This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چەند دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی شاری پاریس، بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، لە ڕۆژهەڵات و ئێران
jineftin
Photo
📚ڕەخنەگری میلـلی و پەزپەزەی چەمکی خوێنەر
✍ کاروان عومەر کاکەسوور
✅ «تیۆریی خوێنەر/وەرگر لە ناوەڕاستی شەستەکانی سەدەی بیستەم لە فێرگەی کۆنستانس (Constance School)ی ئەڵمانیای خۆرئاوادا چاو هەڵدێنێت، کە (هانس ڕۆبێرت یاوس: Hans Robert Jauss) و (ڤۆلفگانگ ئایزەر: Wolfgang Iser) وەک دوو ڕەخنەدۆز و تیۆریستی ئەدەبی ڕۆڵی گەورە لە پێکهێنانیدا دەبینن. یەکەمیان بایەخی بە ئێستاتیکای وەرگر (aesthetic of reception) و دووەمیان بە خوێنەری ناوەکی (implied-reader) داوە. ئەم دووانە و ئەوانەی تریش، کە دواتر ناویان دەهێنرێت، ئەگەر لە هەندێک ڕووەوە جیاواز بن، ئەوە لە گەوهەردا لەسەر ئەوە کۆکن، کە دەبێت خوێنەر بەهای پێ بدرێت و ئەو بەهایانەیشی بۆ بگەڕێنرێنەوە، پێشتر لەسەر حیسابی نووسەر، بگرە لەسەر حیسابی تێکستیشدا لێی سەندراونەتەوە.
پێویستە هەر لە سەرەتاوە بگوترێت ئێمە بە گشتی باسی چەمکی خوێنەر دەکەین و کەمتر ڕۆ دەچینە قووڵاییی تیۆرییەکانەوە، کە وەک پێشتر گوترا مەبەستمانە بە پلەی یەکەم ئەوە پێشان بدەین ئەم چەمکە چ قورسایییەکی لە لای فیلۆسۆف و ڕەخنەدۆزان هەیە، لە کاتێکدا ڕەخنەگری میلـلی تا ئاستی زمانی تێگەیشتنی ڕۆژانەی خەڵک، بگرە خوارتریشی دابەزاندووە. خۆ ئەگەر پێویستی کرد بە تایبەت لەبارەی هەر یەکێ لەو تیۆرییانەوە قسەی زیاتر بکەین، ئەوە لە ئاییندەدا بە خۆشحاڵییەوە بۆ باسێکی لەم شێوەیە دەگەڕێینەوە. وەک گوترا پێشتریش لەو بارەیەوە کارمان کردووە.»
✅ «نووسەری داهێنەر بە سروشتی خۆی پێی خۆشە بەر خوێنەری نموونەیی بکەوێت، ئەو خوێنەرەی (ئیکۆ) هیوای بۆ دەخوازێت، کە تواناکەی لە هیی نووسەر کەمتر نییە و خاوەنی ئەزموونی گەورەیە. دەگەینە ئەوەی بڵێین لەو پرۆسێسی گەیاندن (communication process)ـەدا پاشخانی کۆمەڵایەتی و کولتووریی خوێنەر و تێکست ئامادە دەبن و بەر یەک دەکەون، تا ڕەهەندی مێژوویی دەربکەوێت، بەو مانایەی ڕابردوو و ئێستا لە هەمان ئاسۆدا پێک دەگەنەوە. لەناو تێکستدا نووسەر وەک ڕابردوو و خوێنەر وەک ئاییندە بەر یەک دەکەون، کە ئەو بەریەککەوتنە سڕینەوەی نێوان دۆخەکانی کاتە. لێرەدا مێژوو بە مانای ڕووداوی زنجیرەیی نایەت، بەڵکوو بریتییە لە بەسەرکردنەوەی تێکستە جۆراوجۆرەکان. ئەو نووسەرەی تێکستێک بەرهەم دەهێنێت، خوێنەری کۆمەڵێک تێکستی دیکەیشە، وەک چۆن ئەو خوێنەرەی دەخوێنێتەوە، ئەزموونی لەگەڵ چەند خوێندنەوەی دیکەدا هەیە. لەم ڕووەوە (یاوس) پێی وایە ئەزموونە ئێستاتیکییەکانی ڕابردوو دەتوانن ببنە پاڵپشت بۆ نەوەکانی دواتر و دەوڵەمەندیان بکەن. واتە ئەو خوێنەرە لە یەک گۆشەنیگاوە ناڕوانێت، بەڵکوو لە چەند لایەکەوە سەرنجی دەداتێ، بۆیە توانای هەیە لە ڕێی ڕاڤەوە بە ئەنجامی جۆراوجۆریش بگات. لەبەر ئەوەیشە ئەوەی بە دەست دێت، کاری ئەدەبییە، کە تێپەڕاندنی ئاستی تێکستە.»
