کولبرنیوز | Kolbarnews
5.26K subscribers
13.4K photos
14K videos
300 files
10.1K links
اخبار را به اینجا بفرستید:

@kolbar


وب‌سایت:
https://www.kolbarnews.com

تلگرام:
http://t.me/kolbarnews

اینستاگرام:
https://www.instagram.com/kolbarnews

فیسبوک:
https://www.facebook.com/kolbarnews1

توییتر:
https://twitter.com/Kolbarnews
Download Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
▪️گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆمان میرەکی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری "کۆڵبەرنیوز" لە کاناڵی “ئاریێن تیڤی” سەبارەت بە زۆربوونی هێرشەکانی هێزەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر کۆڵبەران و زیادبوونی کوژراو و برینداران.


لینکی یوتیووب:

https://youtu.be/lYIEJqhWnWI?si=fGnLHX83NEO3lQTs


#کوردستان
#کۆڵبەر_نیوز
#کۆڵبەر
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
١- کۆڵبەری پێشە نییە، کۆڵبەری شێوەیەکە لە ژیانی کۆتایی پێهاتوو، شێوەیەک لە ژیانی کۆژراو و شێوەیەک لە ژیانی بەفیڕۆدراو لە دۆخێکی کۆلۆنیالیستیدایە.
٢- کۆڵبەری دیاردەیەکی تاکەکەسی نییە، بەڵکوو کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و پرسێکی مێژووییە. کۆڵبەری درێژەی شێوازەکانیتری چەوساندنەوەی نەتەوەی کوردە. کۆڵبەری بەردەوامی ژینۆساید، کیمیاباران، تێرۆر، کۆچی بەکۆمەڵ، دەربەدەری کۆمەڵآیەتی و هتدە. کۆڵبەری بەرهەمی بارودۆخێکی مێژوویی و دەرئەنجامی پرۆسێسێکی دوورودرێژ لە کۆلۆنیالیسمە.
٣- مەرگی یەک یان چەند کۆڵبەرێک، مردنی تاکەکەسێک یان "گروپێک"نییە، بەڵکو مەرگی هێدی هێدی نەتەوەیەکە. مەرگی کۆڵبەر، دەستدرێژی دڕندانەیە بۆ سەر گۆڕەپانی ژیانی میلەتی کورد. مەرگی کۆڵبەر، مەرگی هێدی هێدی کوردستانە.
۴- کەمکردنەوەی هۆکاری کوژرانی کۆڵبەر بۆ پۆلیس، سپای ئێران یا کۆماری ئیسلامی، هەڵەیەکی گەورەیە. هۆکاری کوژرانی کۆڵبەر، بونیادێک و پێکهاتەیەکی مێژوویی–سیاسییە کە هەزاران ساڵ مێژووی لە پشتەوەیە و وردە وردە بووەتە هۆکاری کوژرانی سوژەی کوردی. هۆکارەکان دەگۆڕدرێن، بەڵام پێکهاتەکان جێگرن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پتەوتر دەبنەوە.
۵- ئیدانەکردنی کۆڵبەر لەلایەن هەندێک لە کوردەکانەوە بە هەر هۆکارێک بێت، کەمکردنەوەی پرسێکی پێکهاتەیی-مێژووییە بۆ پرسێکی تاکەکەسی–بەکۆمەڵ. ئەم جۆرە کەمکردنەوەیە لە کۆتاییدا خزمەت بە گوتاری داگیرکاری دەکات.
٦- ڕێگای ڕزگاری، تەواوبوون و کۆتایی کۆڵبەری نییە. کۆڵبەری تەنیا یەک ئەڵقەیە لە زنجیرەی چەوساندنەوەیەکی مێژووییە. کۆتایی کۆڵبەری، سەرەتای جۆرێکی‌تر لە ئازار و چەوساندنەوەیە. ڕێگای ڕزگاری ئەوەیە کە ڕێڕەوی ئەو پێکهاتە مێژوویی-سیاسییە بگۆڕدریت کە ستەم و مەینەتیی میللەتی کوردی بەرهەم هێناوە.
٧- کۆڵبەری خەریکە دەبێتە ئوبژەی نمایشی "ئەویتر" و فۆرمێک لە نواندنەوەی ئایدیۆلۆژیکی چەوساوە بۆ پتەوکردنی گوتاری زاڵ! ئەمە سامناکە و بێگومان دەبێتە هۆی دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ئەم دۆخە مێژوویی-پێکهاتەییە. نمایش، پێشەکییە بۆ دووبارە بەرهەم هێنانەوە.


