jineftin
Photo
🌈 ئایا هاوڕەگەزخوازی لادانە لە ئەخلاق؟
✍🏽 پیتەر سینگەر
و: ئاکۆ قادر
🏳️🌈"ئیچ ئێڵ ئەی هارت" سه‌پاندنی قه‌ده‌غه له‌سه‌ر بنه‌مایی ئه‌خلاقی بۆ كرده‌وه‌گه‌لێك كه هیچ زیانێكی جه‌سته‌یی لێ ناكه‌وێته‌وه، ڕه‌تكرده‌وه. به پێی بۆچوونی ئه‌و، ده‌وڵه‌ت نابێت هاوڕه‌گه‌زخوازی به تاوان دابنێت له‌سه‌ر بنچیینه‌ی ئه‌وه‌ی كه هاوه‌ڕگه‌زخوازی كارێكی نائه‌خلاقییانه‌یه.
ناڕه‌زایی هه‌ره به‌هێز له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاوڕه‌گه‌زخوازییه‌وه ده‌بێت ڕه‌تكردنه‌وه‌ی جه‌وهه‌ری ئه‌و بانگه‌شه‌یه بێت كه پێی وایه: هه‌ڵسووكه‌وته سێكسییه‌كان كه به ئاره‌زووی دوولایه‌نه‌ی نێوان كه‌سانی خاوه‌ن هه‌مان ڕه‌گه‌زدا ئه‌نجام ده‌درێن شتێكی نائه‌خلاقییه. له هه‌ندێك كاتیش‌دا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه هاوڕه‌گه‌زخوازی هه‌ڵه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی "شتێكی ناسرووشتییه" و، به‌ڵكو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه هاوڕه‌گه‌زخوازی "لادان و به‌لاڕێدابردنی توانا سێكسییه‌كانمان"ه، كه وا گریمانه ده‌كرێت ئه‌و توانا سێكسییانه‌ی كه هه‌مانه له پێناوی (زۆربوون و وه‌چه‌خستنه‌وه‌دایه). به‌ڵام به هه‌مان شێوه ده‌كرێت بڵێین كه به‌كارهێنانی شیرینی و شه‌كری ده‌ستكردیش "لادان و به‌لاڕێدابردنی ئه‌و هه‌ستی تامكردنهی كه هه‌مانه"، كه ئێمه ئه‌و هه‌ستی تامكردنه‌مان له پێناوی ئه‌وه‌دا هه‌یه كه خواردنه پێویسته‌كانمانی پێ بدۆزینه‌وه و بیناسینه‌وه. پێویسته وریا بین له به‌یه‌ك یهكسانكردن و به یه‌كچواندنی ئه‌وه‌ی كه "سرووشتییه" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه "چاكه".
ئایا به ڕاست هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی هاوڕه‌گه‌زخوازی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نابێته هۆی زۆربوون و وه‌چه‌خستنه‌وه، ئیتر ئه‌مه وای لێ ده‌كات ببێته هه‌ڵسوكه‌وتێكی بێ ڕه‌وشتانه؟ هه‌ر ئه‌م بانگه‌شه‌یه بنه‌مایه‌كی سه‌یری هه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێكی قه‌ره‌باڵخی پڕ دانیشتوانی وه‌ك هیندستان بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هاوه‌ڕگه‌زخوازی پشتی پێ ببه‌ستێت، كه خۆی هانی ئامرازه‌كانی ڕێگه‌گرتن له سكپڕی و وه‌چه‌خستنه‌وه ده‌دات. بۆیه هه‌موو شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی چالاكی سێكسی كه په‌سه‌ندكراو بێت له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه كه پێی هه‌ڵده‌ستن و، زیانێكی بۆ هیچ كه‌سێكی تر نه‌بێت، ئیتر ئه‌مه چی وای لێ ده‌كات كه بێ ڕه‌وشتانه بێت.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی له قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵسوكه‌ته هاوڕه‌گه‌زخوازییه‌كاندا ئه‌وه نییه كه ده‌وڵه‌ت یاسا به‌كارده‌هێنێت بۆ سه‌پاندنی ئه‌خلاقی تایبه‌تی. به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه یاساكه پشت به ڕایه‌كی هه‌ڵه ده‌به‌ستێت كه پێی وایه هاوڕه‌گه‌زخوازی بێ ڕه‌وشتانه‌یه.
