کانال شورای هماهنگی تشکل‌های صنفی فرهنگیان ایران
20.7K subscribers
10.8K photos
2.33K videos
180 files
3.4K links
منبع مستند اطلاعیه ها، بیانیه ها، فراخوانها و نامه های سرگشاده شورای هماهنگی تشکلهای صنفی فرهنگیان ایران، این کانال می باشد. (مقالات ونوشته های افراد، گروهها و احزاب که از این کانال پخش شود، لزومادیدگاه شورا نیست.)
Download Telegram
🔴 بۆ مامۆستای زیندانی

#امید_شاەمحمدی
ئەندامی  ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی دیواندەرە

✍️ مەجید کەریمی

تۆ چل‌چەمەی هزر و بیری
کانیاوی سەر ڕێگای
ڕێبوارانی ماندووی پۆلی
هێدی هێدی، قومە قومە
ئە
     ڕ
        ژ
           ێ
              ی
                 ت
                     ە
زەینی تینووی قوتابیان
بۆنی عەداڵەت و ئازادی
و
پەیام هێنی تیشکی هەتاوی
دادی
لە تاریکستانی ئەنگوستەچاوی
بێدادی
تۆ زایەڵەی دەنگی مێژووی ئەم گەلەی
"لە حەنجەرەی زەمانەوە"
لە ئەشکەوتی کەرەفتووەوە
هەتا کۆڵان و شەقامەکانی شار
شاری ڕاچەنیوی بێدار
شەحنە و دەربانی بەند و بەند
بەندیی تۆن
تۆ براوە و ئەوان زەرەرمەند
کاتێ پەیڤت گوێی نووستووان
ئەزرینگێنێ
کۆشکی بلوورینان درز ئەبا

و

ه
   ە
ر
    ە
س

دێنێ

#ژن_ژیان_ئازادی

🔹🔹🔹
شورای هماهنگی تشکلهای صنفی فرهنگیان ایران

🔹نشانی کانال تلگرامی شورا:
🆔
@kashowra

🔹نشانی ارتباط با کانال:
🆔
@kashowranews