#کۆڵبەر
#کۆڵبەری
#کوردستان
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
▪️ #سنندج

امروز دوشنبه ۳ اردیبهشت ماه ۱۴۰۳ تجمع بازنشستگان شرکت مخابرات در برابر شرکت مخابرات استان کوردستان، در اعتراض به اجرا نشدن آیین‌نامه‌ی استخدامی و رفاهی ۱۳۸۹


#ژینا_امینی
#اعتراضات_سراسری
#کولبرنیوز

*************************

▪️ #سنە

ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی گوڵانی ١٤٠٣، خانەنشینانی کۆمپانیای پەیوەندییەکان لە بەردەم کۆمپانیای پەیوەندییەکانی پارێزگای کوردستان کۆبوونەوە، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە جێبەجێنەکردنی ڕێساکانی دامەزراندن و خۆشگوزەرانی ساڵی ١٣٨٩.


#ژینا_ئەمینی
#ناڕەزایەتی_سەرتاسەری
#کۆڵبەر_نیوز
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
▪️ #مریوان

تجمع بازنشستگان شرکت مخابرات مریوان در اعتراض به اجرا نشدن آیین نامه ی استخدامی و رفاهی ۱۳۸۹

#ژینا_امینی
#اعتراضات_سراسری
#کولبرنیوز

*****************

▪️ #مەریوان

کۆبوونەوەی خانەنشینانی کۆمپانیای پەیوەندییەکانی مەریوان لە ناڕەزایەتی بە جێبەجێنەکردنی پەیڕەوی دامەزراندن و خۆشگوزەرانی ساڵی ١٣٨٩

#ژینا_ئەمینی
#ناڕەزایەتی_سەرتاسەری
#کۆڵبەر_نیوز
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
▪️ #کرمانشاه

تجمع اعتراضی بازنشستگان مخابرات کرمانشاه مقابل شرکت مخابرات
.

#ژینا_امینی
#اعتراضات_سراسری
#کولبرنیوز

*************************

▪️ #کرماشان

کۆبوونەوەی ناڕەزایی خانەنشینانی پەیوەندییەکانی کرماشان لە بەردەم کۆمپانیای پەیوەندییەکان.

#ژینا_ئەمینی
#ناڕەزایەتی_سەرتاسەری
#کۆڵبەر_نیوز
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#بۆکان

ویدئۆیەک لە گڵکۆی گیانبەختکردووی شۆڕشی ژینا #محەممەد_حەسەنزادە بڵاوبۆتەوە کە نیشان دەدا بەکرێگیراوانی ڕژیم دەستیان داوەتە تێکدان و شێواندنی گڵکۆی ئەو گیانبەختکردووە لە شاری بۆکان.


#ژینا_ئەمینی
#کۆڵبەر_نیوز
#ناڕەزایەتی_سەرتاسەری
سرودي يه کي ئه يار - کالي آتشي
#سروود

🎼 یەکی ئایار
🎤کاڵێ ئاتەشی

بەبۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار

#کۆڵبەر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
▪️ کورتە فیلمی #کۆڵبەر

کورتەیەک لە ڕەنجەکانی
#کۆڵبەرانی سەر سنوورەکانی کوردستان


#فیلم کوتاه #کولبر

برشی کوتاه از رنج‌های کولبران در مرزهای کوردستان


بازیگران: یادگار جعفری، شکیلا پیره، زنار دلایی میلان، سارینا اسماعیلی، ادیب عرب الهی و طالب علیزاده

تدوین: هیوا مجیدزاده تصویربردار: طالب علیزاده

کارگردان: سارینا اسماعیلی

@Kolbarnews
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
▪️ هەڵپەرکێی #سینا_ڕەسوڵزادە، کۆڵبەرێکی گەنجی ١٩ ساڵ تەمەن، خەڵکی “نەڵاس”ی سەر بە شاری سەردەشت. کە ڕۆژی سێ شەممە ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣، بە تەقەی ڕاستەخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە کوژرا.


#کۆڵبەر
#کۆڵبەری
#کۆڵبەر_نیوز
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
▪️ #بۆکان

لاوانەوەی دایکی “هێمن ئامان” یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی #ژینا لە شاری بۆکان لەسەر گڵکۆی ناوبراو.