🏳️🌈 ئەم وتارە، یەکێکی ترە لەو کۆمەڵەوتارەی (پیتەر سینگەر) فەیلەسوفی هاوچەرخی ئوسترالیایی لەبارەی (ئەخلاق)ەوە، کە #ژنەفتن بڵاویان دەکاتەوە.
🌈 درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2021/04/03/ئایا-هاوڕه%e2%80%8cگه%e2%80%8cزخوازی-لادانە-لە-ئەخل/
https://t.me/jineftin

Telegram
jineftin
ماڵپەڕێکی هزری و کو‌لتووریی سەربەخۆیە
jineftin.krd
ژنەفتن لە فەیس بووک
https://www.facebook.com/jineftin
ژنەفتن لە ئینستاگرام
https://www.instagram.com/jineftin/
ژنەفتن لە یوتیوب
jinetin jineftin
پێوەندی:
jineftin@jineftin.krd
jineftin.krd
ژنەفتن لە فەیس بووک
https://www.facebook.com/jineftin
ژنەفتن لە ئینستاگرام
https://www.instagram.com/jineftin/
ژنەفتن لە یوتیوب
jinetin jineftin
پێوەندی:
jineftin@jineftin.krd
Forwarded from Kurdish Book House
📘ژمارە (سفر)ی گۆڤاری ژنەفتن بڵاوکرایەوە
▫️گۆڤاری ژنەفتن؛ وەرزنامەیەکی تیۆریی، هزریی و کولتوورییە، تەنیا بابەتی وەرگێڕدراو لە زمانی یەکەمەوە بڵاودەکاتەوە. ئەم وەرزنامەیە یەکێکە لە بڵاوکراوەکانی ماڵپەڕی #ژنەفتن. بەرپرس و سەرنووسەری گۆڤارەکە «#دڵاوەر_ڕەحیمی»یە.
🔻وتار و بابەتە بڵاوکراوەکانی ئەم ژمارەیە:
1️⃣ ئه‌ده‌ب و زمان
▫️#میشێل_فوكۆ
▫️لە فرەنسییەوە: #فازڵ_مه‌حموود
📖 ئه‌م وتاره دروستكردنی سێگوشه‌كه‌یه له‌نێوان زمان و به‌رهه‌م و ئه‌ده‌ب؛ ئینجا خستنه ژێر پرسیاری واتای ئه‌ده‌ب به واتا كلاسیكه‌كه‌ی و سووڕانه‌وه‌یه‌كی خولگه‌یی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زمان و به‌رهه‌مه له‌م سێگۆشه‌یه‌دا. ئه‌وه‌ی فوكۆ پێداگری له‌سه‌ر ده‌كات وه‌ك مه‌سه‌له‌ی له‌دایكبوونی ئه‌ده‌ب سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مه، واته سه‌رده‌مێك كه به بڕوای ئه‌و زمان هه‌م به كریستاڵی ده‌بێت و هه‌م سنووربه‌زێنیش.
2️⃣ کۆتایی هونەر: بەرگریینامەیەکی فەلسەفی
▫️#ئارتە_دانتۆ
▫️لە ئینگلیزییەوە: #هیوا_قۆچاڵی
📖 ئەم وتارە بەرگریینامەیەکی فەلسەفییە بەرامبەر ئەو ڕەخنانەی لە تیۆرەکەی (کۆتایی هونەر) ئارتە دانتۆ گیران. بۆ ئەو مەبەستەش دەپڕژێتە سەر پێناسەی هونەر؛ چەمکی تایبەتمەندی هونەری؛ ئیستاتیکا؛ پەیوەندی نێوان فەلسەفە و هونەر؛ جیاوازی نێوان کۆتایی هونەر و ‹‹مردنی نیگارکێشیی››؛ خەیاڵی مێژوویی و داهاتوو؛ میتۆدی بەکارهێنانی هاوشانی بێ سەروبەر و، هتد.
