کولبرنیوز | Kolbarnews
5.4K subscribers
13.4K photos
13.9K videos
300 files
9.72K links
اخبار را به اینجا بفرستید:

@kolbar


وب‌سایت:
https://www.kolbarnews.com

تلگرام:
http://t.me/kolbarnews

اینستاگرام:
https://www.instagram.com/kolbarnews

فیسبوک:
https://www.facebook.com/kolbarnews1

توییتر:
https://twitter.com/Kolbarnews
Download Telegram
گیان لەدەست دانی کۆڵبەرێک لە سەردەشت

بە پێی هەواڵێک کە بە کۆڵبەرنیوز گەیشتوە، دوێنی دووشەممە شەو ۱٨ی بەفرانباری۹۷ لە سنووری #بێتووش سەر بە شاری سەردەشت هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردوە.

لە کاتی شڵەژان و هەڵهاتنی کۆڵبەرەکان، کۆڵبەرێک بە ناوی #هێدی_فەقێ_مەحموودی ۲٥ ساڵە، خەڵکی ئاوایی #گوێچکەدەرێ،ی #مەهاباد لە شاخەکانی پشتی ئاوایی بێتووش دەکەوێتە خوارەوە و بەداخەوە گیانی لە دەست دەدات.

ئەمرۆ ۱۹ی بەفرانبار خەڵکی بێتووش و ناوچەکە تەرمی ئەو کۆڵبەرەیان بۆ نەخۆشخانەی شاری سەردەشت گواستەوە.


@kolbarnews

جانباختن یک #کولبر در ارتفاعات مرزی سردشت
بر اثر تعقیب اشغالگران رژیم

دوشنبە شنبه ۱۸ دیماه، #کولبری به نام ” #هیدی_فقه_محمودی” ٢٥ ساله اهل روستای “گویجکه دری” از توابع مهاباد هنگام حمل بار مورد تعقیب نیروهای هنگ مرزی قرار گرفت و در پی تعقیب و گریز از ارتفاع سقوط کرد و جان خود را از دست داد.

جسد این جوان زحمتکش توسط ساکنین منطقه بیتوش سردشت در محل حادثه پیدا و تحویل بستگانش داده شد.

کمتر روزی است که نان آور خانواده ایی توسط اشغالگران جمهوری اسلامی به قتل نرسد.

@kolbarnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هم اکنون گوگ تپە #مەهاباد بر خلاف ممانعت رژیم آتش خود را زوشن کردند.
#kolbarnews
کولبرنیوز | Kolbarnews
Photo
بانگەوازێکی پڕ له تووڕەیی و بێزاری له داگیرکران و تاوانبارانی رژیمی سێدارەی ئیسلامی ئێران به بۆنەی کوشتاری رۆژانەی #کۆڵبەران و #کاسبکاران روو له خەڵکی کوردستان، حیزب و رێکخراوه سیاسی و کرێکاری و مەدەنیه کان له کوردستان

هەموو خەڵکی کوردستان و #رژیمی_سێدارەی_ئیسلامی_ئێران دەزانن کە ئەگەر ئەو کارخانە و ناوەندە بەرهەم هێنانەی لە یەزد و تاران و ئیسفەهان کار دەکەن، لە کوردستانیش هەبان کەس نیازی بە کاروان و کۆڵبەری نەبوو. کەس بۆ ژەمە نانێک و کرێ ماڵی مانگێک جەستەی ئازیزی خۆی نە دەدایە بەر قورسایی دەیان کیلۆ بار و فیشەک یان هەڵدیران و ژانی سەرما.

#خەڵکی_چەوساوەی_کوردستان!

لە ئەوەڵ شەوی نەورۆزی ئەمساڵەوە تا ئەم ئێوارەیە، ٧ی جۆزەردانی٩٨، زیاتر لە ٤٠ #کۆڵبەر و #کاسبکار بە فیشەک و هەڵدێران لە کاتی بار هێنانەوەدا کوژراون و بریاندار کراون.
شەوی رابردوو لە سێ چۆمانی سنووری پێرانشار هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردە سەر کاسبکاران و دەیان کۆڵبەر و ئەسپ و ئێستریان خڵتانی خوێن و بارووت کرد. تەنیا دوو لەو چوار کاروانچیانەی کوژراونە ناسنامەکەیان دەرکەوتوە و لانیکەم ٦ کەسی دیش بریندارن.
دژمنی کۆماری سێدارەی ئیسلامی لەگەڵ خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان لەوە ئاشکراترە لە "لەقاو" بدرێ. بەڵام ئەوەی جێگای ئاماژە و سەرنجە، بێ هەڵوێستی کاریگەر و چالاکی خەڵکی کوردستان و کۆڕ و کۆمەڵە مەدەنی و سیاسی و سنفیەکانە لە ئاست ئەو هەموو زوڵم و بێدادیەدا.

