PiranshahrRudaw
69.4K subscribers
163K photos
50K videos
619 files
119K links
🌐سایت:
www.piranshahrrudaw.ir

📞 ارسال خبر
👉 @piranshahradmin

🗣تبلیغات
👉 @piranshahr_ad

اینستاگرام:
http://Instagram.com/PiransharRudaw

ورزشی:
@sportrudaw

Iتابع قوانین جمهوری اسلامی ایران
Download Telegram
وێنە و داواکاری ناردراو لە لایەن هاووڵاتییەکی ژینگەدۆست:


"داوا بکەین لە هەوارچی و شوانە بەڕێزەکان پارێزگاری لە هێلانەی باڵندەکێوییەکان بکەن بەتایبەتی هێلانە و هێلکەی کەو چونکە زۆرجار لە لایەن شوانەبەڕێزەکان بۆ خواردن کەڵکیان لێ وەردەگیرێت. تکایە بۆ ئەوەی نەسڵی ئەم باڵندە جوان و خاڵــنەخشینە کۆتایی پێ نەیەت با هەموومان تێبکۆشین بۆ پاراستنی زیاتری نەسڵی هەموو گیانلەبەرانی کێوی لە دەڤەرەکەمان"
(فەققێ مەلەکی)
#مافی_ژینی_ئاژەڵان

[ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار]
🌱🌾🌸 @jinge_piranshahr 🐿

🆔: @piranshahrrudaw
هاووڵاتییانی هێژا!
وەرزی جووتبوونی مارانە! 🐍

هاووڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار بن کە ئەو ماوەیە، وەرزی جووتبوونی مارەکانە و لە کوردەواریدا دیمەنی جووتبوونی مارەکان، بە ماری "ئاشقە و ماشقە" ناوزەد کراوە.

داوا دەکەین لە هاونیشتمانییان وەکوو #ئەرکێکی_ئەخلاقی، ئاگاداری ئەو بوونەوەرانە بن و لەو کاتەدا، لە مارەکان نزیک نەبنەوە.

بەداخەوە، ماریش وەکوو زۆربەی ئاژەڵەکانی دیکە، بەردەوام تووشی دڕندەیی مرۆڤەکان بووە!
وا باشە بزانین کە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، ئەوە مرۆڤ بووە چووەتە ژینگە و ماڵی مارەکان، بەڵام بەو حاڵەش، کوشتنی ماران، بووەتە نەریت!..

بۆچوونێکی دیکە هەیە کە دەڵێن ماری ڕەش بە هۆی ئەوەیکە مشکان دەخوا، نابی بکوژرێ، بەڵام ماری بۆر و زەرد و بە گشتی هەر ڕەنگێک جگە لە ڕەش، دەبی بکوژرێ و سەری پان کرێتەوە!

هاونیشتمانی خۆشەویست!
هەر بوونەوەر و ئاژەڵێک، وەکوو هەر مرۆڤێک، #مافی_ژینی هەیە. با ئێمە حوکمی نەمان و کوشتنیان بەسەردا نەسەپێنین.
بەدێهێنانی هیچ بوونەوەرێک، بەبێ هۆکار و تایبەتمەندی نەبووە. هەر یەک لە وان کاریگەری خۆی هەیە لەسەر ژینگە و سووڕی ژینگەدا.
جۆراوجۆرێتی بایۆلۆژی (تنوع زیستی) ئەو بەشە گرینگەیە کە پێویستە بە وردی لێی بڕوانین و بۆ مانی ژینگەیەکی زیندوو، ڕەچاوی بکەین و پارێزگاری لێ بکەین.

[ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار]
🌱🌾🌸 @jinge_piranshahr 🐿