3️⃣ ئه‌خلاق له‌نێوان كۆمه‌ڵناسی و فه‌لسه‌فه‌دا
▫️د. #قه‌باری_محه‌مه‌د_ئیسماعیل
▫️لە عەرەبییەوە: #ئاكۆ_قادر_حه‌مه
📖 وه‌ک چۆن توێژه‌ری ئه‌نترۆپۆلۆژیا له هه‌ردوو كایه‌ی دیارده‌كانی ئه‌خلاق و ئایین ده‌كۆڵێته‌وه و وه‌ك سیسته‌مێك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات، كه وه‌زیفه و پێویستی خۆیان هه‌یه له بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، كۆمه‌ڵناسی هاوچه‌رخیش وه‌ک ڕێكخراو و كایه و وه‌ك به‌هاش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌خلاقدا ده‌كات، كه له‌گه‌ڵ دیارده و به‌هاو كایه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تردا له په‌یوه‌ندیدان و له‌ناو چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگادا له كارلێكدان.
4️⃣ گرتنەبەرى ڕچەیەکى تیۆرى لە پێناو نزیکایەتیی هزریی من و دێرێدادا
▫️#سلاڤۆى_ژیژەک
▫️لە ئینگلیزییەوە: #وەلید_عومەر
📖 ئەم نووسینە تیۆرییە، دووریی دوو بیریار نزیکدەکاتەوە. بەکارهێنانى هەندێک لە چەمکە سەرەکییەکانى #لاکان و #هیگڵە لەلایەن #ژیژەکەوە بۆ ئەوەى خاڵەکانى یەکتربڕینى خۆى لەگەڵ #ژاک_دێرێدا دیاری بکات. ئاشکرایە دێرێدا و هیگڵ و لاکان سەر بە نەریتى فیکریی جیاوازن، بەڵام خاڵى بەرکەوتن و نزیکبوونەوەشیان هەیە.
5️⃣ ئەدەبیاتی جیهانیی
▫️ #میلان_کوندێرا
▫️لە فرەنسییەوە: #مسلم_ئەحمەدی
📖 میلان کوندێرا لەم دەقەیدا بانگەواز بۆ ئەدەبیاتێکی ڕاستەقینەی جیهانی دەکات نەک ئەوەی تەنها ئەدەبیاتە نەتەوەییەکانی وڵاتە گەورەکان لە پاڵ یەک دانرێت و ناوی ئەدەبیاتی جیهانی لێ بنرێت. کوندێرا مەزنترین بەهای ئەورووپایی بە هەمەچەشنی فەرهەنگی دادەنێت و بۆیەش دژی ناوچەگرێتیی، چ هی نەتەوە گەورەکان و چ نەتەوە بچووکەکان دەوەستێتەوە.
6️⃣ سپینۆزا و مەرگی ئارەزوو
▫️#تێری_ئیگڵتۆن
▫️لە ئینگلیزییەوە: #شێروان_ئیبراهیم
📖 ئەم وتارە بەشێکە لە کتێبی «کێشە لەگەڵ غەریبان»ی تێری ئیگڵتۆن، کە پەرژاوەتە سەر چەندین چەمکی وەک (چێژ، ئارەزوو) لای #سپینۆزا بە تایبەت لە کتێبی (ئیتێک)ی سپینۆزا.
