PiranshahrRudaw
68.5K subscribers
157K photos
48.1K videos
618 files
111K links
🌐سایت:
www.piranshahrrudaw.ir

📞 ارسال خبر
👉 @piranshahradmin

🗣تبلیغات
👉 @piranshahr_ad

اینستاگرام:
http://Instagram.com/PiransharRudaw

ورزشی:
@sportrudaw

مدیر مسئول: یاسر محمدزاده اقدم

Iتابع قوانین جمهوری اسلامی ایران
Download Telegram
📷 وێنەیەکی 50 ساڵ لەمەوبەری #قالە_مەڕە بڵاوکرایەوە

وێنەیەکی 50 ساڵ لەمەوبەری هونەرمەندی شمشاڵژەنی کوردستان، مامۆستا «قالە مەڕە» بڵاوکرایەوە کە لە ساڵی 1971 لە گوندی خانەقای شێخی بورهان لە رێگەی نێوان #مه‌هاباد - #بۆکان گیراوە.

جەمال نەجاڕی وێنەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لەلایەن کەسێکی ناسراوی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە وێنەکەی پێدراوە کە بڵاوی بکاتەوە و وێنەکەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا زۆر بڵاوکراوەتەوە.

قالە مەڕە لە 1ی سەرماوەزی 1304ی هەتاوی (1925) لە گوندی کولیجەی بۆکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. بەهۆی هێدی و لەسەرخۆبوونییەوە، لە منداڵییەوە لەلایەن شێخ محەممەد، شێخی خانەقای بورهان نازناوی قالە مەڕەی لەسەر داندراوە و هەر بەو ناوە ناسرا.

قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بە قالە مەڕە ناسراوترین شمشاڵژەنی کوردستان بوو کە ساڵی 2009 بەهۆی چوونەسەری تەمەن و نەخۆشی لە بۆکان کۆچی دواییکرد و لە گۆڕستانی هونەرمەندان و کەسایەتییە ناسراوەکانی بۆکان، لە داوێنی چیای #ناڵەشکێنە بە خاک سپێردرا.

ڕووداوەکانی خانێ
https://t.me/joinchat/AAAAAFM0-KUpO57Q6Rsg6Q