Forwarded from Kurdish Book House
📘ژمارە (سفر)ی گۆڤاری ژنەفتن بڵاوکرایەوە
▫️گۆڤاری ژنەفتن؛ وەرزنامەیەکی تیۆریی، هزریی و کولتوورییە، تەنیا بابەتی وەرگێڕدراو لە زمانی یەکەمەوە بڵاودەکاتەوە. ئەم وەرزنامەیە یەکێکە لە بڵاوکراوەکانی ماڵپەڕی #ژنەفتن. بەرپرس و سەرنووسەری گۆڤارەکە «#دڵاوەر_ڕەحیمی»یە.
🔻وتار و بابەتە بڵاوکراوەکانی ئەم ژمارەیە:
1️⃣ ئه‌ده‌ب و زمان
▫️#میشێل_فوكۆ
▫️لە فرەنسییەوە: #فازڵ_مه‌حموود
📖 ئه‌م وتاره دروستكردنی سێگوشه‌كه‌یه له‌نێوان زمان و به‌رهه‌م و ئه‌ده‌ب؛ ئینجا خستنه ژێر پرسیاری واتای ئه‌ده‌ب به واتا كلاسیكه‌كه‌ی و سووڕانه‌وه‌یه‌كی خولگه‌یی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زمان و به‌رهه‌مه له‌م سێگۆشه‌یه‌دا. ئه‌وه‌ی فوكۆ پێداگری له‌سه‌ر ده‌كات وه‌ك مه‌سه‌له‌ی له‌دایكبوونی ئه‌ده‌ب سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مه، واته سه‌رده‌مێك كه به بڕوای ئه‌و زمان هه‌م به كریستاڵی ده‌بێت و هه‌م سنووربه‌زێنیش.
2️⃣ کۆتایی هونەر: بەرگریینامەیەکی فەلسەفی
▫️#ئارتە_دانتۆ
▫️لە ئینگلیزییەوە: #هیوا_قۆچاڵی
📖 ئەم وتارە بەرگریینامەیەکی فەلسەفییە بەرامبەر ئەو ڕەخنانەی لە تیۆرەکەی (کۆتایی هونەر) ئارتە دانتۆ گیران. بۆ ئەو مەبەستەش دەپڕژێتە سەر پێناسەی هونەر؛ چەمکی تایبەتمەندی هونەری؛ ئیستاتیکا؛ پەیوەندی نێوان فەلسەفە و هونەر؛ جیاوازی نێوان کۆتایی هونەر و ‹‹مردنی نیگارکێشیی››؛ خەیاڵی مێژوویی و داهاتوو؛ میتۆدی بەکارهێنانی هاوشانی بێ سەروبەر و، هتد.
3️⃣ ئه‌خلاق له‌نێوان كۆمه‌ڵناسی و فه‌لسه‌فه‌دا
▫️د. #قه‌باری_محه‌مه‌د_ئیسماعیل
▫️لە عەرەبییەوە: #ئاكۆ_قادر_حه‌مه
📖 وه‌ک چۆن توێژه‌ری ئه‌نترۆپۆلۆژیا له هه‌ردوو كایه‌ی دیارده‌كانی ئه‌خلاق و ئایین ده‌كۆڵێته‌وه و وه‌ك سیسته‌مێك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات، كه وه‌زیفه و پێویستی خۆیان هه‌یه له بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، كۆمه‌ڵناسی هاوچه‌رخیش وه‌ک ڕێكخراو و كایه و وه‌ك به‌هاش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌خلاقدا ده‌كات، كه له‌گه‌ڵ دیارده و به‌هاو كایه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تردا له په‌یوه‌ندیدان و له‌ناو چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگادا له كارلێكدان.
4️⃣ گرتنەبەرى ڕچەیەکى تیۆرى لە پێناو نزیکایەتیی هزریی من و دێرێدادا
▫️#سلاڤۆى_ژیژەک
▫️لە ئینگلیزییەوە: #وەلید_عومەر
📖 ئەم نووسینە تیۆرییە، دووریی دوو بیریار نزیکدەکاتەوە. بەکارهێنانى هەندێک لە چەمکە سەرەکییەکانى #لاکان و #هیگڵە لەلایەن #ژیژەکەوە بۆ ئەوەى خاڵەکانى یەکتربڕینى خۆى لەگەڵ #ژاک_دێرێدا دیاری بکات. ئاشکرایە دێرێدا و هیگڵ و لاکان سەر بە نەریتى فیکریی جیاوازن، بەڵام خاڵى بەرکەوتن و نزیکبوونەوەشیان هەیە.
5️⃣ ئەدەبیاتی جیهانیی
▫️ #میلان_کوندێرا
▫️لە فرەنسییەوە: #مسلم_ئەحمەدی
📖 میلان کوندێرا لەم دەقەیدا بانگەواز بۆ ئەدەبیاتێکی ڕاستەقینەی جیهانی دەکات نەک ئەوەی تەنها ئەدەبیاتە نەتەوەییەکانی وڵاتە گەورەکان لە پاڵ یەک دانرێت و ناوی ئەدەبیاتی جیهانی لێ بنرێت. کوندێرا مەزنترین بەهای ئەورووپایی بە هەمەچەشنی فەرهەنگی دادەنێت و بۆیەش دژی ناوچەگرێتیی، چ هی نەتەوە گەورەکان و چ نەتەوە بچووکەکان دەوەستێتەوە.
6️⃣ سپینۆزا و مەرگی ئارەزوو
▫️#تێری_ئیگڵتۆن
▫️لە ئینگلیزییەوە: #شێروان_ئیبراهیم
📖 ئەم وتارە بەشێکە لە کتێبی «کێشە لەگەڵ غەریبان»ی تێری ئیگڵتۆن، کە پەرژاوەتە سەر چەندین چەمکی وەک (چێژ، ئارەزوو) لای #سپینۆزا بە تایبەت لە کتێبی (ئیتێک)ی سپینۆزا.
7️⃣ چەمکە بنەڕەتییەکانی مێتافیزیک
▫️#مارتن_هایدێگەر
▫️لە ئەڵمانییەوە: #سۆران_عومەر
📖 ئەم وەرگێرانه، بەشی یەکەمە لە پێشنمایشی کتێبی چەمکە بنەڕەتییەکانی مێتافیزک لە نووسینی فەیلەسوفی ئەڵمانی مارتن هایدێگەر.
8️⃣ زمانی ساد و مازۆخ
▫️#شەهریار_وەقفی_پوور
▫️لە فارسییەوە: #دلاوەر_ڕەحیمی
📖 وه‌قفی پوور له‌م وتاره‌دا له‌سه‌ر زمانی (نازمانی) ساد و مازۆخ و كاره‌كته‌ره‌كانی رۆمانه‌كانی ئه‌م دوو نووسه‌ره ده‌كۆڵێته‌وه. مازۆخ و ساد جیاده‌كاته‌وه له پڕۆنۆلۆگه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه و به‌رهه‌مه‌كانی ساد و مازۆخ به پڕۆنۆلۆژی داده‌نێ و هه‌ریه‌ك له‌و دوانه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی.
🔻درێژەی بابەت...
🌐 http://kurdishbookhouse.com/ku/100-550
🔻ناونیشانی ماڵپەڕ و کاناڵی تێلگرامی «ژنەفتن»:
🌐 Jineftin.krd
▫️@jineftin
■ ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی" :
▪️ @kurdishbookhouse
🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی

ماڵی کتێبی کوردی
ژمارە (سفر)ی گۆڤاری ژنەفتن بڵاوکرایەوە - ماڵی کتێبی کوردی