Forwarded from ڕووداوەکانی خانێ
📷 وێنەیەکی 50 ساڵ لەمەوبەری #قالە_مەڕە بڵاوکرایەوە
وێنەیەکی 50 ساڵ لەمەوبەری هونەرمەندی شمشاڵژەنی کوردستان، مامۆستا «قالە مەڕە» بڵاوکرایەوە کە لە ساڵی 1971 لە گوندی خانەقای شێخی بورهان لە رێگەی نێوان #مههاباد - #بۆکان گیراوە.
جەمال نەجاڕی وێنەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لەلایەن کەسێکی ناسراوی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە وێنەکەی پێدراوە کە بڵاوی بکاتەوە و وێنەکەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا زۆر بڵاوکراوەتەوە.
قالە مەڕە لە 1ی سەرماوەزی 1304ی هەتاوی (1925) لە گوندی کولیجەی بۆکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. بەهۆی هێدی و لەسەرخۆبوونییەوە، لە منداڵییەوە لەلایەن شێخ محەممەد، شێخی خانەقای بورهان نازناوی قالە مەڕەی لەسەر داندراوە و هەر بەو ناوە ناسرا.
قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بە قالە مەڕە ناسراوترین شمشاڵژەنی کوردستان بوو کە ساڵی 2009 بەهۆی چوونەسەری تەمەن و نەخۆشی لە بۆکان کۆچی دواییکرد و لە گۆڕستانی هونەرمەندان و کەسایەتییە ناسراوەکانی بۆکان، لە داوێنی چیای #ناڵەشکێنە بە خاک سپێردرا.
✅ڕووداوەکانی خانێ
https://t.me/joinchat/AAAAAFM0-KUpO57Q6Rsg6Q