7️⃣ چەمکە بنەڕەتییەکانی مێتافیزیک
▫️#مارتن_هایدێگەر
▫️لە ئەڵمانییەوە: #سۆران_عومەر
📖 ئەم وەرگێرانه، بەشی یەکەمە لە پێشنمایشی کتێبی چەمکە بنەڕەتییەکانی مێتافیزک لە نووسینی فەیلەسوفی ئەڵمانی مارتن هایدێگەر.
8️⃣ زمانی ساد و مازۆخ
▫️#شەهریار_وەقفی_پوور
▫️لە فارسییەوە: #دلاوەر_ڕەحیمی
📖 وه‌قفی پوور له‌م وتاره‌دا له‌سه‌ر زمانی (نازمانی) ساد و مازۆخ و كاره‌كته‌ره‌كانی رۆمانه‌كانی ئه‌م دوو نووسه‌ره ده‌كۆڵێته‌وه. مازۆخ و ساد جیاده‌كاته‌وه له پڕۆنۆلۆگه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه و به‌رهه‌مه‌كانی ساد و مازۆخ به پڕۆنۆلۆژی داده‌نێ و هه‌ریه‌ك له‌و دوانه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی.
🔻درێژەی بابەت...
🌐 http://kurdishbookhouse.com/ku/100-550
🔻ناونیشانی ماڵپەڕ و کاناڵی تێلگرامی «ژنەفتن»:
🌐 Jineftin.krd
▫️@jineftin
■ ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی" :
▪️ @kurdishbookhouse
🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی

ماڵی کتێبی کوردی
ژمارە (سفر)ی گۆڤاری ژنەفتن بڵاوکرایەوە - ماڵی کتێبی کوردی
jineftin
Photo
💫 دڵۆپێک
✍دینۆ بوتزاتی
و: فریا یوونسی
پاژێک لە چیرۆکەکە
📝 دڵۆپە ئاوێک لە پیلکانەکانەوە سەردەکەوێت. گوێت لە دەنگەکەیەتی؟ لە تاریکاییدا لەسەر قەرەوێڵەکەم ڕاکشاوم و گوێ لە دەنگی هەنگاوە نادیارەکانی دەگرم. ئەوە چۆنە وا دەڕوات بە ڕێدا؟ دەپەڕێت؟ دەنگی تکتکێکی لەدوای یەک دەبیسترێت. دوایی دڵۆپەکە دەوێستێت و ڕەنگە لە درێژای شەودا، ئیتر بە تەواوی دیار نەمێنێت. دیسان دێتەسەر و بە پێچەوانەی دڵۆپەکانی دیکە کە بەپێی خۆبەدەستەوەدانیان بە یاسای کێشی زەوی، دەکەونە خوار و لە کۆتاییدا هەروا کە لە هەموو دنیادا باوە، تک‌تک دەنگ دەدەنەوە، ئەم دڵۆپە لە درێژەی پیلکانەی "E"دا لە کۆمەڵگەیەکی ئاپاڕتمانی گەورە، هێورهێور خۆی دەکێشێتە سەرێ.
ئێمە کەسە گەورە و زیرەک و هەرە هەستیارەکانی کۆمەڵگەکە، ئاگامان لێی نەبوو. بەڵکوو کارەکەرەکەی نهۆمی یەکەم، کە کچێکی ڕەنگ هەڵبزڕکاو و گەمژەیە، لە دواهەمین کاتژمێرەکانی شەودا کە هەمووان خەویان لێکەوتبوو، ئاگای لێ بووبوو. ماوەیەک دوای ئەوە نەیتوانی بەری خۆی بگرێت، لە قەرەوێڵەکەی هاتەخوار و هەڵات تا خاتوونی ماڵەکە لە خەو هەڵسێنێت. بە گوێیدا چرپاندی: "خاتوون، خاتوون!"
خاتوونەکە تلێکی دا و گوتی: "چییە، چی بووە؟"
"دڵۆپێکە خاتوون، دڵۆپێک کە لە پیلکانەکان دێتە سەرێ!"
خاتوون بە سەرسووڕمانەوە لێی پرسی: "چی، چی؟"
کچە کارەکەرەکە دووپاتی کردەوە: "دڵۆپێکە کە لە پیلکانەکان دێتە سەرێ!" و خەریک بوو دەیدایە پرمەی گریان.
خاتوون گووڕی لێگرت: "دا لاچۆ، لاچۆ، شێت بووی؟ دەی بڕۆ بنوو! ئەوە هی ئەوەیە کە شەرابت خواردووەتەوە، جێی شەرمە بەڕاستی. ماوەیەکە هەرچی بەیانییە لەو شەرابەی نێو شووشەکە کەم دەبێتەوە! دێڵەبەبای پیسە، ئەگەر پێت وایە..."
بەڵام کچە خێڕا ڕووی نایە هەڵاتن و لەژێر بەتانییەکەدا خۆی شاردەوە.
✅ درێژەی ئەم چیرۆکە لەم بەستەرەی #ژنەفتن بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2022/04/27/%d8%af%da%b5%db%86%d9%be%db%8e%da%a9/

ژنەفتن
دڵۆپێک
دڵۆپێک %
💫 سێیینەی پیرۆز
✍ڕەها ئەبوبەکر
پاژێک لە شیعرەکە
📝 ناسنامە
لە شەڕگەی کۆڵنەداندا، بەردەوام و بێ‌وچان، زۆر و لە زۆر شت بیر دەکاتەوە. هەموو ئەوەی پێی دەبڕێ لە ئاکامدا؛ نە گوتن، نە نووسین، نە یاخیبوون؛ تەنیا بیرکردنەوە. بیرکردنەوە، بیرکردنەوە، بیرکردنەوە. بیرکردنەوە لە کات، لە شوێن، لە ئاگر و لە باران، لە سەرەتا و لە کۆتایی، لە مردن و لە نەمری؛ (بەردەوام و بێ‌وچان، زۆر و لە زۆر شت بیر دەکاتەوە.) تا دەکەوێتە دۆخێک هۆشی نەخۆشی پڕ لە ناڵەناڵ، ناتوانێ تێ‌بگا بیر لە کامیان، یا هەر لە چی ئەسڵەن، دەکاتەوە. ونبوون، ونبوون، ونبوون. لەدوای ئەوەوە، ناچارە بۆ ناکۆتا و لە کردەیەکی بێبڕانەوەی نەزادا، بەسەر کۆڵی ئەفسانەدا تۆپی هەردەم خزیوی جیهان، سەربخاتەوە تڕۆپکی مانا.
.
✅ درێژەی ئەم شیعرە لەم بەستەرەی #ژنەفتن بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3vEh5FO

📚دەق و خوێندنەوە📚
💫 میوەکانی ژنەکەم
✍هان کانگ
لە ئینگلیزییەوە: شنیار عومەر
پاژێک لە چیرۆکەکە
📝 دایکە، بەردەوام هەمان خەون دەبینم. لە خەونمدا وەک سوورەچنارێک باڵا دەکەم. سەقفی باڵکۆنەکەی خۆمان کون دەکەم و پاشان سەقفی نهۆمی دواتریش دەەبڕم، پاشان نهۆمی پازدەهەم، شازدەهەم، دانە دانە کۆنکرێت و شیشی سەقفەکان دەبڕم تا دەگەمە کۆتا سەقف. لەسەر بەرزترین چڵەکانم گوڵە کرمۆکەی سپی خونچە دەکەن. بۆری هەواکەم ئاوی پاک نەبێت هەڵی نامژێت، لە خاوێنیدا خەریکە دەتەقێت. سنگم دەکەمە ئاسمان و ڕادەکشێم تا چڵەکانم درێژتر بن. بەو جۆرە لەم شووقەیە نەفرەتییە هەڵدێم. بەڵێ دایکە، هەموو شەوێک هەمان خەون دەبینمەوە، هەموو شەوێک.
.
