کانال شورای هماهنگی تشکل‌های صنفی فرهنگیان ایران
17.6K subscribers
12.8K photos
3.14K videos
223 files
5.29K links
منبع مستند اطلاعیه‌ها، بیانیه‌ها، فراخوان‌ها و نامه‌های سرگشاده شورای هماهنگی تشکل‌های صنفی فرهنگیان ایران، این کانال می‌باشد.
مقالات و نوشته‌های افراد، گرو‌ه‌ها و احزاب که از این کانال پخش شود، لزومأ دیدگاه شورا نیست.
Download Telegram
#رۆژی_زمانی_دایکی

🔴 ئەگەر مناڵ لە قوتابخانە بە زمانێ جگە لە زمانێ
دایکی خۆی پەروەردە بکرێت چی روو دەدات؟

✍️ سومیە ئەختەرشمار

ڕۆژی ٢ی ڕەشەمە وەک ڕۆژی زمانی دایکی لە جیهاندا دیاری کراوە بەو هیوایە کە ئەم ڕۆژە ببێتە هۆی ڕاچڵەکاندنمان بۆ ڕێزگرتن لە خۆمان و زمانی دایکیمان چونکە پشت‌کردن لە زمانی دایکی وەکوو پشتکردن لە دایکە.
زمان پێناسەی کەسایەتی و ھۆی سەرھەڵدانی کەسایەتییە.بوون بە مانای ئینسانی بیرکەرەوە، گرێدراوی بوونی زمانە.بەم پێیە، هەبوونی مرۆڤ لە بوونی زماندا خۆی دەنوێنێ!
زمانی دایک کە ڕەنگدانەوەی کەسایەتی، هەست و نەست و فەرهەنگی هەر منداڵێکە، دەوری سەرەکی لە پرۆسەی گەشەسەندن و دەرکەوتنی لێهاتوویی منداڵ و پرۆسەی فێربوون دەگێڕێ.
زمانی دایکی بۆ خوێندەواری پێویستی سەرەکییە لە بەر ئەوەی کە لە ساڵەکانی سەرەتایی خوێندن بەهرەکانی بنەڕەتی، خوێندن، نوسین و هەروەها پڕۆسەی فێربوون ئاسان دەکات. بەهرەیێک کە بنەما و بنەڕەتی گەشەی کەسایەتی مندالان درووست دەکات. زمانی دایکی هەروەها دەرخستنێکی تایبەتە لە شوناس و توانای داهێنەریی و سەرچاوەیەکە بۆ زانست و داهێنان.
ئەو منداڵەی کە لە کاتی چوون بۆ باخچەی منداڵان و خوێندنگە لە زمانی دایک جیا دەکرێتەوە و بێ بەری دەکرێ لە گرنگترین تاقیکردنەوەی ژیان، واتە دەربڕینی هەست و تێگەیشتن و خۆدەرخستنی "خۆ" لە ڕێگای زمانی دایک، دووچاریی گرفتی شاراوە دەکرێ، کە لە کەسایەتی کەسەکەدا ڕەنگدەداتەوە و دەور دەگێڕێ!و منداڵ نە تەنیا بەرەو چەشنێک لە خۆبێگانەبوون دەبردرێ، بەڵکوو بەرەو تێکدان و بریندارکردنی هەست و ڕەوان دەکێشرێ، بە بێ ئەوەی منداڵ خۆی هەست بەو کێشە بکات.
مرۆڤ کە نەتوانێ بە زمانی دایکی خۆی، بیرو ھزر و ھەست و تێگەیشتنی خۆی بھێنێتە سەر زمان، ئەو مرۆڤە لە زاتی سرووشتی خۆی دادەبڕێ و تا کۆتایی ژیان لە گەڵ کەسایەتی سرووشتی خۆی جووت نابێت.
لە حاڵەتی دابڕان لە پرۆسەی زمانی دایک، ئەو لایەنە دەروونییە، مرۆڤ تووشی زیانی جیددی دەکات، بە بێ ئەوەی مرۆڤەکە ھەست بەو نوقسانە دەروونیە بکات. ئەم دۆخە بەرهەمهێنەری" ترسە"، کە هەر لە ڕۆژانی سەرەتای باخچەی منداڵان و خوێندنگە لە گەڵ منداڵەکە، گەورە دەبێ، و بە بێ ئەوەی منداڵ هەست بەو گرفتە بکات. ئەو ترسە پێش بە فێربوون و هەست بەئازادیکردن بۆ فێربوون، دەگرێ. ئەم ترسە بە شێوەی شاراوە عەمەل دەکات و دەبێتە هۆی پێکهاتنی "بلۆک" لە مێشکدا و بلۆکەبوونی مێشک، مانای داپچڕانی پێوەندی دوو لایەنی ڕاست و چەپی مێشکە، کە بۆ فێربوون لە هەر مرۆڤێکدا پێویستە. بە پەراوێزخستنی زمانی دایکی، توندوتیژی بەرانبەر بە مناڵانە و پێویستە به زووترین کات چارەدۆزییەک بۆ ئەو شێوە توندوتیژیانە بکرێت.

🔹🔹🔹
شورای هماهنگی تشکلهای صنفی فرهنگیان ایران

🔹نشانی کانال تلگرامی شورا:
🆔
@kashowra

🔹نشانی ارتباط با کانال:
🆔
@kashowranews
20👍11👏1