ئەوەیە، کە گرەوە ئایدیۆلۆژییەکان هەر دەبێت بەرز بن.
تووڕەیییەکە لە دوو خاڵدا دەرکەوت: سیناریۆیەکی ناقۆڵا (لەژێر فشاری دواییهێنانی خێرا بە زنجیرەکە، ئاڵۆزیی گێرانەوەکەیان سادە کردبووەوە) و خەمڵاندنێکی دەروونیی خراپ (بەدگۆڕانی دینێریس بۆ “شاژنە شێتەکە” لەگەڵ گەشەی کاراکتەرەکەیدا نەدەهاتەوە). ئیتر ئاوا.
یەک لە دەنگە زرنگەکان کە لەو مشتومڕەدا پشکدار بوو، دەنگی نووسەر ستیفن کینگ بوو، کە بە باوەڕی ئەو تووڕەیییەکە لەسەر کۆتایییەکی خراپ نییە، بەڵکوو لە خودی حەقیقەتی هەبوونی کۆتایییە. لەم سەردەمەی تێیدا دەژین، کە چەندان زنجیرەی وا بەرهەم دەهێنرێن کە دەکرێت، وەک بنەما، ناکۆتا درێژ ببنەوە، بیرۆکەی دواییهێنان بە گێڕانەوە، ئاسان تێناپەڕێت.
ڕاستە کە دادانەوەی خێرای پەردەی زنجیرەکە، لۆجیکێکی نامۆی بەسەردا زاڵ بوو؛ لۆجیکێک کە ڕێسا ناسراوە دەروونییەکان پێشێل ناکات، بەڵکوو گریمانەکانی گێڕانەوەی زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی دەشێوێنێت. لە وەرزی کۆتاییدا، تەنیا بابەتی ئامادەکاری بۆ جەنگەکە، شیوەن و تێکدانەکەی دواتریشی، لەگەڵ خودی جەنگەکە، بە تەواوی بێماناییی خۆیەوە، بۆ من واقیعیتر بوو لە پلۆتە مێلۆدرامییە گۆتییە باوەکان.



درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://tinyurl.com/2e74rq4k