#هێمن_ئامان” گەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵی خەڵکی شاری بۆکان بوو کە لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی شاری بۆکان بەهۆی گوللەی ساچمەیی لەلایەن هێزە سەرکوبگەرەکانی ڕژیم بە سەختی بریندارببوو، کە هەمان ڕۆژ لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا ڕفێندرا. کە دوای ڕفاندنی، ناوبراو بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گواسترابوویەوە.
هێمن ئامان ڕۆژی چوارشەممە ٢ی سەرماوەزی ١٤٠١، بەهۆی سەختی برینەکانی و ئەشکەنجەدانی لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە گیانی لەدەستدا.


#کوردستان
#شۆڕشی_ژینا
#کۆڵبەر_نیوز
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
▪️ #سنندج

شعار نویسی دختران انقلاب سنندج در خصوص تحریم انتخابات فرمایشی رژیم.


#نە_بە_انتخابات
#کولبرنیوز
———————————————————-
▪️ #سنه

نووسینی دروشم لەلایەن کچانی شۆڕشگێڕی شاری سنە، سەبارەت بە بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ڕژیم.


#نا_بۆ_هەڵبژاردن
#کۆڵبەر_نیوز
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
▪️ پەیامی دایکی یەکێک لە گیانبەختکردوانی شۆڕشی ژینا بە بۆنەی هەڵبژاردنەکان لە ئێران


دایکی #فەرەیدون_مەحموودی ٣٢ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری سەقز، کە لە جەریانی #شۆڕشی_ژینادا لە ئەو شارە بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکان گیانی بەختکرد، پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاو دەکاتەوە و ئەڵێت “بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئێران، خیانەتە بە خوێنی گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی”.


#کوردستان
#شۆڕشی_ژینا
#کۆڵبەر_نیوز
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
▪️ “شێعرێک بۆ کۆڵبەران”

شێعر و دەنگ: خەیاڵ
مۆنتاژ: ئەمیر ئیسماعیل پوور

#کۆڵبەران
#کۆڵبەر_نیوز
#کوردستان
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
▪️ موزیک ڕەپی: “کەمین”

نووسەر و خوێندن: هاوار


#کۆڵبەر
#کەمین
#کۆڵبەر_نیوز
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
▪️بەرنامەی تایبەتی تەلەڤزیۆنی کۆمەڵە، سەبارەت بە راپۆرتی شەش مانگەی یەکەمی ساڵی ۱۴۰۳ی هەتاویی #کۆڵبەرنیوز


بەبەشداری "زانا سەعیدزادە" ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری کۆڵبەرنیوز


لینکی یوتیوب:

https://youtu.be/2r_N-Dq2HO8?si=PVvVFiXHmsUex8-f


#کولبر #کۆڵبەر

@Kolbarnews
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
▪️ "کۆڵبەر"

مەرگ
لە هەڵەمووتا
لێم ناوێستێ و کفنە ڕنووم تێدەپێچێ
لە ئارانیش
زاری تفەنگ بە جێدێڵێ و
تیژ بە کۆڵی پشتمدا تێدەپەڕێ و
لە ساماڵی ڕۆحم ڕۆدەچێ
من هەموو ڕۆژێک
لە سەردێڕی ڕۆژنامەیەکدا دەمرم
وەک کۆچی پەڕەسێلکە و پەڵەهەورێکی سووچی ئاسمان
لە چاوی کەسدا نابینرێم
مەرگ تەیمانێکە و هەموو شتێکمی گرتۆتەخۆ
لە سووچێکی ئەم جیهانەدا قەتیس ماوم
تا دەجووڵێم
دڵ و ڕۆح و قاچ و لێو و پەنجەم دەچێ لە گۆ

گەڵا گەڵا نانی ماڵم
هەڵمی ڕۆحمی لێ دێتەسەر
مردن لە چاوی زارۆکمدا دەژی
لەو ڕۆژەوەی کۆڵی ژینم بە کۆڵەوە و
بوومە کۆڵبر.


نووسینی: د. شەماڵ ئیسماعیل پوور
خوێندنەوە: ئەمیر ئیسماعیل پوور


#کۆڵبەر
#کۆڵبەری
#کۆڵبەران
#کولبرنیوز
#کۆڵبەرنیوز
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ببینن چۆن تەواری مه
شکۆی نێزە و چەقۆی دەشکاند

چ سەربەرز و چ ئازا بوو
له زنجیردا چیای دەدواند

#کوردستان
#ژن_ژیان_ئازادی
#کۆڵبەر_نیوز
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
▪️ این روز بر شما نیز مبارک باد! بر شما که حتی از حق کار محروم شده‌اید، شمایی که آنچه بر دوش می‌کشید، نه تنها بار نان، که بار سنگین ده‌ها سال اشغال، استثمار و بی‌حقوقی توامان است. با این حال، شما ایستادید، مقاومت کردید و بخشی از این مبارزه شدید.