✅ درێژەی ئەم چیرۆکە لەم بەستەرەی #ژنەفتن بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3L5VhYg
💫 لەبارەی بەدرەختبوونی ژنێکەوە
خوێندنەوەیەک بۆ چیرۆکی «میوەکانی ژنەکەم»
✍بڵند ئێزەدی
📝 چیرۆکی میوەکانی ژنەکەم، بەر ١٠ ساڵ لە بڵاوبوونەوەی ڕۆمانی ڕووەکی لەلایەن نووسەری ناوبراوەوە، بڵاو بووەتەوە. چیرۆکەکە باس لە ژنێکی مێرددار دەکات، کە پاش ئەوەی لە سەرەتادا پەڵەیەک لە پشت و سکیدا دەردەکەوێت، وردەوردە ئەم پەڵەیە لە جەستەیدا گەشە دەکات و تا لە کۆتاییدا، ژنە جەستەی دەبیتە درەخت.
زۆرینەی ڕەخنەگرانی ئەدەبی، کۆکن لەسەر ئەوەی چیرۆکی میوەکانی ژنەکەم، زاگەی لەدایکبوونی ڕۆمانی ڕووەکییە. واتە کەڵکەڵەی لەدایکبوونی ڕۆمانی ڕووەکی، لە سەرەتادا دەنێو چیرۆکی میوەکانی ژنەکەمدا دەردەکەوێت. هەر لەم چیرۆکەوە، تا ڕادەیەک ڕێگەی کارکردنی هان کانگ دەنیو ڕۆماندا ڕوون دەبێتەوە؛ کە تێماکانی ئەدەبەکەی پێک دێن لە؛ نائومێدی، دونیایەکی لێڵ و ناڕوون، ژنێتی، کەڵکەڵەی مرۆڤی مۆدێرنی کۆریای باشوور، ئایدۆلۆژیا، بێشووناسی، نامۆیی و سێکس. چیرۆکەکە، وەک لە سەرەوە لێی دووام، دەستپێکەکەی بەڕادەیەکی زۆر گومانئامێزە؛ "ئەو کاتەی بۆ یەکەم جار پەڵە شینەکانی سەر لەشی ژنەکەمم بینی، کۆتاییی مانگی جۆزەردان بوو"، بەم شێوە نامۆیە، چیرۆکەکە دەست پێ دەکات و یەکەم پرسیاریش بە مێشکی خوێنەردا دێت، ئەوەیە ئاخۆ گێڕەرەوە کێیە و بۆچی ژنێک پەڵەی شین لە جەستەیدا دەردەکەوێت؟ ئیدی لێرەوەڕا، بەدەر لە بەشەکانی کۆتاییی چیرۆکەکە کە ڕاستەوخۆ دەمانبەنە نێو ئەو نامانەوە کە ژنەی بەدرەختبوو بۆ دایکی دەنووسێت، ڕوون دەبێتەوە کە گێڕەرەوەی تەنها و سەرەکی، مێردی ژنەی بەدرەختبووە.
