کانال شورای هماهنگی تشکل‌های صنفی فرهنگیان ایران
17.6K subscribers
12.9K photos
3.14K videos
224 files
5.33K links
منبع مستند اطلاعیه‌ها، بیانیه‌ها، فراخوان‌ها و نامه‌های سرگشاده شورای هماهنگی تشکل‌های صنفی فرهنگیان ایران، این کانال می‌باشد.
مقالات و نوشته‌های افراد، گرو‌ه‌ها و احزاب که از این کانال پخش شود، لزومأ دیدگاه شورا نیست.
Download Telegram
#ئەنجومەنی_پیشەیی_مامۆستایانی_کوردستان(مەریوان و سەوڵاوا، سنە، سقزو زێویە) بەبۆنەی ساڵیادی #بۆردومانی_کیمیایی_هەڵەبچە


بێ گومان مەترسیدارترین و بنەڕەتیتەرین چەواشەکاری وا لە مێژویی مرۆڤ ڕوویداوە ئەوەیە کە چارەنووسی مرۆڤەکان و کاروباری جیهان بە دەستی کەمینەیێک بەڕێ ئەچێت و زۆرینەی خەڵکی جیهان ژێردەستن و گیرۆدەی فەرمان و بەرنامەی ئەوانن. ئەگەر وردتر باسی بکەین، بەڕێوەبردنی کاروباری جیهانی لە دەستی زۆرینەی خەڵک دەرهێنراوە و سەرمایەدار و سیاسەتمەدارەکان دەستیان بەسەر هەموو سەرچاوەکاندا گرتووە، تەنانەت ژیان و مەرگی مرۆڤ و نەتەوەکان بە دەستی ئەوان جێبەجێ دەبێت. شەڕ، جینۆساید، بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی و کیمیایی، پێشێلکردنی مافی یاسایی نەتەوە چەوساوەکان و تاڵانکردنی وڵاتەکان نموونەی ئەم دەستێوەردانەن. بە واتایەکی تر، تەنانەت زۆرینەی هاووڵاتیانی وڵاتانی زلهێز و زێدەخواز، قوربانی سیاسەتی سەرمایەدارەکان و سیاسەتمەدارانی و تاک‌ڕەوانەی دەسەڵاتن  و کار و ژیانیان بۆ بەرژەوەندی و ئامانجەکانی ئەم گرووپانە دیزاین کراوە. جگە لەو زوڵمە بەربڵاوەی کە هەموو دانیشتوانی جیهان تووشی هاتوون، کەسانێک و گەلانێک هەن کە بە هۆی ئەوەی کە لە پەراوێزدان یان بە هۆیی کەوتنە بەر ڕەقی نەتەوەی باڵادەست، ئازارێک زۆرتر دەچێژن،نەتەوەی کورد نموونەی بەرچاوی ئەو سیاسەتەیە. کورد جگە لەو چەوساندنەوە و مەینەتییەی کە بەسەر هەموو خەڵکی جیهان دا سەپاوە، هەمووکات کەوتووەتە بەر تووڕەیی و ستەمی زلهێزەکانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دڕندانەترین ستەم و هەڵاواردنی بەخۆیەوە بینیوە. لە بێوەری کۆمەڵایەتی، گرتن و لەسێدارەدانەوە بگرە تا تواننەوە و کۆچکردنی زۆرەملێ و هتد. بە درێژایی مێژوو زۆر جار پێش هاتوە بێ ئەوەی کورد بەرەیێک لە شەڕ بێت یا تەنانەت شەڕ پەیوەندی بە کوردوە بێت،  دەوڵەتەکان خاکی کوردستانیان وەک گۆڕەپانی شەڕی خۆیان هەڵبژاردووە و بوونەتە هۆیی خوێن رێشتن و وێرانی بۆ وڵات.
ڕەنگە دڕندانەترین ستەم و تاوان بەرامبەر بە نەتەوەی کورد، کیمیابارانکردنی شاری کوردنشینی حەڵەبجە لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراق بە هاوکاری هاوپەیمانە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لە ۱٦ی مارسی ١٩٨٨دا بوو(۲٥ی ڕەشەمەی ۱۳٦٦)،کە لە ئەنجامدا پێنج هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و بێتاوان شەهید کران و هەزاران کەس تووشی زەبر و زەنگی جەستەیی و دەروونی سەخت بوون کە بۆ نەوەکانی داهاتوو بەردەوام دەبێت. سەیر ئەوەیە چ لە کاتی ڕوودانی ئەم کارەساتە و چ لەدوایی دا کاردانەوەی جیهانی و دەنگدانەوەی میدیایی لە سەر ئەم بابەتە زۆر کەم بوو. ڕەنگە ئەگەر وێنە بەناوبانگەکەی #عومەر_خاوەر نەبوایە کارەساتی هەڵەبجە کەمتر لە لایەن جیهانەوە بناسرایەت.

ڕێکخراوەی مامۆستایانی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی ئەو تاوان و کۆمەڵکوژییە ترسناکە، سەرەخۆشی لە شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو خەڵکی هاودڵ و ئازادە دەکات و بروای ئەوەیە کە حەڵەبجە تەنها برین و ژانی گەلی کورد نیە، بەڵکو برینێک قووڵە لەسەر جەستەی مرۆڤ. ئەگەر هەموو مرۆڤەکان بە جێگایی قەتیس بوون لە چوارچێوەی سنوورەکانی کۆمەڵگا و لەسەر بنەمای سەروەری نەتەوەیی، زمان، ڕەگەز، ئایین، جوگرافیا و هتد(ئەبێتە هۆیی لاواز بوونیان بەرانبەر بە سەرمایەداران)، بە ستەمی هاوبەش و چارەنووسی هاوبەش بیرکەنەوە و ڕێزبگرن لە مافی یەکسانی هەموو گەلان، ئەتوانن هاوپەیمانی و کۆدەنگی لە زۆرینەی خەڵکی جیهان پێک بێنن کە جیا لە هاودڵ بوون لە بەرابەری ستەم،ئەتوانن خواستی خۆیان بسەلمێنن بەسەر ستەمکاران و خۆسەرانی جیهان،ئەو کات ئەتوانن بەرگیری بکەن لە دووپات بوونەوەی کارەساتەکانی وەک، حەڵەبجە، سەردەشت، هیروشیما، شیلی، ئەلجەزایر، شەڕی جیهانی یەکم و دووهەم، سوریە و ئەفغانستان و هتد. ئەمڕۆ گرنگترین سنوور  لە نێوان مرۆڤە ئاساییەکان لە یەک لایەن و ستەمکاران لە لایەنێکی دیکەوە دروست کراوە و هەرچی زۆرتر خەڵک لەم ڕاستیە تێبگەن و بەرەی خۆیان بەهێزتر بکەن، ئێمە شاهیدی ئاشتی و دادپەروەری زیاتر لە جیهاندا دەبین.

ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان(مەریوان و سەوڵاوا، سنە، سقزو زێویە)
٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

🔹🔹🔹
شورای هماهنگی تشکل‌های صنفی فرهنگیان ایران

🔹 نشانی کانال تلگرامی شورا:
🆔 @kashowra

📍اخبار، نظرات و انتقادات خود در حوزه مسائل صنفی و آموزشی را از طریق آی‌دی زیر برای درج در کانال ارسال کنید 👇
🆔 @kashowranews
👍19