✅ درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://tinyurl.com/2ryfmhos
✍ کاروان عومەر کاکەسوور
✅ درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://tinyurl.com/2ryfmhos
ژنەفتن
ڕەخنەگری میلـلی و پەزپەزەی چەمکی خوێنەر
ڕەخنەگری میلـلی و پەزپەزەی چەمکی خوێنەر %
jineftin
Photo
💫 ئەگەر دەنگت نەبێ، مردووی
✍ و. ح
📝پاژێک لە چیرۆکەکە
تەق... تەق... شریخە... خرمەی شووشەیەک هات کە بووە هەزاران هەزار لەت. خەڵک پەنا دەگرن... پشت لە دەنگەکە دەکەن... سەر دادەخەن. تەواوی شەقامی مەجبوورئاوا دووکەڵێکی چڕ دایگرتووە. شەقام بووەتە کەلاوە... پڕە لە دار... لە بەرد... لە ئاسنەواڵە... لە نایلۆنی زبڵ و تگەری ئاور دراو. دوو کچ و کوڕێک وردە وردە خەریکن لەتە ئاسنێکی گەورە ڕادەکێشنە نێوەڕاستی شەقام. تەق... تەق... دەنگی گازدانی ماتۆڕ... قرچە قرچی سووتانی تگەر... فیکە فیک و دەنگی چەپڵە... تەواوی شەقام دادەگرێ.
زستان لە پاییزدا هاتووە. سەرما... کزەبا... نمەباران... دەست لە گیرفان...
_ شیلان شیلان بەڕێوە... جاشان دەگێین بەپێوە.
خەڵکە دەیکەنە فیکەلێدان، چەپڵەلێدان، عیوکێشان. لە ئاورەکان نزیکتر دەبنەوە... ساردە. دەنگێک لە دوورەوە دێ.
_ وەرن بچین دایکیان بگێین. دە نەفەرن... دە نەفەر. وەرن بچین بیان تۆپێنین.
دەنکێک لەپشتەوە بە دەنگێکی گڕ دەنەڕێنێ؛ جاشە ڕاوە، جاشەڕاو.
ژنێک لە کۆڵانێک دێتە سەرێ، تگەرێک دەخاتە سەر شەقام و دەگەڕێتەوە. خێرا دوو کوڕ دەیبەن و دەیخەنە سەر ئاورەکە... گڕ دەگرێ.
خش... خش... ئەحم... تەقەیەک... دەکۆخێ. دەنگێک لە بڵیندگۆی مزگەوت دێ. گەرووی ساف دەکات و هاوار دەکات.
_ خەڵکینە... خەڵکی بەشەڕەفی بۆکان...
وەک شێربەگی* قسە دەکات... دەنگێکی بەهێز... نە پیرە نە لاو... دەنگێکی قورس و قایم.
_ خەڵکی بەشەڕفی کوردستان... سەرنج بدەن... سەرنج بدەن.
خش... خش... خەڵک کۆ دەبوونەوە بەر مزگەوت. چەند کسێکیش لە پەنجەرەکانەوە مل دەکێشن.
_ خەڵکینە، ئێمە تۆڵەی خوێنی شەهیدەکان دەستێنین و ناهێڵین بە زایه بچێ.
عیو... چەپڵە... فیکەفیک و دەست هەڵێنان. چەند کەس هاوار دەکەن؛ ((شەهید نامرێ، شەهید نامرێ))
_ ئێمە نەوەی پێشەواین و سەر بۆ کەس داناخین. خەڵکینە... ئێمە ئێستا لەنێو جەرگەی شۆڕشداین...
لە بەر درگای مزگەوت چەند کەسێک بە چەقۆ و تێڵاوە ڕاوەستاون تا کەس نەچێتە ژوورێ. خەڵک تا دەهات زیاتر دەبوون لە بەر مزگەوت. کۆ تر دەبوونەوە.
_ شەقام شۆڕشە... کۆڵان شۆڕشە... شار شۆڕشە... ئاو شۆڕشە... کوردستان شۆڕشە... بۆکان شۆڕشە... کورد شۆڕشە... شۆڕش، شۆڕشە... خاک و ماڵ و دووکان و نامووس، هەموو شۆڕشە...
✅ درێژەی ئەم چیرۆکە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە.
https://is.gd/0UyLmG
✍ و. ح
📝پاژێک لە چیرۆکەکە
_ شیلان شیلان بەڕێوە... جاشان دەگێین بەپێوە.
_ خەڵکینە... خەڵکی بەشەڕەفی بۆکان...
_ خەڵکی بەشەڕفی کوردستان... سەرنج بدەن... سەرنج بدەن.
✅ درێژەی ئەم چیرۆکە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە.
https://is.gd/0UyLmG
ژنەفتن
ئەگەر دەنگت نەبێ، مردووی
ئەگەر دەنگت نەبێ، مردووی %
jineftin
Photo
چۆن لە پرسە جێندەرییەکان تێبگەین!