ئەم چینی هەژار و کرێکارەی کوردستانە لە ماوەی ئەم ٤٠ ساڵ دەسەڵاتی فاشیستی رژیمی داگیرکەری ئیسلامیدا هیچ کارێک و هیچ شارێکی ئێران نەماوە منزڵی لێ نەخستبێ و بۆ بژیوی خۆی کۆیلەوار نەچەوسابێتەوە.
ئێستا کۆڵبەری و کاروانچیەتی وەکوو یەک سەدە لەوە پێش بۆتەوە تاقانە رێگای بژیوی سەدانهەزار کەس لەم وڵاتەدا. لە ٤٨ کاتژمێری رابردوودا لانی کەم ١٢ #کۆڵبەر و کاسبکار بە فیشەکی ئەو رژیمە جەلادە پێکراون و گلاون. #ئاکام_باردڵ خەڵکی #مەهاباد و #خالید_سەلیمی خەڵکی ئاوایی #بێژوێی #سەردەشت دو لەو گیانبەخت کردوانەی ئەو تاوانەن. ناسر ئەوەڵیان خەڵکی ئاوایی میانەی مەریوان، #ئەبوبەکر_مەحەمەدی خەڵکی #پیرانشار و... لە رێزەی ئەو #کۆڵبەرە بریندار کراوانەن.

ئێمە لە کۆڵبەرنیوز ئینتیزار دەکەین کە خەڵکانی ئازادیخواز و شەرافەتمەندی کوردستان و گشت رێکخراوە جەماوەریەکان و حیزبە سیاسیەکان هەڵویستی پراکتیکی و جەماوەری قاتعانە بگرن دژ بەم #سیاسەتە_فاشیستی و دژی ئینسانیە بۆ سەر کۆمەڵگە و ژینگەی کوردستان.
ئێمە هەموومان دەزانین کۆماری سێدارە تەنیا بە دژکردەوەی بەرینی جەماوەری و کاردانەوەی جەسورانەی هەموان پارک دەکرێ. خۆ نەبان کردن لە تراژیدیای #کۆڵبەری و بێ تەفاوەت بوون لە ئاست ئەم گشتە تاوانکاریەدا، لە هیچ کەس و هێزێکی ئازادیگەر و دادپەروەر و شۆرشگێڕ ناوەشێتەوە.
پێویستە بە تێکڕا و بە یەکێتی دەستی کوشتار و بێبەش کردنی گەلی کوردستان قەتع بکەین و پەڕێکی نوێ لە خەبات دژی ئەو رژیمە تاوانبارە هەڵدەینەوە.

دەستەی رێوەبەری کۆڵبەرنیوز
٧ی جۆزەردان٩٨
٢٨.ئایاری٢٠١٩
@Kolbarnews
#Kolbarnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لاوانی #مەهاباد لەگەڕەکی کارمەندان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکانی ئەو شارە هاتوونەتە سەر شەقام.

شەوی شەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#مەهاباد

بارودۆخی نەخۆشخانە مەهاباد بە دوای هێرشی شیمیایی ئەمڕۆ بۆ سەر قوتابیان


#شەممە_٢٦ی_خاکەلێوە_١٤٠٢
◾️مەهاباد

چەند وێنە لە سەردانی مەزاری  گیانبەختکردوانی #شۆڕشی_ژینا لە شاری #مەهاباد بە مەبەستی پەیمان نوێکردنەوە لە گەڵ ڕێگاو ڕێبازی پیرۆزیان.

#شۆڕشی_ژینا
#کۆڵبەر_نیوز
#ژینا_ئەمینی
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#مەهاباد

رێزگرتن لە یادی لە دایکبوونی #کوبرا_شێخە، یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی #ژینا، لە سەر گۆڕەکەی لە شاری مەهاباد.

کۆبرا شێخە تەمەن ٥٩ ساڵ لە ٥ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١ لە شاری مەهاباد بە گوللەی هێزە ئەمنییەکان کۆچی دوایی کرد.

#شۆڕشی_ژینا
#ژینا_ئەمینی
#ناڕەزایەتی_سەرتاسەری
#مەهاباد

▪️به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی “په‌یمان گەڵوانی” له‌ مهاباد

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٢، ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی #پەیمان_گەڵوانی بە ئامادەبوونی بنەماڵەکەی و خەڵکی شاری مەهاباد لەسەر گۆڕی گیانبەختکردوو بەڕێوەچوو.