* * *

ئەم ڕۆژە لە ئێوەش پیرۆز بێت! لە ئێوە کە تەنانەت مافی کاریشتان لێ زەوت کراوە. لە ئێوە کە ئەوەی بە کۆڵ دەیکێشن، نەک هەر کۆڵی نان، کۆڵی قورسی دەیان ساڵ داگیرکاری و چەوساندنەوە و بێ مافی هاوکاتە. بەمەشەوە ئێوە سەر پێ ماون، خۆڕاگریتان کردووە و بوونەتە بەشێک لەم خەباتە.


#کولبر
#کۆڵبەر
#روز_جهانی_کارگر
#ڕۆژی_جیهانی_کرێکار
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
▪️ بانە؛ کوژرانی دوو کۆڵبەر لە سنووری شاری بانە بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکان

بەپێی ڤیدیۆی بڵاوکراوە، دوو کۆڵبەر لە سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی کرانە ئامانج و گیانیان لەدەستدا.
ئەم ڤیدیۆیە کە لەمدواییەدا بڵاوکراوەتەوە، کاتی تەقەکردن و کەوتنی دوو لە کۆڵبەران نیشان دەدات.

تا ئەم کاتە، زانیاریی وورد لەبارەی کات و شوێنی ئەم ڕووداوە و ناسنامە یان دۆخی جەستەیی ئەم دوو کۆڵبەرە ڕانەگەیەندراوە.

#کۆڵبەر
#کۆڵبەران
#کۆڵبەرنیوز
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
▪️ تصویری از مدال‌های آرمان رایزن، قهرمان دومیدانی و کولبر اهل مریوان که با شلیک نیروهای هنگ‌مرزی کشته شد

آرمان رایزن، کولبر ٣٢ ساله و از قهرمانان رشته دومیدانی، چند روز پیش در منطقهٔ مرزی «دوپلوره» از توابع شهرستان مریوان با شلیک مستقیم نیروهای هنگ‌مرزی جمهوری اسلامی ایران به قتل رسید. او متأهل و پدر دو فرزند بود.

آرمان رایزن سابقهٔ درخشانی در رشتهٔ دومیدانی داشت و موفق به کسب مدال‌هایی در سطح استانی، کشوری و بین‌المللی شده بود.
صبح روز شنبه ۲۰ اردیبهشت‌ماه ۱۴۰۴، نیروهای نظامی به‌سوی گروهی از کولبران آتش گشودند که در جریان این تیراندازی، آرمان رایزن هدف گلوله قرار گرفت و جان خود را از دست داد. پیکر او پس از حادثه به بیمارستان مریوان منتقل شد.

#کولبران
#کولبر
#کولبرنیوز
—————————————————————-
▪️ ڤیدیۆی مەدالیاکانی ئارمان ڕایزن، پاڵەوانی دوومەیدانی و کۆڵبەری خەڵکی شاری مەریوان کە بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی کوژرا

ئارمان ڕایزن، کۆڵبەری تەمەن ٣٢ ساڵ و لە پاڵەوانانی بواری دوومەیدانی، چەند ڕۆژ لەمەوپێش لە ناوچەی سنووری «دوپلۆرە»ی سەر بە شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا. ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو.

ئارمان ڕایزن، ڕابردوویەکی درەوشاوەی لە بواری دوومەیدانی هەبوو و سەرکەوتوو ببوو لە بەدەستهێنانی مەدالیاکان لە ئاستی پارێزگایی، کیشوەری و نێودەوڵەتی.
بەیانی ڕۆژی شەمە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەکان کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان بە تەقە کردە ئامانج و لە درێژەی ئەم تەقەکردنەدا، ئارمان ڕایزن، بە گوللە تەقەی لێکرا و گیانی لەدەستدا. تەرمی ناوبراو پاش ڕووداوەکە بۆ نەخۆشخانەی شاری مەریوان گواسترایەوە.

#کۆڵبەر
#کۆڵبەران
#کۆڵبەرنیوز
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM