PiranshahrRudaw
68.5K subscribers
157K photos
48.2K videos
618 files
111K links
🌐سایت:
www.piranshahrrudaw.ir

📞 ارسال خبر
👉 @piranshahradmin

🗣تبلیغات
👉 @piranshahr_ad

اینستاگرام:
http://Instagram.com/PiransharRudaw

ورزشی:
@sportrudaw

مدیر مسئول: یاسر محمدزاده اقدم

Iتابع قوانین جمهوری اسلامی ایران
Download Telegram
📷 نرخی هەندێک لە ئۆتۆمبێلەکانی ئێران
#ئابووری


پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
♦️ هه‌نارده‌ی كاڵای ئێرانی بۆ هەرێمی كوردستان ۲٠% زیاد بووە

سەرۆكی یەكێتیی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، بەهۆی دابەزینی بەهای تومەن و ئاسانكارییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان، ئێستا زیاتر لە جاران بازرگانان روو لە هاوردنی كاڵای ئێرانی دەكەن، بەو هۆیەشەوە بازاڕەكانی كوردستان پڕبوون لە كاڵای ئێرانی و نرخیش دابەزیوە.
#ئابووری

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
📱 ئەپڵ وادەی ئاشکراکردنی ئایفۆنە نوێیەکەی ڕاگەیاند


ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، ڕۆژی ۲۱ی مانگی خه‌رمانان و لەمیانی ئاهەنگێکدا لە باڵەخانەی کۆمپانیای ئه‌مریکی ئەپڵ لە ویلایەتی فلۆریدا، پەردە لەسەر ئایفۆنە نوێیەکان لادەبات.

- ئاهەنگەکە ئەمجارە جیاواز دەبێت لەوانەی پێشوو، چونکە لەوانەی پێشوودا ئەپڵ ڕێگەی پێدەدرا تەنیا پەردە لەسەر یەک یان دوو مۆبایل لابدات.

هاوکات پێشبینی دەکرێت سێ مۆبایلەکە لەڕووی دیزاینەوە نزیک بن لە ئایفۆن X، کە ساڵی ڕابردوو خرایە بازاڕەوە، بەڵام بە قەبارە و تایبەتمەندی جیاواز.

لەدوای ئاهەنگەکەی کالیفۆرنیا، مۆبایلە نوێیەکانی ئایفۆن دەخرێنە هەندێک بازاڕەوە بۆ فرۆشتن.

* بەپێی ڕاپۆرتێک کە پێشتر میدیاکان بڵاویانکردەوە، مۆبایلە نوێیەکانی ئایفۆن لەڕووی نرخەوە گونجاو دەبن، بەپێچەوانەی ئایفۆن X، کە نرخەکە زیاتر لە هەزار دۆلار بوو و ئەوەش ڕەخنەی بەدوای خۆیدا هێنا.
#کوردی #ئابووری

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
💢ئێران بە وڵاتانی بیانی چەندە قەرزدارە

نوێترین سەرچاوەی ئاماری بانکی ناوەندی باس لە قەرزداری 10ملیارد و 441 ملوێن دوڵار ئێران دەکات.

هاوکات ئاماژەش دەکات ئەگەر پاشکەوتەکانی پێوە بلکێنین، ئەو ڕەقەمە دەگاتە 11ملیارد و 885 ملوێن دۆڵار کە لە بەراورد لەگەڵ داهاتە دوڵاریەکانی وڵات نایێتە ئەژمار
#ئابووری

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
♦️ئه‌و چوار خاڵه‌ی ئێران ‌و هه‌رێمی كوردستان لەبارەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران لەسەری رێككەوتن

- خاڵی یەكەمی رێککەوتنە چوار خاڵییەکە ئەوەیە کە مانگی جارێك هەر دوو قایمقامی چۆمان ‌و پیرانشار بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی هەن كۆدەبنەوە
- خاڵی دوومی رێككەوتنەكە، سێ‌ مانگ جارێک هەر دوو پارێزگاری هەولێر ‌و ورمێ‌ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان كۆدەبنەوە
- خاڵی سێیەمی رێككەوتن ئەوەیە ئەو دەروازەیە ۲۴ كاژێر كراوە بێت
- دوا خاڵیش ئەوەیە بەشێوەیەكی باشتر لە دەروازەكەدا مامەڵە لەگەڵ شۆفێران ‌و بازرگانان بكرێت
#کوردی #ئابووری

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
📄 کۆمەڵگای دەروازەی حاجی ئۆمەران بازرگان و شوفێران ئاگادار دەكاتەوە

لە راگەیەندراوێكدا کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بازرگان و شوفێران لەبارەی رۆژانی پشووی فەرمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و كۆماری ئێسلامی ئێران ئاگادار دەكاتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە:

"ئاگاداری گشت کۆمپانیا و بازرگانان و پیلەوەران و شوفێرانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەکەین کە لە رۆژانی پشووی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و رۆژانی پشووی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران وە هەروەها لە رۆژانی هەینی جموجۆڵی بازرگانی و هەناردە و هاوردەکردنی کەرەستە و کاڵاکان لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران وەکو رۆژانی دیكە ئاسایی و بەردەوام دەبێت".
#کوردی #ئابووری

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
♦️ داهاتووی پەیوەندێکانی ئابووری ئێران و عێراق دوای قۆناغی دووەمی سزا سەپێنراوەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران

عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند:

- راگرتنی هەناردەی نەوت بۆ ئێران کاریگەرییەکی ئەوتۆی نابێت چونکە رۆژانە کەمتر لە ٣٠ هەزار بەرمیل بۆ ئەو وڵاتە هەناردە دەکەن.
- پابەندبوونی عێراق بە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران زیانێکی ئەوتۆ بە ئابوری وڵات ناگەیەنێت، چونکە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ سێ ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا زیادیکردووە و بڕی هەشت ملیۆن دۆلاری خستووەتە سەر داهاتی وڵات.

لەلایەکی دیکەوە، حەمزە ئەلجەوهەری پسپۆڕی بواری نەوت لە وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیاند:

- پابەندنەبوون بە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەرەنجامی سیاسی دەبێت، عێراق لەڕووی وزەوە پشت بە ئێران دەبەستێت، بەهۆی سزاکانیشەوە عێراق بڕی پێنج هەزار مێگاوات وزەی کارەبا لەدەستدەدات، کە ناتوانێت لە شوێنی دیکە قەرەبووی بکاتەوە. ئەوەش ناڕەزایی و ناسەقامگیری سیاسیی و نەبوونی ئاسایشی لێدەکەوێتەوە.
- سەرەڕای سەختی بارودۆخەکە، عێراق ناچارە پابەندی سزاکان بێت، چونکە ئەگەر وانەکات زیان بە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی دەگات و ئەو هاوکارییەشی کە وڵاتانی نێودەوڵەتی پێی دەدەن لەدەست دەدات.
#کوردی #ئابووری #ڕامیاری

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
♦️ئەگەری ڕووداوی دەریایی بۆ کەشتییەکانی ئێران هەیە

بەرپرسانی ئەمریکایی پاگەندەیان کردووە کە کەشتییە ئێراۆییەکان جی پی ئێسەکایان دەکوژێننەوە تاکوو گواستنەوەی نەوت بشارنەوە.

برایان هۆک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران ڕایگەیاند:
ئەو کارەی ئێران مەترسیدارە و دەتوانێت ڕووداوی دەریایی بەرز بکاتەوە.
- ئامانجی ئەمریکا لەو گەماڕۆیانە گۆڕینی کرداری ئێرانە و گەماڕۆکان بازەرگانی مرۆڤانە ناگرێتەوە وەک دەرمان و خواردەمەنی.
- ئەمریکا زیاترین گوشاری ئابووری خستووەتە سەر ئێران، بێ ئەوەی نرخی نەوت لە ئاستی جیهانی بەرز بێتەوە.
- گەماڕۆکان جورێک داڕێژراون کە زەرب لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ئاستی جیهان نەدات.

* شایانی باسە کە ئەمریکا گەماڕۆکانی بە سەر نەوت و بانکەکانی ئێراندا سەپاندەوە بەڵام هەشت وڵات لەم گەماڕۆیانە مەعاف بوون کە بریتی بوون لە چین، ژاپۆن، کۆریای باشوور، هێند، یۆنان، ئیتالیا، تایوان و تورکیا.
#کوردی #ئابووری

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
♦️ قەبارەى بازرگانى نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ٢٦% زیادیکردووە

مه‌سعودی، سەرکونسوڵى ئێران لە سلێمانی لە میانەى بەشدارى کردنى سێزدەهەمین پێشانگاى نێودەوڵەتى سلێمانى ڕایگەیاند:
- تەنها لە حەوت مانگى ڕابردوودا قەبارەى بازرگانى نێوان هەرێم و ئێران ٢٦% زیادى کردووە.
- ئاڵوگۆڕى بازرگانى لە نێوان هەرێمى کوردستان و ئێراندا وەک خۆى دەمێنێتەوە و هەوڵى بەرەوپێشبردنى زیاترى دەدەن.
#ئابووری

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
🛢نرخی نەوت دابەزی بۆ کەمترین ئاستی خۆی لەمساڵدا

لە دوایین مامەڵەکانی نێو بازاڕی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ خوارووی 60 دۆلار دابەزی، ئەمەش کەمترین نرخی تۆمارکراوی نەوتە لەمساڵدا.

لە کاتێکدایە بەهای نەوت لە سەرەتای ئەم مانگەوە بە رێژەی 20٪ دابەزیوە، ئۆپێک و هاوپەیمانەکانی بیر لەوە دەکەنەوە جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبکەنەوە، لەڕێگەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان.

بەرەبەیانی رۆژی هەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە سەرووی 62 دۆلار بوو، بەڵام ئێوارەی هەمان رۆژ نرخی نەوتی برێنت بەڕێژەی 6% دابەزی و، گەیشتە 58.8 دۆلار. نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش لە 54.4دۆلارەوە بۆ 51.26 دۆلار دابەزی.

شارەزایان پێیانوایە ئەگەر ئۆپێک و هاوپەیمانەکانی هەنگاوی پێویست بنێن، نرخی نەوت لە 2019ـدا لە سەرووی 70 دۆلار دەوەستێ.
#ئابووری #کوردی

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
🛢نرخی نەوت زیاتر دابەزی

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٥٩ دۆلار و ١٩ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٥٠ دۆلار و ٧٠ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.

ئەم نرخەی ئێستای نەوت بەراورد بە دوێنێ ٣٠ سەنت بۆ برێنت و ٤٥ سەنتیش بۆ نەوتی خاوی ئەمریکی نزمبۆتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە رێکخراوی ئۆپیک و بەشێک لە وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە، بڕیارە رۆژی ٦ی مانگی داهاتوو لە ڤیەننای پێتەختی نەمسا کۆببنەوە تاوەکو بڕیار لە کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت بدەن.

رۆژی ۴ی سه‌رماوه‌ز، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لەماوەی شەش مانگدا دابەزی و بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٥٩ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکیش بە هەمانشێوە دابەزی و بەرمیلێک بە ٥٠ دۆلار ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

رۆژی چوارشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ٨٦ دۆلار و ٧٤ سەنت کە ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە ساڵی ٢٠١٤وە.
#کوردی #ئابووری

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
♦️ئێران سنووره‌کانی سه‌یران به‌ن، كێلێ و ته‌وێڵه‌ به‌ نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات

نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌وڵاتی ئێران ڕاگه‌یاند:

- بڕیاری به‌نێوده‌وڵه‌تیكرنی سنووره‌کان له‌لایه‌ن وڵاتی ئێرانه‌وه‌ ده‌رچوه‌، به‌ڵام پێویستی به‌هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه‌، تاوه‌كو جێبه‌جێ بكرێت.
- دوای ته‌واوبونی كاره‌كانی به‌نێوده‌وڵه‌تیكرنی سنووری پشته‌، به‌رنامه‌ بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی سنووره‌کانی(سه‌یران به‌ن، كێلێ و ته‌وێڵه‌)ش هه‌یه‌.
- بڕیاری به‌نێوده‌وڵه‌تیكرنی سنووره‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێم، له‌لایه‌ن وڵاتی ئێرانه‌وه‌ ده‌رچووه‌ و كاره‌كانیان ته‌واوكردووه‌، به‌ڵام پێویستی به‌هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه‌، تاوه‌كوو بڕیاری نێوده‌ڵه‌تی سنووره‌کان جێبه‌جێ بكرێت.
#ئابووری

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
♦️بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل بە رێژەی ۷۱% کەمیکردووە

بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە ئێران لە مانگی رابردوودا بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردووی هەتاوی، ۷۱%دابەزیوە.
ساڵی رابردوو لە مانگی سەرماوەزدا زیاتر لە ۱۴۶ هەزار ئۆتۆمبێل بەرهەمهاتووە، بەڵام ئەمساڵ ژمارەکە بۆ ۴۲ هەزار ئۆتۆمبێل کەمبووەتەوە.
ئەوە بووەتە هۆی ئەوەی دوو کۆمپانیای گەورەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل نەتوانن بەپێی پێویست ئۆتۆمبێل بخەنە بازاڕەوە.
#ئابووری

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
🚫بانگەشەکردن بۆ کەلوپەلی بیانی لە میدیاکانی ئێران قەدەخەکرا

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەکشەممەـی پەرلەمان، دوو ماددە لە پرۆژەیاسای هەموارکردنەوەی یاسای پشتگیری لە تواناکانی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی ئێران پەسەندکران.

بەپێی ماددەی ۱۹ـی پرۆژەیاساکە، بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە بەرهەمی ناوخۆ، بانگەشەکردن بۆ سەرجەم کەلوپەلە بیانییەکان کە هاوشێوەیان لە ئێران بەرهەمدێت، لە رادیۆ، تەلەڤیزیۆن، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، چاپەمەنییەکان و هەروەها کورتەنامە و بیلبۆردەکاندا قەدەخەیە.

بەپێی یاساکە بۆ لەمەودوا بانگەشەکردن تەنیا بۆ ئەو کەلوپەلانە ئازادە، کە لە ناوخۆی ئێران بەرهەمدێن، یان بەرهەمی هاوبەشی ئێران و وڵاتێکی دیکەن.

پەرلەمان هەروەها بڕیاری دا:
دامودەزگا حکومییەکانی ئێران، نابێت پێداویستی و کەلوپەلی فەرمانگەکانیان بیانی بێت، دەبێ تەواوی کەرەستەکانیان لە ناوخۆ بەرهەمهاتبن.
#ئابووری

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
💸💔 لەدەستدانی پارە مەترسی مردن دوو هێندە زیاددەکات

توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی مایامی لە فلۆریدا دەریخستووە ئەو کەسانەی زۆرتر گۆڕانکاری لە داهاتیان روودەدات، پارەیان زۆرتر لەدەستدەچێت، مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ زۆرترە.

پزیشكە توێژەرەکانی زانکۆی مایامی لە فلۆریدا دەڵێن دوای بەدواداچوون بۆ دۆخی تەندروستی زیاتر لە 4000 کەس بۆماوەی ١٥ ساڵ، بۆیان دەرکەوتووە ئەوانەی زۆرترین گۆڕانکاری لە داهاتیان روویداوە، بەتایبەت ئەوانەی کە تووشی لەدەستدانی پارە بوون، مەترسیی تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ دوو هێندە و نیو زۆرتربووە.

سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت لەبەرئەوەی سەرچاوەی داهات کۆنتڕۆڵی نییە، باشترە ئەوانەی گووشاری دەروونی زۆرتریان لەسەرە، زیاتر بەدوای رێگەچارەی راهاتن لەگەڵ دۆخەکان بگەڕێن، وەرزش بکەن، پیادەڕەوی زیاتر بکەن، داوای یارمەتی و پاڵپشتی کۆمەڵایەتی لە خزم و دۆستان بکەن.
#ئابووری #ته‌ندروستی

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
♦️​بەهای بیتکۆین بۆ سفر دادەبەزێت

جێف شوماخەر دامەزرێنەری کۆمپانیای وەبەرهێنەری (BCG Digital Ventures) رایگەیاند، بەهای بیتکۆین بۆ سفر دادەبەزێت، لەگەڵ ئەوەی تەکنۆلۆژیایەکی سەرسوڕهێنەرە بەڵام هیچ بنەمایەکی نییە.