هەوڵێک بۆ تێگەیشتن لە پرسی جێندەر
دیارە چەند رۆژێکە مشتومڕێکی زۆر لەئارادایە لەبارەی چەمکی جێندەرەوە. لەڕاستیدا فۆڕمێکی قوڵ لە دابەشبوون و جەمسەربوون هاتۆتەکایەوە. دەکرێت ناوی بنێین پارێزگاران و پێشکەوتنخوازان. ئەم دۆخە لەگۆشەیەکەوە زیندووێتی و تازەبوونەوەی کۆمەڵگە دەردەخات. هیچ کۆمەڵگەیەک بەبێ مشتومڕ، دابەشبوون، گفتوگۆ و رەتکردنەوەی بەهاکان ناتوانێت مۆدێرن بێت. مۆدێرنە خۆی بەرهەمی جەنگانە لەگەڵ رابردوو. تێنەگەیشتن لە چوارچێوەی چەمک، ناوەڕۆک و ئەدەبیاتی جێندەر دەکرێت نیگەرانی زیاتر، پێکدادانی سیمبوڵی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
دووانهیهكی كۆمهڵایهتی و بایهلۆجی
یهكهم
ژن، جێندهر و فێمێنیزم سیانهیهكی بهیهكهوه بهستراو و دانهبڕاون. له ئهدهبیاتی ژن و مێژووی ژندا ئهم سێ تێرمه بهیهكهوهن، بهیهكهوه كار دهكهن و دهجووڵێن. ڕاستییهكهی جێندهر پایهكی سهرهكی فێمێنیزمه. سێكوچكهی فێمێنیزم (ئایدۆلۆجیا، سیاسهت و جێندهر) لهخۆ دهگرێت. له پاڵ ئهمانهدا دووانهیهكی ترمان ههن كه به دووانهی (جێندهر و سێكس) ناسراون و خراونهته ڕوو. دیاره ئهم دوو چهمكه نوێنهرایهتی دوو دۆخی تایبهت و دوو مانای تایبهت دهكهن. جێندهر بهمانای (جۆری كۆمهڵایهتی) دێت و بهرههمی بیركردنهوهی تاك، كۆمهڵگه و گرووپه كۆمهڵایهتییهكانی ناو كۆمهڵگهیه. دهكرێت بڵێین دروستكراوێكی كۆمهڵایهتییه گوزارشت و نوێنهرایهتی لێكدانهوه و تێگهیشتنهكانی نێوان (نێر و مێ) دهكات لهڕووی (ماف، ئهرك و رۆڵ)ـهوه له كۆمهڵگهدا.
تێگهیشتن و روانین له جێندهر رێژهییه. له كاتێكهوه بۆ كاتێكی تر، له شوێن و رووبهرێكهوه بۆ شوێن و رووبهرێكی تر دهگۆڕێت و دهستكاری دهكرێت.
ئهگهر سادهتر له چهمكی جێندهر بڕوانین و نموونهی بۆ بهێنینهوه، دهكرێت چهند نموونه و پرسیارێكی ساده بخهینهڕوو وهك: بۆچی له كۆمهڵگهی ئێمه و چهند كۆمهڵگهیهكی تر (رهنگی شین) بۆ كوڕ یان نێرینه تایبهت كراوه و نوێنهرایهتی نێرینه دهكات، له بهرانبهردا (رهنگی پهمهیی) تایبهت كراوه به مێ و بهستراوهتهوه به مێینه؟ یان بۆ منداڵێكی كوڕ دهبێت كهرهسته و یارییهكانی ئۆتۆمبێڵ، یاریی ڤیدیۆیی و تۆپی یاریی بێت و منداڵێكی كچ بووكهشووشه، شانه و كهلوپهلهكانی چێشتخانه وهك كهرهستهی یاریی بهكار بهێنێت؟
كێ ئهو رۆڵ و ناسنامهیه دابهش دهكات؟ كێ ئهم بههایانه دووباره دادهڕێژێتهوه؟ رۆڵی كۆمهڵگه و سیستمی كۆمهڵایهتی و فهرههنگی چ پێوهندییهك له نێوان دابهشكردنهوهی رۆڵ و ئهرك و ماف و جۆری كۆمهڵایهتی دهبینن؟
جێندهر وهك تێرم و مێژوو له كۆتایی شهستهكان و سهرهتای حهفتاكانی سهدهی رابردوو له میانی شهپۆلی دووهمی فێمێنیزم سهری ههڵداوه و گهشهی كردووه. فێمێنیستهكان ههوڵیان دهدا تێرمی جێندهر وهك ئامراز و كهرهستهیهك بۆ لێكدانهوه و تێگهیشتن له مۆدێلی پێوهندییهكانی نێوان نێر و مێ و چهمكی نێرایهتی Masculinity و مێینهیی Femininity بهكار بێنن و سوودی لێ وهربگرن.
دیاره ئهو شهپۆله و گرووپه له فێمێنیستهكان ههوڵیان دهدا دۆخی بایهلۆجی تێپهڕێنن و رۆڵ و ئهرك و مافهكانی ژن وهك دروستكراوێكی كۆمهڵایهتی و كولتووری نهك بایهلۆجی مانیفێستۆ بكهن. پانۆڕاما و چوارچێوهی گشتی جێندهر هێمایه بۆ كرده كۆمهڵایهتی و ژینگهیی و كولتوورییهكان و دابهشكردنی مرۆڤه وهك بوونهوهرێكی كۆمهڵایهتی بهسهر نێرایهتی و مێینهیهتی.
هەوڵێک بۆ تێگەیشتن لە پرسی جێندەر
دووانهیهكی كۆمهڵایهتی و بایهلۆجی
یهكهم
jineftin
Photo
پسپۆڕ و جێندهرناسان پێیان وایه ئهوهی دووانهی ژن و پیاو دابهش دهكات بهوهی چی پیاوانهیه و چی ژنانه و چی لكاوه و بهستراوهتهوه به پیاو و چیش لكێنراوه به ژن، ئهوا دروستكراو و بهرههمی بیركردنهوه و تێگهیشتنی كۆمهڵایهتی كۆمهڵگهیه نهك پێدراوێكی بایهلۆجی. ئهمه دۆخه دووباره دهمانباتهوه بۆ كاتیگۆری (نێر و مێ) وهك كاتیگۆرییهكی سێكسی. هاوكات (نێرایهتی و مێینهیی) وهك كۆمهڵێك تایبهتمهندیی نیشانه و كاتیگۆری جێندهرین، چونكه دروستكراوی كۆمهڵایهتین نهك بایهلۆجی و سروشتی.
