کانال شورای هماهنگی تشکل‌های صنفی فرهنگیان ایران
17.6K subscribers
12.8K photos
3.14K videos
223 files
5.29K links
منبع مستند اطلاعیه‌ها، بیانیه‌ها، فراخوان‌ها و نامه‌های سرگشاده شورای هماهنگی تشکل‌های صنفی فرهنگیان ایران، این کانال می‌باشد.
مقالات و نوشته‌های افراد، گرو‌ه‌ها و احزاب که از این کانال پخش شود، لزومأ دیدگاه شورا نیست.
Download Telegram
🔴 #بەیانییەی_تەحلیلی #ئەنجومەنی_پیشەیی_مامۆستایانی_کوردستان_لقی_سنه

هەزار قەیران بایدە تۊشم
هەر کوردم و کوردی ئۊشم

🔻ڕۆژی ٢١ی فێڤرییە(٢ی ڕەشەمە) لە لایەن یۆنسکۆوە بە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی بە ئینگلیسی International languge day ناوێر کراوە.
هۆی ناودێر کردنی ئەم ڕۆژە_ لە ساڵی ١٩٥٢ خوێندکارانی زانکۆی داکا و زانکۆی پزیشکی بەنگلادش کە لەو کاتەدا بە ڕۆژهەڵاتی پاکستان دەناسرا ڕێپێوانێکی هێمنانەیان بۆ بە فەرمی ناساندنی زمانی بەنگالی لە کەنار زمانی ئۆردوو کە زمانی فەرمی پاکستان بوو ڕێخست، بەڵام بە دەستێوەردانی توند و تیژانەی پۆلیسی پاکستان ڕێپێوانی هێمن و هێوری خوێندکاران خەڵتانی خوێن کرا و دەیان خوێندکار گیانیان لە دەست دا.
لە ساڵی ١٩٩٩ بە مەبەستی یارمەتی بە فرەچەشنی زمانی و کەلتووری ئەم ڕۆژەیان بە ڕۆژی زمانی دایکی ناودێر کرد و لە ساڵی ٢٠٠٨ کۆمەڵگەی گشتی سازمانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو ساڵەی بە ساڵی جیهانی زمانەکان ئێعلام کرد.
🔻لە سەد ساڵی ڕابوردوو بە جێگیر بوونی حکوومەت و دەسەڵاتی ناوەندی لە ئێران زمانەکانی غەیرە فارس کەوتنە پەراوێز و زمانی فارسی وەکوو تەنیا زمانی فەرمی فەرمانگەکان، میدیا، حکوومەت و سیاسەت داسەپا و سیاسەتی یەک زمان_یەک کەلتوور سەلمێندرا و پەرەی سەند. بەڵگەگەلێک لە پەهلەوی دووەم لەم ساڵانەی دوایی کەوتنە دەرەوە کە بە وەزارەتی پەروەردە و مامۆستایان لەو ناوچانەی نەتەوەی غەیرە فارسی لێیە دەستوور درابوو کە نەهێڵن قوتابیان بە زمانی دایکی بئاخێون و مامۆستایانیش خۆیان ببوێرن لەوەی کە بە غەیری زمانی فەرمی قسە بکەن و وانە بێژنەوە. ڕوون و ئاشکرایە کە مەبەست و ئامانجی کۆتایی لەم دەستوورە پەرە پێدانی سیاسەتی یەکسان سازی و تواندنەوەی نەتەوەکانی دیکەیە لە زمان و کەلتووری نەتەوەی باڵادەستدا.
🔻داسەپاندنی زمانی فارسی و پەراوێز خستنی زمانەکانی دیکەی نەتەوەکانی غەیرە فارس تەنیا لە دەورەی پەهلەوی پەیڕەو نەکرا بەڵکوو دوڵەتە یەک لە دوای یەکەکانی پاش شۆڕشی ٥٧ بە نادیدە گرتنی مافی زمانیی ئاخێوەرانی غەیری فارس هەمان سیاسەتی پێشوویان درێژە دا، هەرچەند لە ژێر ناوی ئەسڵی پازدەی یاسای بنەڕەتی کەمینە مافێکی خوێندنی زمانی دایکی لە کەنار زمانی فارسیدا ئاماژەی پێکرا بەڵام ئەم مافە نیوەچڵەیش هیچکات نەچووە بواری جێبەجێ کردنەوە و سیاسەتی حاکمیەت و دەسەڵات بەرەوە لاواز کردنی زمانەکانی غەیری فارسی و سنوودار و بەرتەسک کردنی چالاکی زمانی چووە پێش.
🔻لێکۆڵینەوە و داتاگەلی زانستی ئێستا سەلماندوویانە کە بەرتەسک کردن و لەمپەر دانان لە بەرابەر پەروەردە بە زمانی دایکی خەساری زۆر بە کەسایەتی، سۆز و هەستی منداڵان دەگەیەنێ بەجۆرێ کە هیچکات قەرەبوو ناکرێتەوە. دیارە زۆرترین دابڕان لە خوێندن و دابەزینی دەرجەی قوتابیان لە تاقیکردنەوەکاندا لەو ناوچانە بووە کە ئەو دەرفەتە نەڕەخساوە کە بە زمانی دایکی پەروەردەبن.
🔻 داکۆکی لە سەر زمانی فارسی و لەمپەر دانان بۆ فێر بوونی زمانی دایکی نەتەوە غەیرە فارسەکان لە ڕاستیدا درێژەدان بە سیاسەتی پاکتاوی زمانی و یەکسان سازی زمانی و کەلتوورییە و پەرەدان بە ئیمپراتۆریەتی زمانی فارسی بە پیرۆز کردنی ئەو زمانە و دابەزاندنی ئاستی زمانی نەتەوەکانی دیکە بە ئاستی لۆکاڵی و ناوچەییە، لە حاڵێکدا لە لای ئاخێوەرانی زمانی ئەو زمانگەلە بە فەرمی دەناسرێن و ڕۆژانە کەڵکیان لێوەردەگیرێ.
🔻بە داخەوە لە داسەپاندنی زمانی فارسی و پیرۆز کردنی نەک هەر ناسیۆنالیست و پان ئیرانیستەکان و لایەنگرانی یەکسان‌سازی کەلتووری ڕۆڵیان هەبوو بەڵکوو بڕێک خوێندنەوەی چەوت لە ناوچە غەیرە فارسەکان ئەم مافە ڕەوای سیاسی، کەلتووری و ئینسانییەیان بە پرسێکی پەراوێز لە قەڵەم دەدا نەوەک لەگەڵ بەرژەوەندی چینایەتی کە پرسی سەرەکی لە لای ئەوان بوو (وە لە ڕاستیدا زۆر پرسێکی ڕەوا و بە جێگەیشە) بەریەک کەون و ڕوانگەی چینایەتییان لاواز بێت، لە ڕوانگەی ئەم تاقمەوە پرسی زمان بەرتەسک کرابووەوە و تەنیا بە ئامرازێ بۆ پێوەندی مرۆڤەکان پێناسە دەکرا، لە حاڵێکا زمان و کاریگەریەکانی زۆر بەربڵاوترە لەو ڕوانینە کەمینە خوازانە و نەک هەر ئامرازێکە بۆ پێوەندی مرۆڤەکان بەڵکوو ئامرازی سیاسەت و خۆسەپاندنە و ئاماژەیەکی سەرەکییە بۆ دێموکراتیک بوون یان نادێموکراتیک بوونی دەسەڵات و حکوومەت.

دەقی تەواوی بەیانییەکە لەم لینکەی خوارەوە بخوێننەوە:
bit.ly/49LRlbX


#مافی_خوێندن_به_زمانی_دایکیی

🔹🔹🔹
شورای هماهنگی تشکل‌های صنفی فرهنگیان ایران

🔹نشانی کانال تلگرامی شورا:
🆔
@kashowra

🔹نشانی ارتباط با کانال:
🆔
@kashowranews
👍335👎2👏1