لە ٤٩یەمین کۆڕبەندی ئابوری جیهان کە لە شاری داڤۆسی سوید بەڕێوە دەچێت، تەکنۆلۆژیای نوێ، یەکەی دراوە واتاییەکان و تەکنۆلۆژیاکانی بلۆکچەین گرنگییان پێنەدرا و پەراوێزخراون.
#ئابووری

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
🚫هه‌رێمی کوردستان هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ ئێرانی ڕاگرت

بەڕێوەبەرى گشتیی گومرگى هەرێمی کوردستان:
بە پێی ئەو بڕیارەی کە لە ۱٤ـی ئەم مانگە (۲۵ـی رێبەندان) دەرچووە و لە ئێستادا چووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

ئه‌م بڕیاره‌ لەکاتێکدایە، چەندین ساڵە ڕۆژانە بە سەدان تانکەرى نەوت لە هەرێمى کوردستانەوە هەناردەى ئێران دەکرێت.

دوای ڕێککه‌وتنی سه‌ره‌تای ئه‌م دواییه‌ له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ میکانیزمی فرۆشتنی نه‌وت، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری داوه‌ به‌ ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکووک بۆ ئێران.

له‌مباره‌وه‌، نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ ئێران ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌م بڕیاره‌ کاتیه‌ و دوای ڕێککه‌وتنی کۆتایی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ، میکانیزمی تایبه‌تی بۆ داده‌ڕێژرێت.
#ئابووری

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
هاوردەکردنی ۴۱ کاڵا بۆ سنوورنشینان ئازادکرد

بەپێی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران لیستی ۴۱ کاڵا کە پێشتر بە کاڵای قاچاخ ئەژمارکرابوون رێگەیان پێدراوە لەلایەن سنوورنشینەکانەوە لەژێر چاودێری حکومەت هاوردە بکرێت.

ئەنجوومەنی وەزیران لە نامەیەکی فه‌رمیدا کە واژۆی جێگری سەرۆککۆماری لەسەرە ، ۴۱ کاڵای لە لیستی کاڵا قاچاخەکان دەرهێناوە و رایگەیاندووە بەهۆی ئەوەی کە ئەو کاڵانە بە کاڵای پێویست ئەژماردەکرێن بۆ سنوورنشینان، هاوردەکردنی ئازاد دەکرێت.

ئەو کاڵایانە هەندێ کاڵای برقی و ماددەی خوراکی پێکدەهێنن وەک کەرەستەکانی کارکردن و کەرەستە برقییه‌کان، هەروەها ماددە خوارکییەکانی وەک رۆن و دانەوێڵە و قاوە و میوە گەرمەسێرییەکانی وەک ئەناناس و مۆز و نارگیل.

یەکێک لەو کاڵایانەی کە لە لیستەکەی حکومەتی ئێران هاتووە کە هاوردەکردنی ئازادە، قاڵبی یەک کیلۆیی زێڕە کە سەرنجڕاکێشە.
#ئابووری

پیرانشهر رووداو
🆔: @piranshahrrudaw
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🎥 رییس کل بانک مرکزی: تاثیر بنزین بر سایر بخش های دیگر جامعه به طور مستقیم در سال ۴ درصد است
____________

بەرپرسی بانکی ناوەندی کاریگەری بێنزین لە شەر بەشەکان دیکە لە درێژایی ساڵدا دەتوانێ 4 لە سەد بێت
#ئابووری
#اقتصادی

پیرانشار ڕووداو
🆔: @piranshahrrudaw
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🎥توصیه رئیس سازمان بورس به سهامدارانی که ضرر کرده اند

_____________

#کوردی

ئامۆژگاریەکانی بەرپرسی ناوەندی بورس بۆ ئەو سەهامدارانەی کە زەردەیان کردووە
#ئابووری

پیرانشار ڕووداو
https://telegram.me/joinchat/CRH1TDvO_pgtEpS31yhRpw
1