✅ درێژەی ئەم خوێندنەوەیە لەم بەستەرەی #ژنەفتن بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3yxIVFq

میوەکانی ژنەکەم
میوەکانی ژنەکەم %
jineftin
Photo
📚دەق و لێکدانەوە📚
💫 کۆمۆنیزمی ڕۆحەکان
(پەردەی شانۆیی)
✍فریدریش هۆڵدەرلین
و. لە ئەڵمانییەوە و لێکدانەوەی: پێشڕەو محەمەد
پاژێک لە دەقەکە
📝 من پرسیار لەو سەردەمە ناکەم ئێستا بۆ ئێمە هاتووە، پرسیار لە شتی مردوو ناکەم، بەڵکوو، ئەگەر حەز بکەیت، دەربارەی ئەو فۆرمەی سەردەمەکە وەریگرت، دەربارەی ئەو وزە و سازگارییەی پێدەچوو بچێتە ناو بێدوایەکییەوە و کەچی هەرچۆنێک بێت زۆرترین مەودای خۆی بە ڕێککەوتنێکی تەواوەوە لەگەڵ ناوەنددا دروست کرد، هەمیشە ئاواز و میلۆدیی کۆن لە هەر جۆرێکی خۆیدا دەگرێت. فۆرم، کە بەم جۆرە دروست بووە، تەنها شتە بتوانێت خاڵێکی بەراوردکاریی ناو پەیوەندییەکانمان بخاتە بەردەستی ئێمە، چونکە ناوەرۆک هەمیشە شتێکە دەبەخشرێت؛ بەڵام فۆرم بریتییە لە بنەچەی ڕۆحی مرۆیی تێیدا سەربەستی وەک یاسا دەجووڵێتەوە و عەقڵ بەدی دێت و ڕوو دەدات. لە کوێیە ئەو پردەی سەرجەمی شکۆی زەوییە دوورەکەمان بۆ دەگوازێتەوە؟ لە کوێیە ئەو ڕۆحە بەوەفا و بەهێزەی کڵێساکانی بونیاد نا و نەزمەکانی دامەزراند، هەموو شتێک بە یەکپارچەیییەکی پێرفێکتەوە بڕازێنێتەوە؟ ئەو ڕۆحەی لە ناوەندەوە، کە لەو ڕۆژگارەدا خۆی بەسەر جیهانی پێشوودا بەرز کردبووەوە، هەموو شتێکی دەخستە ژێر هۆش و دەسەڵاتی ئیمانەوە؟
💫 پاژێک لە لێکدانەوەکە
📝 لەناو ئەو دۆکۆمێنتانەدا کە کۆمەڵێک شیعر و نامەیەکی سەردەمی هەرزەکاریی هۆڵدەرلینیشی تێدایە، دوو فراگمێنتی پەخشانئامێزی پێکەوە گرێ‌دراو هەن لە دەستنووسی سەرپەرشتیاری بەرهەمەکانی هۆڵدەرلین لە سەردەمی ژیانی خۆیدا، کریستۆف تیۆدۆر شڤاب، وەرگیراون. دەستنووسەکە لەسەری نووسراوە: «کۆمۆنیزمی ڕۆحەکان» (Communismus der Geister). فریدریش بایسنە، کە لە ساڵی ١٩٣٣ تا ڕووخانی هیتلەریزم، ئەندامی فەخری و بیرمەندی حزبی نازی بووە، ساڵی ١٩٦١ دەڵێت ئەم دەقە گومانهەڵگرە (Zweifelhaftes)، و بانگەشەی ئەوە دەکات ڕێی تێدەچێت دەقەکە لەلایەن شڤابی سەرپەرشتیاری بەرهەمەکان و هاوڕێی هۆڵدەرلین خۆی نووسرابێت. بەدووی بایسنەدا، هەموو بەرهەمە چاپکراوەکانی دیکەی هۆڵدەرلین، بەو بیست و یەک بەرگەی دیتریش ئی. زاتلەریشەوە (کە ساڵی ١٩٧٠ دەستی پێ کردووە)، بە تەواویی ئەم دەقەیان لە کۆبەرهەمی هۆڵدەرلین فڕێداوەتە دەرەوە. دیارە دەکرێت بە سانایی لە پاڵنەری ئایدیۆلۆژیی بایسنە تێبگەین، لەبەر دوو هۆ، هەم نازیزم دەیویست شاعیرەکە وەک یەکێک لە مەزنەکانی ئەڵمانیا پیشان بدات و هەم بوونی زاراوەی کۆمۆنیزم، کە نازیزم بە دوژمنی ئەڵمانیای دەزانی، خەلەل دەخاتە ناو ڕەوتی ئایدیۆلۆژییەوە.
✅ درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەی #ژنەفتن بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/38PInAv

کۆمۆنیزمی ڕۆحەکان
کۆمۆنیزمی ڕۆحەکان %