تێرمی دووهم كه (سێكس)ـه پێدراوێكی بایهلۆجییه. گوزارشت له دۆخ و پێكهاتهی كارئهندامزانی/فسیۆلۆجی نێر و مێ دهكات له ڕووی رووخسار، ئۆرگانه جیاوازهكانی جهسته، شێوازی كاركردنی بایهلۆجی جهسته، رهگهزه سهرهكییهكانی جهسته.
سێكس دۆخی بهر له لهدایكبوون و تێكهڵبوونه به كۆمهڵگه. دۆخێكه كۆمهڵگه و ئهكتهره جیاوازهكانی ناوی رۆڵیان نییه له بهرههمهێنان و چوارچێوهداركردنی، سهپاندنی نۆڕم و بهها و ناسنامه بهسهریدا، پێچهوانهی جێندهر، دۆخێكه له دوای لهدایكبوون كۆمهڵگه و گرووپه كۆمهڵایهتییهكان شێوازی بیركردنهوه، رهفتار، ناسنامه، بهها و نۆرمهكانی بهسهردا دهسهپێنن.
دووهم، جێندهر و میتۆلۆجیا/ئهفسانهناسی
جێندهر لهناو میتۆلۆجیادا ئامادهییهكی گهوره، فراوان و بێ ئهندازهی ههبووه. بهشێكی زۆری تێكسته ئهدهبی و میتۆلۆجیاكانی رابردوو پڕ بووه له توندوتیژی لهسهر بنهمای جێندهری و وێناكردنی ژن وهك بوونهوهرێكی نهگریس، دڕنده، بێ ناسنامه و پهراوێزخراو. دهیان جۆر ئهفسانه، خهیاڵ و حیكایهتی بێ بنهما لهسهر ژن بهرههمهێنراون، دهیان وێنهی تێكشكاو لهسهر ژن وهك سوبێكتێكی كۆمهڵایهتی داڕێژراوه. ژن وهك سهرچاوهی رق، گهلهكۆمه، كێشه.. هتد، تهنانهت بۆچوونێك ههیه پێی وایه ژن یهكهی سهرهكییه له بهرههمهێنانی حهز و پیشهسازی سێكس له پیاواندا و دهبێت بنبڕ بكرێن.
رۆژگارێك ژنی سهر بهچینی باڵا و كڵاسی سهروو دادهپۆشران، نیشانه دهكران بۆ ئهوهی له ئهوانی تر جیا بكرێنهوه، ڕاستییهكهی ئهم دیاردهیه ههوڵێك بوو بۆ بهكاتیگۆریكردنی سیستمی ئهخلاقی ژن، بۆ ئهوهی ژنی بهڕهوشت له ژنی بێ رهوشت جیا بكرێنهوه و دابهش بكرێن بۆ سهر دوو دنیای جیاواز.
ئهم دیاردهیه لهناو بهشێك له شارستانییهكاندا ئامادهیی ههبووه، لهناو سۆمهرییهكانهوه له سهدهی سیانزهیهمی پێش زاین بینراوه. ژنی داپۆشراو و ژنی باڵا، ژنێك بووه له ناوی سیستم و بهها ئهخلاقییهكان، نوێنهرایهتی ئهخلاقی بهرزی كۆمهڵهكهی كردووه. ئهوانیتر له دهرهوهی سیستمی ئهخلاق بوونه، چونكه دانهپۆشراوبوون و نیشانه نهكرابوون.
پانێڵێكی تری پێوهندی نێوان جێندهر و میتۆلۆجیا پرسی سهربڕین و خوێنڕشتنه. دهكرێت بگهڕێینهوه بۆ چیڕۆكی سهربڕینی (میدۆسا). دیاره بۆ تێگهیشتن له كردهی سهربڕین و كاروكتهری میدۆسا دهبێت سهرێك له داستانی (ئیلیاده)ی هۆمیریۆس بدهین.
(نیپتۆن) وهك خواوهندێك كاتێك میدۆسا دهبینێت و ئهزموونی دهكات، دواتر عاشقی دهبێت، وێنهیهكی زاڵ دروست دهبێت كه زیاتر گوزارشت له وێنهی خواوهند دهكات. خواوهند بهمانای ئهوهی دهبێت دهسهڵاتی رههای بهسهر جهسته و ئۆرگانه جیاوازهكانی میدۆسادا ههبێت. ئهم لێكدانهوه و بیركردنهوهیه دهستدرێژی سێكسی لێ دهكهوێتهوه لهلایهن (نیپتۆن)ی خواوهند بۆ سهر جهستهی میدۆسا. (مینێرڤا) بهم وێنه و رووداوه تووڕه و پهرێشان دهبێت. پێی وابووه كه ناسنامه و وێنهی پهرستگهكهی پیس بووه و شێواوه، خاڵی بووه له ماناكانی پاكیزهییبوون و پاكبوون.
لێرهوه (نیپتۆن) دهست دهكات به داتاشین، داڕشتن و وێناكردنی كارهكتهرێكی تر بۆ میدۆسا و دهیكات به دهعبا كه قژهكانی مارن و پیاوان ناتوانن سهیری بكهن، چونكه چاوهكانیان به سهیركردنی ئهو بوونهوهره دهبێت به بهرد.
كورتهی چیڕۆكهكه بهمشێوهیهی لێ دێت كه كارهكتهرێكی وهك (مینێرڤا) قهڵغانێك دهداته پێرسیۆس و له گهرمهی خهودا سهری دهبڕێت، دواتر پێرسیۆس وهك ئامرازێك سهری میدۆسا بهكار دێنێت بۆ لهناوبردنی نهیارهكانی.
لێرهوه (میدۆسا) وهك قوربانی دهردهكهوێت. دووجار قوربانی، جارێك دهستدرێژی سێكسی دهكرێته سهر و جارێكیش سهری دهبڕدرێت. لێرهوه توندوتیژی دژ به ژنان فۆڕم، شێوه و بنهمایهكی سۆسیۆلۆجی لهخۆ دهگرێت.
دووهم، جێندهر و میتۆلۆجیا/ئهفسانهناسی
jineftin
Photo
ڕاستییهكهی دهستدرێژی سێكسی، كوشتن و تواندنهوهی ژنان و فۆڕمهكانی تری توندوتیژی دژ به ژنان، كردهیهكی دێرین و لهمێژینهیه و له زۆربهی چیڕۆك و میتۆلۆجیاكانی تر بوونی ههیه و دهبینرێت و تا ئهمڕۆیش بهردهوامه.
jineftin
Photo
📚پاشایان و شۆڕشگێران
دەربارەى زنجیرەى "گەمەى تەختەپاشایییەكان"
✍ هاوار محەمەد
✅ «شۆڕشى ئەم دوایییەى ئێران، بۆچوونە سەرەكییەكانى نێو ئەم وتارەى سەلماند. من وتارەكەم لەسەر ئەو گریمانەیە داڕشتووە كە ئەستەمە ئەوانەى زۆر بنەچەخوازن ببنە شۆڕشگێڕ، لەبەر ئەوەى خودى نەزمى بنەچەخوازى (لەوانە پاشایەتى و میرزادەیى) ناكۆكە بە شۆڕش، لایەنی كەم بە گوێرەى تێگەیشتنە مۆدێرنەكان. شا و شازادەكان، ئەمیر و ئەمیزادەكان، تەنانەت گەر بەشدارى لە شۆڕشیشدا بكەن، خودى دۆزەكەیان پۆتێنشیەڵە شۆڕشگێڕییەكەیان پووچەڵ دەكاتەوە، تەنیا ئەو كاتە نەبێت خۆیان لە هەموو ناونیشانێكى بنەماڵەیى بێبەش بكەن. ئەمەیش كارێكى نزیك لە مەحاڵە. بە پێچەوانەوە، شۆڕشگێڕان ئەوانەن كە هیچ ناونیشانێكیان نییە؛ بەهۆى دۆزى بنەماڵەوە ڕاناپەڕن، ئامانجیان هەڵپە بۆ دەسەڵات نییە و داواى "عەرشى دزراو" ناكەنەوە، بەڵكوو لەسەر ئەرزى ڕەق، لە پەراوێزەكانەوە، بەبێ بوونى تایتڵ و خانەوادە، وەك باستاردێك، بە داهێنانى مۆدێلى دیكەى ژیان، بەرەنگارى بونیادى نەزمى باو دەبنەوە. بەلاى منەوە لە زنجیرەكەدا دێنیرسى تارگێرى مۆدێلى پاشایەتى و جۆن سنۆو مۆدێلى شۆڕشگێڕى دەنوێنێتەوە. لە شۆڕشى ئێراندا ململانێى ئەم دوو گوتارە، ئەم دوو پارادیمە بۆ شۆڕش دەبینین. شاپەرستان دژ بە كۆمارى ئیسلامین، لەبەر ئەوە نا كۆمارى ئاخوندان ستەمكارە، تاریكخوازە، فاشیستە، بەڵكوو لەبەر ئەوەى لە شۆڕشى ئێرانەوە تاجى پاشایەتى وەلاناوە و بنەماڵەى پەهلەویى فارسى لە حوكم دوور خستۆتەوە. شاپەرستان دەیانەوێت ئەم عەرشە دزراوە بۆ بنەماڵەى وەدەرنراو وەربگرنەوە. بەڵام لە بەرامبەردا، كوردەكان و گەلانى دیكەى ئازادیخوازى ئێران، بە پێشەنگى ژنان، هیچ ڕەوایەتییەكى لەم جۆرەیان نییە، هیچ ناونیشانێكیان نییە كە هەر لەپێشەوە بەهۆیەوە بانگەشەى مافى گرتنەدەستى دەسەڵات بكەن. ڕەوایەتیى ئەوان وا لە خودى ئەو مۆدێلە ئازادیخوازەى ژیاندا كە ئەوان دژ بە مۆدێلى ستەمكاریى ئیسلامى و دژ بە پارادایمى شاپەرستى خەباتى بۆ دەكەن.»
✅ «کێشەى خوێندنەوەکەى ژیژەک ئەوەیە تەنیا بابەتە دەروونشیكارییەكە و سوبێکتە سیاسییە فۆڕماڵەکەى ناسیوەتەوە؛ بەو مانایەى کۆمەڵێک شۆڕشگێڕ لە زنجیرەکەدا هەن كە بەسەر دوو مۆدێلدا دابەش بوون، بەڵام تەنیا یەکێکیان بە ڕاشکاوى و بە دروشم بانگەشەى بۆ دەکات، لاى ژیژەک ئەوە خۆیەتى. جا بۆ ئەوەى تەفسیرى ژیژەک نەبێتە تاکە تەفسیرى زاڵى نێو کۆمەڵگەى ئێمە و نەبێتە تاکە وێناى فیلمەکە لەنێو خەیاڵدانى بینەرانى زۆروزەبەندى ئێمەدا، ئەوا پیشانى دەدەین کە دەشێت بە جۆرێکى تریش ڕوواوەکان و کارەکتەرەکان و زنجیرەى کۆتایى بخوێنینەوە.»
✅ درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://is.gd/95LhZt
دەربارەى زنجیرەى "گەمەى تەختەپاشایییەكان"
✍ هاوار محەمەد
✅ درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://is.gd/95LhZt
ژنەفتن
پاشایان و شۆڕشگێران
پاشایان و شۆڕشگێران %
jineftin
Photo
📚هۆمۆفۆبیا
ناکۆک به عهقڵ و مۆراڵ
✍ ماردین ئیبراهیم
✅ «گوتارهکان که زاڵ دهبن، جا ههر گوتارێک بێت، کولتووری، سیاسی، ئاینی، یان تهنانهت هونهری و ئیستاتیکیش، زاڵبوونهکهیان مهرج نییه وابهستهی ڕهوابوونهکهیان بێت، بۆ ئهوهی لایهنی کهمی ڕهوابوونیان ههبێت، دهبێت ڕێگه خۆش بکرێت و زهمینهسازی بکرێت بهوهی گوتاره دژهکانیان خۆیان نمایش بکهن. له سهردهمی نوێدا بۆ ئهوهی گوتارێک ڕهوایهتی وهربگرێت دهبێت له فهزای گشتیدا دیبهیتی لهسهر کرابێت، به فیلتهری ئهرگومێنت و وتووێژی عهقڵانیی هاوسهنگ و دادپهروهرانهدا ڕۆیشتبێت که ههموو لایهنهکان بۆچوون و ئهرگومێنت و دژهئهرگومێنتهکانیان لهناو دهرفهتێکی یهکساندا خستبێته ڕوو. گوتاری هێترۆسێکسوالیتی- مهیلی سێکسوالیتی بۆ ڕهگهزی بهرامبهر- که ههزاران ساڵه زاڵ بووه، زاڵبوونهکهی مانیفێستی جۆرێکی دیاریکراوه له پهیوهندییهکانی هێز و دهسهڵات، بۆیه زاڵبوونهکهی ههرگیز مانای ئهوه نییه هێترۆسێکسواڵیتی ڕهسهن و راسته و هۆمۆسێکسوالیتی و بایۆسێکسوالیتی ناڕهسهن و ههڵه و یان به زمانی ههندێک به حیساب خوێندهوار 'لهگهڵ سروشت و فیترهتی مرۆڤ ناکۆکه'»
✅ «ئازادی پرۆژهیهکی تهواونهکراوه، بهردهوام تازه دهبێتهوه و فراوان دهبێت، ئهو پرۆژهیه له چهند دهیهی ڕابردوودا جووڵهیهکی پڕواتای کردووه که مافی مرۆڤ به ئهندازهیهک فراوان بکرێت که مافهکانی گروپی پهلکهزێڕینهش بگرێتهوه، ئهو بازدانهی خۆرئاوا نیشانهی زیندوویی و گرنگی ئهو شارستانێتییهیه، بهڵام تۆ که بههۆی جیهانبینییه تهنگ و مێنتالیتییه تاریکهکهت، بههۆی تێڕوانینه کهموکورتهکهت بۆ ئازادی، بههۆی بڕوانهبوونت به مافهکانی مرۆڤ، لهوه تێناگهیت، یان تێدهگهیت و خۆت کهسێکی هۆمۆفۆبیت، ڕهگهزپهرست و دهغهزاریت، دیسان دهمهوێت بیرت بهێنمهوه؛ دهزانیت هۆمۆفۆبیا ڕهگێکی دهچێتهوه سهر ڕهگهزپهرستی؟ دهزانیت هۆمۆفۆبیا جۆرێکه له ههڵاواردنی ئینسان؟ ڕۆشنبیرییه تهسک و تاریکهکهت بایی ئهوه ههیه لهو شته تێبگهیت؟ دهزانیت ناسنامهی سێکسوالیتی ناسنامهیهکی فرهڕهنگه؟ دهزانیت دنیا ههر له هێترۆسێکسواڵهکان پێک نههاتووه؟ دهزانیت هۆمۆسێکسوهڵ و بایسێکسوهڵیش ههن و مرۆڤن و چالاکن و پڕۆفیسۆری زانکۆن و زانان و دهچن بۆ سهر مانگ و ئهدهبی گرنگ بهرههم دێنن و هونهرمهندی بههرهمهندن و بهرگریکاری مافهکانی مرۆڤن و تهنانهت ئینسانی ئاینی پلهدارن؟ سهرۆکی دهوڵهتن؟ تۆش ههلپهرستانه و بهسوودوهرگرتن له گۆمی لیخنی هۆشیاریی کۆمهڵگاکهت پهنا بۆ زمان و ڕهوانبێژییهک دهبهیت که پڕه له توندوتیژیی ڕهمزی تاکوو ئهو گروپهی پێ بکهیت به شهیتان و زهمینه بۆ قهڵاچۆکردنیان خۆش بکهیت، یان ناوێریت، بهڵێ ترسنۆکیت ناوێریت بهرگرییان لێ بکهیت، چونکه دهترسیت پێت بڵێن هۆمۆ، چونکه هیچ پرۆژهیهکی ئایندهییت نییه بۆ کۆمهڵگاکهت، دهترسیت خهڵکی فڵان شارهدێ و فیسار گهڕهک لێت زیز ببن و ئیتر پێت نهڵێن ئهدیب و ڕۆشنبیری گهوره.»
✅ درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://tinyurl.com/2qsnru3t
ناکۆک به عهقڵ و مۆراڵ
✍ ماردین ئیبراهیم
✅ درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە
https://tinyurl.com/2qsnru3t
ژنەفتن
هۆمۆفۆبیا
هۆمۆفۆبیا %
jineftin
Photo
💫 قژی
✍ شارل بۆدلێر
وەرگێڕانی: شەهلا نەجمەدین
📝پاژێک لە شیعرەکە
ئاهـ قژی، بە گەردندا هاتووە خوار!
ئاهـ چین چین! ئاهـ عەتری پڕ ئەفسوون و ئاسوودەیی!
چ تاقانەیییەکە! چ نەشئەیەك!
بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەم ژوورە تاریکە بەو یادەوەرییە کپ و بێدەنگانەی لەنێو ئەم قژەدان،
ئەمشەو چەشنی ئاڵایەک لە سروەدا دەیشەکێنمەوە!
ئاسیای هێور و ئەفریقای سووتێنەر،
جیهانی بێشوومار دوور، ون، تەنانەت لەناوچوو، لە قووڵایییەکانی تۆدا دەژین، باغی بەرامەخۆش!
ئەو دەمەی ڕۆحی ئەوانی تر لەسەر ئاوازی مۆسیقا سەوڵ لێ دەدەن،
ڕۆحی من، ئەی دڵدارم! لەنێو گوڵاوی تۆدا مەلە دەکات.
دەچمە ئەوێ، دەڕۆمە ئەو جێیەی کە درەخت و مرۆڤ، پڕن لە تەڕی،
لەژێر تینی هەوا و کەشدا مەست مەست دەبن بەقووڵی؛
قژی بەهێز، ببە ئەو شەپۆلەی کە بەرەو دوور ڕاپێچمەکا
لە تۆدایە، زەریای ڕەش، خەونی بەرشەوارەکەوتووی چارۆکەکان، کەشتیوانان، بڵێسە و ستوونگەی پاپۆڕان:
✅ درێژەی ئەم شیعرە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە.
https://jineftin.krd/2022/12/09/%d9%82%d9%80%da%98%db%8c/
✍ شارل بۆدلێر
وەرگێڕانی: شەهلا نەجمەدین
📝پاژێک لە شیعرەکە
ئاهـ قژی، بە گەردندا هاتووە خوار!
ئاهـ چین چین! ئاهـ عەتری پڕ ئەفسوون و ئاسوودەیی!
چ تاقانەیییەکە! چ نەشئەیەك!
ئەمشەو چەشنی ئاڵایەک لە سروەدا دەیشەکێنمەوە!
ئاسیای هێور و ئەفریقای سووتێنەر،
ڕۆحی من، ئەی دڵدارم! لەنێو گوڵاوی تۆدا مەلە دەکات.
لەژێر تینی هەوا و کەشدا مەست مەست دەبن بەقووڵی؛
✅ درێژەی ئەم شیعرە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە.
https://jineftin.krd/2022/12/09/%d9%82%d9%80%da%98%db%8c/
ژنەفتن
قـژی - ژنەفتن
jineftin
Photo
💫 «خاکی شەوان»
✍ دی. ئێچ. لاورێنس
لە ئینگلیزییەوە: ئاشتی ساڵح
📝پاژێک لە شیعرەکە
ئەی ئەمریکا، تۆ ڕۆحی میلیۆنان کەست فریو دا!
بۆچی ڕۆحی منت فریو نەدا؟
خۆزگە وات کردبا!
دانی پێدا دەنێم؛ لێت دەترسم!
کارەساتی خۆشەویستییە گەورەکەت،
تۆ کە ھەرگیز خۆتت لە خۆشەویستیدا نەبینیوە،
کەچی زیاتر خۆت ون دەکەیت و شی دەبیتەوە.
تۆ ئەوەی کە ھەرگیز پاک نابیتەوە بۆ خۆشەویستییەک کە خاڵی بێت لە ئۆرگازم.
چەندین ساڵ لەمەوبەر،
تۆ پاکیزەییت لەدەست دا و لە پەیوەندییەکانت دابڕایت،
تۆ تەنھایت لەم جیھانە!
تۆ کە لە خۆشەویستیدا تێکشاویت، زیاتر تێک دەشکێیت و زیاتر دەڕووخێیت،
تۆ سنوورەکانی دابڕانیت،
بەڵام تۆ ئەی ئەمریکا!
ھەرگیز ھەڵناسیتەوە و زیندوو نابیتەوە
لەناو ئەم قەبرە ئاڵۆزەدا،
لەناو ئەم خۆبەزلزانییەدا!
بەخشندەییی تۆ لە ئەوروپییە ئایدیالیستەکان ناچێت، بەڵکوو زیاتر وەکوو پەیکەرێکیت کە لەناو قەفەسێکدا بە نوور دەورە دراوە و دەخولێتەوە.
تۆ تاکە ھیوای زیندوومانەوەت
لەناو ئامێری دەستکردی مرۆڤە ژیرەکاندایە.
تەنانەت پەیکەرە باڵدارە سپییەکەیشت،
ھێندەی ئەو دەرکەوتنە خودکارانەی خۆت ترسناک نییە؛
مەکینەی ئەمریکی.
دەتەوێت بزانی ئایا من دەترسم بێم و
وەڵامی پرسیارەکانی پیاوە ئاسنینەکەت بدەمەوە کە لەلایەن مەکینەکانتەوە خەفە دەکرێت؟
وا دەزانیت یەکەم سەنت دەخەمە ناو دەستە ئاسنەکانی ئەفسەرەکانتەوە و لەتەنیشت قۆڵە ئیستیلەکانی ژنە دادپەروەرە ئەمریکییەکانەوە دادەنیشم؟
ڕەنگە ئەوروپا وەکوو دارێکی سیس بێت،
لێرە تەنانەت ئەفسەری گومرکەکانیش لاوازن.
من زۆر ترساوم ئەمریکا،
لە لەمسی ئاسنینی پەیوەندییە مرۆییانەکانت،
وە دوای ئەمەیش،
کفنی خۆشەویستییە نموونەیییەکەت،
خۆشەویستییەکی بێسنوور؛
وەکوو گازێکی ژەھراوی!
ئەرێ کەس تێ نەگەییشت کە خۆشەویستی دەبێت:
خەست بێت، کەسی بێت، بێسنوور نەبێت؟
ئەم خۆشەویستییە بێسنوورە وەکوو بۆنی ناخۆشی
شتێکە، کە لە ڕێڕەوێکی ھەڵەوە بە خێرایی بڵاو بووبێتەوە.
ھەموو ئەم دڵ و دەروونە چاکە لەلایەن خەڵکانی ترەوە؛
بۆنێکی ناخۆشە!
ئەمریکا، ھێشتا خۆپەرستیت!
ئینگلاندێکی نوێی تۆقێنەریت،
دڕندەیەکی خەیاڵیی خۆرئاواییت!
رۆحی من نیوەی خەڵەتاوە خەڵەتاو.
شتێک لە تۆدایە کە منی لەدواوە ھەڵگرتووە،
یانکییە، یانکی
وا بە خەڵکەکەی دەڵێن
ھەڵیگرتم کاتێک پێویست بوو ھەڵمگرێت؟
یاخود کەس نەبوو!
✅ درێژەی ئەم شیعرە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە.
https://is.gd/XDd1uZ
✍ دی. ئێچ. لاورێنس
لە ئینگلیزییەوە: ئاشتی ساڵح
📝پاژێک لە شیعرەکە
ئەی ئەمریکا، تۆ ڕۆحی میلیۆنان کەست فریو دا!
بۆچی ڕۆحی منت فریو نەدا؟
خۆزگە وات کردبا!
دانی پێدا دەنێم؛ لێت دەترسم!
کارەساتی خۆشەویستییە گەورەکەت،
تۆ کە ھەرگیز خۆتت لە خۆشەویستیدا نەبینیوە،
کەچی زیاتر خۆت ون دەکەیت و شی دەبیتەوە.
چەندین ساڵ لەمەوبەر،
تۆ تەنھایت لەم جیھانە!
تۆ سنوورەکانی دابڕانیت،
بەڵام تۆ ئەی ئەمریکا!
ھەرگیز ھەڵناسیتەوە و زیندوو نابیتەوە
لەناو ئەم قەبرە ئاڵۆزەدا،
لەناو ئەم خۆبەزلزانییەدا!
تۆ تاکە ھیوای زیندوومانەوەت
لەناو ئامێری دەستکردی مرۆڤە ژیرەکاندایە.
تەنانەت پەیکەرە باڵدارە سپییەکەیشت،
مەکینەی ئەمریکی.
دەتەوێت بزانی ئایا من دەترسم بێم و
ڕەنگە ئەوروپا وەکوو دارێکی سیس بێت،
لێرە تەنانەت ئەفسەری گومرکەکانیش لاوازن.
من زۆر ترساوم ئەمریکا،
لە لەمسی ئاسنینی پەیوەندییە مرۆییانەکانت،
وە دوای ئەمەیش،
کفنی خۆشەویستییە نموونەیییەکەت،
خۆشەویستییەکی بێسنوور؛
وەکوو گازێکی ژەھراوی!
ئەرێ کەس تێ نەگەییشت کە خۆشەویستی دەبێت:
خەست بێت، کەسی بێت، بێسنوور نەبێت؟
ئەم خۆشەویستییە بێسنوورە وەکوو بۆنی ناخۆشی
بۆنێکی ناخۆشە!
ئەمریکا، ھێشتا خۆپەرستیت!
ئینگلاندێکی نوێی تۆقێنەریت،
دڕندەیەکی خەیاڵیی خۆرئاواییت!
رۆحی من نیوەی خەڵەتاوە خەڵەتاو.
شتێک لە تۆدایە کە منی لەدواوە ھەڵگرتووە،
یانکییە، یانکی
وا بە خەڵکەکەی دەڵێن
ھەڵیگرتم کاتێک پێویست بوو ھەڵمگرێت؟
یاخود کەس نەبوو!
✅ درێژەی ئەم شیعرە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە.
https://is.gd/XDd1uZ
ژنەفتن
«خاکی شەوان»
«خاکی شەوان» %