پەیمان گەڵوانی، لاوێکی خەڵکی مەهاباد، دوای دوو حەوتە لە دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم لە شاری مەهاباد و ڕاگواستنی بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی تیرۆریستی لە شاری ورمێ، لە ژێر ئەشکەنجەی بەکرێگیراوانی تیرۆریستیی ئیتلاعاتی ئەم شارە، گیانی لەدەست دا و تەرمەکەی بە ئامادەبوونی خەڵکی مەهاباد بە خاک سپێردرا.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#مەهاباد

گوڵبارانکردنی شوێنی گیان لەدەستدانی کەماڵ ئەحمەدپوور.

گوڵبارانکردنی شوێنی گیان لەدەستدانی “کەماڵ ئەحمەدپوور” کە ساڵی ١٤٠١ لە کاتی نارەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی شاری مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رژیم کوژرا.

#شۆڕشی_ژینا
#کۆڵبەر_نیوز
#ناڕەزایەتی_سەرتاسەری
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#مەهاباد

لاواندنەوەی دایکی سمکۆ مەولودی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا، لە مەڕاسمی ڕێزگرتنی گیانبەختکردوو موحسن مەزڵوم کە دوێنێ بەدەستی جەللادانی کۆماری خوێنڕێژی ئیسلامی لەگەڵ سێ لە هاوڕێکانی لە سێدارە درا.


#نە_بە_ئێعدام
#محسن_مظلوم
#پژمان_فاتحی
#وفا_آذربار
#محمد_فرامرزی
#مانگرتنی_گشتی
#مەهاباد

وێنەی سەردانی بنەماڵەی #وەفا_ئازەربار بۆ لای بنەماڵەی #موحسین_مەزلوم، کە تیایدا ئامادەبووان ڕوو لە دایکی ئەو دوو زیندانییە سیاسییە لەسێدارەدراوەی کورد دروشم دەڵێنەوە: «دایە مەگری بۆ ڕۆڵە، شەرتبێ بستێنین تۆڵە».


#نه_به_ئێعدام
#وفا_آذربار
#محمد_فرامرزی
#محسن_مظلوم
#پژمان_فاتحی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
▪️#مهاباد

نه بزرگ مردم کوردستان به سناریو و نمایش انتخابات فرمایشی رژیم


جمعه ١١ اسفند ۱۴۰۲
—————————————————-
#مەهاباد

بایکۆتی بەهیز و گشتگیری شانۆی هەڵبژاردنی رژیم لەلایان خەڵکی کوردستانەوە.


هەینی ١١ی ڕەشەممەی ۱۴۰۲

#نه_به_انتخابات #نه_به_جمهوری_اسلامی
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#مەهاباد

هەڵكردنی ئاگری نەورۆز لەلایەن بنەماڵەی گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا.
مەڕاسمی نەورۆز لە ئاوایی “گڵێنانی”ی سەر بە شاری مەهاباد بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان و بنەماڵەی گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا بەڕێوەچوو، هەروەها ئاگری نەورۆز لەلایەن بنەماڵەی گیانبەختکردووانەوە هەڵکرا.


#کوردستان
#نەورۆز
#شۆڕشی_ژینا
#مەهاباد

بەڕێوەچوونی مەڕاسمی شایستەی نەورۆز لە گوندی “خانکەندی”ی لە ناوچەی چۆمی مەجیدخانی شاری مەهاباد بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان.

#نەورۆز
#کوردستان
#شۆڕشی_ژینا
#مەهاباد     


بەڕێوەچوونی مەڕاسمی شایستەی نەورۆز لە ئاوایی “وەتەمێش”ی سەر بە شاری مەهاباد بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان.


#نەورۆز
#کوردستان
#شۆڕشی_ژینا
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#مەهاباد     


بەڕێوەچوونی مەڕاسمی شایستەی نەورۆز لە ئاوایی “دارەلەک”ی سەر بە شاری مەهاباد بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان.


#نەورۆز
#کوردستان
#شۆڕشی_ژینا
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#مەهاباد

بەڕێوەچوونی مەڕاسمی شایستەی نەورۆز لە ئاوایی “بەیرەم”ی سەر بە شاری مەهاباد بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان.


#نەورۆز
#کوردستان
#شۆڕشی_ژینا
#مەهاباد   

بەڕێوەچوونی مەڕاسمی شایستەی نەورۆز لە ئاوایی “قالوێ زەندان”ی سەر بە شاری مەهاباد بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان.

#نەورۆز
#کوردستان
#شۆڕشی_ژینا
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#مەهاباد


پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی نەورۆز و ساڵی تازە لەلایەن دایکی گیانبەختکردووی شۆڕشی ژینا #سمکۆ_مەولوودی لە شاری مەهاباد.

#کوردستان
#نەورۆز
#شۆڕشی_ژینا